|
خوێنه‌ری ڕێزدار،
'ماڵپه‌ڕی کۆميته‌ی ئاڵمانی کۆمه‌ڵه" له پێناو
ده‌سته‌به‌رکردنی دێمۆکراسی و فێدڕاڵيسم له ئێران و دابين‌کردنی
مافی دياری‌کرنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان له گۆڕه‌پانی
ڕووناکبيری و ڕۆژنامه‌وانی‌دا خه‌بات ده‌کا، ده‌زگايه‌کی
ڕاگه‌يه‌نه‌ره که نه‌ته‌نيا تێده‌کۆشێ ئێوه له گرينگترين
هه‌واڵ و ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستانی ئێران و ڕا و بۆچوونی کۆمه‌ڵه
ئاگادار بکات، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دا سه‌کۆيه‌ک بێ بۆ
وت‌ووێژ و بيروڕاگۆڕينه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی بيری بيرمه‌ندان له
ئاست نيزام و پێکهاته‌ی سياسی له ئێران له په‌يوه‌ندی له گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی رزگاريخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورددا. جا بۆيه هه‌ر
لێره‌وه بانگێشتی پسپۆران و خاوه‌ن‌بيران و نووسه‌ران ده‌که‌يه‌ن،
بابه‌ت و وتار و لێکۆڵينه‌وه‌کانيان له مه‌ڕ ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی
که له سه‌ره‌وه ناويان بردرا، بۆ ئێمه بنێرن، بۆ وه‌ی که له‌م
مێديايه بڵاويان که‌ينه‌وه و داوا له هه‌موو ئه‌م که‌سانه‌ی
تريش ده‌که‌ين که ئاواته‌خوازی مسۆگه‌رکردنی کۆمه‌ڵگايه‌کی ئازاد،
دێمۆکراتيک و فێدڕاڵن، کۆمه‌ڵگايه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ن،
کۆمه‌ڵگايه‌کن که زه‌خت و زۆرداری و سه‌رکووتی پۆليسی و سياسی
تێدا نه‌بێ، کۆمه‌ڵگايه‌کن به دوور له زه‌بروزه‌نگ و توندوتيژی و
چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می دينین، کۆمه‌ڵگايه‌که‌ن ياسامه‌ند،
مرۆڤ‌سالار، سێکۆلار و لائيک، له‌م ڕێگا ئه‌سته‌مه‌دا ياريده‌ده‌ر
و هاوکار و هاوخه‌باتمان بن.
هه‌روه‌ها زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بين ئێمه له
بيروڕاتان له مه‌ڕ ماڵپه‌ڕه‌که له ڕووی ڕووخسار و ناوه‌رۆکه‌وه
ئاگادار بکه‌ن. پێشنيار و ڕێنموونی و ره‌خنه‌کانتان ئێمه
دڵگه‌رمتر و ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌ناوه‌رۆکتر ده‌کا.
به هيوای خزمه‌ت به گه‌ل و نيشتمان و
رۆژنامه‌گه‌ری کوردی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرسی "ماڵپه‌ڕی کۆميته‌ی ئاڵمانی
کۆمه‌ڵه"
بێهروز لوتفی
24ی بانه‌مه‌ڕی 1387 |