|
راگه‌یه‌ندراوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ
سه‌باره‌ت به هێندێک بۆچوونی پێوه‌ندیدار به کۆنگره له
راگه‌یاندنه‌کان

Congress of Nationalities for a Federal
Iran
Democracy ● Freedom ● Pluralism
www.iranfederal.org
راگه‌یه‌ندراوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به هێندێک
بۆچوونی پێوه‌ندیدار به کۆنگره له راگه‌یاندنه‌کان
له ماوه‌ی رابردوودا له ژماره‌یه‌ک سایت و راگه‌یاندنه
ئیلکترۆنیکییه‌کاندا، بابه‌تێک له ژێر ناوی "پاشایی و رێبه‌ری" بڵاو
کراوه‌ته‌وه که به شێوه‌یه‌کی نامه‌سئولانه هێندێک بابه‌تی خستۆته پاڵ
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ.
هه‌ر
به‌و جۆره‌ی له ئه‌ساسنامه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ‌دا به
روونی هاتووه و له چالاکانی سیاسیی ئێران و ناوچه‌که و جیهان به
ته‌واوی ئاشکرایه، کۆنگره وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسی مۆدێرن، خاوه‌ن
رێبازێکی سیاسیی به ته‌واوی دیار و ئاشکرایه و هه‌ڵگری دیموکراسی و
ئازادییه له دانانی بناغه‌ی سیستمێکی فیدڕاڵی بۆ داهاتووی ئێران.
روانگه
و حه‌وله‌کانی کۆنگره که پشتی به رێوشوێن و کۆنواسیۆنه‌کانی مافی مرۆڤی
ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ستووه، به ده‌سته‌وه گرتنی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن خه‌ڵک و چه‌سپاندنی دیموکراسی پلوڕاڵ له گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی" غیر متمرکز"، ناکرێ به سات و سه‌ودا یان گوێڕایه‌ڵی
بۆ رێبه‌رێک لێکبدرێته‌وه.
هه‌ر
بۆیه قسه‌کانی " داریوش هومایون" له چوارچێوه‌ی بابه‌تێکدا به ناوی
(پاشایی و رێبه‌ری) که له رۆژنامه‌ی "کیهان لندن" له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، بێ ناوه‌رۆک و
بێ بایه‌خه و به درۆی ده‌خه‌ینه‌وه.
له ئێرانی فره نه‌ته‌وه‌دا، مافی به ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاتی
نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی ئێران له ناوچه مێژوییه‌کانی خۆیان،
وه‌ک به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌ڵکی ئێران و وه‌ک
بایه‌خێکی بنه‌ڕه‌تی له دانانی به‌ردی بناغه‌ی دیموکراسی له ئێران‌دا، له
هه‌ر باروودۆخێکدا مه‌سه‌له‌یه‌که که ناکرێ له بیر بکرێ و هێڵی سووری
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵه.
له
راستیدا ره‌چاوکردنی ئه‌و واقعییه‌ته، پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه و گه‌شه
و کرانه‌وه و به‌ره‌و پێشچوون له ئێرانی فره نه‌ته‌وه‌دا مسۆگه‌ر ده‌کا
و
چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی له ئێران و ناوچه‌که و جیهان به دوای خۆیدا
ده‌هێنێ.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ وه‌ک هێزێکی گرینگ له گۆره‌پانی
سیاسی ئێران‌دا و به له به‌ر چاو گرتنی به‌رپرسیارێتیه مێژوییه‌که‌ی،
پێشتر سیاسه‌تی "ئیئتیلافیی" خۆی له راگه‌یه‌ندراوێکدا، له رێکه‌وتی
30/10/2008 راگه‌یاندووه.
بۆ
دیتنی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه ده‌توانن سه‌ردانی سایتی کۆنگره بکه‌ن.
http://iranfederal.org/fa/?p=656
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ
به‌فرانباری 1387
ژانویه‌ی 2009
|