|
به‌شداری خاته‌می له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به چه مه‌به‌ستێک؟
محه‌مه‌د
محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
له حاڵێکدا که‌متر له چوار مانگ تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری کات
ماوه،هێشتا ئه‌ماوو ئه‌گه‌ره‌کان بۆ هاتنی خاته‌می له ئاراده‌یه،وه‌له
تازه‌ترین وته‌کانی خاته‌می له قوم،ئه‌گه‌ری هاتنی خاته‌می زیاتر
له‌ئارادایه.خاته‌مه‌ی له ژێر گوشاری ریفۆرم خوازان و هه‌روه‌ها که‌سانی
وه‌ک ره‌فسه‌نجانی وه حسینی خومه‌ینی،بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان
مه‌سه‌له‌که‌ی له حاڵه‌تی جواب دانه‌وه‌یه‌کی قه‌تعی ده‌ر کردوه وه
ده‌ڵی یان من یان موسه‌وی! هه‌رچنده هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌کی زۆربه‌ی ریفۆرم
خوازان،هه‌روه‌ها ره‌فسه‌نجانیش خاته‌میه.هێنانی موسه‌وی ته‌نها وه‌ک
ئاڵترناتیڤێکه له‌لایان خاته‌می بۆ هاوده‌نگی نێوان باڵی ریفۆرم خواز.
پرسیار ئه‌وه‌یه هۆی دوا که‌وتنی خاته‌می بۆ هاتن یان نه‌هاتنی
چیه؟خاته‌می نایهه‌وێ شکست خواردوی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بێت.ئه‌گه‌ره‌کانی
دێر جواب دانه‌وه‌که‌ی یه‌که‌م ترس له ره‌دی سه‌لاحیه‌ت، وه
به‌رێوه‌چوونی ناعادڵانه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌رچه‌نده سیستمی هه‌ڵبژاردن له
کۆماری ئیسلامی له بنه‌ما نادیمۆکراته. (کارێک که ده‌وره‌ی پێشوو
به‌سه‌ر که‌رووبیان هێنا) خاته‌می ده‌ڵێ،هه‌رچه‌نده ده‌زانم سه‌رکه‌وتن
له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر هاسان نییه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری نه‌هاتنی موسه‌وی
خۆم کاندید ده‌که‌م.خاته‌می باشتر له هه‌مووان ده‌زانی که ئه‌گه‌ری
هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی، پشتیوانی راشکاوانه‌ی
خامنه‌ی و به‌سیج و سپا له ئه‌حمه‌دی نژاد،وه هێنانی پاسدار سادقی
مه‌حسوولی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ،که
به‌ستێنه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد و له‌هه‌مانکاتدا ده‌سه‌ڵاته
سه‌ره‌ڕۆکه‌ی بۆ داهاتوو گه‌ره‌نتی ده‌کات.پرسیار ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ
خۆی کاندید ده‌کات؟
1-
مه‌شروعیه‌ت دان به هه‌ڵبژاردن
له‌م قه‌یرانه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئیران توشی بووه،(مه‌شروعیه‌ت)ریفۆرم
خۆازان وه ته‌نانه‌ت ته‌یفی حاکمیه‌ت پێان وایه ته‌نها خاته‌می ده‌توانی
هانده‌ر بێت بۆ به‌شداری ده‌نگه مردوه‌کان (ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شداری
هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن) که ده‌وری کاریگه‌ر ده‌بینن له هه‌ڵبژاردن، به
ووته‌ی شاره‌زایان نێو به‌ره‌ی ریفۆرم خواز،خاته‌می ده‌توانی ئه‌و
ده‌نگانه به قازانجی خۆی زیندوو کاته‌وه. هه‌روه‌ها هاتنی خاته‌می
کۆده‌نگی سه‌رانی رژیمی له پشته‌وه‌یه، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیانه‌وی
له رێگای خاته‌میه‌وه ئاڵوگۆریکی جیدی له وه‌زعی پێش هاتوو پێک بێنن،
به‌ڵکوو به به‌شداری خاته‌می ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له یه‌کلایانه بوون
ده‌گۆرێ، رکابه‌رایه‌تی ئوسولگه‌راو و ریفۆرم خواز بۆ وه‌ر گرتنی ده‌سه‌ڵات
ده‌چیته قۆناغێکی جیدیه‌وه. به‌مانیه‌کی تر بازاری به نێو هه‌ڵبژاردن
گه‌رمتر ده‌که‌ن، (بۆ ته‌بلیغات روو به دونیای ده‌ره‌وه باشترین
فاکته‌ره) هه‌رچه‌نده بۆ هه‌مووان روون و ئاشکرایه که له کۆماری
ئیسلامی هه‌ڵبژاردن به مانای راسته‌قینه‌که‌یه‌ی نیه، به‌ڵکوو دیاری
کراوه له لایان سه‌رانی رژیم.دوا به دوای سه‌ردانه‌که‌ی خاته‌می بۆ لای
خامنه‌یی وه به جۆرێک گۆرینی ستراتژی که زیاتر مه‌یل به هاتن
ده‌دات،ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات خاته‌می جوابی ئه‌رێنی له خامنه‌یی وه‌ر
گرتووه که ره‌دی سه‌لاحیه‌ت نه‌کرێ وه هه‌ر وه‌ها خامنه‌یی پێش له
ده‌ستێوه‌ردانی به‌سیج و سپا له هه‌ڵبژاردن بگرێ.ئه‌گه‌ر وابێت
ره‌زامه‌ندی خامنه‌یی ته‌نها مه‌سله‌حه‌تی کاتی بووه،ته‌نها له‌به‌ر
وه‌زعی ناله‌باری سیاسی ئێستای ئیرانه،که ده‌خوازێ هه‌مووان هاوده‌نگ بن،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا گووشاره ته‌بلیغاتیه‌کانی باڵی سه‌ر به ئه‌حمه‌دی
نژاد بۆ به‌شداری خاته‌می ده‌توانیت،ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رخات،ره‌زامه‌ندی
سه‌رانی رژیم بۆ هاتنی خاته‌می ته‌نها له‌به‌ر مه‌شروعێه‌تدان دان به
هه‌ڵبژاردنی داهاتووه.
2-
قۆڕخکردنی ده‌سه‌ڵات له لایان ئوسولگه‌رایان:
دوو ده‌وره ده‌سه‌ڵات داری مه‌جلس له گه‌ڵ ده‌وره‌یه‌ک سه‌رۆک کۆماری،
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، شکستێکی گه‌وره‌یه بۆ
ریفۆرم خۆازان که
20
میلیۆن ده‌نگیان له پشته‌ووه بوو.له نێو ده‌سه‌ڵاتی حاکم رۆژ به رۆژ
ئوسلگه‌رایان به‌هێزتر وه پاوانخواز تر ده‌بن. شکستی سیاسه‌تی هێنانی
چه‌ند کاندید له به‌ره‌ی ریفۆرم خواز له‌به‌ر نه‌بوونی فاکته‌رێکی به‌هێز
و توانا له ده‌وره‌ی پێشوو که نه‌یان توانی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست
بێنن،له گه‌ڵ ئاڵۆزی نێو ته‌یفی ریفۆرم خۆاز که توشی چه‌ن به‌ره‌کی بوون،
خۆ ئاماده‌کردنی به‌هێزی ده‌وێ بۆ رکه‌به‌رایه‌تی له گه‌ڵ ئوسولگارایان.
که‌واته باشترین فاکته‌ر بۆ هاوده‌نگی نیوان ریفۆرم خۆازان، هه‌روه‌ها
موخالیفانی ئوسولگه‌رایان ده‌توانی خاته‌می بێت.دوور بوون بۆ ماوه‌یه‌کی
زۆر له ده‌سه‌ڵات، چونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ره‌دی سه‌لاحیته‌کانی باڵی
ریفۆرم خواز له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو، به‌رنامه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد
بۆهه‌رچی زیاتر قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات، به هاتنی خاته‌می ئه‌گه‌ر چی کاتیش
بیت به‌ڵام ده‌وری موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینێت بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه‌ی که
ریفۆرم خوازان تووشی بون.
3-
که‌ڵک وه‌رگرتن له قه‌یرانی ئێستای ئێران
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو قه‌یرانی ئابووری و سیاسی،هه‌روه‌ها گوشاره
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئیران بێت به ده‌سه‌ڵاتێکی
ئه‌تۆمی،هه‌روه‌ها نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بۆ ئیداره‌کردنی
وڵات.چونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌به‌ده‌ری گرانی،بێ‌کاری و هه‌ژاری، سه‌رکوتی
بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، کرێکاران، ژنان، خۆیندکاران، پێشێلکردنی
سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی مرۆڤ به‌نێوی مبارزه له‌گه‌ڵ ئه‌رازل و ئه‌وباش،
هه‌وڵ بۆ به پادگان کردنی کۆمه‌ڵگا، بوونی ده‌یان خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تی
له کۆماڵگای ئیران، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که هاتنه‌سه‌ر کاری کۆمه‌ڵیک
به‌رێوه‌به‌ری ناشاره‌زا، وه بێکفایه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له ئیداره‌کردنی
وڵاته، که ده‌توانێ هانده‌رێک بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌یفێکی دیاری کراوو
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێکی دی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌نگ نه‌هێنێت، له
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌شداری ده‌که‌ن. خویندنه‌وه‌ی سیاسی ریفۆرم خوازان
له شه‌رایه‌تی پێش هاتوو،که‌ڵک وه‌رگرتنه له شه‌رایه‌تی ناله‌باری
کۆمه‌ڵگا،وه راکێشانی قورسایی ده‌نگه‌کان بۆ لای خۆیان، به مانایه‌کی تر
ریفۆرم خۆازان پیان وایه ئه‌وان ده‌توانن هێزی رزگار که‌ری کۆمه‌ڵگا له‌م
کاته هه‌ستیاره بن. (کارنامه‌ی 30ساڵه ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی سه‌رکووت
و خه‌فه‌قان بووه). له‌راستیدا سێ ساڵ ئه‌زموونی سه‌رۆک کۆماری ئه‌حمه‌دی
نژاد که سیمای راسته‌قینه‌ی کۆماری ئیسلامی بوو، هاوکات له گه‌ڵ
کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی، ده‌نگی ناره‌زایه‌تی باڵی ئوسولگه‌رایانیش
له‌گه‌ڵ بووه. کاریگه‌ری گه‌مارۆ ئابووریه‌کان وه نه‌بوونی
به‌رنامه‌یه‌کی کارامه بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانی ئابووری، ته‌نانه‌ت
بوه هۆی ناره‌زایه‌تی مه‌راجعی ته‌قلید و شه‌خسی خامنه‌ی. به
خۆیندنه‌وه‌یه‌ک له‌م بارودۆخه، ریفۆرم خوازان پیان وایه به رێبه‌ری
خاته‌می شانسی زۆرتریان هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن (دوای تێپه‌ر کردنی حه‌وت
خانی رۆسته‌م)
4-
هاتنه سه‌رکاری ئوباما
سێ ساڵ ده‌سکه‌وتی ده‌سڵاتداریه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد تۆران له‌گه‌ڵ دونیای
ده‌ره‌وه بوو. (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران له سه‌رده‌می خاته‌می باشتر
له ئێستا بوو) سێ بریارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی دژ به ئێران(گه‌مارۆ
ئابووریه‌کان)، زیاتر له ده‌یان راگایاندن له لایان رێکخراوه‌کانی
پشتیوانی له مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی
گووشاره‌کان بۆ چالاکانی مافی مرۆڤ،خۆیندکاران، کرێکاران، موعه‌لیمان، ژنان
وچالاکانی مه‌ده‌نی، (ئه‌ڵبه‌ت له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات داری خاته‌مێش
هه‌بوون) که بونه‌ته هۆی یه‌ک ده‌نگی دونیا ده‌ره‌وه له هه‌ڵسوکه‌وت
به‌رانبه‌ر ئیران. له‌م کاته هه‌ستیاره خاته‌می به درووشمه
ره‌نگینه‌کانی، فاکته‌رێکی به‌هێزتره بۆ ده‌سڵاتدارانی ئیران، به‌رانبه‌ر
به ئوباما،سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی دۆسیه‌ی ئێران له رێگای
دانووستان. یه‌که‌م رووی نه‌رم به‌رانبه‌ر دونیای ده‌ره‌وه نیشان بدن،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بکرێ له سه‌ر میزی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئامریکاش دانیشن.
هه‌رچه‌نده سیاسه‌تی سه‌ره‌کی رێکه‌وتن نیه، به‌ڵکوو ته‌نها درێژ کردنی
ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامیه، ئه‌وێش به‌هه‌ر به‌هایه‌ک بێت، دووهه‌م
به‌سه‌رکردنی کاته‌کانه بۆ پێشبردنی به‌رنامه نهێنیه‌که‌یان (پرسی
ئه‌تومی،پشتیوانی تیرۆریزم، سادر کردنی حکومه‌تی ئیسلامی...). بۆ خۆیان
روونه چیدی ئه‌حمه‌دی نژاد ناتوانێ دونیای ده‌ره‌وه بۆ پێش بردنی
به‌رنامه‌کانیان بێده‌نگ کات.
هه‌شت ساڵ سه‌رۆک کۆماری به درووشمی دیمۆکراسی (دیمۆکراسی دینی) ئازادی
راده‌ربڕین، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه بوون که دران. تیرۆری به
کۆمه‌ڵکی چالاکانی سیاسی له یه‌که‌مین ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات داری خاته‌می
(فروهه‌ره‌کان...)، رووداوی 18 تیر، سه‌رکوتی سه‌ندیکای کرێکارانی شیرکه‌تی
واحید، زندانی کردنی به کۆمه‌ڵی چالاکانی سیاسی، داخستنی رۆژنامه و
گۆڤاره‌کان، شاردنه‌وه‌ی سیمای راسته‌قینه‌ی کۆماری ئیسلامی له پشت
کۆمه‌ڵیک دروشمی ره‌نگی که هیچکات جێ به جێ نه‌کران. نه‌بوونی
به‌رنامه‌یه‌کی کارامه بۆ باشتر کردنی وه‌زعی ئابووری خه‌ڵک، گه‌ندڵی
ئیداری، گرانی، سه‌رکوت ... کارنامه‌یه‌کی سپێ نیه بۆ متمانه‌ی دووباره‌ی
خه‌ڵکی ئیران. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵین هاتنی خاته‌می به‌هه‌ر ئامانجێک بێت
ته‌نها بۆ مه‌شروعیه‌تدان وه درێژکردنی ته‌مه‌نی نگریسی کۆماری ئیسلامیه!
|