|
ئایا رژیمی ئاخوندی له‌گه‌ڵ ئامریکا دانووستان ده‌کات؟
نووسینی:محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
هه‌واڵی ووت‌وێژی نیوان ئامریکا و ئێران دوای هاتنه سه‌رکاری باراک
ئۆباما،چووه‌ته قۆناغێکی جیدیه‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ویلیا‌م په‌ری یه‌کێک له راوێژکارانی باراک ئۆباما
به نهێنی له گه‌ڵ مجته‌با سه‌مه‌ره هاشمی راوێژکاری ئه‌حمه‌دی نژاد
چه‌ند جار دانیشتنیان هه‌بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌واڵه به‌ره‌سمی له
لایان به‌رپرسانی ئیرانی ره‌د نه‌کراوه‌ته‌وه.سه‌مه‌ره هاشمی ده‌ڵی ئیمه
له چه‌ند کۆنفرانس به‌شداریمان کردووه که نۆێنه‌رانی ئامریکاش له وێ
بوون،به‌ڵام ووتوێژمان نه‌کردووه.هه‌رچه‌نده ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ناڕاست له قه‌ڵه‌م داوون.ئوباما
پێش هاتنه سه‌رکاری بڕیاری دابوو که بێ هیچ پێشمه‌رجێک له گه‌ڵ ئیران
وتووێژ بکات.ته‌نانه‌ت ئه‌م بڕیاره،ئیستا ته‌وافقکێکی هه‌مه‌لایانه‌ی له
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات داری ئامریکای له پشته‌وه‌یه.پێچه‌وانه‌ی
ئامریکا ده‌سه‌ڵات دارانی کۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ یه‌ک ده‌نگ نین.ته‌نیا
بریاده‌ری کۆماری ئیسلامی خامنه‌یی،پێوایه که ده‌کرێ له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئیران ریفۆرمێک بکرێ،به‌ڵام راشکاوانه سیاسه‌تی ووتووێژی له
گه‌ڵ ئامریکا باس نه‌کردووه.ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ڵی ده‌بێ ئامریکا داوای لێ
بووردن له خه‌ڵکی ئیران بکات(دروشمێکی عه‌وامفه‌ریبانه‌یه)،هه‌ر وه‌ها
له سیاسه‌تی ئامریکا به‌رانبه‌ر به ئیران ئاڵووگۆرێکی ئه‌وتۆ
بکرێ.له‌به‌رانبه‌ر ره‌فسه‌نجانی ده‌ڵێ کاتی ئه‌وه هاتووه ووتوێژ له
گه‌ڵ ئامریکا بکه‌ین،وه پێ وایه ده‌بێ له‌م کاره په‌له‌ش بکرێ.له
لایه‌کی تره‌وه ئایه‌تووڵڵا جه‌نه‌تی به‌رپرسی شورای نیگابان، که‌سانی
پشتیوانی که‌ر له سیاسه‌تی دانووستان له گه‌ڵ ئامریکا،به خیانه‌تکار
وه‌سفی کردوون وه داویان لێ ده‌کات که له بریاره‌که‌ی خۆیان پاشگه‌ز
ببنه‌وه.هه‌روه‌ها به پێ ئاماره‌کان زیاتر له 80% خه‌ڵکی ئیران خوازیاری
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامریکان.به‌ڵام بۆ ده‌سه‌ڵات دارانی ئیران موافق بوون
یان نه‌بوون خه‌ڵکی ئیران گرنگ نیه به‌ڵکوو کێشه‌که سپای پاسداران،
به‌سیجه سه‌ره‌رۆکانه،که له شه‌قاماکان،خه‌ڵک به‌ر لێدان
ده‌ده‌ن،سه‌فاره‌ته‌کان ئاگر ده‌ده‌ن،ئه‌و که‌سانه‌ن که له ژێر درووشمی
کۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی 30 ساڵه په‌روه‌رده کراون،وه له ئه‌گه‌ری
رودانی هه‌ر ئاڵوگۆرێک ده‌توانن بۆ ده‌سه‌ڵاتیش هه‌مان ئه‌ندازه سه‌ره‌رۆ
بن که ئیستا هه‌ن.له گه‌ری بڕیاری خامنه‌یی بۆ دانووستان له گه‌ڵ
ئامریکا،که تاکه بڕیارده‌ری کۆماری ئیسلامیه،له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر رێگای
ئه‌م دانووستانه چین وه،ده‌رنجامه‌که‌ی چی ده‌بێ؟
1_راگرتنی پیداندنی ئۆران‌یۆم له بنکه ئه‌تۆمیه‌کان وه جێ به جێ کردنی
بڕیارنامه‌کانی شورای ئه‌منیه‌ت: هه‌رچه‌نده ئوباما بڕیاری داوه که بێ
هیچ پێشمه‌رجێک له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئیران دانووستان بکات،به‌ڵام
ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نیه که ئامریکا،ئێرانێکی ئه‌تۆمی به ره‌سمیێه‌ت
بناسێ،به ووته‌ی زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی له ئه‌گه‌ری به‌ڕه‌سمی
ناسینی مافی پیداندنی ئۆرانیوم،ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی چه‌ند لایانه بۆ
به‌ڕیوه بردنی پیتاندنی ئۆرانیوم دابین که‌ن،یانی کۆنترۆڵی بنکه‌کانی
پیتاندنی ئۆرانیووم بدرێته ده‌ست په‌یمانکارانێکی شاره‌زا وه ئاشنا به
ته‌کنولۆژی رۆژ له چه‌ند وڵات،پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیستمه کۆنه‌ی که ئیستا
له بنکه‌کانی ئیران کاریان پێ ده‌کرێ وه ئیستاندار نین وه هه‌ر کاته‌و
ئه‌گه‌ری روودانی کاره‌ساتێکی ئه‌تۆمی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه.ئه‌م کاره‌ش
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران بگات به ته‌کنولۆژی نویی
ئه‌تۆمی،پێچه‌وانه‌ی خواستی یه‌که‌م(نه‌بوونی ئێران به ده‌سه‌ڵاتێکی
ئه‌تۆمی)،وه له‌به‌رانبه‌ر وڵاتانی ناوچه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌وه‌ی،یه‌که‌م سیستمی نۆی گرنتی روو نه‌دانی کاره‌ساته
ئه‌تۆمیه‌کان ده‌دات،دووهه‌م به که‌ڵک وه‌رگرتن له سیاسه‌تی ئیستای
ئیران(سه‌ره‌ڕۆیانه) که کۆتایه‌کی گه‌یشتن به ته‌کنۆلۆژی ئه‌تۆمیه،به‌م
ته‌کنۆلۆژیه بگه‌ن.به‌مانایه‌کی تر کێبرکێ ئه‌تۆمی له ماوه‌یه‌کی زۆر
که‌م له ناوچه‌که ده‌سپێ ده‌کات وه پرسی ئه‌منیه‌تی نێو نه‌ته‌وی
ده‌که‌وێته به‌ر خه‌ته‌ریكی جیدییه‌وه.له هه‌مان حاڵ‌دا ته‌کلیفی سێ
بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌ت چی ده‌بێ،ئه‌گه‌ر داواکاری سه‌ره‌تای ئامریکا
جێ به جێ کردنی ئه‌م بڕیارنامانه بێت،هه‌نگاوی یه‌که‌م،راگردنی پیداندنی
ئۆرانیومه.که ئیران هیچکات قبوڵی ناکات. هه‌رچه‌ند له به‌رانبه‌ر ئیران
داوا ده‌کات بڕیاره‌کانی شورای ئه‌منیت له دژی ئیران رابگرن.که‌وایه له
نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌کان به نه‌تیجه بگات ده‌بێ
هه‌رکامه‌و ده‌سهه‌ڵگری به‌شێک له خواسته‌کانیان بن.له‌و حاڵه‌شدا دیسان
ناکۆکی پێش دێت.
2_نیگه‌رانی سه‌ره‌کی سه‌رانی رژیم وه‌زعی ناوخۆی وڵاته،له یه‌که‌م
هه‌نگاو ده‌بێت دورشمه‌کانی دژ به ئامریکا راگیرێن،به‌ڵام 30 ساڵ هه‌وڵدان
بۆ نیشان دانی رواڵه‌تیکی ناشیرین،وه‌حشی،دژی ئیسلام،خوین مژ،... له یه‌ک
ووشه،شه‌یتانی گه‌وره،له نێو‌و ته‌یفێک که به‌م شوعارانه گۆش
کراوون،وه ئیستا له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامین،کارێکی هاسان
نیه.چاره‌ی سه‌ره‌رۆکانی کۆمه‌ڵگا که هه‌وسارپساوانه بۆ پێش بردنی
ئامانجه‌کانیان ته‌روو وشک پێکه‌وه ده‌سوتێن،چیه؟له‌لایه‌کی تر ئه‌م
بریاره ده‌بێته ده‌رچوون له رێبازی ئینقلاب و خومه‌ینی که دانووستانی
له‌گه‌ل شه‌یتان گه‌وره‌ی به حه‌رام داده‌نا،خۆ ئامریکا هه‌مان
ئامریکایه‌و،کۆماری ئیسلامیش تا هاتوو دڕنده‌تر بووه.(ته‌نها له شێوه‌ی
به‌رێوه‌بردن نه‌بێ،خۆ یاساکان نه گۆراوون)هه‌رئێستا ده‌یان که‌س له
زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دانن به تۆمه‌تی
به‌ره‌ندازی نه‌رم به پشتیوانی ئامریکا.هه‌ر رووداوێک له ئیران روو
ده‌دات ئامریکا به هۆکارو پشیوانی که‌ری تۆمه‌ت بار ده‌که‌ن.که‌وایه
کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکان بۆ هاتنی ئامریکا هاسانکاریه‌که له لایان سه‌رانی
رژیم که بۆ ئه‌وه‌ی ئامریکاییه‌کان هه‌موو به‌رانه‌ماکانیان جێ به‌جێ
که‌ن،وه‌ک ئینقلابێکی ره‌نگی(ئه‌م شیوازه بیرکردنه‌وه ده‌نگی زۆرتری له
پشته‌وه‌یه له نێو ته‌یفی ده‌سه‌ڵات داری رژیم). درووشمی 30 ساڵه‌یی(مرگ
بر آ‌مریکا)پاش گرتنی سه‌فاره‌تی ئامریکا که درووشمی هه‌موو کۆڕوو
کۆبوونه‌وه‌کانه به هاسانی له بیر ناکرێ.
3_ده‌سڵات داران ده‌یانه‌وه‌ێ ئامریکا گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان پێ بدات که
هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ له ناو بردنی کۆماری ئیسلامی رابگرێ،به ره‌سمێیه‌ت
ناسینێکی دووباره(به‌هه‌موو مانایه‌ک)،ئه‌ڵبه‌ت داواکاریکه‌ی ئوباما له
حاڵه‌تی یه‌که‌م به‌مانای به‌ڕه‌سمیێه‌ت ناسینی کۆماری ئیسلامیه،که‌واته
پرسی به‌ره‌ندازیش له حاڵه‌تی ئه‌کتیڤ بوونی ده‌ردێنێ.به‌ڵام پرسی
پشتیوانی له تیرۆریزم،ئاشتی نێو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،پێشل‌کردنی مافی
مرۆڤ،سپا و به‌سیج،ده‌ستێوه‌ردان له عێراق، فه‌له‌ستین،ئه‌فغانستان،لوبنان
وه له‌م دوایانه‌ش ئامریکای باکوور،پرسی ئیسرائیل،که ده‌سه‌ڵات دارانی
ئیران داوا له ئامریکا ده‌که‌ن،که پشیوانی له ئیسرائیل نه‌کات.که ئه‌م
کاره هیچکات له‌لایان ئامریکاییه‌کان که په‌یمانی پشتیوانی کردن له
ئیسرائیلیان داوه عه‌مه‌لی نابێت.ئه‌وانه‌ی که باسمان کردن
فاکته‌رهایه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌گه‌ر دانووستانیش هه‌بێت ده‌رئه‌نجامێکی
نیه!
کێشه‌ی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئامریکا له
ناوچه‌که ئه‌وه‌یه که 30 ساڵ به درووشمی بوونی دوژمنانی ده‌ره‌کی
درێژه‌ی به ته‌مه‌نی داوه.له ژێر سێبه‌ری ئه‌م دوژمنه هه‌موو
بزووتنه‌وه‌کانی سه‌رکووت کردووه، وه به ده‌س نیشانده‌ی ئامریکا
ناوزه‌دی کردوون،بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیه زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی
باشترین به‌ڵگه‌ن.له راستیدا رێکه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌مریکا وه وڵاتانی
ئوروپا له چوارچێوه‌یه‌کی عادڵانه که مافی گه‌لانی ئیرانی تێدا دیاری
بکرێ،نه‌ک گرنتی ته‌مه‌ن درێژی رژێمی ئاخوندی،فاکته‌رێکی باشتره له وه‌ی
کۆتای چیرۆکی سه‌ره‌رۆیه‌کانی رژیم ئاخوندی شه‌رو ماڵوێرانی بێت،که
به‌رهه‌مه‌که‌ی ته‌نها بۆ خه‌ڵکی زووڵم لێ کراو و چه‌وساوه‌ی
ئێرانه.هه‌رچه‌نده کۆماری ئیسلامی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یی گه‌لانی ئێران
نیه وه هه‌ر دانووستانیش بێت ته‌نها له‌به‌ر گرنتی دان به ته‌مه‌ن درێژی
کۆماری ئیسلامیه.ئه‌گه‌ر له بیرمان بێت له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هاتنه
سه‌ر کاری خاته‌می له گه‌ڵ داوای لێبوردن له خه‌ڵکی ئیران له لایان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وکاتی ئامریکا خاتوو ئاڵبرایت،وه وتووێژه‌که‌ی
خاته‌می له گه‌ڵ سی ئن ئن به جۆرێک سیاسه‌تی مه‌یل به دانووستان له
گه‌ڵ ئامریکا نیشان درا،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاته‌می ئیفتخاری ئه‌و
ده‌سکه‌وته وه‌رنه‌گرێ،کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئاوا قوڵ نه‌بوو، کێشه‌ی
ده‌ستێوه‌ردان له عێراق،... نه‌بوون وه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شی
سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتداری ئیران بوو،ئیستا فارس وته‌نی(کاسه داغ‌تر از آش
شدن) بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامریکا،به تۆمه‌تی لادان له رێبازه‌کانی
ئینقلاب و ئیمام به‌رهه‌ڵستکاری دانووستانه‌کان بوون. ئیستا له نێو
سه‌رانی رژیم وه له هه‌ندێک که‌سایه‌تی وه‌ک ئه‌حمه‌دی
نژاد،ره‌فسه‌نجانی،که‌رووبی،... ده‌بیسین که ده‌ڵێن ده‌کری له گه‌ڵ
ئامریکا رێ که‌وتن بکرێ،وه گۆرینی ستراتژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئێران،که
له لایان خامنه‌یه‌وه ئاماده کراوه.ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات که
په‌له کردن له دانووستانه‌که،یه‌که‌م ترس له دوا که‌وتنه له‌و
ئاڵووگۆره ستراتیژیه‌ی باراک ئۆباما که به‌ته‌مایه له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێکێ بێنێت،دووهه‌م
به‌ڵینه‌کانی ئوباما بۆ دانیشتن له گه‌ڵ ئیران به بێ هیچ پێشمه‌رجێک،که
ده‌کری به دوایین فاکته‌ری نیشان دانی سیاسه‌تێکی میانه‌ره‌وانه
به‌رانبه‌ر ئیران بۆ چاره‌سه‌ر کردنی دۆسیه‌یه‌کانی له دونیای ده‌ره‌وه
دابنێنن.له ئه‌گه‌ری که‌ڵک وه‌ر نه‌گرتن له‌م فاکته‌ره، ته‌وافوقێکی
هه‌مه‌لایانه له نێو ئامریکا و وڵاتانی ئوروپای بو چاره‌سه‌ری
کێشه‌کان،به‌تایبه‌ت پرسی ئه‌تۆمی پێک دێت که مه‌یل به فاکته‌ری نیزامی
له‌م حاڵه‌دا به‌هێزتره.سێهه‌م ده‌رچوون له قه‌یرانی ئابووری که
هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گه‌ماروو نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان،نه‌بوونی
به‌رنامه‌یه‌کی کارامه،بۆ کۆنترۆڵی هه‌ڵواسانی ئابووری له لایان
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد،که بووه‌ته هۆی نارازایه‌تی گه‌لانی
ئێران.چواره‌م په‌روپاگه‌نده‌ی پێش هه‌ڵبژاردن،به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له
شه‌رایه‌تی پێش هاتوو،میانه‌ره‌وو بوونی ده‌سه‌ڵات داری نۆێ کۆشکی سپی له
به‌رانبه‌ر ئیران،خواستی زیاتر له80% خه‌ڵکی ئیران که خوازیاری
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئامریکان،دانووستان له گه‌ڵ ئامریکا ده‌بێته
ئامرزاێک بۆ په‌روپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن.نامه‌ی پیرۆزبای ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ
ئوباما ده‌سپێکی ئه‌م عه‌وامفه‌ریبیه بوو.باشتر له هه‌مووان ئوباما
ده‌رکی ئه‌و راستیه‌ی کردووه بۆیه له په‌یه‌وه‌ندی له گه‌ڵ دۆسیه‌ی
ئیران په‌له ناکات.وه نایه‌وێ به دانیشتن له‌م ماوه مه‌شرووعییه‌ت به
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد بدات،بۆیه تا 4مانگی داهاتوو کارێکی ئه‌وتۆ
ناکات.له ئه‌گه‌ری دووباره هاتنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد،له‌به‌ر نه‌بوونی
متمانه به به‌ڵێنه‌کانی،ده‌کری چاوه‌ری شکستی ئه‌م پرۆژه هه‌ر له
رۆژانی یه‌که‌م بین.به‌ڵام که‌سانی تر وه‌ک خاته‌می ...له‌حاڵێکدا پشتیوانی
خامنه‌یان له پشته‌وه بێت که‌مێک خوشبینانه ترن.له نه‌بوونی ئه‌م
پشتیوانیه،خامنه‌یی هه‌رچه‌ند تاکه بریارده‌ره،به‌ڵام مه‌سه‌له‌که
به‌ناوی مه‌جلس که گویڕایه‌ڵی هه‌موو بڕیاره‌کانیه‌تی ته‌واو ده‌کات.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێن ده‌رک کردنی ئه‌و راستییه له‌لایان دوونیای
ده‌ره‌وه که سه‌رانی رژیم نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌لانی ئێران نین،وه
بوونی کۆمه‌ڵێک ئینسانی نه‌خۆش و پاوانخواز له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
که ئاماده نیه، رێکه‌وتنێک که ته‌نانه‌ت مافی گه‌لانی ئێرانیش تێدا
گه‌ره‌نتی بکری قبووڵ بکات.ئێرانێکی ئه‌تۆمی، هه‌ره‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی
ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌قشه‌ی دوونیا،خۆ ته‌یار کردن به مووشه‌که
دوورهاوێژه‌کان،که رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بن،ده‌ستیوه‌ردانه‌کانی ئێران له
کاروو باری ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه ئامریکای باکوور، پرسی
تیرۆریزم و ئیسلامی سیاسی،حیزبووڵڵاو حه‌ماس و سه‌در،سپا و به‌سیج،له‌گه‌ڵ
سه‌رکووتی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ،پرسی
دیمۆکراسی،... ئه‌مانه فاکته‌رهایه‌کن که ده‌بنه له‌مپه‌ر له له
ئه‌گه‌ری هه‌ر دانووستانێک.
|