|
وته‌ی ڕۆژ
2009-02-09
پلانی نوێی به‌رپرسان و فه‌رمانده نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسان‌و فه‌رمانده نیزامییه‌كانی كۆماری
ئیسلامی‌و هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك باس له‌توندتركردنه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری
رێگه‌ی نوێ له به‌رامبه‌ر
هه‌ندێك پرسی ناوخۆیی ده‌كه‌ن. له‌تازه‌ترین ئه‌م قسانه‌داو له‌درێژه‌ی
هاتنه مه‌یدانی دوباره‌ی هێزه‌كانی به‌سیج بۆ پێكهێنانی به‌ناو ئاسایش
له‌شاره‌كاندا، "محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری" فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسدران
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌سیجییه‌كانی سپای فه‌جردا
رایگه‌یاند، له‌پاڵ پاراستنی ئاماده‌یی نیزامیی، هێزی به‌سیج ده‌بێت
به‌ته‌واوی خۆی ته‌یار بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌دژی هه‌ر
جووڵه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ئاستی نیهاد‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان كه
ناوبراو به "تهدیداتی نرم" ناوی لێبردن. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا ره‌زا
گه‌رشاسبی یه‌كێكی دیكه له‌فه‌رمانده باڵاكانی به‌سیج رایگه‌یاندووه كه
له‌رۆژه‌كانی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی دا57
گه‌ڵاڵه‌ی كونتڕۆڵ‌و پشكنین له‌پاڵ گه‌شته ئیتلاعاتییه‌كان له‌سه‌ر
شه‌قامه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
قسه‌كردن‌و بڕیاردانی له‌و جۆره‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕشه كردن له‌كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران به‌درێژایی ته‌مه‌نی سی ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی شتێكی تازه
نییه‌و به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هاتنه‌وه مه‌یدانی هێزه
به‌سیجییه‌كان‌و به‌گشتی هێزه نیزامییه‌كان به‌روونی دیار‌و به‌رچاوه.
چاوخشانێكی خێرا به‌سه‌ر دۆخی هه‌نووكه‌یی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی
ناوخۆیی‌و ده‌ركیدا خۆی له‌خۆیدا مه‌به‌ستی هاتنه مه‌یدانی ئه‌م هێزه
به‌روونی ئاشكراده‌كات. كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی هاتنه سه‌ركاری
به‌رده‌وام بۆته هۆی كێشه نانه‌وه‌و ئاژاوه گێڕی له‌ئاستی ناوچه‌كه‌داو
هه‌ر جاره‌و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌وڵاتانی دیكه ده‌كات. بۆ نموونه
ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ر له‌یه‌كه‌م قسه‌كانی له‌كاتی هاتنه سه‌ركاری باسی له
به‌هاكانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ده‌كرد‌و ده‌ستی دایه هه‌ڕه‌شه‌كردن
له دژی كولتورو به‌هاكانی دێمۆكراسی رۆژئاوایی‌و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار
له‌قسه‌و خیتابه‌كانیدا به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و هه‌روه‌ها
دژی یه‌كێك له‌تراژیكترین رووداوه‌كانی دنیا به‌ناشیرینترین شێوه لێدوانی
دا. ئه‌حمه‌دی نژاد و داروده‌سته‌كه‌شی له‌ئاستی سیاسه‌تی ده‌ركیدا
ده‌ستبه‌جێ سیاسه‌تی توندڕه‌وانه‌یان گرته به‌ر. بۆ نموونه گرتنه‌به‌ری
سیاسه‌تێكی توندڕه‌وانه له‌ئاستی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی‌و مل نه‌دان به‌هیچ یه‌ك
له‌داخوازییه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌كی كه ئاكامه‌كه‌ی بۆته سه‌پاندنی
چه‌ندین بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌سه‌ر
ئێران‌دا. هه‌روه‌ها پشتیوانی‌و یارمه‌تی دانی هێزه تێرۆریستیه‌كان
له‌ناوچه‌كه‌و ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی وه‌ك عیراق‌و
فه‌له‌ستین‌و لووبنان‌و ئه‌فغانستان، زیاتر له‌هه‌میشه بۆته هۆی
نیگه‌رانی بیروڕای جیهانی به‌چه‌شنێك كه كۆماری ئیسلامی زیاتر له‌هه‌میشه
به‌ره‌و ته‌ریك بوونه‌وه بردووه.
بارودۆخی گشتیی ناوخۆی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی
له‌راده‌به‌ده‌ری گرانی، هه‌ژاری‌و هه‌ڵاوسانی ئابووری‌و سه‌رهه‌ڵدانی
ده‌یان خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ره‌وه
هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بردووه‌و به‌جۆرێك كه درێژه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م
بارودۆخه ئابوورییه ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی جه‌ماوه‌ریی
لێده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی به‌كورتی باسی لێكرا، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه
كۆماری ئیسلامی له‌قه‌یراندا به‌سه‌رده‌بات‌و ره‌خنه‌و گله‌ی‌و
له‌هه‌مانكاتدا تووڕه‌یی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌نیسبه‌ت ئه‌م دۆخه
ناله‌باره‌ی رژیم خولقاندوویه‌تی به‌روونی دیار‌و ئاشكرایه. به‌م پێیه‌ش
كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ترس له‌هاتنه ئارای جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌ست ده‌داته قسه‌و دروشمی له‌جۆری فه‌رمانده‌كانی
سپاوباقی هێزه‌سه‌ركوتگه‌ره‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی ئێران.. بۆ نموونه‌و به‌پێی
قسه‌ی فه‌رمانده نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، هێنانه مه‌یدانی
هێزه‌كانی به‌سیج‌و دانی گه‌ڵاڵه‌ی گوشار بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران
له‌ئاراسته‌ی به‌رگرتن به‌ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای نائارامی له‌كۆمه‌ڵگای
ئێران‌و به‌تایبه‌ت له‌شاره گه‌وره‌كانه‌و به‌رده‌وام ئه‌م مه‌سه‌له
له‌راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆی ئێرانه‌وه ره‌نگی داوه‌ته‌وه. زۆربه‌ی
شاره‌زایانی ئه‌م بواره له‌و بڕوایه‌دان كه هێنانه مه‌یدانی هێزه‌كانی
به‌سیج‌و بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌ئاستی شاره‌گه‌وره‌كاندا له‌پاڵ باقی هێزه
ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامیداو به‌تایبه‌تی له‌كاتی رۆشتن به‌ره‌و
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ده‌روی نۆهه‌م له‌ئاراسته‌ی دروستكردنی
ترس‌و تۆقاندن به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن به‌هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تییه. به جۆرێك كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ده‌یانهه‌وێ
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌دام‌و ده‌زگای سه‌ركوت گه‌ره‌نتی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان‌و
هه‌روه‌ها بوار ره‌خساندن بۆ هه‌ڵبژاردنه رواڵه‌تیه‌كه‌یان بڕه‌خسێنن‌و
به‌ر به‌ده‌ربڕینی هه‌ر ده‌نگێكی نه‌یار له‌ئاستی ناوخۆیدا بگرن.
ئه‌وه‌ی له‌گشت ئه‌م هه‌وڵه دوژمنكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ‌و به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی باڵای سپا‌و هێزه‌كانی
به‌سیج، نه‌ك نیشانه‌ی به‌هێزبوونی ئه‌م هێزانه‌و بگره كۆماری ئیسلامی
نییه، به‌ڵكوو كۆماری ئیسلامی به‌هۆی لاوازی خۆیی‌و بێ توانایی
له‌به‌رابه‌ر روودانی هه‌ر هه‌ستانێكی جه‌ماوه‌ری ده‌ست ده‌داته ره‌چاو
كردنی ئه‌م شێوه سیاسه‌تانه.
[1627] |