|
یه‌ک میلیارد دۆلار جه‌ژنانه‌ی ساڵی نوێ
له لایان ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد!
نووسینی:
محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
ماوه‌یه‌که ون بوونی یه‌ک میلیارد دۆلار له خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت بوته
سه‌ره‌کی ترین بابه‌تی کێشه‌ی نێوان مه‌جلیس وده‌وڵه‌ت، به‌واتایه‌کی‌تر
ئه‌حمه‌دی نژاد و لاریجانی، هه‌رچه‌نده هه‌واڵێکی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ر نیه
وه له‌م جۆره کارانه ساڵانێکه له لایان به‌رپرسانی رژیم ده‌کرێ،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی عادڵانه له ئیران نیه تا چه‌ته یان
چه‌ته‌کان بدۆزیته‌وه و سزایان بدات،لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر نه‌مانی
ئه‌م بره پاره‌یه کردوه، تا بزانین ئه‌م پاره‌یه له چی رێگایه‌که‌وه
سه‌رف کراوه. ئیداره‌یه‌کی چاودێری له کاره‌کانی خوله هه‌یه به‌ڵام
ئه‌م ئیداره ته‌نها ده‌توانی چاودێری کاره‌کانی کارمه‌ندانی پاک و خاوێنی
به‌شی ده‌وڵه‌ت بکات. که به‌راستی به‌و کارانه‌ی خوله ده‌یکات ده‌بێ
چاودێری له‌و کارمه‌ندانه بکرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێک ئه‌م کارگه‌رانه
کاره‌کانی خۆیان به‌باشی ئه‌نجام نه‌ده‌ن بۆنی گه‌نی کاره‌کانی خوله تا
حه‌وت ده‌وڵه‌تی چوارده‌وروبه‌ر ده‌ڕوات، چی بگات به خه‌ڵکی ئیران که
به‌نیعمه‌تی ئه‌م بۆنه هه‌زارو یه‌ک نه‌خۆشینیان گرتوه.نه ده‌متوانی له
ئینتر پۆل یارمه‌تی وه‌رگرم، نه ده‌متوانی له دادگای لاهه،نه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی،نه‌ک سازمانی سیا،نه‌ک ئیتلاعات، نه‌ک
ده‌متوانی له هاوکارانی خوله هه‌واڵێک وه‌رگرم،
کارێکی
زۆر زه‌حمه‌ت بوو،به‌ڵام من بێ هیوا نه‌بوم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌متوانی به
ئینترنت جوابی پرسیاره‌که‌م وه‌ر گرم. پرسیارێکم ئاماده کرد به‌م ناو
نیشانه!
پرسیار: به‌رای ئێوه خوله چی به‌و بڕه پاره‌یه کردووه؟
ئه‌م پرسیاره بۆ چه‌ند که‌سایه‌تی به‌نێو بانگ و سیاسی و چالاک وانی
مه‌ده‌نی، رۆژنامه نووس، بازاری، سایت، خۆیندکار، کرێکار، به‌سیجی،
سه‌رۆکی وڵات، گۆرانی بێژ، ئه‌کته‌ر، ... نارد. له‌به‌ر نه‌بوونی
به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندنی راستیه‌کانی ئه‌م دزییه، هه‌وڵم‌دا که بزانم
ئه‌م پاره‌یه له چی رێگایه‌ک سه‌رف کروا تا ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ سه‌لماندی
خوله وه‌ک چه‌ته‌که بدۆزمه‌وه، که به‌و زیره‌کییه له خوله ده‌مبینی
کارێکی زۆر زه‌حمه‌ت وه ده‌کرێ بڵێن نه‌کراوه. لێره‌وه ته‌نها ده‌قی
جوابی ئه‌و به‌رێزانه ده‌بینن که له خواره‌وه هاتووه.
هاله‌ی نور: تۆکاری ترت نیه جگه‌له‌وه‌ی سه‌رده‌که‌یته نێو ژیانی خسوسی
خوله گیان، 75ملیون خه‌ڵکی ئیران بێ ده‌نگن، به تۆ چی، تۆش بێده‌نگ به،
بۆ خۆت ده‌زانی خوله جگه‌له من که‌سی له‌گه‌ڵ نه‌ماوه، ده‌ته‌وێ منێش
پشتی تێکه‌م، جارێکی تر پرسیاری وام لێ نه‌که‌ی ها، به‌جێی ئه‌م کارانه‌ش
بابه‌تێک له‌سه‌ر کاره باشه‌کانی خوله بنووسه،که ته‌نها ئه‌و خه‌مخۆری
هه‌ژارانه! (راستیه‌که‌ی هه‌رچی چاوم لێ کرد خوله جگه له‌گه‌نه‌کاری
کاری باشی نه‌کردوه، خۆ ناتوانم درۆ بنووسم،ببوه‌ره هاله گیان، جوابی
تۆمان ناوێ).
عه‌لی خامنه‌یی: مه‌علومه،له نێو هه‌ژارانی وڵات،که داهاتی کۆماری
ئیسلامین بڵاوی کردوه‌ته‌وه،ئابوور پێ گه‌شه داووه،عه‌داڵه‌ت و یه‌کسانی
بونیاد ناوه،من حازرم له‌سه‌ر سه‌رف کردنی ئه‌م پاره‌یه له رێگای کۆماری
ئیسلامی سویند بخۆم.
ئه‌حمه‌دی نژاد: پاره‌ی چی ئه‌گه‌ر راسته‌که‌ی نێوی خۆتم بۆ ئاشکرا بکه تا
بزانم چیت لێ ده‌که‌م،هه‌رچه‌نده ده‌زانم تۆ له‌لایان ئیمپریالیزم وه
ئه‌و لاریجانیه ناشیرینه‌وه ده‌ستت داوه به‌و کاره، (خێرا ته‌له‌فۆنی
بۆ وه‌زیری ئیتلاعات کرد که به‌دووی من بگه‌رێن، ئه‌ڵبه‌ت دوای پێنج
ده‌قه‌ش ئیمه‌یله‌که‌م هه‌ک کرا).
ره‌فسه‌نجانی: زۆر سه‌یره ده‌یان گوت حکومه‌تی پشتیوانیکه‌ری
هه‌ژاران،تۆمه‌تی دزی له خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، بۆ خۆیان شادزن،له‌و هه‌شت
ساڵه‌ی سه‌رۆک بووم ته‌نانه‌ت نانی سێ وه‌خته‌شم له ماڵه‌وه ده‌برد بۆ
بینای سه‌رۆک کۆماری، ماڵی ده‌وڵه‌ت وه‌ک ماڵی هه‌تیوه،که بۆ هه‌موو
موسڵمانێک حه‌رامه،کاکه ئاخوند چۆن ده‌بی دزی بکات و ماڵی حه‌رام
بخوات،به‌ڵام خه‌ڵکی ئاسایی ئه‌و کاره‌یان لێ دێ! سه‌رفی کرینی ده‌نگی
کردوه،ده‌وره‌ی پێش‌و له‌شاره‌داری دزیی، ئه‌م جاره‌ش له ده‌وڵه‌ت،وا بڕوا
جاری داهاتوو له منی ده‌دزێ، ئه‌م شتانه خۆ بڵاو نابنه‌وه!
لاریجانی: سه‌رفی عه‌یاشی وگه‌ران و بێ به‌رنامه‌یان کردوه ئاغا،
ئه‌وه‌نده‌م فایلی گه‌نده‌ڵی ئه‌م براده‌ره‌م له‌ده‌ست دایه، که
خۆینده‌وه‌ی دوو جار توشی سه‌کته‌ی کردووم، ته‌نیا له‌به‌ر خاتری رێبه‌ر
نه‌بێ بێده‌نگ بووم، خه‌ڵکی ئێران تکایه جارێکی‌تر ده‌نگی پێ مه‌ده‌ن
(ئیوه باوه‌ر مه‌که‌ن، له‌وانه‌یه لاریجانی له خه‌ونا ئه‌م شتانه‌ی
نووسیبێ).
خاته‌می: مانگ هیچکات له پشت هه‌ور نامێنێ، سنوقێک که باشترین
سنوقسازه‌کانی دونیا‌م هێنا بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی ئه‌منیه‌تی بۆ دانێن که
دزه‌کان نه‌توانن ده‌سکه‌وتی لێ بکه‌ن، 8 ساڵ له ده‌می ماڵ و منداڵم و
هاورێ و خزم وکه‌س وکارم وه ته‌نانه‌ت خه‌ڵکم گرته‌وه وه له‌و سنوقه‌م
کرد،که‌چی ئاغا به سێ ساڵ به‌تاڵی کردووه. یه‌ک میلیاردی چی،
ره‌قه‌مه‌که له‌وه سه‌رتره، برۆ بۆ 100 میلیارد، بۆ له گۆرنانی ریفۆرمی
ئیسلامی به‌کار هێناوه،ره‌بی به‌زه‌هره‌مارت بێ.
که‌روبی: من بۆ به‌رنامه‌ی مانگی 50هه‌زارتمه‌ن پاره به‌خه‌ڵک له‌سه‌ر
ئه‌و سنوقه حیسابم کردبوو، که ئه‌ویشیان تاڵان کرد، جاری پێشوو به دوو
کاتژمێر خه‌و هه‌موو ده‌نگه‌کانی منیان دزی ئاغا، یه‌ک میلیارد چیه، سێ
ساڵه ده‌یدزێ، له کوبا ونزویلا ئیکوادۆر ماڵ و کارخانه‌یان پێ کڕیوه،
ئه‌م کابرایه پاره‌ی نه‌بینیوه، راستی ئه‌و موژده‌یه به خه‌ڵکی ئێران
ده‌ده‌م له‌حاڵێکدا پاره‌ی خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت دزراوه ئه‌وان نیگه‌ران
مه‌بن، چونکی من که بوومه سه‌رۆک کۆمار ده‌مه‌وی نه‌وت نه‌ته‌ویی
که‌مه‌وه، خه‌ڵکی ئێران بۆ خۆیان ده‌بنه خاوه‌ن نه‌وته‌که‌یان، (یانی چی!
یه‌که‌م ئه‌م کاره موسه‌دق 50 ساڵ له‌مه‌و به‌ر کردی، دووهه‌م مه‌گه‌ر
نه‌وتی ئێران تا ئیستا هی خه‌ڵکی وڵاتێکی‌تر بووه، به‌راست جوانه).
شارام جه‌زاییه‌ری: ده‌بێ به جێگای ئه‌وه‌ی من له‌م زیندانه بم،ئه‌و
به‌رێزه که ئه‌و پاره‌یه دزیوه لێره بێت،به‌ڵام مه‌خابن،که‌س له‌م
وڵاته عه‌داڵه‌ت نابینێ،ئێمه چیمان له شاره‌داری هه‌دیه به‌و
به‌رێزانه دا،که له‌کاره‌کانیان په‌له که‌ن،خزمه‌ت به‌خه‌ڵک بکه‌ن،وه‌ک
کاکه مه‌حمود،که بووه به شاره‌داری تاران ئه‌ویش هه‌مان کاری ئێمه‌ی
دووپات کرده‌وه،به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی کاک مه‌حمود که لێپرسینه‌وه‌شیان لێ
نه‌کرد بۆ ئێمه هه‌موویان به چه‌ند قات له حیسابی خۆمان که‌م
کردوه،به‌ڕای ئیوه من خرابم کردوه،به پاره‌یه‌ک که ته‌نها تۆزی
ده‌خوارد،کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی برسیم پێ تێر کردوه،که نه‌چن له جێگایه‌کی
تر دزی بکه‌ن؟که ته‌نها هانم داون که کاره‌کانیان به رێک‌وپێکی ئه‌نجام
ده‌ن،(نازانم)
سه‌وزه فرۆشێک له ئه‌رادان: به‌راسته، یه‌ک میلیارد دۆلار، بۆ خوله
حیساب کردنی باش بووه که بتوانێ میلیاردیک بژمێرێت،کاکه من ئه‌و خوله
تا دیپلۆمان گرت له یه‌ک پۆل بوین، له‌هه‌موومان ته‌مبه‌ڵتر بوو، له‌ترسی
ده‌رس خۆیندن رۆیی بوو به به‌سیج،که‌چی دواتر ئه‌و له نێو به‌سیج بوو به
دکتۆر که نازانم له کام زانکۆ منیش دوای ته‌واو کردنی زانکۆش ئه‌وه‌ته
ده‌مبینی سه‌وزه فرۆشم،له‌وانه‌یه سه‌رفی کڕینی به‌ڵگه‌نامه‌ی
دوکتۆراکه‌ی کردبێ!
کرێکارێک: به رای من وه‌ک دیاری نه‌ورۆز دا‌یوه به‌و که‌سانه‌ی که له
خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتن (ماستاوچیه‌کان) وه ده‌بێ ماوه‌یه‌کی تر هه‌موو
هه‌وڵێک بۆ سه‌رکه‌وتنی خوله بده‌ن،پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیاری نه‌ورۆزه که
به به‌شیک له ئێمه‌ی کرێکاریان دا،یانی له‌سه‌ر کاره‌کانمان ده‌ریان
کردین،ئه‌مه‌یه عه‌داڵه‌ت.
شۆفیری تاکسیه‌ک له سنه: به‌راستی هه‌واڵێکی زۆر باشه،ده‌زانی بۆ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره سه‌لمێنه‌ری ئه‌و قسه‌یه که خارجیه‌کان
ده‌ڵین، له ئێران 75میلیۆن دز پێکه‌وه ژیانێکی بێ کێشه ده‌که‌ن،کاکه
ده‌مێکه هاوار ده‌که‌ین که ده‌وڵه‌ت دزی ده‌کات، به‌ڵام پێمان ده‌ڵێن
که ده‌وڵه‌ت خۆ مرۆڤ نیه دزی بکات ده‌وڵه‌ت ئیداره‌یه،که به‌شی کۆنترۆڵ
و چاوه‌دێریشی تێدایه،کاکه نێوه‌که‌م نه‌نوسن.
موعتادێک له کرماشان: ئای بمری خوله که نازانی کار بکه‌ی، به‌و هه‌موو
پاره‌یه چی ناتوانێ بکێشێ، باشترین مه‌واده‌کان،ئاغا هه‌مووی داوه به
مه‌واد وه ناردویه بۆ ئێمه به‌ڵام ئه‌م به‌رپرسه دزانه هه‌مویان
دزیوه، مانگێک له‌مه‌و پێش ماشینێک کراکیان له‌م شاره لێ دزین، ئه‌ی بێ
به زه‌هره‌مارتان، ده‌وڵه‌ت ده‌یدا به‌ڵام پاسه‌وانه‌کان نایده‌ن، ده‌ڵێی
ماڵی باوکیانه، ئاغا ئه‌گه‌ر دوزرایه‌وه خه‌به‌رمان که ده‌مێکه مه‌وادی
باشمان نه‌کێشاوه،هه‌موو مه‌واده‌کان ئیکسپایه‌ر بوون!
خویندکارێکی زانکۆی ئیلاهیاتی حه‌وزه‌ی علمییه‌ی قوم: ئاغا له‌وه‌ته‌ی کاک
مه‌حمواد بوه به سه‌رۆک نابینن رێژه‌ی موسلمانان له ئێران چه‌نی زۆر
بووه،به‌سیج ده قات زیادی کردووه. وامی عه‌داڵه‌تی پێ دا، بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان ئیسلامی بن (بۆ مه‌گه‌ر تا ئێستا ئیسلامی نه‌بوون!)
زیندانیه‌کی سیاسی: به‌رای من به‌و پاره‌یه به‌ندیخانه‌ی تایبه‌تی‌تر به
فه‌زایه‌کی گه‌وره‌تر پێ دروست کردوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌کان
جێگای نه‌ماوه، کاکه ده‌سه‌ڵات دوژمنی زۆر بووه، ده‌بی بۆ مانه‌وه
هه‌موو دوژمنه‌کان قۆڵبه‌ست کرێن، به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌م هه‌موو
ناره‌زایه‌تیه هه‌یه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ناروخێ ؟(پرسیارێکی جوانه)
چالاک وانێکی مافی مرۆڤ: سه‌نگه‌رێک له‌به‌رانبه‌ر چالاکانی مافی مرۆڤ،
به‌و پاره‌یه ده‌زگایی سه‌رکوتی پێ به‌هێزتر ده‌که‌ن،ئازادی پێ سه‌رکوت
ده‌که‌ن، سنوری بنه‌ماڵه‌ی پێ ده‌به‌زێنن، خویندکار و کرێکاری پێ
ده‌چوسێننه‌وه، رێژه‌ی هه‌ژارانی پێ زیاد ده‌که‌ن.
ریفۆرم خوازێکی کورد: رۆژنامه کوردیه‌کان له ئێران که به به‌ره‌که‌تی
حکومه‌تی ریفۆرم رێژه‌یان له قامکه‌کانی ده‌ست تێ ده‌په‌رێ، به‌و پاره‌یه
له سێ ساڵی رابردوو هه‌مویان داخست،ده‌یانه‌وێ ریفۆرمی ئیسلامی پێ له گۆر
بنێن،به‌ڵام ناتوانن.
سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات: به پێ هه‌واڵی هه‌واڵنێرمان له ده‌زگای چاوه‌دێری
ده‌وڵه‌ت،که به‌رپرسه‌که‌ی ره‌فسه‌نجانیه، هیچ پاره‌یه‌ک نه‌زدراوه،وه
ئه‌مه په‌روپاگه‌نده‌ی حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاته که بۆ ده‌وڵه‌تی
عه‌داڵه‌تی ده‌که‌ن، تکایه ئه‌گه‌ر ده‌توانی ئه‌م هه‌واڵه بۆ هه‌زار که‌س
بنێره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ت حوکمی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌زار کاری
خێرت کردبێ(کاری خێری وامان ناوێ)
کادری حیزبێکی تازه ئینشعاب کردوی یه‌کێک له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات: من
پیم وایه ئه‌م دزیه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه وته‌کانی ئیمه‌ن که
ماوه‌یه‌که هاواری بۆ ده‌که‌ین که رژیمی ئاخوندی هه‌موو هه‌وڵیکی داوه
ئینشعاب بخاته نێو حیزبه‌کانه‌وه،وه بۆ ئه‌م کاره‌ش پاره‌ی بۆ دیاری
کردوه،
داریوشی هۆمایون: ئێمه به 5دۆلاری جه‌ماوه‌ره‌که‌مان تی ڤی به‌خێو
ده‌که‌ین که چی ده‌سه‌ڵات دارێکی ده‌وڵه‌تی ئاخوندی به ته‌نێ یه‌ک
میلیارد دۆلار ده‌دزێ، ئه‌م ره‌ش و روتانه ره‌حم به داهاتووی خه‌ڵکی
ناکه‌ن،خه‌ڵکینه به‌ناردنی ته‌نها 5دۆلار هه‌نگاوێک بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م
رژیمه هه‌ڵگرن،
ئیبراهیمی نه‌به‌وی: من پێم وایه خوله چکۆله‌که‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی
بۆ نامه‌کان ته‌رخان کردوه،ئیوه چاکتر ده‌زانن که خوله گیان له جوابی
هه‌ر نامه‌یه‌ک 200هه‌زار تمه‌نی بۆ خاوه‌ن نامه‌که ده‌نارد که ده‌وره‌ی
داهاتوو ده‌نگی پێ بده‌ن، راستی له جوابی نامه‌که‌ت 200 هه‌زارتمه‌نت بۆ
هات (له جوابی ئه‌م به‌رێزه،نه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئیمیلم بۆ ناردبوو،
ئه‌ویش هه‌ر به‌ئیمیل هه‌ره‌شه‌ی لێ کردبوم وه دواتر ئیمیله‌که‌شمی هه‌ک
کرد)
عه‌لی ره‌زا نوری زاده: کوره قۆزه‌که‌ی ئه‌رادان هه‌ر له‌منداڵیه‌وه
حه‌زی له‌و جۆره کارانه بووه،ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی نێو ده‌رخات هه‌موو کات
کاری گه‌وره‌ی ده‌کرد، وه‌ک گرتنی سه‌فاره‌تی ئامریکا، یه‌ک شه‌وه بوون
به سه‌رۆکی وڵات. سه‌رفی گرنتی داهاتووی کردوه، ده‌زانێ هه‌تا هه‌تایه
له‌سه‌ر کار نامێنێ، ده‌بی سندوقه‌که‌ی له خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت پڕ کات
هخا: ئه‌وه ئه‌وبڕه پاره‌یه بوو که ئیمه ده‌مانه‌ویست بۆ ئه‌و
فرۆکانه‌ی دیاری بکه‌ین که هه‌موو ئیمه که له‌ده‌ره‌وی وڵاتین وه
ده‌مانه‌ویست له رۆژێک بگه‌رینه‌وه ئیران وه شۆرش بکه‌ین،به‌داخه‌وه
نه‌یان هێشت،هه‌موو به‌رنامه‌کانی ئیمه‌یان تێک دا، ئه‌و هه‌موو ئیرانیه‌ی
که رژابوونه‌وه فرۆکه‌خانه‌کان بۆ به‌شداری له شۆرشه‌که‌ی ئیمه به
نائومێدی گه‌رانه‌وه ماڵه‌کانیان،تا ده‌رفه‌تێکی تر تکایه چاوه‌روانی
هه‌واڵی ئێمه بن
چالاک وانێکی سیاسی خانه نشین کراو: به‌رای من هه‌مووی بۆ هه‌ڵبژاردنی
داهاتوو سه‌رف کردوه، له‌م حکومه‌ته ره‌سمه هه‌ر که‌سه‌و هات 8ساڵ
تاڵانی کات خۆ ئه‌م براده‌ره‌ی ئێمه‌ش چوارساڵیشی ته‌واو نه‌کردووه،
به‌رای من ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زۆر زوو کرا ده‌بێ راوه‌ستایه‌ن بۆ چوارساڵی
تر،تا ئه‌و کات بڕی پاره‌که‌ش زیاد ده‌بوو. (هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوش
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه دووپات که‌ینه‌وه)
خۆینکارێکی زانکۆی ئه‌میر که‌بیر: بۆ سه‌رکوتی راده‌ربرینی ئازادی به
کاریان هێناوه،بۆ قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات،بۆ له‌ناو بردنی بیره جیاوازه‌کان،
بۆ له گۆرنانی ئازادی
گوڵشیفته فه‌راهانی: ده‌کرێ به جێی ئه‌و پرسیاره پرسیاری کاره
تازه‌کانم لێ بکه‌ن که ئیستا له هالیوود سه‌رقاڵیم،من له‌ترسی گه‌نده‌ڵی
له ئێران هه‌ڵهاتم، ببورن رێزم هه‌یه بۆ هۆنه‌رمه‌ندان،به‌ڵام ئه‌وانیش
ده‌ستیان کردوه به‌دزی، له فیلمێک کارێکی باش ده‌که‌ی دوای مانگێک ده‌یان
به‌نێو هونه‌رمه‌ند ئه‌و کاره دووپات ده‌که‌نه‌وه، هونه‌ریان لاواز
کرده‌وه، خوله‌ش بووه به ئه‌کته‌ر ئیتر چی ماوه بیڵیم،فیلمی نامه‌ی پێ
سازکردوه.
عه‌زیز وه‌یسی: کاکه تکایه پرسیاری سیاسی له هونه‌رمه‌ند مه‌که‌ن،
مه‌خابن من به‌و پاره‌یه له ساڵیک 10 کاسێت و 150 کلیپم به شیعره‌کانی
خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و ده‌رهێنه‌ری به‌نێو بانگی گه‌له‌که‌مان به‌رێز
کاک به‌همه‌نی قوبادی پێ ده‌کرد، من داوای لێ بوردن له جه‌ماوه‌ره‌که‌م
ده‌که‌م که ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشه‌یان پێ ده‌ده‌م، که ساڵی نوێ له‌به‌ر بێ
پاره‌یه‌ی من نه کلیپی نوێم هه‌یه نه گۆرانی نۆێ،بۆ خۆتان ده‌زانن ده‌بێ
چی بکه‌ن، به گۆرانیه کۆنه‌کانم بچنه سه‌یران و هه‌ڵپه‌رن!
س.برومه‌ند: کاکه تۆ نازانی من ته‌نها له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه شت ده‌نووسم، بۆ
پرسیاری وام لێ ده‌که‌ی، کارم چیه به ئه‌حمه‌دی نژاد که چی ده‌کات،نۆشی
گیانی بێت، به تۆ چی!
خالد مه‌شعه‌ل: به‌رێز خوله هه‌وو کات یارمه‌تی ده‌ری هه‌ژاران
بووه،دونیا له‌بیری چوه که چۆن له کاتی نه‌هامه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی غه‌زه
ئه‌گه‌ر یارمه‌تیه‌کانی خوله نه‌بایه منیش که له سوریه‌م له برسا
ده‌مردم،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی خۆمم بۆ ئه‌و شه‌ره فرۆشت،به‌ڵام
خوله .. پیاوێکی باشه
جۆرج بۆش: بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کاره خێره‌کانی ئێمه له عێراق و
ئه‌فغانستان به‌کاری هێناوه،بۆمبی ئه‌تۆمی پێ کڕیوه،له باشوری
وڵاته‌که‌ی ئێمه تیرۆریستی پێ به‌خێو ده‌کات،
به‌رپرسی پشتوانی له مافی منداڵانی بێ باوک و دایک: کاکه فه‌سادیان پێ
په‌ره‌داوه،ده‌ڵین وڵاتی ئیسلامی به‌ڵام رێژه‌ی منداڵی بێ باوک و بێ دایک
له هه‌موو دوونیا زۆرتره، به‌رنامه‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی بنه‌ماڵه‌ی پێ
به‌رێوه ده‌به‌ن که چی تا دێت ئه‌منیه‌تی بنه‌ماڵه له‌وه‌ی که هه‌بووه
خراپ تر ده‌بێ، ئه‌رێ راستی که‌س نه‌بوو بیکه‌ن به سه‌رۆک تا ئه‌م
ناشیرینه نه‌بێ، ئێمه به‌م هه‌موو منداڵه چی بکه‌ین!
بن لاده‌ن: به ئێمه‌ش ده‌ڵێن تیرۆریست،به بیلا ته‌قینه‌وه کاری تیرۆرستی
نیه به‌ڵکۆ تاڵان کردنی ماڵی خه‌ڵکی کارێکی تیرۆریستیه،ئه‌وان که
ته‌نانه‌ت ره‌حم به خه‌ڵکی خۆیان ناکه‌ن،چۆن ده‌بێ ئێمه مانان چاوه‌رێ
بین،که ره‌حم به ئێمه بکه‌ن.هه‌رچی پاره‌مان له بانکه‌کانی ئێران بوو
تاڵانیان کرد.به‌رای من سه‌رفی کاری تیرۆریستیان کردوه(ئه‌م له لایان
هه‌واڵنێری تی ڤی ئه‌ل جه‌زیره‌وه به‌ده‌ستم گه‌یشتووه،به گیانی خوله
من نازانم بن لاده‌ن له‌کوییه ئه‌گینا بۆ خه‌ڵاته‌که‌شی بێت ناونیشانیم
ده‌دا)
حه‌سه‌ن ئوباما: من تازه دوو مانگ نابێ ده‌ستم به کار کردووه،ئه‌وه‌نده
سه‌رقاڵم که ته‌نانه‌ت خه‌ویشم له خۆم حه‌رام کردوه،به‌ڵام ئه‌وه‌ش
بزانه من بریارم داوه له گه‌ڵ ئێران دانوستان بکه‌م،به‌ڵام له گه‌ڵ
چه‌ته دانوستان ناکه‌م، تکایه عه‌لی خامنه‌یی ده‌وره‌ی داهاتوو خاته‌می
هه‌ڵبژێره (داماوه راست ده‌کات ته‌نانه‌ت نازانێ خاته‌می وازی له
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هێناوه)
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا: ئێوه کێن ئاوا پرسیارێک ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌ت بێ خاوه‌ن
بووه که تۆ خۆت کردوه پیاوه چاکه، جا مه‌گه‌ر کاک مه‌حمود جگه له
کاری خێر کاری تری کردوه،که‌س ئاگای له کاره خێره‌کانی ئه‌م براده‌ره‌و
حکومه‌تی ئیسلامی ئیران نه‌بێ، ئیمه که حکومی کوڕی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ین
باشتر ئاگادارین،بۆ راستی قسه‌کانم وه‌ره سه‌ردانێکی باشوری لوبنان بکه،
ئیهود ئولمرت: به‌راستی جوانه،گه‌نده‌ڵی له نێو ئه‌و رژیمه
ده‌رکه‌وت.به ئێمه که له هاورێکمان بڕی پاره‌مان به دیاری وه‌رگرتبوو،
وه بووه هۆی ده‌سله‌کارکێشانه‌وه‌مان له ده‌سه‌ڵات،ده‌یان گوت گه‌نده‌ڵ.
که چی ئه‌غا هه‌ڵده‌ستێ یه‌ک میلیارد دۆلار به رۆژی رون ده‌دزێ،
هه‌روه‌ها حاشایی لێ ده‌کات،ره‌قه‌مه‌که له‌وه سه‌رتره بڕۆ بۆ 1000
میلیارد، له‌وانه‌یه سه‌رفی سڕینه‌وه‌ی نه‌قشه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئێمه‌ی
له‌سه‌ر نه‌قشه‌ی دونیا کردبێ، ئه‌م کابرایه به هاوکاری هاله‌ی نور
هه‌موو کارێکی لێ دێت، خه‌ڵکی ئێران لێ بترسن!
سه‌در: براده‌ر مه‌حمود سه‌ربازی ئیسلامی پێ ئاماده کردوه، چه‌ند جار له
زمانی خۆی بیستم که ده‌یگوت ئیسلام له‌مه‌ترسی دایه وه ده‌بێ به‌هه‌موو
هێزو توانا‌مان به زیاد کردنی سه‌ربازه‌کانی ئیسلام که له هه‌ر کات و سات
ئاماده‌ی به‌رانگار بوونه‌وه له‌به‌رانبه‌ر دوژمانی ئیسلام بن،
ئیسلامه‌که‌مان بپارێزین(وا بزانم مه‌به‌ستی ئه‌و که‌سانه‌یه که خۆیان
ده‌ته‌قێننه‌وه)
کاربه ده‌ستێکی شورای ئه‌منیه‌ت: ئێمه بۆ خۆمان به‌ده‌س ئه‌م کابرایه
توشی سه‌ره‌گێجه بووین، تا ئێستا جوابی 3 بڕیارنامه‌ی ئێمه‌ی
نه‌داوه‌ته‌وه، که‌سێک که بڕیارنامه‌کانی ئێمه به هیچ حیساب ده‌کات
ده‌بێ حیساب بۆ یه‌ک میلیارد دۆلاریش نه‌کات،به‌ڵام پێم وابێ سه‌رفی کڕینی
ده‌نگی ئه‌ندامانی شورای ئه‌منیه‌تی کردوه بۆ ره‌دکردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی
چواره‌م
هۆگۆچاوز: ناکا ئه‌و پاره‌یه بڵێن که له وڵاته‌که‌ی ئێمه سه‌رفی دروست
کردنی کارخانه‌ی ده‌که‌ن، کاکه خۆ ئه‌وه رێبه‌ریش ئاگای لێه،کاکه
ئه‌مه درۆیه، ئه‌مه کاری بوشه که ده‌یه‌وێ که‌سایه‌تی خوله به‌دنێو
کات.
گوگل: به‌دوی چی ده‌گه‌رێی، ئه‌وه‌نده کاریکاتێری ئه‌م براده‌ره‌یان
ناردووه بۆ ئێمه، که جێگامان نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت ئارشیڤی که‌ین.ئه‌رێ
به‌ڕاستی له خوله جوانتر‌و زیره‌کتر له ئیران که‌سی تر شک نابه‌ن؟ من پێم
وابێ سه‌رفی دیاری بۆ رۆژنامه‌نووسانی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌واڵ و
وێنه‌ی ئه‌و بڵاوکه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م سێ ساڵه به‌قه‌د هه‌موو
سه‌رۆک کۆماره‌کانی 20 ساڵی رابڕدووی ئامریکا که حوکمی سه‌رۆک کۆماری
دونیایان هه‌یه، وێنه‌و بابه‌ت له‌سه‌ر خوله بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسێکی نیزامی روسیه: درۆیه ده‌ڵین وه‌ک دیاری بۆ کرێنی موشه‌ک و
مانگی ده‌ستکردو بۆمی ئه‌تۆمی به ئێمه داوه. به رای من بۆ پوچه‌ڵ
کردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئامریکا و ئیسرائیل که ته‌نها ئامانجیان له ناو
بردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه، به‌کاری هێناوه.
خێزانی خوله: ئاغا سه‌ری خۆت مه‌یه‌شێنه، ماڵی خۆمانه هه‌رچۆنێک پێمان
خۆش بێت سه‌رفی ده‌که‌ین، ئاگری بده‌ین، به ئاویا بده‌ین، بیده‌ین به
موشه‌ک به هه‌رچی، به تۆ چی، عه‌یب له خۆت ناکه‌ی، له ژیانی خسوسی
ئیمه ته‌داخول ده‌که‌ی، ماڤی مرۆڤی ئێمه پێشێل ده‌که‌ی، سس....!
(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مه‌و به‌دوا هه‌موی جنێو بوو ناینوسم ببورن)
تکایه ئه‌و کاسانه‌ی ئاگاداری سه‌رف کردنی ئه‌م بڕه پاره‌ن، بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه زانیاریه‌کانیان بۆ ئیمیله‌که‌م
بنێرن،زۆرسپاستان ده‌که‌م.
mohamdi_m1983@yahoo.de
[1673] |