|
وته‌ی ڕۆژ
2009-03-11
راپۆرت و ئاماره تازه‌كان له هه‌ژاری زیاتر ده‌دوێن.
له لایه‌ن كارناسانی ئابوورییه‌وه، هێڵی هه‌ژاری له‌سه‌ره‌وه‌ی 800
هه‌زار تمه‌ن راگه‌یه‌ندراو و له‌هه‌مانكاتدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه
ساڵی داهاتوو هه‌زینه‌كانی ژیان به‌شیۆه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیش وه‌ك هه‌میشه خۆیان له
راگه‌یاندنی ره‌قه‌می راسته‌قینه‌ی هێڵی هه‌ژاری ده‌بوێرن و له‌و كاتانه‌ی
كه له لایه‌ن ئابووریزانان و شاره‌زایانی ئه‌م بوواره، راستیه‌كان
ئاشكراده‌بێت، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ونه قسه‌ی بێ سه‌روبه‌ره و
ده‌یانهه‌وێ به‌هه‌ر شیۆه‌یه‌ك بێت رای گشتی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م بابه‌تانه
چه‌واشه بكه‌ن. بۆ وێنه له راگه‌یاندنی ئه‌مجاره‌ی هێڵی هه‌ژاری له
لایه‌ن كارناسانی ئابوورییه‌وه، وه‌زیری رفاهی كۆماری ئیسلامی
رایگه‌یاندووه كه دیاریكردنی هێڵی هه‌ژاری هیچ كه‌ڵكێكی نییه و
ته‌نانه‌ت زۆر جار باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له ئێران‌دا هیچ كه‌س له ژێر
هێڵی هه‌ژاریدا ژیان ناكات.
ناكارامه‌یی كۆماری ئیسلامی له ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه
سه‌رتاییه‌كانی خه‌ڵك به‌رچاوترین و ئاشكراترین رواڵه‌تی هه‌نووكه‌یی
كۆمه‌ڵگای ئێرانه و ئه‌م بابه‌ته وه‌ك دیارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌رخستووه. نرخی كه‌لو په‌ل و خوارده‌مه‌نی رۆژ له
دوای رۆژ به‌رز ده‌بێته‌وه و هۆكاره رووكه‌شییه‌كانی وه‌ك
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا‌و خانووبه‌ره خێراییه‌كی به‌رچاوی
به‌هه‌ڵكشانی نرخی هه‌ڵاوسان داوه.. سیستمی ئابووری كۆماری ئیسلامی
ته‌نانه‌ت له لێكدانه‌وه و شیكارییه ئابوورییه‌كان په‌نا ده‌باته به‌ر
چه‌واشه‌كاری و له هه‌وڵی تێكدانی راستییه‌كانه.
به پێی ئاماره فه‌رمی و راگه‌یاندراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی
12
میلیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاری ره‌هادا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام
كارناسانی ئابووری ئاماری راسته‌قینه‌ی هه‌ژاری له نێوان
20 -
25
میلیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن. به‌ربڵاو بوونی ئه‌م دیارده‌یه
ناوبه‌ناوه به‌رپرسانی رژێم ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڵوێست گرتن و بۆ وێنه
جار وبار بۆڵه‌بۆڵێكی له‌مشیۆیه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هۆكاره گرینگه‌كانی وه‌ك ته‌رخانكردنی داهاتێكی زۆر بۆ میلیتاریزم،
دابه‌ش نه‌كردنی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت و داهاتی وڵات، خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو
وزه‌ی سیستم بۆ پارێزگاری كردن له مافیای ده‌سه‌ڵات وسه‌رمایه،
كه‌مته‌ر خه‌می له هه‌مبه‌ر ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی ژێرخانی له‌رزۆكی
ئابووری وڵات، گه‌نده‌ڵی ئیداری، پێمل نه‌بوون به گه‌ڵاڵه‌ی بیمه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به شێوه‌یه‌كی گشتی ناكارامه‌یی سیستم له
ده‌سته‌به‌ر كردن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك ره‌وتێكی خێرای
به گه‌شه‌ی هه‌ژاری داوه.
قه‌یران به‌وه كۆتایی نایه‌ت و ئابووری وه‌ك ژێر خانێكی كاریگه‌ر گه‌لێك
كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر
داده‌نێت و كه‌م لایه‌نی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌یه كه ئابووی
دیاریكه‌ری شكڵ و ناوه‌رۆكی نه‌بێت. سازبوونی خه‌ساره
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌یه كه له ژێر كاریگه‌ری
راسته‌وخۆی هه‌ژاری دایه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌شفرۆشی و
گیرۆده بوون به ماده سڕكه‌ره‌كان و كوشتن و دزی و ... په‌یوه‌ندی
نێوان هه‌ژاری ئه‌و لایه‌نانه ده‌دركێنێ.
ئاسه‌واره‌كانی هه‌ژاری به‌و چه‌ند خاڵه‌ی نابه‌سرێته‌وه‌و ده‌كرێ
تۆمارێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆبكرێته‌وه. بۆ وێنه كه‌م
بوونی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه
25
هه‌زار خوێندنگه به‌شێوه‌ی دوو شیفته به‌ڕێوه بچێت و هه‌بوونی
140
هه‌زار خوێندنگه له ئێران و بێ به‌ش بوونی ئه‌وان له هه‌لومه‌رجی
ته‌ندروستی و ئیمه‌نی پێویست، بووه‌ته هۆكاری هه‌ژاری په‌روه‌رده و
بارهێنان. سوپایه‌كی مه‌زن له بێكار پێكهاتووه‌و نه‌ره‌خساندنی
ده‌رفه‌تی كار بۆ ئه‌و توێژه و ئاوه‌ڵاكردنی ده‌ستی خاوه‌نكاران بۆ
ده‌ركردنی كرێكاران رۆژ له دوای رۆژ ئه‌م كێشه‌یه به‌رجه‌سته
ده‌كاته‌وه.
گه‌شه‌ی رۆتینی هه‌ژاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاران له ئێران
تراژیكێكی مێژووییه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران له به‌رده‌م
هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازدان. هه‌ڵبژاردن له نیۆان هه‌ژاری زیاتر یان
رزگاری له‌م قه‌یرانه و هێنانه كایه‌ی سیستمێكی دادپه‌روه‌ر. ته‌نیا
رێگه‌ی رزگاری له‌م بارودۆخه هه‌ڵپێچانی سیستمی سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێستاكه و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێیه. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه
سه‌ره‌كی ترین ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵات، به كرده‌وه ده‌رهێنانی
دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شكردنی عادڵانه‌ی سه‌روه‌ت و داهاتی
وڵات و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی بێت.
[1676] |