|
وته‌ی ڕۆژ
2009-03-14
ده‌ورێكی نوێ له دانانی دوربینی مه‌داربه‌سته له‌زانستگای تاران
هه‌واڵه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو باس له‌دامه‌زراندن‌و خستنه‌كاری دووربینی
مه‌داربه‌سته له‌زانستگای تاران ده‌كه‌ن. له‌هه‌واڵه‌كاندا هاتووه كه
دانانی دوربینی مه‌دار به‌سته له‌زانستگای تاران له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه
بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانن هه‌ر جۆره هه‌ڵسووكه‌وتێكی خوێندكاران بخه‌نه
ژێر چاوه‌دێریه‌وه و ئه‌م كاره‌ی به‌رپرسانی زانستگا، رق‌و تووڕه‌یی
خوێندكارانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی خوێندكاران ئه‌م هه‌وڵه
له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسی ئه‌و زانستگایه له‌دابین كردنی سه‌ره‌تایترین
پێداویستییه‌كانی خوێندكاران خۆ ده‌بوێرن‌و زانستگا له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفتێكی
زۆر له‌وانه كێشه سێنفی به‌ره‌وڕوه، به‌ڵام به‌رپرسان ته‌نیا له‌بیری
هه‌رچی زیاتر ته‌نگ كردنه‌وه‌ی فه‌زای زانستگا‌و چاوه‌دێری كردنی هه‌رچی
زیاتری خوێندكارانن.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بۆ چاوه‌دێری كردن‌و خستنه ژێر
كۆنتڕۆڵی زانستگای تاران له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی پێشووی رژیمه له‌پێوه‌ند
به‌دانانی دووربینی مه‌دار به‌سته له‌زانستگاكانی كوردستان‌و هه‌روه‌ها
خوابگای خوێندكاری كچی زانستگای شیراز. كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا به‌م
شێوه‌یه كه‌وتۆته خۆ تاكوو دزه بكاته نێو ته‌نانه‌ت ژیانی شه‌خسی
خوێندكاران‌و گێشتاپۆ ئاسا له‌هه‌وڵی پشكنینی تایبه‌تیترین سووچی ژیانی
خوێندكاران‌دا بێت كه ماوه‌یه‌كه به‌شیۆه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو ده‌ورێكی نوێ
له هێرش بۆسه‌ر چالاكانی خوێندكاری له ئارادایه. پیۆیسته بووترێ كه
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هێرشیان برده سه‌ر زانكۆكان
كه له‌ئه‌نجامدا بووه هۆی ده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌خوێندكاران.
ئه‌م هێرش‌وگوشارانه‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ بۆ به‌گۆڕستانكردنی
زانستگاكان و هه‌روه‌ها باسكردنی ناوبه‌ناوه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی
له‌پێویستی هاتنه‌ئارای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی دووهه‌م نیشانده‌ری خه‌ونی
حاكمانی ئاینینی له‌كۆماری ئیسلامییه به‌مه‌به‌ستی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی
هه‌ر چی زیاتری ئازادی بیروڕاو له‌هه‌مانكاتدا كپكردنی هه‌ر ده‌نگێكی
نه‌یارو جیاواز له زانستگاكاندا.
ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رپرسانی زانستگای تاران له‌كاتێكدایه كه
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری له‌ئێران نزیك
ده‌بینه‌وه. به‌رپرسانی حه‌راسه‌تی ئه‌م زانستگایانه‌و به‌گشتیش سیاسه‌تی
ره‌سمی حاكمانی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بتوانن زیاتر له‌هه‌میشه
خوێندكاران‌و هه‌ڵس‌و
كه‌وته‌كانیان چاودێری بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه هه‌ر جاره‌و به‌شێوه‌یه‌ك
به‌ربه‌ست بخه‌نه سه‌ر رێگه‌یان ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵی كۆماری ئیسلامی به‌گشتی‌و به‌رپرسانی
زانستگا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی بۆیان
ده‌كرێت به‌ر به جوڵه‌ی زیاتری خوێندكاران و له‌هه‌مانكاتدا ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا بگرن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش
كۆنتڕۆڵ كردن‌و چاوه‌دێری كردنه‌كانیان گه‌یاندۆته ئاستێك كه
رووهه‌ڵماڵاویانه‌و له‌چه‌شنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بچنه ناو تان‌و پۆی
ژیانی شه‌خسی‌و گوێ له‌قسه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كانیشیان بگرن.
هه‌ڵوێستی له‌م جۆره به‌دژی خوێندكارانی ئێرانی‌و به‌تایبه‌تی زانستگای
تاران‌و هه‌وڵ بۆ كۆنترۆڵكردنیان شتێكی تازه نییه‌و به درێژایی ته‌مه‌نی
رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته له‌شێوه‌ی جۆراوجۆر هاتۆته
ئاراوه. ئێستاكه‌ش ئه‌گه‌ر راده‌ی گوشار خستنه سه‌ر خوێندكاران
زانستگاگان به‌م
شێوه‌یه په‌ره ده‌ستێنێت به‌شێكی ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه
ئێستاكه كۆماری ئیسلامی تێدا نوقم بووه. هه‌مووان له‌و راستیه ئاگادارن
كه رۆژانه‌و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به‌مه‌به‌ستی كپ كردنی هه‌ر جۆره
ده‌نگ‌و ئیعتراز و به‌مه‌به‌ستی ترساندن‌و پێكهێنانی كه‌شێكی پادگانی
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا دام‌و ده‌زگای سه‌ركوت له‌ژێر ناوی جۆراوجۆر ده‌ست
ده‌ده‌نه مانۆڕ‌و كرده‌وه‌ی نیزامی له‌ئاستی شاره‌كاندا. ئێستاكه‌ش‌و به‌م
پێیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریش وه‌ك یه‌ك
له‌بزووتنه‌وه چالاك‌و ئه‌كتیڤه‌كانی مه‌یدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌دژی
ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له‌مه‌یداندا حوزری هه‌بووه ترسێكی له‌دڵی حاكمانی
تاران دروست كردووه كه ده‌ست بده‌نه كرده‌وه‌ی له‌م جۆره. گومان له‌وه
دانیه كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو به‌رده‌وام
كۆماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفت رووبه‌ڕوو كردۆته‌وه‌و به‌سازدانی
ئیعتراز‌و هاتنه سه‌رشه‌قام‌و دروشم‌دان له‌دژی كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی
دوژمنكارانه‌و په‌رچه‌كرداری پێویست سه‌نگ‌و قورسایی خۆی له‌دڵی حاكمانی
دیكتاتۆری رژیم داوه.
سه‌رباری گشت ئه‌م رێگریانه‌ی كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌دژی
خوێندكاران هاتۆته ئاراوه، نابێت گومان له‌وه بكرێت خوێندكاران‌و
بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌و په‌ڕی بوێریه‌وه هاتوونه‌ته مه‌یدان‌و خواست‌و
داخوازییه‌كانی خۆیانیان فۆرمه‌له‌كردووه‌و به‌م جۆره‌ش ترسیان خستۆته
دڵی ده‌سه‌ڵاتخوازانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاو دیكتاتۆر. هاتنه مه‌یدانی
خوێندكارانی ئێرانی‌و به‌تایبه‌تی خوێندكارانی كورد هێمایه‌كی راسته‌قینه‌و
شیاوه له‌خواستێكی گه‌وره‌تری جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه‌هاتووی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێران‌و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بۆ دابین كردنی ژیانێكی ئازادانه‌یه.
ئه‌گه‌رچی هه‌ر ئێستاكه به‌شێكی به‌رچاو له‌خوێندكارانی زانستگاكانی
ئێران‌و خوێندكارانی كوردیشی له‌گه‌ڵ بێت له‌زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن،
به‌ڵام ئه‌م كرده‌وانه‌ی رژیم هیچ كات نه‌بۆته هۆی پاشه‌كشه‌ی
خوێندكاران‌و خه‌باتی به‌رحه‌قیان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه
پێشكه‌وتنخوازه‌كانیان. به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و كرده‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران‌دا بینراوه راوه‌ستان‌و پێداگری له‌سه‌ر
خواسته‌كانیان بووه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌گه‌رچی تا ئێستاكه به‌هۆی سه‌رجه‌م ئه‌و
هه‌نگاوانه‌ی له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران هه‌ڵیگرتووه نه‌ك نه‌بۆته
هۆی پاشه‌شكه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه‌و
ده‌بیندرێ شكاندنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌وڵه دوژمنكارانه‌یه
ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ناوبراوه. هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دیموكراسی و
هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و ئازاد، سه‌رباری
گشت هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانی رژیم به‌شیۆیه‌كی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌ر بۆیه ئه‌م پلانه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك سه‌رجه‌م پلانه‌كانی دیكه،
سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی به شكست و پاشه‌كشه ده‌شكێته‌وه.
[1677] |