|
وته‌ی ڕۆژ
2009-03-18
پێكێهینانی پۆلیسی ژن له‌ئێران‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
له‌كاتێكدا كه به‌شێكی زۆری چالاكانی بواره جیاجیاكان له‌ئاستی ئێران‌و
ده‌ره‌وه‌ش ره‌خنه‌و گازه‌نده‌ی خۆیان له‌دژی هێنانه ئارای
هێزه‌ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌رشه‌قامه‌كان له‌ژێر ناوی گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو
ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربڕیوه‌و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام به‌هێزكردن‌و
ده‌خاله‌ت كردنی هێزه ئیتزامییه‌كاینان له‌ئاستی ئێران‌دا خستۆته ژێر
پرسیاره‌وه، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی باس له‌پێكهێنانی پولیسی ژن
له‌ئاستی ئێران‌دا ده‌كه‌ن. فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری
ئیسلامی له‌و بواره‌دا رایگه‌یاندووه" یه‌كێك له ئامانجه‌كانی پولیس له
به‌رنامه‌ی پێنجه‌می رژیمدا بردنه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی مه‌ئمورانی ژنه
له‌ئاستی وڵاتدا‌و به‌و مه‌به‌سته كۆماری ئیسلامی توانای ئه‌وه‌یه كه
به‌ده‌یان لقی تایبه‌ت به‌ژنان دروست بكات. ئیسماعیلی ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م
له‌درێژه‌دا راگه‌یاندووه یه‌كێك له‌گرفته‌كانی ئێستاكه‌ی هێزه
ئنیتزامییه‌كان نه‌بوونی ژنانه له‌ئاستی پێویسته له‌كاروباری ئاسایش‌دا.
رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م
به پێویستی ده‌زانێت بۆ ئاسایشی وڵات كه‌ڵكیان لێوه‌ربگیرێت به روونی
ده‌ریخست كه به‌شێكی زۆری گوشاره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی ژنی شاری تاران
راسته‌وخۆ دژی ژنانی چالاكی بواره جیاجیاكان به‌رێوه چووه. كۆماری
ئیسلامی له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا كه هه‌ر جاره‌و به‌هێنانه‌وه‌ی بیانوویه‌ك
له‌هه‌وڵی ته‌نگتركردنه‌وه‌ی كه‌شی ناوخۆیی ئێرانه‌و ئێستاكه‌ش دروست
كردن‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ژنانه‌ی كه سه‌ر به‌لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتن
به‌مه‌به‌ستی گوشارهێنانی زیاتره بۆ سه‌ر ژنانی چالاكی بواره
جیاجیاكاندا. له‌كه‌س شاراوه نییه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا
ژنان له‌ئێران‌و به‌تایبه‌تی ژنانی تێكۆشه‌ری بواره‌جیاوازه‌كان به‌ته‌واوی
كه‌وتبوونه ژێر گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كان‌و هه‌ر جاره‌و له‌ژێر ناوی
گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نادێمۆكراتیكدا ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تی له‌دژیان كراوه.
ئه‌وه‌ی ئێستاكه زیاتر له‌هه‌میشه وه‌ك هۆكارگه‌لێك بۆ به‌پادگانیتر
كردنی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌لایه‌ن رژیمه‌وه ره‌چاو ده‌كرێ دۆخی هه‌نووكه‌یی
كۆماری ئیسلامی ئێرانه. قه‌یران‌و كێشمه‌كێشه‌كانی ناو باڵه‌كانی رژیم،
داته‌پینی ئابووری‌و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی كه‌لێنی نیۆان داواكارییه‌كانی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و نه‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی شیاوی ده‌سه‌ڵات بۆ
وڵامدانه‌وه، هه‌ژاری‌و بوونی ده‌یان دیارده‌ی دزێوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
لاوازبوون‌و كه‌وتنه په‌راوێزی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی سیاسه‌تی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و زۆر شتی دیكه‌ی له‌و جۆره بارودۆخێكی خولقاندووه كه
ترسی رژیمی له‌ئه‌گه‌ری هه‌ستانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌هه‌ر كاتێكی دیكه
زیاتر كردووه. ئه‌م هۆكارانه‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌هێزبوونی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ئاسته جیاوازه‌كان‌و به‌هێزبوونی كوولتووری
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌دژی سیاسه‌ته‌كانی رژیم خۆی له‌خۆیدا بۆته هۆی
ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ست بداته به‌هێزكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و
به‌م شێوه‌یه گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و بزوتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاد بكات. یه‌ك له‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه به‌حه‌ق
توانیویه‌تی سه‌رباری گشت له‌مپه‌ره‌كانی سه‌ر رێگه‌ی‌و له‌گه‌ڵ گشت
گوشاره‌كان رێگه ببڕێ بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێرانه. بزووتنه‌وه‌ی ژنان
له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی له‌رێگه‌ی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن
ئیمزاوه ده‌نگ‌و داوكارییه‌كانی خۆی له‌سنوره‌كانی ئێران تێپه‌ڕێنێ‌و
سیاسه‌ته نادێمۆكراتیكه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ بیروڕای گشتی جیهانی لقا‌و
بدات. ئه‌مه‌و ده‌یان هه‌وڵی دیكه‌ی ژنانی چالاكی ئێران له‌ئاسته
جیاوازه‌كاندا بۆته هۆی ترسی به‌رپرسانی رژیم كه بۆ كپ كردنی ئه‌و
ده‌نگانه فه‌زای ناوخۆیی له‌دژی هه‌ڵسووڕوانی ژنان له‌رێگه‌ی پێكهێنانی
پۆلیس ژنانه‌وه ته‌نگتر بكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی هێشتاكه له‌بیرنه‌چۆته‌وه
كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌وه ژنانی سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قیه بوون
كه سه‌ر كۆڵان‌و شه‌قامه‌كانیان له‌ژنانی ئێرانی ده‌گرت‌و هه‌ر جاره‌و
به‌جۆرێك گوشاریان ده‌خسته سه‌ریان. به‌ڵام ئێستاكه راگه‌یاندن‌و
هه‌روه‌ها به‌یاسایی كردنی پۆلیسی ژنان‌و به‌هێزكردنی ئه‌م هێزه نه بۆ
بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاسایشی شارۆمه‌ندان به پێی قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی موقده‌م
بگره بۆ گوشار هێنان‌و ته‌نگتركردنه‌وه‌ی هه‌ڵس‌و كه‌وتی چالاكییه‌كان‌و
بگره بۆ ده‌خاله‌ت كردن‌و ده‌ستێوه‌ردانه له ژیانی شه‌خسی ژنانی ئێرانی
هاتۆته ئاراوه.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وانه‌ی كه باسكرا‌و به سه‌رنجدان به به‌هێزبوونی
فه‌رهه‌نگی راوه‌ستان‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنان سه‌رباری
گشت ئه‌و نرخه قورسانه‌ی كه ژنان له‌م چالاكییانه‌دا بینیویانه، ئه‌وه‌ی
ئێستاكه وه‌ك ئه‌مری واقیع له‌ئاستی كۆمه‌ڵاگای ئێران‌دا ده‌كه‌وێته
به‌رچاو پێداگری‌و درێژه‌دانی خه‌باتی ژنانی تێكۆشه‌ری ئێرانه.
[1679] |