|
بوکه‌کانی خودا
نووسینی: په‌رویز جاهد
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
Mohamdi_m1983@yahoo.de
فیلمی دیکۆمنتی شه‌هیده یان بوکه‌کانی خودا (Brides
of Allah)
له ئاماده‌کردنی ده‌رهێنه‌ری ئیسرائیلی خاتوو ناتالی ئاسولین
(Natalie Assouline)هه‌فته‌ی
پێشوو له فستیڤاڵی فیلمی ژنانی بردز ئای وی‌و
(Birds Eye
View)
له له‌نده‌ن نمایش کرا.به مه‌به‌ستی هۆکاری راسته‌قینه‌ی
به‌شداری ژنانی فه‌له‌ستینی له کاری خۆته‌قاندنه‌وه،به‌رانبه‌ر به
ئیسرائیلیه‌کان.
تا کۆتاییه‌کانی ساڵی 2000 زیاتر له 155 ته‌قینه‌وه‌ی
خۆکوژی له وڵاتی ئیسرائیل له لایان فه‌له‌ستینه‌کانه‌وه رووی داوه،که
بوه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی 526 که‌س و بریندار بوونی زیاتر له 3300
شارۆمه‌ندی ئیسرائیلی.له لایه‌کی تره‌وه زیاتر له 120 ژنی فه‌له‌ستینی
به تۆمه‌تی به‌شداری کردن،یان هاوکاری حیزبی جیهادی ئیسلامی له
به‌ندیخانه‌ی شارون له ئیسرائیل دان.
خاتوو ناتالی ئوسولین بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ له‌م به‌ندیخانه‌یه
له‌گه‌ڵ ژنانی به‌ند کراوی فه‌له‌ستینی بۆ ئاماده‌کردنی فیلمه‌که‌ی به‌سه‌ر
کردووه.کامێراکه‌ی ناتالی ژنانی به‌ندیخانه له کاتی نۆێژ کردن،دوعا
خۆیندن،وێنه کێشان،چاوپێکه‌وتنی بنه‌ماڵه‌کانیان،کتێب خۆیندنه‌وه،یان
کاتی نان خواردن پێشان ده‌دا.ناتالی له حاڵێک دا که به ره‌گه‌ز
ئیسرائیلیه،به‌ڵام توانیویه‌تی له‌م ژنانه نێزێک بێته‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌م
ژنانه متمانه‌ی پێ بکه‌ن وه له‌به‌رانبه‌ر کامێراکه‌ی باس له
به‌سه‌رهاتی خۆیان و ئامانجی کاره‌کانی خۆیان بکه‌ن.به‌ڵام چه‌ند به‌شی
جیاوازی ئه‌م فیلمه باس له نه‌بوونی ئه‌م متمانه ده‌که‌ن.وه‌ک ئه‌وه‌ی
که له چه‌ند وێنه که ژنان له پشت میله‌کانی به‌ندیخانه له
مه‌ودایه‌کی زۆر که به یارمه‌تی مایکی به‌هێز ده‌نگیان گیراوه.شیوازی
پێشاندانیان له به‌رانبه‌ر کامێرا‌و چۆنیه‌تی جواب دانه‌وه به
پرسیاره‌کان شایه‌تی نه‌بوونی متمانه‌که‌ن.
ده‌رهێنه‌ر بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره،له حاڵێکدا ئه‌م ژنانه
بۆ خۆیان دایکن یان دوگیانن،چۆن ده‌توانن به‌بێ ره‌حم وه بێ ترس خۆیان و
جه‌ماوه‌رێکی فراوان له ژن و منداڵی تر بکه‌نه قوربانی؟
که‌ش و هه‌وای به‌ندیخانه،پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کان که
ده‌بێ زۆر ناله‌بار و دژه مرۆڤانه بێت،نیه وه زۆر باشه.نه‌ک هه‌واڵێک
له ئه‌شکه‌نجه‌و لێدان و کوتان نیه،به‌ڵکو ژنان لێره له به‌شی هه‌ره
زۆری مافه‌کانیان به‌هره‌مه‌ندن،وه‌ک مافی چاوپێکه‌وتنی بنماڵه و
خزمه‌کانیان،مافی نامه ناردن،مافی خۆیندنی رۆژنامه و گۆڤار و هه‌روه‌ها
جێ به جێ کردنی ئه‌رکه دینیه‌کانیان.ته‌نانه‌ت حوکمی هه‌ندیکیان به پێ
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵیان که‌متره.فیلمه‌که به گرته‌یه‌ک له
ژنێک له پشی میله‌کانی به‌ندیخانه،که بانگ ده‌خوێنێت ده‌ست پێ
ده‌کات،دواتر ژنێک پێشان ده‌دات که نامه‌ی به‌ندکراوه‌کان له نێوان ژنان
بڵاو ده‌کاته‌وه.که‌س له که‌ش و هه‌وای به‌ندیخانه گله‌یی
ناکات،پێچه‌وانه هه‌ندێکیان مانه‌وه له به‌ندیخانه به ژیانی ئاسای له
ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه به باشتر ده‌زانن.له لایه‌کی تره‌وه هیچکام له‌م
ژنانه له کرده‌وه‌ی خۆیان په‌شیمان نین،به‌ڵکو شانازی به کاره‌که‌ی
خۆیان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت له‌به‌رانبه‌ر کامێراکه‌ی ناتالی دیفاعی لێ
ده‌که‌ن،هه‌روه‌ها بێ ترس له به‌رانبه‌ر کامێراکه‌ی ناتالی بۆ له ناو
بردنی سه‌ربازه‌کانی ئیسرائیل دوعا ده‌که‌ن.لێره هه‌وڵێک یان گوشارێک بۆ
پاشگه‌ز بوونه‌وه له بیر و باوه‌ر له لایان ئیسرائیلیه‌کانه‌وه
نابینین.بوونی به‌ندیخانه‌یه‌کی مۆدێرن و دێموکراتیک ئه‌ویش بۆ کۆمه‌ڵێک
ژنی تیرۆریست له نێو وڵاتی ئیسرائیل جێگای گومانه.هه‌ندێک له‌م ژنانه‌ش
هه‌ن که حوکمی قورستریان دراوه‌ته پاڵ،بۆ نمونه کاهیره سه‌عدی که له
ساڵی 2002 له به‌ندیخانه‌یه،ماوه‌ی 3 جار زیندانی هه‌تاهه‌ته‌ی و 33 ساڵ
زیندان حوکم دراوه.کاهیره به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی محه‌مه‌د ئه‌و
گه‌نجه فه‌له‌ستینیه‌ی که له ئورشه‌لیم خۆی ته‌قانده‌وه،وه بوه هۆی
گیان له‌ده‌ست دانی 3 که‌س و بریندار بونی زیاتر له 80 که‌س شارۆمه‌ندانی
ئیسرائیلی.کاهیره ئه‌و ژنه‌ی بوو که به ماشینه‌که‌ی خۆی محه‌مه‌دی
گه‌یاندبوو ئورشه‌لیم.
کاهیره به کامێراکه‌ی ناتالی ده‌ڵێ:ته‌نها داواکاری من
له محه‌مه‌د ئه‌وه بوو که له کاتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی دوعام بۆ
بکات،به‌ڵام محه‌مه‌د ته‌نها به بزه‌یه‌ک وڵامی دامه‌وه.
کاتێک ئاماده‌کار پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ ده‌کات به حوکمی
ئه‌وه‌ی که دایکی 4 منداڵ بووی،چۆن توانیوته ئه‌و کاره بکه‌ی؟
کاهیره له جواب دا ده‌ڵێ:من ده‌متوانی به شێوازهایه‌کی
جێواز بمرم،بۆنمونه له ماڵه‌که‌ی خۆم به فیشه‌کی سه‌ربازێکی ئیسرائیلی
بمرم،که جێاوازی له نێوان نیزامی و خه‌ڵکی ئاسایی ناکات،به‌ڵام ژیانی من
لێره کۆتای نایه‌ت.هه‌روه‌ها داوا له ناتالی ده‌کات که به چاوی
ئه‌ژدیهایه‌ک سه‌یری نه‌کات،ده‌ڵێ:منیش دایکم،هه‌ست و سۆزم هه‌یه.
ژنێکی تر به نێوی مانال سباناست ته‌مه‌ن 22ساڵه به
تۆمه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ جیهادی ئیسلامی و راکێشانی ژنان بۆ خۆ
ته‌قاندنه‌وه 7ساڵ حوکم دراوه.به بوونی له به‌ندیخانه هه‌ست به
په‌شیمانی ناکات،به‌باوه‌ری ئه‌و به‌ندیخانه جێگایه‌کی ئه‌کتیڤ بووه بۆ
ئه‌و.
مانال سباناست ده‌ڵێ:ئێمه له‌ده‌ره‌وه جێگایه‌ک بۆ
به‌سه‌ر کردنی کاته‌کانمان نیه،به‌ڵام لێره ئازادین،له‌هه‌موو
کاته‌کانمان به باشی که‌ڵک وه‌رده‌گرین.
مانال له به‌ندیخانه مه‌کته‌بی ئیسلامی
کردوه‌ته‌وه،ژنانی به‌ند کراو ئاشنا ده‌کات به جێگه‌و پێگه‌و
مافه‌کانیان،له دینی ئیسلام.به باوه‌ڕی ئه‌و،ژن له ئیسلام وه‌ک
زێره‌که،که ده‌بێ به باشی چاودێری لێ بکرێ،وه ته‌نیا له ئیسلامه که
ژن به‌خته‌وه‌ره.
سه‌مار ئیبراهیم 23ساڵه موهه‌ندیسی ته‌قینه‌وه وه یه‌کێک
له ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی هێزی عێزه‌دین قه‌سامه،که به تۆمه‌تی راهێنانی
سه‌ربازانی فه‌له‌ستینی،وه ئاماده‌کردنی بۆمب و که‌سانی خۆکوژ،کاتێک
3مانگه دووگیان بوو قۆڵبه‌ست کراووه،به 2 ساڵ و 4مانگ زیندانی مه‌حکوم
کراوه.ئه‌ویش جیهاد به مافی خۆی ده‌زانێ وه ئه‌وه‌ی که به تیرۆریست
ناوزه‌نگ ده‌کرێن ناره‌حه‌ت ده‌بێت.
سه‌مار ده‌ڵێ:ئێمه ده‌بێ له‌شی خۆمان به چه‌ک ته‌یار
که‌ین،ئێمه وه‌ک ئه‌وان چه‌ک و چۆڵی قورسمان نیه وه ده‌بێ له له‌شی
خۆمان بۆ خه‌بات که‌ڵک وه‌رگرین.
سه‌مار دوگیانه و چاوه‌رێ له دایک بوونی
منداڵه‌که‌یه‌تی،وه‌کاتێک کوره‌که‌ی ئه‌لبه‌ڕا له دایک ده‌بێ،گۆرانیه‌ک
که ستایش له جیهاد و خۆته‌قاندنه‌وه‌یه له گوی منداڵه‌که‌ی ده‌خۆێنێت.
ئایا ئه‌م منداڵه‌ش گه‌وره بوو وه‌ک دایکی ده‌چێته ریز
خه‌باتکارانی فه‌له‌ستینی وه ده‌بێته خۆکوژێک؟
مانال سه‌بانا به ئاماده‌کاری فیلمه‌که ده‌ڵێ:جیهادی
ئیسلامی تا کاتێک ته‌نیا موسڵمانیک له گۆشه‌و که‌ناری ئه‌م دونیاییه
بچه‌وسێته‌وه به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کات.
مانال رانم ژنێکی تری به‌ند کراوه که له‌گه‌ڵ منداله 2
ساڵه‌که‌ی له به‌ندیخانه‌یه،دادگا ئیجازه‌ی به ئه‌و داوه که تا کاتێک
منداڵه‌که‌ی بووه ته‌مه‌ن 2ساڵ ده‌توانێت له‌لای دایکی له به‌ندیخانه
بمێنێته‌وه،به‌ڵام دوای دوو ساڵ ده‌بێ وه‌ک منداڵه‌کانی کاهیره،ئازاری
بێ دایکی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه قبوڵ کات،هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌ویش
وه‌ک دایکی ده‌بێ له هه‌وای تازه و بینی هه‌تاو،مانگ، شاخ،دارستان و
رووبار بێبه‌ش بێت.ئه‌م منداڵانه له راستیه‌که‌ی قوربانی شه‌رایه‌تی
سیاسی ناوچه‌که‌ن.
کاهیره ده‌ڵێ:خودا تۆڵه‌ی ئێمه و منداڵه‌کانمان له
ئه‌وانه‌ی که له‌یه‌ک جیامان ده‌که‌نه‌وه ده‌کاته‌وه.
هه‌موو به‌ندکراوانی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه به تۆمه‌تی
بیروباوه‌ری توندی ئیسلامی له به‌ندیخانه‌ی شارون دان،به‌ڵام به پێ
قسه‌کانی کچێکی به‌ند کراو به‌نێوی رانیا،ئه‌و پێ وایه بیروباوه‌ری
ئیسلامی هۆکاری ئه‌م کاره خۆکوژیانه نیه.
رانیا ده‌ڵێ: زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه له‌به‌ر ناله‌بار بوونی
شه‌رایه‌تی ژیانی بنه‌ماڵه‌کانیان خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه.بۆ خۆی له‌به‌ر
ئازاری بنه‌ماڵه‌که‌ی،لێدان و کوتانی براکانی بڕێار ده‌دات به چه‌قۆ له
پاسه‌وانێکی ئیسرائیلی بدات،بۆ ئه‌م کاره‌ی 3 ساڵ حوکم دراوه.کاتێک که
له به‌ندیخانه ئازاد ده‌بێت،دوای ماوه‌یه‌کی که‌م دیسان ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ به‌ندیخانه.
ئه‌و ده‌ڵێ: به‌ندیخانه بۆ ئه‌و له ده‌روه ئه‌منیه‌تی
زۆرتره،هه‌رچه‌نده له‌به‌ر لایه‌نگری نه‌کردنی له حه‌ماس وحیزبه‌کانی
تری فه‌له‌ستینی له گه‌ڵ ژنانی تر ناکۆکه.
کاهیره له گرته‌یه‌کی تر فیلمه‌که ده‌ڵێ:کاتیک 14ساڵ
ته‌مه‌نم بوو ئیزدواجم کرد،له دوای ساڵێک منداڵێکم بوو،ده‌ڵێ له شوێنی
ژیانیم تاکه ژنی موسڵمان بوم که له‌چکم له‌سه‌ر نه‌کردووه،به‌م بۆنه‌یه
هه‌موو کات ژنانی دراوسێ تانه‌و ته‌شه‌ریان لێ ده‌دام.به‌ڵام ده‌ڵی ئه‌مه
هۆکاری به‌شداری من له کاری خۆکۆژی نه‌بووه.
وه‌فا کچێکه که پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی
له‌به‌رانبه‌ر کامێراکه‌ی ناتالی ده‌ڵێ:به خۆکوشتن باوه‌رم هه‌یه‌و هه‌ر
له‌منداڵیه‌وه ویستومه،ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه‌یه که ژنان دوای خۆ
ته‌قاندنه‌وه‌یان لای خودا جوانتر‌و به‌رێزتر ده‌بن.وه‌فا له کاتی
ته‌نیایه‌کانی خۆی گۆرانی خه‌مگین بۆ ئازادی له به‌ندیخانه،وه رزگار
بوونی له کۆیله‌تی یه‌هودیه‌کان ده‌خۆینێ.
یه‌کێک له ناخۆشترین گرته‌کانی فیل ئه‌و کاته‌یه که
منداڵه‌کانی کاهیره دێن بۆ دیتنی دایکیان،منداڵانێک که دایکیان وه‌ک
قاره‌مانێک ده‌بینن.کاهیره که ته‌نها ماوه‌ی 10 ده‌قه کاتی
هه‌یه،منداڵه‌کانی له ئامێز ده‌گرێ و فرمێسک له چاوانی شۆرده‌بنه‌وه.
کاهیره به منداڵه‌کانی ده‌ڵێ: که به‌م زوانه
ده‌گه‌رێته‌وه لایان.کاتی کۆتای هاتنی چاوپێکه‌وتنه‌که،به شێوازێکی زۆر
ناره‌حه‌ت و هه‌ست و سۆزێکی دایکانه دوور که‌وتنه‌وه‌ی منداڵه‌کانی
ده‌بینێ.
کاهیره له گرته‌یه‌کی فیلمه‌که به کامێرا ده‌ڵێ:ئه‌و
له ئیزدواجی دوهه‌می مێرده‌که‌ی نیگه‌ران نیه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلا ئه‌م
مافه‌ی به پیاو داوه که 4ژن بهێنێ،به‌ڵام له کاتی چاوپێکه‌وتنی
منداڵه‌کانی،پێیان ده‌ڵی که به باوکیان بڵێن:له‌م کاره‌ی رازی نیه‌و
زۆریشی لێ توڕه‌یه.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که کاتێکی زۆری بۆ گرتنی گرته‌کان وتوێژ
له گه‌ڵ به‌ندکراوان ته‌رخان کردوه،وه وێنه‌ی زۆری هه‌ڵگرتووه،که بۆ
مۆنتاژی فیلمێکی 70ده‌قه‌یی کارێکی زه‌حمه‌ته. به‌ڵام ناتالی و
مۆنتاژکاره‌که‌ی توانیویانه ئه‌م کاره به باشی ته‌واو که‌ن،مۆنتاژی
فیلمه‌که و ریتمه‌که‌ی باشه،که بینه‌ر تا کۆتای فیلمه‌که راده‌گرێ و
ماندووی ناکات.له ته‌نیشت یه‌ک بوونی گرته‌کان زۆر زیره‌کانه و له
خزمه‌ت بیرۆکه‌ی ده‌رهێنه‌ر و جواب وه‌رگرتنه‌وه‌ی پرسیاره‌کانیه‌تی،که
له کۆتای ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یه،که ئه‌م ژنانه مێشکیان شۆراوه،که
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانی ئه‌م ژنانه‌ش گرفتاری ئه‌م ئه‌م شێوازه
بیرکردنه‌وه‌یه بن.
گرته‌یه‌ک له سه‌بانا که باس له به‌رده‌وام بوونی
جیهادی ئیسلامی و کاری خۆکوژی له دوونیا ده‌کات،که‌ت بۆ،گرته‌یه‌ک له
سه‌مار ئیبراهیم که له زیندان گه‌وره بووه.ده‌رهێنه‌ر ئه‌و له پشت
میله‌کانی زیندان پێشان ده‌دات،که وتنی خودا گه‌وره‌یه پرۆڤه ده‌کات،له
هه‌مان کات دا،که‌ت بۆ وه‌فا کچێکی گه‌نجی فه‌له‌ستینی له هه‌ڵسوکه‌وتی
دوکتۆره‌کانی ئیسرائیلی له نه‌خۆشخانه توڕه‌یه،به منداڵه‌که‌ی سه‌مار
ده‌ڵێ:دوعای شه‌ریان لێ که و پێان بڵێ که گه‌وره بوی ده‌بێته خۆکوژێک.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌رهێنه به نهێنی گرته‌یه‌کی له
پشته‌وه‌ی میله‌کانی گرتوه که نیشان ده‌دات که ژنان زیندانی له مانال
سه‌بانا گلیه‌ی ده‌که‌ن،که بۆ بینه‌ر ئاوا ده‌رده‌که‌وێ که ژنان له
به‌رانبه‌ر کامێرا ره‌ها نه‌بوون،وه به‌راستی قسه‌یان نه‌کردوه.
گرته‌یه‌کی تری جوانی فیلمه‌که ئه‌و کاته‌یه که ژنان بۆ
گرتنی وێنه‌ی کامێرای به‌ندیخانه خۆیان ئاماده ده‌که‌ن.له‌م گرته‌یه
ژنان وه‌ک هه‌ستێکی ژنانه خۆیان ئارایشت ده‌که‌ن جل‌و به‌رگی جوان له‌به‌ر
ده‌که‌ن،به زێره‌کانیان خۆیان ده‌رازێننه‌وه،له‌به‌رانبه‌ر کامێرا خۆیان
پێشان ده‌ده‌ن.
له راستیدا قسه‌ی ده‌رهێنه‌ر به جوانی روونه،ئه‌و
پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کاهیره، کاهیره‌و ها‌وبیرانی وه‌ک
ئه‌ژدیهایه‌ک نایانبینێ،به‌ڵکوو ئه‌وا بیر ده‌کاته‌وه که ئه‌م ژنانه
گیرۆده‌ی ده‌ستی سیستمێکی ئیدیۆلۆژیکی توڕه‌ن،وه به قوربانیه‌کانی
نیزامی شۆردنه‌وه‌ی مێشک چاویان لێ ده‌کات.که ئه‌م ژنانه له که‌سایه‌تی
خۆیان که هه‌ست و سۆزی دایکانه‌یه دوور کراونه‌ته‌وه،له پاڵ ئه‌مه‌ش
دا که‌سایه‌تیه‌کی تازه‌یان پێ په‌خشراوه،که ئه‌ویش به‌شداری کردن له
کاری خۆ ته‌قاندنه‌وه‌یه،که به شه‌هید بوون ده‌گه‌نه ئه‌و په‌ڕی
به‌خته‌وه‌ری.
له راستی دا ئایدولوژیای ئیسلامی سیاسی،ته‌نها هۆکاری بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م ژنانه ماڵ و منداڵه ساواکانی خۆیان به جێ بهێڵن و پشتوێنی
قورسی ته‌قینه‌وه له پشت ببه‌ستن،وه له شه‌قامه‌کانی ئورشه‌لیم و
تلاویو له نێو پاسه‌کان وله نێوان شارۆمه‌ندانی ئیسرائیل خۆیان
بته‌قێننه‌وه.به‌ڵکوو هۆکارهایه‌کی تر هه‌ن که له‌م فیلمه باسیان لێوه
ناکرێ.
[1704] |