|
توندوتیژی دژ به ژنان
ن:په‌رویزه دێهباشی
وه‌رگێرانی:لیمۆ بایه‌زید زاده
له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ر شه‌ش
خوله‌كدا ژنێك ده‌سترێژی ده‌كریته سه‌ر،له ئافریقای باكوور له روَژێكدا
شه‌ش هه‌زار ژن له رێگای خه‌ته‌نه كردنه‌وه فه‌له‌ج یان ئاسه‌واره‌كه‌ی
له سه‌رله‌شیان ده‌مێنێته‌وه.له وڵاتی به‌نگلادێش له ساڵێكدا به
شێوه‌یه‌كی زوَر
نامرۆڤانه 200ژن به ده‌ستی هاوسه‌ری پێش‌و یان خوازبێنه ره‌د
كراوه‌كانیان ئه‌سید به ده‌موچاویاندا داده‌كرێ و رووخساری جوانیان تێك
ده‌چێ .
له وڵاتی هیند زۆرتر له 7000هه‌زار ژن به ده‌ستی
بنه‌ماڵه وخزمه‌كانیان به هوَی
قسه كردنان له سه‌ر باوانی
(جه‌هیزیه)
ده‌كوژرێن.
هه‌موو سالێ له چین،ئۆكران،مۆلداوی،نیجێریه،بێرمه
وتایله‌ند ژماره‌یه‌كی زۆر له كچان و ژنان وه‌كوو به‌رده ده‌فرۆشترێن.
له وڵاتانێكی وه‌كوو كۆزۆوۆ،كۆنگۆ،ئه‌فغانستان،روواندا،ژنان وه‌كوو
كه‌ره‌سه‌ی شه‌ر كه‌ڵكیان لێ وه‌ردگیرێ و ده‌سترێژیان ده‌كرێته سه‌ر. ژنان
له گواتمالا،ئافریقای باكوور و مێكزیك توانایی كاركرنیان له شوێنه
كارێكاندا هه‌یه به‌ڵام كارفه‌رماكان به بیانوی سكپری و منداڵ بوون له
سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كه‌ن.له ئۆردون،كۆوێت و عه‌ره‌بستانی سعودی
له مافه سه‌ره‌تایه‌كانی خۆیان وه‌كوو به‌شداری سیاسی و وه‌رگرتنی
به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی بێ به‌شن.
له زۆربه‌ی وڵاتانی سه‌حرایی ئه‌فریقا ژنان له میراتیان
پێ نادری و ماڵ ومڵكیان له رێگای یاساییه‌وه ده‌دریت به پیاوان،ناتوانن
خاوه‌نی مڵك بن، بۆ راگرتنی مڵكه‌كانیان به ناچار به شێویه‌كی سونه‌تی و
نه‌خوازراو ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنن، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ناچار
بوون له مێرده‌كانیان جودا ببنه‌وه یان ته‌ڵاق وه‌ربگرن ته‌نیا به جل
وبه‌رگ وه‌كوو دارایی ئه‌و له ماڵ ده‌رده‌كردرێن. هێشتا كه‌ممان باس
كردووه له توندوتیژیانه‌ی كه ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان كه ژنان
رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.
توندوتیژی دژ به ژنان پێشێل كردنی مافه‌كانیانه كه
ناتوانین له رێگای هیچ سیاسه‌تێك،مه‌زهه‌ب و فه‌رهه‌نگێك بسه‌لمێندرێ یا
قه‌بوول بكردرێ. توندوتیژی دژ به ژنان ریشه‌ی له فه‌رهه‌نگێكی نادروستی
جیهانی هه‌یه كه مافی یه‌كسان بوونی ژنان له گه‌ڵ پیاواندا به گونجاو
نازانێ. له رووخسار وله‌شی ژنان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و رابواردنی
تاكه‌كه‌سی به یاسایی و به فه‌رمی ده‌ناسێنێ، ئه‌م كولتوره خراپه‌یه
كه رێگاده‌دات توندوتیژی رۆژانه روو بدات.جیاوازی توندوتیژی دژ به ژنان
به هێز ده‌كات.
كاتێك ژنان
له په‌نا بردن بۆ شونێك به شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو كه‌ڵكیان
لێ وه‌رده‌گیرێ،كاتێك به ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش.... وه‌كوو ده‌سكه‌وتی
شه‌ر دسترێژیان ده‌كرێته سه‌ر و له رێگای توندوتیژی و پێشێلكردنی مافیان
له ماڵدا رووبه‌رووی هه‌رشه ده‌بنه‌وه وبه شێوه‌یه‌كی ئاشكرا جیاوازی
ونابه‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاو به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
توندوتیژی دژ به ژنان له رێگای جیاوازی له بواره‌كانی
تۆره‌مه،ره‌گه‌ز،نه‌ته‌وه،دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی،چین و ره‌گه‌ز
به‌رچاوده‌كه‌وێٍ.
ئه‌گه‌ر وێنه‌ی جۆراوجۆری جیاوازی هه‌ڵبژاردنی ژنان
به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه له به‌رامبه‌ر
توندوتیژیدا زۆتر زیانیان پێ ده‌گات و وه‌ده‌ست هێنانی
دادپه‌روه‌ری بۆ ژنان دژوارترو پركێشه‌تر ده‌كات. توندوتیژی دژ به ژنان
له پانتایی جیهاندا زۆر به‌ر فراوانه و به شێوه‌ی جیاواز خۆی
ده‌نوێنێ.كه ئێمه ئاماژه به چه‌ند خاڵیان ده‌كه‌ین
.
توندوتیژی له ناو بنه‌ماڵه
توندتیژی له ناو بنه‌ماڵه‌دا به‌رچاوترین شێوه‌ی
توندوتیژییه كه زۆربه‌ی ژنان روژانه تووشی ده‌بن.توندوتیژی دژ به ژنان
كێشه‌یه‌كی جیهانییه. كه مه‌ترسیدارترین شێوه‌ی توندوو تیژییه بۆ سه‌ر
ژنان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یان ناسن یان ژیانیان له گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
توندوتیژی له ماڵه‌وه پێشێل كردنی مافی ژنه له بواره‌كانی له‌ش ساغی و
ئازادی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و له ژیانێدا.
توندوتیژی له ناو زیندانه‌كان
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كسان له نێوان زیندانی و چاوه‌دێر (نیگابان)
ئیمكانی وابه‌سته بوونی زیندانیه‌كان به ئه‌فسه‌ره بارهێنه‌ره‌كانی و
توانایی چاوه‌دێر(نیگابان)له دای مافی تایبه‌ت به زیندانێكان جۆرێك
توندوتیژیه له سه‌ر زیندانییه‌ژنه‌كان.
سووكایه‌تی به تۆره‌مه‌یان و ئه‌تكی حورمه‌ت به
ره‌گه‌زیان وپێدركاندن له كاتی بازجویی و به‌ستنه‌وه‌یان به زنجیر له
كاتی سكپری و منداڵبوندا له‌م جۆره توند وتیژیانه‌ن له ناو زینداندا به
سه‌ریان دێنن. هه‌روه‌ها ژنان له زینداندا زۆر جار له‌گه‌ڵ نه‌بوون یا
كه‌می داوده‌رمان و كه‌ره‌سه‌ی پاك خاوێنی رووبه‌روون و له هه‌مووی
گرینگتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌شیان ده‌سترێژیان ده‌كرێته سه‌ر.
سووتان به ئه‌سید و مردن به هۆی باوانی (جهیزیه) ونبوونی
ناوی ژنان له لایه‌ن پیاوان له بواره‌كانی سیاسه‌ت و
شارستانیه‌ت،كۆمه‌ڵگا،كو‌لتور و ئابووری زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه.
له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوادا ژنێكی كه وڵامی نا به خوازبێنی پیاو بداته‌وه
یا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م دۆستی بێت و دواتر لێی جیا بێته‌وه، ده‌بێت به
قوربانی و تۆڵه‌ی لێدستێنه‌وه. وه‌كوو سووتان به ئه‌سید كه له لایه‌ن
كه‌سی به‌رامبه‌ر به جه‌سته‌ی و به تایبه‌ت ده‌م چاوی داده‌كرێ و
ئه‌گه‌ری كوێربوونیشی هه‌یه. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ پێش به فرۆشتنی ئه‌سید بگرێ
و تاوانبارانیش دادگایی بكات.
جۆرێكی تر له توندوتیژی به ژنان مردن له سه‌ر
باوانیه(جه‌هیزیه).ئه‌م ژنانه كه به‌م هۆیه ده‌كوژرێن باوانییان
ته‌نیا وه‌كوو ماڵ و پشتیوانی ماڵی ده‌وێ نه‌ك شتێكی تر.
ئه‌و ژنانه‌ی كه تاتوانن باوانی زۆر له گه‌ڵ خۆیان بۆ
ماڵی مێرده‌كه‌یان ببه‌ن، زۆر جار له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌ی
ده‌كه‌وێته ژێر گوشار و سه‌ركۆنه ده‌كرێن.
كوشتن له به‌ر ئابروو
له زۆربه‌ی وڵاتان ژنان وه‌كوو نوێنه‌ری شه‌ره‌ف وداوێن
پاكی بنه‌ماڵه رێزیان لێ ده‌گیرێ و ده‌ناسرێن. به‌ڵام كاتێك ژنان جیا له
پێوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی تۆمه‌تی پێوه‌ندی له گه‌ڵ كه‌سێكی تریان
ده‌خریته پاڵ یان لێیان به شك بن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سترێژیشیان
كرابێته سه‌ر، زۆرجار له لایه‌ن باوك یا براكانیان به بێ ره‌حمانه‌ترین
شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له گه‌ڵ ده‌كردرێ و زۆر جاریش به شێوه‌یه‌كی زۆر
نامرۆڤانه ده‌كوژرێن. چوون تاوانی له شێوه‌یه به ده‌سترێژی بۆ سه‌ر
ئابرو و شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه‌كانیان ده زانن و هێچ رێگه چاره‌ریه‌كی تر
به غیری كوشتن بو قه‌ره‌بووكردنه‌وی ئابرویان به باش نازانن.
ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌سرێژیان ده‌كرێته سه‌ر یان به
پێوه‌ندی ناشه‌رعی تۆمه‌تبار ده‌كرێن و به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ناتوانن بی
سه‌لمێنن كه بێ تاوانن له لایه‌ن یاساوه سزای به‌رده‌باران(سنگسار)
چاوه‌رانیان ده‌كات . وه‌ها یاسا له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌یه
له به‌رده‌م ژنان له به‌دواداچوون و كه‌وتنه شوێنی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌سترێژیان كردووه تا بیانده‌نه ده‌ستی یاساوه.
نووقسان كردنی ئه‌ندامی جنسیه‌تی ژنان له رێگای
خه‌ته‌نه‌وه
ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه له 28 وڵاتی ئه‌فریقایی و چه‌ند
وڵاتی ئاسیایی به بیانووی داب و نه‌ریت و سونه‌ت به‌رێوه ده‌چێت. وا
وێده‌چێت 135میلوَن
كچ و ژن توشی ئه‌م كرده‌وه نا مرۆڤانه بووبن كه زۆر جار كرده‌وه‌ی خراپی
وه‌كوو ئایدز و نه‌زۆكی لێكه‌وتۆته‌وه و كاریگه‌ری وێرانكه‌ر و
رووخێنه‌ری له سه‌ر ده‌روون و ژیانیان هه‌یه.ئێمه له جیهانێك ژیان
ده‌كه‌ین كه پره له نابه‌رابه‌ری و ژنان ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر ژیان
وبگره جه‌سته‌ی خۆشیاندا نییه. به میلۆن ژن و كچ به زۆر به مێرد
ده‌درێن،له شه‌ردا ده‌سترێژیان ده‌كرێته سه‌ر ،له ماڵدا لێان ده‌درێ،به
هۆی پێوه‌نی سێكسی دڵخواز ده‌كوژرێن،له كاتی جییای یان ته‌ڵاق له مڵك
وماڵ بێ به‌ش ده‌بن.وه‌كوو به‌رده كرین وفرۆشی و بێ رێزیان پێده‌كردرێ ،
ئایا تاكوو ئێستا بۆ بنبركردن یا راگرتنی ئه‌م توندوتیژی ونابه‌رابه‌ریه
هه‌وڵی داوه یان نا؟ وڵاته‌كان ده‌بێ توندوتیژی و پێشێل كردنی مافی ژنان
ڕابگرن.ده‌بێ یاسای ده‌وڵه‌تی وئه‌و رێكخراو و پێكهاته
ناكاریگه‌ره‌یانه‌ی كه پشتگیری مافی ژن ده‌كه‌ن بگوَرێ
وئاڵ و گۆرییان به سه‌ردا بێنێ.ده‌بێ فه‌رق و جیایی و ده‌مارگرژی و ئه‌تك
پێكردن و سووكایه‌تی به ژنان له ناو ببات.
[1707] |