|

لیمۆ بایه‌زیدزاده
په‌یامیکی ئاشنــــا
به بۆنه‌ی
27ی
ڕه‌شه‌ممه ڕۆژی گیان‌بخت‌کراوانی کۆمه‌ڵه
له سنه‌وه،
پڕ
به سینگی شاهۆ ته‌زووی سرودی سه‌ركه‌شیو یادی شه‌هید سه‌ركه‌وتم بۆهیناون.
له سابڵاغه‌وه چه‌پكێك مێلاقه‌ی سووری ئه‌م به‌هاره‌ی منداڵی شه‌هیدان.
بروسكه‌ی سڵاوی ته‌شكیڵات نه‌هێنی كامیارانم پێیه بۆتان و جه‌دوه‌ل
ره‌مزێكی مۆری نه‌كراوه‌ی بۆكان.
باوه‌شێك گوڵه گه‌نمی دیوانده‌ره و له سه‌قزه‌وه یادی وره‌ی هه‌ڵۆم بۆ
هێناون.
له بانه شه‌وه بزه‌ی لێوی چیا و ده‌فته‌رێك شێعری ئاگرینی زیندان.
دایكی شه‌هیدم بینی،كوتی، كردومن به ملوانكه‌یه‌ك له ئه‌ستێره و گوڵ له
گه‌ردنه به‌رزه‌كه‌ی كوردستان‌م داون.
خوشكی شه‌هیدم دی،ده‌یكوت بوونه‌ته كۆتری سپی به‌یانیان له سه‌ر تابلۆی
مه‌درسه‌كان ده‌نیشنه‌وه.
باوكی شه‌هیدم بینی، كوتی ریشه‌دارن،له شاخ و شه‌قام و كۆڵان و حه‌وشه‌ی
زانكۆكان شین ده‌بنه‌وه.
پۆلێك مناڵم بینی، وانه‌كانی ئێوه‌یان ده‌ور ئه‌كرده‌وه!!
رۆڵه‌ی ئه‌رك و كار و كۆشش،
رزگاری هه‌ژاران ،دڵخۆشی ره‌نجده‌ران، خۆشه‌ویستی مرۆڤ و ئازادی ژنان و
ئاوه‌دانی نیشتمان.
مه‌ریوانم دی، مستی له به‌رۆكی جه‌لاد گرێ دابوو، پر نه‌عرته ئه‌یكوت:
نان . ژیان . ئازادی
په‌لێك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌م دی ده‌یانكوت:
ئیستاش بێ سیمه‌كه‌ی گوردانی شوان ده‌قریشكێنێ.
كاك شۆكێیه قسه‌ده‌كا، په‌یامێكی ئاشنا ده‌نێرێ
كاك شۆكێی فه‌رمانده‌یه په‌یام ده‌نێرێ له سیروانه‌وه هه‌موو
بێسیمه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌یگرێ وهه‌مووكوردستان ده‌یبیسێ، نا بۆ ته‌سلیم نا
بۆ ته‌عزیم
به‌ڵێ به‌ڵی بۆ به‌ره‌نگاری، به‌ڵی بۆ وه‌ستانه‌وه
هێرش و هه‌ڵمه‌ت و نه‌كشانه‌وه.............
٭٭٭٭٭
کچه پێشمه‌رگه!
ئێمه رێبواری رێبازی ئه‌ستێره‌ین
ئه‌یستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه كه قه‌ت بۆ چركه‌ساتێكیش
له دره‌وشان ناكه‌وێت و چنگی ڕه‌شی شه‌وی پێ راناگا.
ئێمه ئه‌و پۆله دیله‌ین وا داوی بادراوی له‌چكه‌و وپه‌تكه و ته‌زبیحو
رووبه‌ند وچارشێومان پساندو له كوره‌ی شۆرشدا خه‌ڵوز كردووه.
پۆلێك خاسه كه‌وی داودۆزی ره‌وه‌زانین، هه‌تاهه‌تایه ئارادیمان كۆتایی
نایه.
با، ئێمه‌ین كچانی
چاوكراوه‌ی مه‌به‌ستی هێمنی پیر، له لادێ‌و له شاره‌وه پۆل پۆل
وه‌ده‌ركه‌وتوین، حوكمی ته‌خت و گوچانی تاران ده‌شكێنین. به‌سته و به‌یت و
باڵۆره‌ی
كۆیله بوون ده‌نێژین، ده‌یانتارێنین.
ساتێك له سه‌ر گۆری، مونیره و شه‌هلا و نه‌سرین و توبا و فائیزه و
مریه‌می مه‌جنوون و
سه‌دان قه‌قنه‌سی تر ده‌وه‌ستین و بێ وچان بێ رارایی رێگه ده‌برین به‌ره‌و
لوتكه، هه‌تا دڵی ئاسمان
ده‌فرین.
ئێمه ته‌واره‌كانی
ئاسمانی كوردستانین، به سه‌رمای چله‌گه‌وره
ته‌زییوین و له به‌ر كوره‌ی رێبه‌نداندا گه‌رم بوینه‌ته‌وه ئێستاش ئاواتی
دوارۆژی هه‌ژارانین، ئیمه به‌هارین - ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه، كچه
پێشمه‌رگه
.
دڵی سه‌رجه‌م دڵسوزانی كوردستانین.
٭٭٭٭٭
په خشانی
دووهه‌م
خه‌مباره‌کانی وڵاته‌که‌م
په‌رییه خه‌مباره‌كانی وڵاته‌كه‌م
هه‌موو شه‌وێ هه‌موو ساتێ
نه‌وه‌ك ته‌نیا ساڵێ جارێ
له بیرتانم، له گه‌ڵتانم ،خوله‌ك خوله‌ك چركه چركه بۆ كلۆلیتان
په‌رێشانم .
كچۆڵه نه‌شمیله‌كانی هاوپۆلم
له ترسانا، له
راچله‌كانا،
له گه‌ڵ ده‌ردی
تانه‌و بوختان
نه‌ك هه‌ر شه‌وێك، نه‌ك هه‌رده‌مێك
هه‌وموو شه‌و
وهه‌موو شه‌وان په‌روشتانم به یادتانم.
له جه‌زره‌به‌ی خه‌ڵوزبوونا
له مزراكان، له
كوره‌كان له گه‌ڵ كاروو ماندوو بوونا.
له میوانی خه‌مه‌كانا، له مه‌حكه‌مه‌و قوتابخانه هاوخه‌متانم، له
بیرتانم،له‌گه‌ڵتانم.
په‌رییه ره‌شپۆشه‌كانی نیشتمانه‌كه‌م
ئه‌گه‌رچی رۆژانێكه كۆڵانه خۆڵینه‌كانی ئێوه‌م جێ هێشتووه
هه‌روه‌ك جاران هاورێ بزۆزه‌كه‌تانم
له‌یادتاندا، بۆ شولی شكاو، بۆ گوڵی سیس، بۆ گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ریوه‌كانی شه‌قام
ده‌دویم له
ئاشتی، له ئازادی،له به‌هاروو ژیان‌و یه‌كدڵی
.
بۆ ئاو‌و بۆ كانی و گۆمی پیر.
بیره‌وه‌رییه‌كانی تۆر و ماسییه خنكاوه‌كانی دووكانی ڕاوچی ده‌گێرمه‌وه.
ده‌گێرمه‌وه له وڵاتی ئێمه چۆن په‌ری ده‌سوتێنن
چۆن ماسی له ئاو داده‌بڕن
چۆن كۆتر له ئاسمان بێ به‌ش ده‌كه‌ن وكۆرپه له ئامێزی دایك راده‌كێشن
له‌بیرتانم، له گه‌ڵتانم،په‌رۆشتانم
له لێدانا، له ڕاچله كان،كاتی ترسان،
به‌خه‌متانم نه‌وه‌ك ته‌نیا 8ی مارسان
هه‌ه‌موو ده‌مێك، هه‌موورۆژیك، هه‌مووساتێك،
هاورێتانم، هاورێتانم
[1708] |