|
تارماییه‌كانی ماركس
مسته‌فا زاهیدی
1.
ماركس بیرمه‌ندێكه كه ده‌توانین بڵێین زیاتر له هه‌ر بیرمه‌ند و
نووسه‌رێكی هاوچه‌رخ ناوی ده‌ركردووه‌و یه‌كێكه له گرینگ‌ترین نووسه‌ران
و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی بیركردنه‌وه‌و ته‌فه‌كوری هاوچارخ، كه
روانگه‌كانی له ئێستاشدا كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر جیهانی ئێسته و
بۆچوونه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی جیهانی
ئه‌مڕۆدا دێته‌وه. ژیان به دڵنیاییه‌وه له چاو سه‌ده‌ی 19ه‌یه‌م، ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی ماركس تێیدا ده‌ژیا زۆر گۆڕاوه، به‌مه‌شه‌وه له به‌ر
ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له پرسه ئه‌مڕۆییه‌كان وه‌ك پرسه‌كانی سه‌رده‌می
ماركس ده‌چێ، زۆربه‌ی نووسینه‌كانی هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌ی كه
ئه‌مڕۆكه ئێمه له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا تێیدا ده‌ژین دێته‌وه. ئه‌و
بانگه‌شه‌یه‌ش كه ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد نه‌ك ته‌نها ماركس، به‌ڵكوو
باوه‌ڕه‌كانیشی مردوون، به هه‌مان راده‌ی ئایدیای كۆتایی ئایدۆلۆژیا بێ
بنه‌مایه. هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستاشدا بۆرژوازی ئاماده‌یی
هه‌یه، به‌رهه‌مه‌كانی كارل ماركس ده‌خوێندرێنه‌وه‌و دیتیشمان دوای ئه‌م
قه‌یرانه ئابووریه‌ی كه له ئه‌مریكا و ئورووپا هاته پێش، زیاتر له
هه‌ر سه‌رده‌مێكی‌تر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م بیرمه‌نده لایه‌نگری په‌یدا
كرد.
2.
ماركس هیچكات بانگه‌شه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌كی به ناو ماركسیزم نه‌كردووه،
به‌ڵكوو هه‌رده‌م باسی له‌وه كردووه
كه ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات، زانسته و ئه‌مه‌ش به روونی له
وه‌ڵامی ماركس بۆ پرۆدۆندا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و كاته‌ی پرۆدۆ‌ن له
نامه‌یه‌كیدا بۆ ماركس باس له مه‌ترسی به ئایین بوونی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی
ماركس ده‌كات و ده‌ڵێ با ئێمه ئایینێكی تر ساز نه‌كه‌ین، ماركس له
وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ینووسێ، نه ئایدۆلۆژیایه و نه ئایین
به‌ڵكوو پێدراوی زانستییه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی پێدراوی زانستیه و
زانسته‌كان هه‌رده‌م له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی نوێدان،
ئایدیای ماركسیش پاش خودی ماركس كۆمه‌ڵێك خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كرا
و بیرمه‌ندانی هه‌ڵگری پاشخوانی مه‌عریفی ماركسیزم خوێندنه‌وه‌ی نوێیان
بۆ ماركسیزم كرد كه به چه‌په نوێكان
(New
lefts)
ناویان ده‌ركرد. ده‌توانین له‌م قوتابخانه فیكرییه
ئاماژه بده‌ین به گرامشی‌و لۆكاچ. پاش ئه‌مانه‌ش قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت
(Frankfurt School)یه‌كێكی‌تر
له‌و ره‌وته فیكرییانه بوو كه به خوێندنه‌وه‌ی نوێوه بۆ ماركسیزم
جیهانی هاوچه‌رخیان راڤه كرد. هه‌ر چه‌ن له لایه‌ن چه‌په
كلاسیكه‌كانه‌وه یان ئه‌و ره‌وته چه‌په‌ی كه به ماركسیزمی ئۆرتۆدۆكس
ده‌ناسرێ، به هه‌مان راده‌ی لیبراڵه‌كان به رێبه‌رایه‌تی ”كارل
پۆپه‌ر“ هێرش كرایه سه‌ر ئه‌م قوتابخانه فیكرییه، به‌ڵام ئه‌م
قوتابخانه فیكرییه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رهه‌م و
روانگه‌كانی ماركس، هه‌وڵی راڤه كردنی ئه‌م جیهانه هاوچه‌رخه‌ی‌دا، به
تایبه‌ت دوای 2 جه‌نگی جیهانی و ئه‌و گۆڕانه‌ی كه له‌م جیهانه‌دا ساز
كرابوو و هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنه سه‌نعه‌تییه‌كان له سه‌رووی هه‌مووشه‌وه
گۆڕانی ئامرازه‌كانی پێوه‌ندی گرتن(Kommunikation)
بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قوتابخانه‌یه
لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ماركسیزم هه‌بێت. به تایبه‌ت تیۆری
(سه‌نعه‌ت–فه‌رهه‌نگ)لای ”ئادۆرنۆ“ ده‌رخه‌ری ئه‌و گۆڕانه
پیشه‌سازیه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رووداوه‌كانی مانگی مه‌ی 1968ی
فه‌رانسه و بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌كانی دواتری فه‌رانسه و به‌شێكی
زۆر له وڵاتانی ئورووپایی كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر ئه‌م نووسه‌ر و
بیرمه‌ندانه كه هه‌ڵگری پاشخوانی مه‌عریفی ماركس بوون. بۆ وێنه
چه‌مكی ئانتاگونیسم له لای به‌شێكی زۆر له چه‌په‌كانی پاش
ده‌یه‌ی1968 جۆرێكی‌تر خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا، كه ده‌توانین ئاماژه
بده‌ین به خوێندنه‌وه‌ی شانتاڵ مووفه‌و ئه‌رنێستۆ لاك لائۆ بۆ ئه‌م
چه‌مكه.
له ئێستاشدا ده‌توانین ئاماژه بده‌ین بۆ گرووپێك له نووسه‌ران و
بیرمه‌ندان له ئورووپا كه میراتگری فه‌لسه‌فه‌ی ماركسن، كه ره‌نگه
بكرێ له پاش رووخانی دیواری به‌ڕلیننه‌وه وه‌ك به‌ره‌یه‌كی نوێ له
چه‌په‌كان باسیان لێ بكرێ. لاوانه سلاڤۆی ژیژه‌ك و ئالن به‌دیۆ و
كۆمه‌ڵێك له نووسه‌رانی تر. ئه‌م به‌ره‌یه راسته وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی
فیكری له چه‌شنی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت ده‌رنه‌كه‌وتوون به‌ڵام
ده‌توانین له بیركردنه‌وه‌كانیاندا نزیكایه‌تییه‌كی فه‌راوان ببینین.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه په‌یوه‌ست بوونی
زیاتریانه به بیركردنه‌وه‌كانی ماركس و ئه‌م به‌ره‌یه زیاتر له
قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت نزیكایه‌تییان له گه‌ڵ ئه‌و روانگه هه‌یه كه
پێی ده‌وترا ماركسیزمی كلاسیك. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ده‌توانین ئاماژه به‌وه
بده‌ین كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌ندێشه‌كانی ده‌روونشیكاریه‌كانی لاكان
یه‌كێكه تره له هێما هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و به‌ره چه‌په نوێیه‌ی
ئێستای ئورووپا. ره‌نگه به شێوه‌یه‌ك بكرێ ئه‌م به‌ره چه‌په به
چه‌په لاكانیه‌كان ناو لێ ببه‌ین.
[1709] |