|
هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه
هیوا سه‌لیمی
هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی ناوخۆی ئێران باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ده‌كات و
راده‌ی ئه‌م پێشێلكارییانه له‌به‌رئاورد له گه‌ڵ مانگه‌كانی پێشوو،
چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیتووه. ئه‌شكه‌نجه، ئیعدام،
ده‌ستگیركردن، لێدانی شه‌لاق و ده‌یان شیۆازیتری سه‌ركوت به‌شیۆیه‌كی
به‌ربڵاو په‌ره‌ی سه‌ندووه و سه‌ره‌ڕای مه‌حكوومیه‌ته په‌یتاپه‌یتا و
به‌رده‌وامه‌كانی رێكخراو و ناوه‌نده جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م
سه‌ركوته سیستماتیكه درێژه‌ی هه‌یه. سزای ئیعدام روو له زیادبوونه و
ته‌نانه‌ت شیۆازه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سزایه‌ش ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی
به‌خۆیه‌وه گرتووه. له رۆژه‌كانی رابردوو نزیك به 30 كه‌س به كۆمه‌ڵ
روبه‌روی سزای ئیعدام بوونه‌وه و ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی هه‌یه. بۆ وێنه
له ماوه‌ی 24 كاتژمێر و له شاره جیاوازه‌كانی ئێران 24 كه‌س له
سێداره‌دراون و هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی ئێران باس له ئاماده‌كاری بۆ
به‌كرده‌وه به‌دیهینانی ئه‌م شیۆه سیاسه‌ته ده‌كات.
زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆته مه‌یدانی ململانێ مافخوازی و
كۆنه‌پارێزی و هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی، وێنه‌یه‌كی
تێكه‌ڵاو له ره‌نج و خه‌بات گوزارشت ده‌كات. وێنه‌یه‌كی بچووك له
كۆمه‌ڵگایه‌كی تینوو به رزگاری و، هاواری ساڕ‌ێژ له ره‌نج و سه‌ركه‌وتن.
ده‌سه‌ڵات ئه‌شكه‌نجه ده‌كات و خه‌باتكار به وره‌ی له جاران به‌هێزتر
به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه. بڕیاربوو ده‌سه‌ڵات، زیندان بكاته داهۆڵی كۆمه‌ڵگا
و جه‌ماوه‌ر له رێگه‌بڕین بترسێنێت. بڕیار بوو هه‌ر ده‌نگێك به بێده‌نگی
گرتووخانه بسپێردرێت و بارگه‌وبنه‌ی كۆمه‌ڵگای ئاوس به گۆڕان به‌ره‌و
گۆڕستان رێ‌نوێن بكرێت و، بڕیاربوو تاكتیكی گرتن، ئه‌شكه‌نجه، ئیعدامی
به‌كۆمه‌ڵ و به‌گشتی سزاكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست وه‌ك به‌هێزترین تاكتیكی
خه‌ونه ستراتژیكه‌كان، ده‌ور بنوێنێت.
ئه‌و چه‌ند دێڕه، كاكڵه و ناوه‌رۆكی چه‌ندین هه‌واڵ و راپۆرتی ئه‌م
رۆژانه‌ی دواییه. جه‌وادی عه‌لیزاده ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێت و هیچ كه
ته‌سلیمی خواسته‌كانی به‌رپرسانی زیندان نابێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌ستده‌داته
مانگرتن و به ئازاردانی جه‌سته‌ی، شه‌كاوه‌بوونی مافخوازی و شكستی لایه‌نی
به‌رامبه‌ری دووپات ده‌كاته‌وه. یونس میرحسێنی، مه‌جید ته‌وه‌كولی،
ئیسماعیل سه‌لمانپوور، كورش دانشیار و حسێن تۆركاشوه‌ندیش به دروشمی
رێزگرتن له یاسا و رزگاربوون له زیندان و هاوپشتی له یه‌كیتر ئه‌م
شیۆازه له خه‌بات هه‌ڵده‌بژێرن و هه‌موو پلان و گه‌لاله له پێش
داڕێژراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات به گاڵته ده‌گرن.
ئه‌گه‌رچی له رابردووش‌دا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئاستێكی
به‌رزدابووه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له
قۆناغه‌كانی مێژووی كۆماری ئیسلامی تا ئه‌م راده له‌قاودان و ده‌رخستنی
راده و ئاستی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌زموون نه‌كردووه و ئه‌م
مه‌سه‌له‌ش بۆ گۆڕانكاری له تكنۆلۆژی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌ورانی ئه‌نفۆرماتیك ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م
گۆڕانكارییه ئاماژه‌پێكراوه، بابه‌تی ئه‌م وته نییه و به‌ڵام لێره‌دا
پرسیار ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ئاگاداربوونی كۆمه‌ڵگای نیۆنه‌ته‌وه‌یی له
ئاستی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و مه‌حكوومییه‌ته به‌رده‌وامه‌كان،
چلۆنه كه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام راده و ئاستی گوشاره‌كان
زیاترده‌كات؟
بێ گوومان ئه‌م بارودۆخه و گه‌وره‌تربوونه‌وه‌ی بازنه‌ی سه‌ركوته‌كانی
ده‌سه‌ڵات، له كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌كرێت سه‌رجه‌می
ئه‌م هۆكارانه له ده‌رفێك به‌ناوی عاجزبوونی ده‌سه‌ڵات له وڵامدانه‌وه
به خواست و داواكارییه ره‌واكانی كۆمه‌ڵگا كۆبكه‌ینه‌وه. قه‌یرانی بێ
وێنه‌ی ئابووری، به‌رینتربوونه‌وه‌ی كه‌لێنی چینایه‌تی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی
ژماره‌ی بێكاران، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری كۆمه‌ڵگا و ناسینی ماف و
خواسته‌كان و نه‌بوونی زه‌رفییه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ وڵامدانه‌وه به‌م
خواستانه، نه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و قه‌یرانێكی گه‌وره رێ‌نوێن
كردووه، به‌ڵكوو ترسێكی گه‌وره‌شی بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروست
كردووه. له پاڵ ئه‌م هۆكارانه، لاوازبوونی پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی له
هاوكێشه سیاسییه‌كانی جیهانیش، ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له
ئاستی كۆمه‌ڵگای نیۆنه‌ته‌وه‌یی لێكه‌وتۆته‌وه و ئه‌م هۆكاره‌ش به نۆبه‌ی
خۆی له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه كاریگه‌ری داناوه.
سه‌رجه‌می ئه‌م هۆكارانه له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان كاریگه‌ری داناوه و
ترسێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات خولقاندووه. كۆماری ئیسلامی به‌باشی هه‌ست
به‌م راستییه ده‌كات كه ئه‌گه‌ری راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌هه‌ر
كات زیاتره و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی گوشاره‌كان بۆ به‌رگرتن له
هاتنه‌ئارای ئه‌و بارودۆخه‌یه،
به‌شیۆه‌یه‌كی گشتی ئاستی خواست و دواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا هاوته‌ریبی
وڵامدانه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵات نییه. له حاڵێكدا كه رۆژانه ئاستی ته‌وقوع
و چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك ده‌چێته‌سه‌ره‌وه، زه‌رفییه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات
بۆ وڵامدانه‌وه هه‌ڵگری ئه‌م بارودۆخه نییه و سه‌ره‌نجامێكی له‌م شیۆه‌ی
لێده‌كه‌وێته‌وه. رووبه‌روبوونه‌وه و لێكدادانی ئه‌م دوو بابه‌ته،
دره‌نگ یان زوو دۆخێكی نوێ دێنێته ئاراوه و ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م دۆخه
نوێیه، هه‌ر له ئێستاوه ده‌بیندرێت.
[1710] |