|
به ئاماده بوونی به‌ڕێز سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه كۆنفرانسی په‌رلمانی
ئۆروپا كۆتایی پێهات
ڕۆ‌ژی پێنچ شه‌ممه 13ی
خاكه‌لێوه كۆبوونه‌وه دوو رۆژییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له
بروكسێل پێته‌ختی بلژیك سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی
هێنا.
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له بروكسێل رۆژی چوارشه‌ممه
12ی
خاكه‌لێوه له سه‌ر پرسی دێمۆكراسی و كه‌مایه‌تییه ئاینی و
نه‌ته‌وه‌یییه‌كان و فیدرالیزم بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌ستی پێ كرد و به‌رێز
عه‌بدوڵلا موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه وه‌ك نوێنه‌ری كونگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ تێیدا به‌شداری كرد و له رێوره‌سمی
كرانه‌و و دواتریش له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه وتاری به زمانی ئینگلیسی
پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها هاورێ ناهید به‌همه‌نی له ئه‌ندامانی
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌ڵه له‌و كونفرانسه ئاماده بوو و ئه‌ویش وتارێكی
به زمانی ئینگلیسی له سه‌ر پرسی دێمۆكراسی و فیدرالیزم له ئێرانی
داهاتوودا پێشكه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رم و گوڕی به‌شدار بووانی
نێو كونفرانسه‌كه به‌ره‌ورووبوو.
ئه‌م كۆنفرانسه دوو رۆژه‌یه به هاوكاری په‌رلمانی ئه‌وروپا، رێكخراوی
نه‌ته‌وه بێ نوێنه‌ره‌كان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ و كه‌سایه‌تییه سیاسییه ئێرانی
و ئوروپاییه‌كان ده‌ستی پێكرد كه دوێنێ سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به
كاره‌كانی خۆی هێنا.
له‌م كونفرانسه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كان و
ره‌وته فیكرییه جۆراوجۆره‌كان به‌شداریان كردووه، چه‌ند پرسێكی وه‌ك
دێمۆكراسی له ئێران، فدرالیزم، هه‌ڵاواردن له دژی نه‌ته‌وه و
كه‌مایه‌تییه ئاینیی و ئه‌تنیكیه‌كان له ئێران، رۆڵ و پێگه‌ی
كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران له پێكهێنانی سیستمێكی
دێمۆكراتیك و ناموته‌مه‌ركز و ئازادی و رۆڵی راگه‌یاندن له پرۆسه‌ی
دێمۆكراتیك و ئازادی ئێران باسی لێوه كرا. رۆژی یه‌كه‌م له رێوره‌سمی
كرانه‌وه‌ی كونفرانسه‌كه‌دا، به‌رێز مارینۆ بوسدا چینی، سكرتێری گشتی
ی‌و ئێن پی ئۆ، واته رێكخراوی نه‌ته‌وه بێ نوێنه‌ره‌كان له رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ناسر بولیده‌یی نوێنه‌ری به‌لووچه‌كانی ئێران
و به‌رێز عه‌بدوڵلا موهته‌دی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه به نوێنه‌رایه‌تی
له كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له به‌شی كرانه‌وه‌ی
كونفرانسه‌كه‌دا وتاریان له سه‌ر پرسی دێمۆكراسی و فدرالیزم و
كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشكه‌ش كرد. جیا له‌م به‌رێزانه5 كه‌س
له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له رێوره‌سمی
كرانه‌وه‌ی كونفرانسه‌كه‌دا وتاریان پێشكه‌ش كرد. ئه‌م كونفرانسه له سێ
پانێل‌دا درێژه‌ی كێشا. پانێلی یه‌كه‌م له ژێر دێری فدرالیزم و مافی
دیاری كردنی چاره‌ی خۆنووسی ده‌ستی پێكرد كه پێنچ كه‌س له
په‌رله‌مانتاران و پسپۆرانی بواره جیاجیاكان تێیدا وتاریان پێشكه‌ش كرد و
وڵامی پرسیاری ئاماده بووانیان دایه‌وه. پانێلی دووهه‌م له ژێر دێری
ره‌وشی كه‌مایه‌تییه ئتنیكیییه‌كان له ئێرانێكی ناموته‌مه‌ره‌كزدا
ده‌ستی پێكرد كه تێدا شه‌ش كه‌س له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی به‌شدار
له‌و كونفرانسه وتریان پێشكه‌ش كرد و به پرسیاری ئاماده بووانیش
و‌ڵامیان دایه‌وه. پانێلی سێهه‌م كه له ژێر دێری دێمۆكراسی و
پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی ده‌ستی پێكرد و هاوئاهه‌نگ كردنی
پانێله‌كه له لایه‌ن هاورێ ناهیده به‌همه‌نییه‌وه بوو شه‌ش كه‌س
وتاریان پێشكه‌ش كرد و به پرسیاری ئاماده بووان و‌ڵامیان دایه‌وه.
رۆژی
دووهه‌می كونفرانسه‌كه‌ش له سێ پانێل‌دا درێژه‌ی كێشا كه له ژێر ناوی
كاریگه‌ری پێشێل كارییه‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌ر خه‌بات بۆ دیاری
كردنی چاره‌ی خۆنووسی و گرینگی میدیا له هاندان بۆ گه‌شه‌ی
دێمۆكراسی و پانێلی سێهه‌میش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لێبوردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بوو كه
له‌و به‌شه‌شدا هاورێ عه‌بدوڵلا موهته‌دی وه‌ك كۆبه‌ندی وتارێكی
20
ده‌قێقه‌یی پێشكه‌ش كرد.





[1712] |