|
پەیامی کۆمەڵە بە سەرۆکی
DTPبە
بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەلبژاردنەکانی تورکیا
هه‌ڤاڵی به‌رێز و هێژا ئه‌حمه‌د تورك!
سكرتێری گشتی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك
هه‌ڤالانی به‌رێزی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی!
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی حیزبه‌كه‌تان له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی
دیار به‌كر و باقی شاره‌كانی كوردستانی توركییه، گه‌رم و گوڕترین پیرۆز
بایی خۆمان تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. ئێمه به ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی
ده‌نگه‌كان بۆ پاڵێوراوانی حیزبی
DTP
به سه‌ركه‌وتنێكی پیرۆزی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای
گه‌ڵی كورد له كوردستانی باكوور ده‌زانین و هێوادارین كه ئه‌م
شاره‌وانییانه‌ی له خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك و گه‌شه پێدان به
دیموكراسی هه‌نگاوی گه‌وره و سه‌ركه‌وتووانه به ده‌ست بێنن.
له هه‌مان كاتدا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نیشانی دا كه هه‌ر كات بزووتنه‌وه‌ی
حه‌قخوازانه‌ی كورد له هه‌ركام له پارچه‌كانی كوردستان ده‌رفه‌تی
چالاكی مه‌ده‌نی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیموكراتیكی بۆ بره‌خسێ
ده‌توانی هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ. ئێمه
دڵنیاین كه حیزبه‌كه‌تان به‌رده‌وام ده‌بێ له په‌ره پێدان به خه‌باتی
مه‌ده‌نی و سه‌ركه‌وتنی زۆرتر له‌وه‌ش بۆ گه‌لی كورد ده‌سته‌به‌ر ده‌كا.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران
04/04/2009
[1714] |