|
چاکسازی له شێوه‌ی به‌کارهێنان!

نووسینی: محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
Mohamdi_m1983@yahoo.de
ساڵی 1388ی هه‌تاوی له‌لایان خامنه‌یه‌وه به ساڵی چاکسازی له شێوه‌ی
به‌کارهێنان ناوزه‌د کراوه.بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له به‌رانبه‌ر
قه‌یرانی ئابووری که ئێران زیاتر له وڵاتانی تر گرفتاری بووه،هه‌موو
کارناسانی بواری ئابوری له ئێران به بڕیاری ئه‌حمه‌دی نژاد کۆبوونه‌وه
که بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه که
داهاتی،یه‌که‌م: نه‌بوونی که‌سانی شاره‌زاو توانا له‌باری ئیداره‌کردنی
به‌شی ئابووری،دووهه‌م: سه‌ره‌رۆییه ئه‌تۆمیه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه
که گه‌مارۆ ئابووریه‌کانی به ئامانج بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئێران
هێناوه.ئامانجی کۆبونه‌وه‌کان ئه‌وه بوو که تا ده‌توانن له خه‌ڵکی
بگرنه‌وه،ئه‌وه‌ی تا ئیستا بووه که‌می که‌نه‌وه،ئه‌وه‌ش نه‌بوو به
حیسابی چاکسازی ئاماده‌ی نه‌که‌ن. موسڵمان ده‌بێ قانع بێت،به شتی که‌م
قه‌ناعه‌ت کات،بۆیه ئه‌مساڵ به نێوی چاکسازی له شێوه‌ی به‌کارهێنان
ناوزه‌د کرا،وه ده‌کرێ وڵاتانی تری دونیا له‌م به‌رنامه ئابووریه بۆ
به‌ره‌نگار بوونه‌وه له قه‌یرانی ئابوری که‌ڵکی لێ وه‌رگرن.هه‌رچه‌نده
چاکسازی دروشمی زۆربه‌ی که‌سایه‌تیه سیاسه‌کانی ئه‌مرۆیه،که ده‌یانه‌وێ
به‌م نێوه گه‌وره جێ پێ خۆیان له نێو رێبه‌رانی شۆرش بکه‌نه‌وه.به‌ڵام
به داخه‌وه ئه‌وه‌ی تا ئیستا خه‌ڵکی کوردستان له چاکسازه‌کانیان بینیوه
پێچه‌وانه‌وه ناوه‌که‌ی پاکسازی بووه.من له ئیدامه‌ی
لێکۆلێنه‌وه‌کانم،ئه‌م جاره‌یان لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کم له سه‌ر ئه‌م نێوه وه
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ چۆنی به‌سه‌ر که‌ین،کردوه.له رێگای پرسیارێک که بۆ
که‌سایه‌تی سیاسی،رۆژنامه‌وان،حیزب، چالاکی مافی مرۆڤ، بازاری،...
نارد،که له خواره‌وه جوابێ ئه‌م به‌رێزانه ده‌بینن.
پرسیار:له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ،ساڵی چاکسازی له شێوه‌ی به‌کارهێنانه
ده‌بێ چی بکه‌ین؟
عه‌لی خامنه‌یی: هه‌موو که‌س دانی به ده‌سه‌ڵاته ره‌هاکه‌ی ئێمه
داناوه،به‌تایبه‌ت ئامریکا،بۆیه ئه‌م ساڵ به به‌ره‌که‌تی
ناوه‌که‌ی،هه‌وڵ ده‌ده‌م چاوپۆشی له به‌شێک له ده‌سه‌ڵاته‌که‌م
بکه‌م،ئه‌گه‌ر که‌سی شیاو وه دڵسۆزی ئیسلام بوو به سه‌رۆک کۆمار
ده‌سه‌ڵاتی زۆرتری ده‌ده‌مێ،هه‌روه‌ها ئه‌م ساڵ من پێچه‌وانه‌ی ساڵانی
رابردوو که له پاڵێوراوێکی سه‌رۆک کۆماری پشتیوانیم ده‌کرد،له‌م بابه‌ته
له ده‌سه‌ڵاته‌که‌م چاکسازی ده‌که‌م وه پشتیوانی له هیچکام له
پاڵێوراوان ناکه‌م.ئه‌رکی هه‌مومانه که بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه له
قه‌یرانی ئابوری یارمه‌تی ده‌وڵه‌ت بده‌ین.بۆ چاکسازی له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئامریکا دانوستان ده‌که‌ین،وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا 5ساڵی
تر دانوستانه‌کانمان به ئامانج بگات.
ئه‌حمه‌دی نژاد: ئه‌م ساڵ چاکسازی له‌سه‌فه‌ره‌کانم بۆ
پارێزگاکان،به‌ڵێنه‌کانم(که هیچیان جێ به جێ ناکرێن)،هه‌ره‌شه‌کانم،پاره
به‌خشینه‌کانم،پشتیوانی له حه‌ماس،... ده‌که‌م. هه‌روه‌ها داوا له
دوژمنانم ده‌که‌م که ئه‌وانیش له هه‌وڵه‌کانیان بۆ له سه‌رکار لابردنی
ئیمه چاکسازی بکه‌ن(هه‌وڵه‌کانیان که‌م که‌ن)،هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌زیر که‌متر
بگۆرم،قسه‌ی خراب و بێ‌مانا له کۆبونه‌وه‌کان که‌متر بکه‌م،وێنه‌ی که‌متر
بگرم،هه‌وڵ ده‌ده‌م له کۆبونه‌وه‌کانم خه‌ڵک بگرێنم نه‌ک بیانکه‌نێنم،وه
جوابی هه‌موو نامه‌کانی لایه‌نگرانم بده‌مه‌وه.ئه‌مساڵ ته‌نها 2 جار
سه‌فه‌ری ئامریکای باکوور ده‌که‌م،وه ئه‌گه‌ر نه‌کرا پاره‌ی نه‌وت بهێنمه
سه‌ر سفره‌ی ماڵه‌کان،به شتهایه‌کی تر سفره‌کانتان ره‌نگین ده‌که‌م.ساڵی
پێشوو بوینه ده‌سه‌ڵاتێکی به هێز له ناوچه‌که،ئه‌مساڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ین
له دونیا بێ وێنه بین.
هاله‌ی نور: من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گڵۆپ ئیش ده‌که‌م ئه‌م ساڵ له‌به‌ر
چاکسازی هه‌موو گڵۆپه‌کانم گۆریوه،وه گڵۆپی که‌م تینم به‌کار هێناوه.
ره‌فسه‌نجانی: ئه‌مساڵ من له کۆ کردنه‌وه‌ی دارییه‌کانم که‌ده‌رنجامی
زه‌حمه‌تی 50ساڵه‌ی خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌م،وه به‌شێک له خه‌ڵکی ئێرانه که
ئێمه‌یان زۆر خۆش ده‌وێ،چاکسازی ده‌که‌م.یانی هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌شێک له
پاره‌که‌م له رێگای هه‌ڵبژاردن،پۆسته گرینگه‌کان، راکێشانی هێزه
سیاسیه‌کان،وه هه‌روه‌ها له رێگایی گرنتی داهاته‌که‌م له به‌رانبه‌ر
قه‌یرانی ئابوری به‌کار به‌م.
لاریجانی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که له مه‌جلیس
په‌سه‌ند ده‌کرێن چاکسازی بکه‌ین،وه‌زیری که‌متر ئیستیزاح که‌ین،له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ت کۆک بین،نرخی شتومه‌ک زیاد که‌ین،به‌تایبه‌ت نه‌وت و
به‌نزین،خانوو،ده‌وڵه‌ت پێویستی به یارمه‌تیه،ئێمه‌ش که نوێنه‌ری
خه‌ڵکین فه‌رزه له‌سه‌رمان یارمه‌تی بده‌ین.یاسای پشتیوانی نادیار له
براده‌ره دینیه‌کانمان وه‌ک حه‌ماس وسه‌در و.. له مه‌جلیس په‌سه‌ند
ده‌که‌ین.هه‌روه‌ها پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره دینه‌کانی
عێراق،باشوری لوبنان و غه‌زه ته‌رخان ده‌که‌ین.
که‌روبی: ئه‌گه‌ر به ناوی چاکسازی ده‌یانه‌وێ من له بریاره‌که‌م پاشگه‌ز
بمه‌وه،نا من ئه‌م کاره ناکه‌م،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێ ده‌زانی 4ساڵی تر من
زیندوم یان مردوم،یان ئیمکانی ئه‌وه‌م هه‌یه دیسان کاری سیاسی
بکه‌م.هه‌روه‌ها به‌ڵێنه نۆیه‌کانم چی،خه‌ڵکی ئێران چاوه‌رێن ببنه خاوه‌ن
نه‌وت و گاز،میدیای ئازادیان بێت،موسڵمان و بێ دین خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆی
بێت،به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت بونیاد بنێم،وه ئه‌و ره‌ش و روتانه‌ی ئێستا
له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتن ته‌نانه‌ت له ئیرانیش وه‌ده‌ریان نه‌م.
موسه‌وی: من له ژیانم چاکسازیم کرد و وازم له وێنه کێشان هێنا،پێم خۆشه
ببم به سه‌رۆک کۆمار،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به یاساش بێت مافی
منه،20ساڵه کاری سیاسی ناکه‌م،ته‌مه‌نیشم ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه،له‌م 20
ساڵه‌ش دونیا گۆراوه،حه‌ز ده‌که‌م منیش بگۆرێم،ده‌مه‌وێ به جێگای
کۆپین،های کارت بده‌م،له ئه‌زمونی به‌ته‌مه‌ن چوکانی شۆرش ئیستفاده
بکه‌م،ئابوری بوژێنمه‌وه،شێوازی ته‌رحی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگای ئیستا بگۆرم
وه وه‌ک سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیری خۆم که جوابی باشی بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵک
هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌م.(له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیری میرحوسه‌ین موسه‌وی،گرتن و
راپێچ کردنی خه‌ڵک بۆ زیندان له راده‌به‌ر بوو،قه‌تڵ و عامی زیندانیانی
سیاسی له ساڵی 62،67 نمونه‌یه‌کی چکۆله‌ن له جینایه‌ته‌کانی ئه‌م
سیاسه‌تمه‌داره،که دوای 20 ساڵ دوری له ده‌سه‌ڵات،توشی نه‌خۆشی کورسی
ده‌سه‌ڵات بووه)
خاته‌می: من له‌به‌ر چاکسازی وازم له هه‌ڵبژاردن هێنا،گوتیان من له ترسی
تیرۆر ئه‌م کاره‌م کردوه،نا ئه‌و هه‌واڵانه راست نین.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من
بڕیار بوو بێم و ماوه‌یه‌ک کێبرکێ هه‌لبژاردن گه‌رم که‌م،هه‌روه‌ها که
بڕیاڕیان دا به‌شداری که‌م بڕیاڕیشیان دا له هه‌ڵبژرادن وازبێنم.منیش
که‌سێکم که ناتوام له ئه‌رکه‌کانم سه‌رپێچی که‌م.هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌مساڵ
ئه‌گه‌ر له کۆبونه‌وه‌یه‌ک خانمێک هات و ده‌ستی له‌گه‌ڵم دا
ره‌دیکه‌مه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ موسڵمان جه‌ماعه‌ت باش نیه له‌گه‌ڵ ژن
ده‌ست بدات.
وه‌زیری ئیتلاعات: بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه له به‌رانبه‌ر کاره‌کانی
ئامریکا و ئیسرائیل سه‌ربازه‌کانمان ده‌نێرینه ئامریکای باکور و
ئوروپا،هه‌موو ئه‌و سایت و ویبلاگانه‌ی که له سه‌ر به‌ره‌ژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵات نانوسن فیلتر ده‌که‌ین،هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ چاکسازی له نێو
حیزبه‌کان ئه‌م ساڵ حیزبه‌کانی کوردستان چه‌ند ئینشعابی تر بکه‌ن.
به‌رپرسی زیندانه‌کانی ئێران: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مساڵ رێگرن بین له خۆکوژی
زیندانه سیاسیه‌کان،که چه‌ند ساڵه له زیندان بوه به نه‌ریت،هه‌ر که
دێنه ئێره و ژیانی نۆیان پێ باش نیه،خۆیان ده‌کوژن.ئه‌ڵبه‌ت بریارمان
داوه هاسان کاریان بۆ بکه‌ین،یه‌که‌م له نێو به‌نده‌کانی تر بڵاویان
که‌ینه‌وه(به‌ندی موعتاده‌کان،ئیعدامیه‌کان،قاچاخچیه‌کان)،به‌شێک له
بنه‌ماڵه‌کانیان بگۆیزینه‌وه بۆ زیندان،وه ئه‌گه‌ر ئیمکانات ئیجازه‌ی دا
زۆرتر له زیندانه تا‌که که‌سه‌یه‌کان رایان گرین،که وا
باشتره.سه‌ردانی رۆژنامه‌وان و چالاکانی به نێو مافی مرۆڤیش که ده‌بنه
هۆی خۆکوژی زیندانیه‌کان بۆ زیندان قه‌ده‌غه بکه‌یه‌ن.هه‌روه‌ا ئاسان کاری
ده‌که‌ین بۆ هه‌ندێک زیندانی که پێان خۆشه له فیلمی دیکۆمینتی(فیلمی
دیکۆمنتی شۆرشی ره‌نگی) به‌شداری که‌ن.
هاشمی شاروودی : ئه‌مساڵ له یاسای ئیسلامی چاکسازی ده‌که‌ین،رێژه‌ی
به‌رده‌باران و ئیعدام زۆر ده‌که‌ین(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیعدام
نه‌که‌ین بۆخۆیان خۆیان ده‌کوژن،که دواتر توشی سه‌ره‌ئیشه‌مان
ده‌که‌ن،وه‌ک زه‌هرا کازمی وبه‌نی یه‌عقوب،لوتفوڵڵایی ومیرسیافی)،
هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین به چاکسازیه‌کانمان ناز ناوی یه‌که‌م له بواری
ئیعدام له دونیا بۆ خۆمان تۆمار که‌ین.
مورته‌زه‌وی: ئه‌مساڵ له‌به‌ر نێوه‌که‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێژه‌یه‌کی زۆرتر
رۆژنامه و گۆڤار داخه‌ین،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامانه یه‌که‌م دژی
به‌رژوه‌ندیه‌کانی رژیمن،دووهه‌م له‌به‌ر چاکسازی،کێ ئه‌م هه‌موو
رۆژنامانه بێکه‌ڵکانه ده‌خۆینێته‌و.ئاغا به قسه‌ی من ده‌که‌ن بڕۆن
رۆژنامه‌ی که‌یهان بخۆیننه‌وه،هه‌م هه‌رزانه و ره‌نگیه،هه‌م
نوسراوه‌کانیشی به‌نرخه.
سه‌ردار ئه‌حمه‌دی: ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ساڵی نوێ به ساڵی چاکسازی نێو
بنێن،له ته‌رحی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا چاکسازیمان کردوه،بڕیارمان داوه
ئه‌مساڵ که‌متر هێرش که‌ینه سه‌ر کوڕان و کچان له شه‌قامه‌کان وبه بێ
به‌ڵگه دادگا نه‌چینه ماڵه‌کانه‌وه.له‌مه‌و به دوا کوڕان ده‌توانن
پرچیان شۆر که‌ن،ئارایشت بکه‌ن جلی جۆراو جۆر له‌به‌ر که‌ن.هه‌روه‌ها
کچانیش ده‌توانن وه‌ک سه‌رده‌می خاته‌می هه‌ڵسوو که‌وت که‌ن،به‌ڵام له
بیرتان نه‌چی هه‌موو ئه‌و چاکسازیانه تا کۆتای مانگی جۆزه‌ردان ده‌بێ،وه
هه‌روه‌ها ده‌بێ له گه‌ڵ بیروباوه‌ری ئیسلامی بێته‌وه،ئه‌و که‌سانه
ئاگاداری بیروباوه‌ری ئیسلامی نین وه‌رن سه‌ردانی ئێمه بکه‌ن.
وه‌زیری فۆتۆشابی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد: هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م ساڵ
به تازه‌ترین ویرژنی فۆتۆشاب موشه‌ک و مانگه ده‌ستکرده‌کان ئاماده
که‌م.ئه‌ڵبه‌ت بڕیاره له خولێکی راهێنان تریدی ماکس له هالیوود به‌شداری
بکه‌م.
جه‌عفه‌ری: ئه‌مساڵ که ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا و پاسه‌وانی له سنوره‌کان و
به رێوه بردنی به‌شێکی زۆر له کاره ئابوریه‌کان و له هه‌مویان گرنگ تر
به رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن،له ئه‌ستۆیی ئێمه‌یه،هه‌وڵ ده‌ده‌ین له
به‌شه‌که‌ی خۆمان چاکسازی بکه‌ین،پادگانی که‌متر له سنوره‌کان
دروستکه‌ین،ته‌رحی که‌متر له ئه‌ستۆ بگرین،له هه‌ڵبژاردنیش پشتیوانی له
هیچ لایه‌نێ نه‌که‌ین.به‌ڵام له بێرمان بیت ئه‌حمه‌دی نژاد له بنه‌ماڵه‌ی
سپایه.
حوسه‌ینی شه‌ریعه‌ت مه‌داری: هه‌وڵ ده‌ده‌م له رۆژنامه‌ی که‌یهان که‌متر
بکوتمه سه‌ر ریفۆرمخوازان،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوه‌که‌ی ئه‌مساڵ
چاکسازیه،که دروشمی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌رێزانه‌ی له خۆ گرتوه.به به‌رێز
خاته‌میش ده‌ڵیم دڵنیا بێت ئه‌و نوسراوه‌ی من که بووه هۆی
ده‌سله‌کارکێشانه‌وه‌ی له کێبرکێ هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆ ده‌سله‌کار
کێشانه‌وه‌ی بوو.(له وتارێک دا نووسی بوو که ئه‌گه‌ری تیرۆری خاته‌می له
ئارا دایه)
نه‌جار: ئه‌مساڵ چه‌ک و چۆڵی زیاتر له روسیا ده‌کرین،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌مانه‌وێ له‌و بڕه پاره‌یه که له خه‌ڵکی ده‌یگرنه‌وه،له‌به‌ر
چاکسازی،بۆ گرتنی ته‌مه‌ن دریژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان چه‌ک وچۆڵی زۆرتری پێ
بکرین،ده‌یان مانگی ده‌ستکرد وده‌یان موشه‌کی دوور هاوێژ تاقی
ده‌که‌ینه‌وه.ئه‌وه‌تا دوونیا دانی به به‌هێز بوونی ئێمه له ناوچه‌که
داناوه.
شیرینی عیبادی: داوا ده‌که‌م له به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌م ساڵ بۆ
چاکسازیش بێت،مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل نه‌که‌ن،ساڵی پار ده‌یان راگه‌یندراومان
له سه‌ر پێشێلکاره‌یه‌کانی مرۆڤ له ناوه‌نده‌کانی پشتیوانی که‌ر له مافی
مرۆڤ بینی،ئه‌مساڵ با چه‌ند دانه‌یه‌ک بێ.هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ رێژه‌ی ئیعدام
و به‌رده‌باران و راپێچی زیندان که‌متر بێت.
که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن ئیمزا: چاسکازی باشه هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ش بۆ
چاکسازیه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێمه هاتوه،که به نێوی چاکسازی
ده‌یکه‌ن هه‌مومان له هه‌فته‌ی پێشوو بانگهێشتی دادگا کراوین.که ده‌بێ
حوکمی درێژماوه‌مان بۆ په‌سه‌ند که‌ن،هه‌رچه‌نده نازانینن له به‌ر
چی.به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ ئیمزای که‌متر
کۆکه‌ینه‌وه.پێان وایه ئێمه‌ش ده‌بێ له کاره‌کانمان به قازانجی ئه‌وان
چاکسازی که‌ین وده‌نگی ناره‌زایه‌تیمان که‌م که‌ینه‌وه.
زیندانیه‌کی سیاسی کورد: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مساڵ بۆ چاکسازی له زیندان
رێژه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی زیاد که‌ین،زۆرتر له کاتی مانگرتن بین(له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی زۆرمان بۆ سه‌رف نه‌که‌ن)،نووسراوه‌ی زیاتر بڵاو
که‌ینه‌وه،چاوه‌رێی ئازادی نه‌که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێره باشترین
جێگایه بۆ خه‌بات و ده‌نگمان باشتر به‌گۆی ده‌سه‌ڵات و دونیا
ده‌گات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێره ناتوانن بێده‌نگمان که‌ن.
ریفۆرم خازێکی کورد: هیوادارم ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزانی ئوسولگه‌را
له‌به‌ر نێوی ساڵه‌که‌ش بێت له هه‌ڵبژاردن فێڵمان لێ نه‌که‌ن،هه‌روه‌ها
داوا له حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌که‌م هه‌ڵبژاردن بایکۆت
نه‌که‌ن به‌ڵکوو بتوانین ئه‌مساڵ به یارمه‌تی ده‌نگی کورده‌کان له
هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وین.
خۆیندکارێکی زانکۆ: هه‌وڵ ده‌دین ئه‌مساڵ مانگرتنه‌کان زیاتر که‌ین،ده‌نگی
ناره‌زایه‌تیمان زۆرتر که‌ین.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه له ئه‌گه‌ری
ئه‌کتیڤ بوون یان نگه‌تیڤ بوون دیسان ره‌وانه‌ی زیندانت ده‌که‌ن.وه
ئه‌وه‌ی که هه‌ر هاورێکمان سه‌ردانی به‌ندی 209 زیندانی ئیڤینی کردوه،به
سه‌لامه‌ت نه‌گه‌راوه‌ته‌وه،بۆ سه‌ردانی هاورێ کۆنه‌کانمانیش بێت وه بۆ
ئه‌وه‌ی که زیندان ئێستاکه جێگای زانکۆی گرتوه‌ته‌وه،هه‌وڵ ده‌ده‌ین بێ
ده‌نگ نه‌بین،تا له کونکوری زیندان سه‌رکه‌وین.
به‌سیجێک: له‌به‌ر نێوی چاکسازی ئێمه و هاورێکانمان پێمان سپێردراوه که
له کۆڵانه‌کانی خۆمان هه‌ر که‌سه‌و له چاکسازی لای دا،به‌رخوردی له‌گه‌ڵ
بکه‌ین،نه‌هێڵین به ماشینی خۆیان سه‌فه‌ر که‌ن،شتی زۆر نه‌کرن،جل و به‌رگی
ره‌نگاو ره‌نگ له‌به‌ر نه‌که‌ن،به جێگای سه‌یران کاته‌کانیان له مزگه‌وت
به‌سه‌ر که‌ن. حیجاب به باشی به رێوه به‌رن،له‌هه‌ڵبژاردن به گه‌رمی
به‌شداری که‌ن،ئیمه بۆ رۆیشتنیان بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان وه
هه‌روه‌ها نێوی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یانه‌وێ ده‌نگی پێ ده‌ن ئاسان کاریان
بۆ ده‌که‌ین.
به‌رپرسی شورای نیگابان: بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران توشی سه‌ره ئێشه نه‌بن
ئێمه له نێو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئامادی خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆماری
راگه‌یاندوو،ته‌نها ئیجازه به دوو که‌سیان ده‌ده‌ین.ته‌نها له‌و بواره
ده‌توانین ئێمه چاکسازی بکه‌ین.
کرێکارێک: به نێوی چاکسازی ئه‌مساڵ نه‌ک حه‌ق ده‌ستی پاریان پێ
نه‌داین،له ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵیشیان که‌م کرده‌وه،نازانم حه‌قده‌سته‌که‌ی
ئیمه کام به‌شی ئابوری ده‌وڵه‌ت ده‌وژێنێته‌وه که له هه‌موو
ته‌رحه‌کانیان ئێمه یه‌که‌مین به‌شی کۆمه‌لگاین که توشی خه‌سار ده‌بین.
کادری حیزبێکی کوردی رۆژهه‌ڵات: ئێمه که به دروشمی چاکسازی له
حیزبه‌که‌مان جێابوینه‌وه،ئیستاش هه‌ر چاکسازی ده‌کین،ئه‌ڵبه‌ت له نێو
خۆمان،که به باوه‌ری من هه‌موومان پێویستمان به چاکسازی هه‌یه.داوا
ده‌که‌ین له هه‌موو حیزبه‌کانی تر که شێوه‌ی ئێمه به‌کار بهێنن.له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ره‌های له بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆبونه‌وه نهێنیه‌کان له سه‌ر
سایته‌کان،دوای ماوه‌یه‌کی کورت ده‌بیته خاوه‌ن حیزب و ده‌بیته ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسی و کادر و به‌رپرس،به مانگێک ده‌بیته که‌سایه‌تیکی سیاسی
که ده‌یان تی ڤی و رۆژنامه له گه‌ڵت وتوێژ ده‌که‌ن.له لێدان و کوتانیش
سڵ مه‌که‌ن،پێتان خۆش بوو له ئه‌زمونی ئێمه که‌ڵک وه‌ر گرن ئێمه
هاوکاریتان ده‌که‌ین.نیگه‌رانی باری ماڵی جێابونه‌وه‌کانیش مه‌بن که
دڵسۆزتان زۆره.ته‌نها حیزبێکی تر به حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات زیاد
که‌ن،با دروشمتان فره حیزبی بێت.
س.برومه‌ند: ئه‌مساڵ منیش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه که‌متر ده‌نووسم،نه‌ک له‌به‌ر
چاکسازی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوسراوه‌کانم خۆینه‌ریان که‌م
بوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ له لایان کۆمه‌ڵه‌وه هه‌واڵی باشم ده‌س
ناکه‌وێ،ئه‌و شتانه که ده‌زانم هی کۆنن که خوێنه‌ری نیه.هه‌واڵی نوێم
نه‌ماوه.
سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات: هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ئه‌مساڵ له‌سه‌ر حیزبه کوردیه‌کان
بابه‌تی که‌متر بنوسین،ئه‌گه‌ر کرا هه‌ندێک جار هه‌واڵی باشیشیان له‌سه‌ر
بڵاو که‌ینه‌وه،هه‌فته‌ی پێشوو کارێکی وامان کرد.بابه‌تی ئه‌و به‌رێزانه‌ش
که به نێوی نهێنی له سایته‌که‌ی ئێمه بڵاو ده‌بنه‌وه،ئه‌مساڵ رێژه‌یان
زۆرتر ده‌بێ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزانه ته‌نها متمانه‌یان به ئێمه
هه‌یه،وه سایته‌کانی تر نهێنی ئه‌م به‌رێزانه ناپارێزن.
کادرێکی حیزبی کۆمۆنیست: ئێمه بۆ چاکسازی له حیزبه‌که‌مان جه‌ماعه‌تێک
که کاراییان نه‌مابوو،له حیزبه‌که‌مان ده‌رمان کردن.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م
به‌رێزانه خۆشه‌ویست نه‌بوون، داواکاریه‌کانیان هه‌ڵه بوو،به جێگای
زمانی دیپلۆماسی،شه‌ریان ده‌فرۆشت،هه‌روه‌ها له‌و ئیمکاناته فراوانه که
ئێمه له ئیختیاریان دامان نابوو که خواسته‌کانی خۆیان راگه‌یه‌نن به
قازانجی دوژمنانی حیزبه‌که‌مان که‌ڵکیان لێ وه‌ر ده‌گرت.
ئه‌ندامێکی رێبه‌رایه‌تی خانه نشین کراوی یه‌کێک له حیزبه کوردیه‌کان:
داوا له حیزبه‌که‌م ده‌که‌م،که پایبه‌ند بێت به‌م درووشمه،بۆ چاکسازی
ئه‌م ساڵ هه‌ڵبژاردن بایکۆت ناکه‌ین،هه‌وڵه‌کان بۆ پێک هێنانی به‌ره‌یه‌کی
کوردستانی که‌م ده‌که‌ینه‌وه،ئه‌گه‌ر ئێران رازی بێت چه‌ک داده‌نێن و
ده‌گه‌رێنه‌وه،خه‌باتی مه‌ده‌نی له ئێران ده‌که‌ین.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م
ماوه که چه‌کمان به‌ده‌ست بوو هیچمان پێ نه‌کراوه،من ئه‌م داواکاریه‌م
له پلۆنۆمی داهاتوو به هاورێانی کومیته‌ی ناوه‌ندی راده‌گه‌یه‌نم.
به‌رپرسی تی ڤیه‌کی کوردی: ئێمه ده‌مێکه چاکسازیمان به دروشمی سه‌ره‌کی
خۆمان داناوه، 2 ساڵ پێش که تی ڤیه‌که‌مان کارایی نه‌مابوو،وه زیاتر له
موزیک تی ڤی ده چو تا کاناڵێکی سیاسی،بڕیارمان دا تا ماوه‌یه‌کی کورت
وه‌شانی تی ڤی راگرین،لێره داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م که
ماوه‌ی داخستنه‌که زۆری پێ چوو،هه‌روه‌ها له نێوی تی ڤیه‌که‌ش چاکسازیمان
کرد ونێوێکی نوێمان بۆ دانا.بۆ سه‌له‌ماندنی راستی قسه‌کانم که سیاسه‌تی
تی ڤیه‌که‌مان هه‌مان سیاسه‌تی پێشووه،ئارشیڤی به‌رنامه‌کانمان باشترین
به‌ڵگه‌یه.
باراک ئوباما: من ده‌مه‌وێ له سیاسه‌تی ئامریکا روو به وڵاتانی ده‌ره‌وه
چاکسازی بکه‌م،ئه‌وه‌تا دوای 30 ساڵ من یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئامریکا بوم
که کۆماری ئیسلامیم به ره‌سمی ناسی،له وانه‌یه سه‌ردانێکی تارانیش
بکه‌م،ئاخر ده‌ڵێن له ئیران زیاتر له وڵاتانی تر که
دۆستمانن،جه‌ماوه‌رمان هه‌یه.هیوادارم هاوڕێنمان له ئێران له
کاره‌کانیان چاکسازی بکه‌ن،واز له دروست کردنی بۆمبی ئه‌تۆم بهێنن،مافی
مرۆڤ پێشێل نه‌که‌ن،له تیرۆریسم پشتیوانی نه‌که‌ن،یارمه‌تی رێخراوه
توندره‌وه‌کانی فه‌له‌ستین و لوبنان وعێراق نه‌ده‌ن، ئازادی راده‌ربڕین
بده‌ن،ئێمه‌ش له پاڵ هه‌موو ئه‌م چاکسازیانه هاریکاری ئابوری و
ته‌کنولۆژیان ده‌که‌ین.
رێخراوی چاودێری مافی مرۆڤ: داوا ده‌که‌ین له به‌رپرسانی ئێران مافه‌کانی
مرۆڤ پێشل مه‌که‌ن،ئازادی راده‌ربرین بده‌ن،ژنان وکرێکاران،خۆیندکاران که
به‌شی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگان نه‌چه‌وسێننه‌وه،ئه‌مساڵ به‌و ئامارانه‌ی ده‌گات
له‌ساڵی پێشوو زۆرتر هه‌ڵسوکه‌وته نامرۆیه‌کان به‌رانبه‌ر به گه‌لانی
ئیران له لایان ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بینین.
نیتانیاهۆ: ئه‌م ساڵ ئیمه ده‌سپێکی چاکسازیمان به بوردمانی بنکه
ناوه‌کیه‌کانی ئێران ده‌ست پێ ده‌که‌ین،که ئه‌م کاره‌مان یه‌که‌م:گرنتی
مانه‌وه‌مان ده‌پارێزێ،دووهه‌م:ئه‌مه داواکارێکی خه‌ڵکی ئێران
وئیسرائیله،ئه‌ڵبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بیش له‌م بوردمانه هاوکاریمان
ده‌که‌ن.
چاوز: ئێمه به به‌ره‌که‌تی ئه‌م نێوه له تاران بانکێکیان بۆ داناین،که
200 میلیون سه‌رمایه هه‌یه،ئێمه سپاسی سه‌رۆک کۆمار و رێبه‌ری ئێران
ده‌که‌ین که هه‌موو کاتێک پشتوانی له کاره‌کانی ئیمه ده‌که‌ن(له‌به‌ر
ده‌رکردنی سه‌فیری ئیسرائیل له وڵاته‌که‌یه‌ن به بڕیاری عه‌لی خامنه‌یی
ساڵانه ده‌یان میلیون دۆلار یارمه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌درێت)
بن لاده‌ن: ئێمه ئه‌مساڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ین که رێژه‌یه‌کی که‌متر کافر له
ناو به‌رین،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماره‌کانی ساڵی پار نیشانیان داوه،رێژه‌ی
موسڵمانان زیاد بوون،به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که موسڵمانێک به نێوی حه‌سه‌ن
بوه به سه‌رۆکی ئامریکا.به‌ڵام هه‌ر که‌سه‌و پێ خۆشه به به‌هه‌شتی
به‌رین شاد بێته‌وه،له رێگایی ئێمه‌وه هاسانکاری بۆ ده‌که‌ین،که به
مانگێک چاوی به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بێته‌وه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: ئه‌مساڵ له‌به‌ر ناوه‌که‌ی ئێمه‌ش هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر
ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه کافرن،چه‌ند ساڵه داوایان لێ ده‌که‌ین
چاکسازی بکه‌ن و موسڵمان بن به‌ڵام گوێ له قسه‌کانمان ناگرن،به‌و
یارمه‌تیانه‌ی که له ئێرانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه،که
ده‌رئه‌نجامی چاکسازیه له ئێران،ئێمه رێژه‌ی موسڵمانانی پێ زیاد
ده‌که‌ین.
کاربه‌ده‌ستێکی شورای ئه‌منیه‌ت: هه‌وڵ ده‌دین ئه‌مساڵ بریار نامه‌ی که‌متر
له‌سه‌ر ئێران ده‌ر که‌ین،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌رانی ئێران حیساب بۆ بریار
نامه‌کانی ئێمه ناکه‌ن.ئامریکاش که ده‌نگی ئه‌رێنی هه‌یه له
ئیداره‌که‌ی ئیمه ئه‌وه‌تا له گه‌ڵ ئیران رێک ده‌که‌ون.
جێگری سه‌رۆک کۆماری روسیه: ئێمه ئه‌م ساڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ین جگه له بنکه
ئه‌تۆمی بوشه‌هر بنکه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزیش ته‌واو که‌ین،هه‌روه‌ها موشه‌کی
S300
بفرۆشینه ئێران،هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێکه‌وتنێکی 10 میلیارد دۆلاری
بۆ فرۆشتنی چه‌ک و چۆڵ له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران تا کۆتای ساڵی چاکسازی
له شێوه‌ی به‌کار هێنان ئیمزا که‌ین.
چاکسازی له شێوه‌ی به‌کارهێنان ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی
تۆکمه‌یه له به‌رانبه‌ر قه‌یرانی ئابوری،گه‌لانی ئێران به‌هه‌ر نێوێک بێت
ساڵانێکه ده‌چه‌وسێنه‌وه.چاکسازی به‌مانای راسته‌قینه‌ی ده‌بێ له یاسای
کۆماری ئیسلامی،له ئیداره‌کردنی ده‌وڵه‌ت،له هه‌ڵس وکه‌وتی ناوه‌نده‌کانی
ده‌سه‌ڵات دار له‌گه‌ڵ خه‌ڵک،له پرسی ئه‌تۆمی که دونیای له به‌رانبه‌ر
ئێران یه‌ک ده‌نگ کردوه،له سیاسه‌تی پشتیوانی له تیرۆریزم،له به‌خشینی
به‌ربڵاوی داهاتی ئێران به رێکخراوه تیرۆریستیه‌کان،له سه‌رکوتی
بزوتنه‌وه مه‌ده‌نی و حه‌قخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران،له سه‌رکوتی
ژنان،کرێکاران،خۆیندکاران و چالاکانی مافی مرۆڤ،بکرێت.چاکسازی ئه‌م ساڵ
دره‌نجامی دروشمه درۆینه‌کانی 3 ساڵ پێش بوو،که نه‌ک نه‌بوو باشتر
نه‌بوونی وه‌زعی ئابووری خه‌ڵک به‌ڵکوو وه‌زعه‌که له‌وه‌ی بوو سه‌دقات
خرابتر کرد.
[1728] |