|
که‌مینه‌و چاکسازی!

نووسینی: محه‌مه‌د محه‌مه‌دی (سه‌رکه‌و)
Mohamdi_m1983@yahoo.de
بۆ رای گشتی:
ماوه‌یه‌که به‌رپرسانی ئاسۆسات به بێ ئیجازه‌ی من ده‌ستیان کردوه به
بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی من له ئاسۆسات که کاتی خۆی من له
کوردستانی رۆژهه‌ڵات،وه تایبه‌ت له پارێزگای کرمانشان ئاماده‌م کردبوون.
بۆ خۆینه‌رانی به‌ڕێز روونی ده‌که‌مه‌وه:
من له ناوه‌ڕاسته‌کانی ساڵی 2004 تا 01/01/2006 بۆ کوردسا‌ت وه‌ک
ده‌رهێنه‌رو ئاماده‌کار له کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌رنامه‌م بۆ ئاماده
ده‌کردن،وه هه‌ر وه‌ها هه‌ندێک له به‌رنامه دیکۆمنتیه‌کانم له کۆردستان
تی ڤی،زاگرۆس تی ڤی،وه له نه‌ورۆز تی ڤی حکومه‌تی هه‌رێم بڵاو
بوونه‌ته‌وه.له‌سه‌رتای دامه‌زراندی رۆژهه‌ڵات تی ڤی تا ئیستا جگه له‌و
کاناڵه به‌رێزه بۆ هیچ کاناڵێکی تری کوردی کارم نه‌کردووه.ئه‌و
به‌رنامانه که له تی ڤیه کوردیه‌کان وه هه‌روه‌ها له ئاسۆسات بڵاو
بوونه‌ته‌وه،له ساڵی 2004 تا کۆتای 2005 له کوردستانی رۆژهه‌ڵات،وه پێش
ده‌س به‌کار بوونی رۆژهه‌ڵات تی ڤی ئاماده کراون وه من هه‌موو
به‌رنامه‌کانم،که هه‌ندێکیان ته‌نها له ئارشیڤی رۆژهه‌ڵات تی ڤی
دان(ئیستا له ئاسۆساتیش بڵاو ده‌بنه‌وه)به دیاری به رۆژهه‌ڵات تی ڤی
داوه.
لێره ئه‌و پرسیاره پێش دێت ئاخۆ من که هێچ په‌یوه‌ندیه‌کم به
ئاسۆساته‌وه نیه،ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی رێبه‌ری ئه‌و به‌ناو حیزبه چاوی
دیتنی منیان نیه(دواین کۆبونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات تی ڤی پێش تاڵان کردنی له
لایان که‌مینه،وه‌بیریان دێنمه‌وه)،بۆ به‌رنامه‌کانی من له
کاناڵه‌که‌یان بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟ چۆن ئه‌و به‌رنامانه گه‌یشتووه‌ته
ده‌ستیان؟ به ئیجازه‌ی کێ ئه‌و به‌رنامانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟
1.
له کاتی تاڵان
کردنی رۆژهه‌ڵات تی ڤی له لایان که‌مینه‌وه،هه‌موو به‌رنامه‌کانی من له
ئارشیڤی رۆژهه‌ڵات تی ڤی بوون،که به به‌ره‌که‌تی ئه‌م تاڵانه ئیستا
به‌رنامه‌کانی من له ئارشیڤی ئاسۆساتیش هه‌ن.هه‌ندێک له به‌رنامه‌کانم
تایبه‌تن به رۆژهه‌ڵات تی ڤی وه له هیچ کاناڵێک بڵاو
نه‌کراونه‌ته‌وه.(ئیستا ئاسۆسات بڵاویان ده‌کاته‌وه)
2.
ئاسۆ
سات وه‌ک راگه‌یاندنه‌کانی رژیمی ئاخوندی که رێز‌و حورمه‌ت بۆ یاسا
دانانێ،وه له دونیا ته‌نها ئه‌وانن که یاسای کۆپی رایتیان به ره‌سمی
نه‌ناسیوه،هاو ته‌ریبی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی رێز و حورمه‌ت بۆ
مافی ئاماده‌کاران دانانێ.له پاڵ لادان له یاسایی کۆپی رایت ئاسۆسات
ته‌نها ئامانجی،کڵاو له‌سه‌ر نانی خه‌ڵکی کوردستانه،یانی به بڵاو
کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی من که تایبه‌تن به ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیاری
کوردستان واتا کرمانشان،به بینه‌رانی بڵێ،ئێمه له‌و به‌شه‌ی کوردستان
جه‌ماوه‌رمان هه‌یه و خۆشه‌ویستین.به‌ڵام وه بیری به‌رپرسانی ئاسۆساتی
بهێنمه‌وه،میعیاره‌کانی خۆناساندنتان به خه‌ڵکی کوردستان، به‌رنامه‌یه‌کی
دیکۆمنتی له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ک نیه،به‌ڵکوو رێزگرتن له یاسا و مافی تاک
تاکی خه‌ڵکی کوردستانه،وه سیاسه‌تێکی شه‌فاف و ئه‌کتیڤ بۆ داهاتوی
کوردستانه.هه‌رچه‌ند کارنامه‌ی ئێوه له مێژه بۆ خه‌ڵکی کوردستان
روونه،وه کاره‌کانی دوای جیابونه‌وه‌تان به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری هه‌موو
راستیه‌کانه.
3.
چۆنیه‌تی
ئاماده‌کردن و ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌رنامانه له ژێر چاوه‌دێری و کونترۆڵی
هێزه‌کانی رژیم به تایبه‌ت له پارێزگای کرمانشان که دواتر بونه هۆی
ئه‌وی من کوردستانی رۆژهه‌ڵات به جێ بێڵم.خۆی به‌شێکی تری پاکسازیه‌که‌ی
به‌رپرسانی ئاسۆسات له بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رنه‌مه‌کان،در حه‌ق به
منه.به‌رپرسانی ئاسۆسات رێزیان بۆ ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان دانه‌ناوه،وه
له ئیدامه‌ی چاکسازیه‌کانیان،به‌رنامه دیکۆمنتیه‌کانیان به شێوازی
وێنه‌و موزیک مونتاژ کردوه،وه له موزیک تی ڤیه‌که‌یان بڵاوی
ده‌که‌نه‌وه،تا ئاوا یه‌که‌م: شاشه‌ی ئاسۆساتی پێ ره‌نگین که‌ن و
جه‌ماوه‌ری پێ کۆکه‌نه‌وه،دووهه‌م: به لابردنی نێوی من له تایتڵی
به‌رنامه‌کان له کاره قیزونه‌که‌یان به‌ڵگه به جێ نه‌هێڵن،ئه‌ڵبه‌ت
چه‌ند جارێکیش به‌رنامه دیکۆمنیه‌کانی(شاهۆ،سه‌رپێڵی زه‌هاو،...) به
ته‌وای بڵاو کردوه‌ته‌وه.
4.
به‌رنامه‌ی ئه‌و
هاوڕێانه‌ی که به نهێنی له ناوخۆی کوردستان ته‌نها بۆ رۆژهه‌ڵات تی ڤی
ئاماده‌یان ده‌کرد،که‌کاری هه‌ندێک له‌و به‌ڕێزانه له رێگه‌ی منه‌وه به
ده‌ست رۆژهه‌ڵات تی ڤی ده‌گه‌یشت،به داخه‌وه ئیستاکه ئه‌و به‌رنامانه
به بێ ئیجازه‌ی ئاماده‌کاره‌کانی له ئاسۆساتیش بڵاو ده‌بنه‌وه.ئه‌زمونی
پێشوی به‌رپرسانی که‌مینه له کاتی جیابونه‌وه،وه له عه‌له‌نی کردنی
ته‌شکیلاتی نهێنی کۆمه‌ڵه،رێگره له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه روونکرنه‌وه‌ی
خۆیان له نوسراوه‌یه‌ک روو به خه‌ڵکی کوردستان بڵاو که‌نه‌وه وه رێگر
بن له بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیان له ئاسۆسات.
بۆ ئاگاداری به‌رپرسانی ئاسۆسات من داواکاریه‌کی یاسایی پێش که‌ش به
دادگایی وڵاتی سوئید ده‌که‌م،بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م پێش له بڵاوکردنه‌وه‌ی
به‌رنامه‌کانی تر بگیرێت،دووهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسۆسات له وڵاتی سوئید
که مافی کۆپی رایتی به ره‌سمی ناسیوه،کاره‌کانی ده‌کات،وه ئاسۆ ساتیش
ده‌بێ ملکه‌جی ئه‌و بریاره نێونه‌ته‌وه‌ییه بیت،به‌پێی ئه‌و یاساییه
به‌رخورد له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و کاناڵه بکرێت.بڵێن که چۆن ئه‌و
به‌رنامانه گه‌یشتوه‌ته ده‌ستیان وه چۆن بێ ئیجازه‌ی من بڵاوی
ده‌که‌نه‌وه؟
تێبینی: ئه‌و به‌رنامانه‌ی که تایبه‌تن به ناوچه‌ی هه‌ورامان و پارێزگای
کرمانشان،به ناوه‌کانی:
شاهۆ،سه‌رپێڵی زه‌هاو،حوسه‌ین کوکه‌ن،ئه‌شکه‌وتی
قوره‌قه‌ڵا،هه‌ورامان،چریکه‌ی ته‌مبور، مامۆستا ئه‌سه‌د چراغی،که‌ی بڵێم
کوردم،(کێین،له کوێ داین،چیمان ده‌وێ)که به‌رنامه‌یه‌که له‌سه‌ر مه‌وادی
موخه‌در،ئاینی ئه‌هلی حه‌ق له دوو به‌ش،ئاینی زه‌ردوشت،کرمانشان،
دینه‌وه‌ر،سۆزی دڵ،دۆینه،سیاوچه‌مانه،(ئیسلایدی
پاوه،جوانرو،کرمانشان،سه‌حنه، قوره‌قه‌ڵا،سه‌رپێڵی
زه‌هاو،روانسه‌ر،هه‌ورامان)،هه‌روه‌ها وێنه‌ی سروشتی ناوچه‌ی هه‌ورامان و
کرمانشان.
هه‌روه‌ها من وه‌ک: ئاماده‌کار،ده‌رهێنه‌ر،نووسه‌ر وکامێرا له هه‌موو
ئه‌و به‌رنامانه به‌شدار بووم.وه له هه‌ندێکیشیان مۆنتاژکار بووم.
له کۆتایی داوا له به‌رپرسانی ئاسۆسات ده‌که‌م،بڵاو کردنه‌وی
به‌رنامه‌کانی من له ئاسۆسات راگڕن.
[1741] |