|
که‌مینه‌و یه‌کگرتنه‌وه!

نووسینی:
محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و(
mohamdi_m1983@yahoo.de
ماوه‌یه‌که به‌رپرسانی که‌مینه باس له یه‌کگرتنه‌وه ده‌که‌ن و
ته‌نانه‌ت له پلۆنۆمی حیزبه‌که‌یان راگه‌یاندنیشیان بۆ دابوو،ئه‌وه‌ی
جێگای ئاماژه‌یه ناوه‌رۆکی ئه‌م راگه‌یانده،وه وته‌کانی به‌رپرسانی
که‌مینه له چۆنیه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌یه،که زیاتر له به‌ره‌یه‌ک به ناوی
کۆمه‌ڵه ده‌چێ تا گه‌رانه‌وه‌یان بۆ لای کۆمه‌ڵه.له‌م راگه‌یاندنه
له‌پاڵ ئه‌وه‌ی که باس له دۆستی و ته‌بایی وپێکهوهکارکردن دکرێ،هاوکات
رێبه‌ری کۆمه‌ڵه به پاوانخواز ناوی لێ ده‌برێ.به‌ڵام دوای 20 مانگ له
جیابونه‌وه‌یان،که‌مینه له بیریان چووه که کێ پاوانخوازه
:
1_له‌به‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی و پله‌و مه‌قام،به که‌ڵک وه‌رگرتن له
هه‌موو ئیمکاناتی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه،ساڵانێک به نهێنی و دور له
فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵه کاریان بۆ پرۆژه‌یه‌کی شکست خواردوو کرد و به بێ
کێشه‌ی سیاسی جێابونهوهی خۆیان له کۆمه‌ڵه راگه‌یاند.
2_تاڵان کردنی رۆژهه‌ڵات تی ڤی،که هه‌م له‌باری مه‌عنه‌وه‌ی و هه‌م
له‌باری مادی خه‌سارێکی نه‌به‌خشراو بوو بۆ کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی کوردستان.
3_عه‌له‌نی کردنی ته‌شکیلاتی نهێنی کۆمه‌ڵه،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ته‌شکیلاتی ناوخۆ له‌گه‌ڵیان نه‌که‌وتن.
4_ به جێ هێشتنی قه‌رزێکی زۆر بۆ کۆمه‌ڵه که تا ئیستاش کۆمه‌ڵه ئه‌و
قه‌رزانه ده‌داته‌وه،وه هاندانی خاوه‌ن قه‌رزه‌کان بۆ
پهروپاگهندهکردن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه،(که‌یوانی سه‌نای،...)
5_بڵاو کردنه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندی به
ناوی نهێنی له‌سه‌ر سایته‌کان له‌به‌ر چاکسازی!
6_به‌هادان به فه‌رگه‌نگی ناوچه‌گه‌رایی و مه‌حفل بازی له سه‌رو به‌ندی
جیابونه‌وه‌کان وبێرێزی کردن به رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه،سوکایه‌تی کردن به
پێشمه‌رگه،وه مامه‌ڵه کردن به خۆینی شه‌هیدان.
7_ پێشاندانی سیمایه‌کی دوور له واقعیه‌ت و دور له فه‌رهه‌نگ و کولتوری
کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر سایته‌کان بۆ هێز کۆکردنه‌وه،که ته‌نها توانیان دڵی
نه‌یارانی کۆمه‌ڵه‌ی پێ شاد که‌ن.
8_دانیشتنی نهێنی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی کۆمه‌ڵه و سات و سه‌وداکردن به‌ناوی
کۆمه‌ڵه!
9_بڵاوکردنه‌وه‌ی جنێونامهکان له‌سه‌ر سایته‌کان که ته‌نانه‌ت ره‌حمیان
به شۆخی هاورێانهش نه‌کرد و کۆمه‌ڵه‌یان به بڵاو کردنه‌وه‌ی فایلی نهێنی
ته‌هدید کرد(وتوێژی کاک عومه‌ر ئیلخانی زاده،کاک ره‌زا که‌عبی وکاک
حوسه‌ینی شه‌به‌ق له گه‌ڵ سایت و رۆژنامه‌کان)
10_به‌رێوه‌بردنی کوده‌تا له نێو کۆمه‌ڵه به هاوکاری عه‌بدوڵا کۆنه‌پۆشی
که خۆشبه‌ختانه ئه‌م جاره‌شیان شکستیان خوارد.
11_پێشوازی لێ نه‌کردنیان له لایان پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌و
هه‌روه‌ها خه‌ڵکی کوردستان،که ئێستا دوای 20 مانگ داهاتی ئه‌م پشتیوانی
نه‌کردنه به روونی ده‌بینین(ئه‌وانه‌ی که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ده‌یان
گوت مه‌جالی کارکردن له نێو کۆمه‌ڵه نه‌ماوه ئێستا هاواری بۆ ده‌که‌ن) !
12_ شکست له هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بۆ خۆناساندنیان به خه‌ڵکی کوردستان و
حیزبه کوردیه‌کان ونێزیک بونه‌وه‌یان له په‌ژاک و په‌که‌که!
13_ ئینشعابی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی که له سکاندیناڤی له گه‌ڵیان که‌وتبوون
که سه‌ره‌کی ترین فاکتی جیابونه‌وه‌ی که‌مینه له‌به‌ر ئه‌و جه‌ماعه‌ته
بوو،هه‌رچه‌نده چه‌ند که‌س له‌و جه‌ماعه‌ته له‌به‌ر بێ پرنسیبی
ته‌شکیلاتی له کۆمه‌ڵه ده‌رکرابوون،(هێرشی عه‌لیزاده و...)
14_ دانانی حیزبی نوێ،ته‌نها به لابردنی وشه‌ی ئێران له سه‌ر ناوی
کۆمه‌ڵه و به هه‌مان ئه‌ساسنامه‌ی کۆمه‌ڵه،به‌ڵام ئهساسنامهکهیان
ته‌نها بۆ رای گشتی بوو،ئه‌گینا هیچکات پایبه‌ند به بهندێکیشی
نه‌بوون،فاکته‌کانی سه‌ره‌وه که بوته داب و نه‌ریتی که‌مینه له
ئه‌ساسنامه‌ی کۆمه‌ڵه نه‌هاتوون.
15_ به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ته‌نها خاڵێک له پلادفۆرمهکهیان،نه بۆ قه‌ندیل
رۆیشتن،به جێگای رێبه‌ری ده‌سته‌جه‌معی سکرتێریان هه‌ڵبژارد،ناوه‌نده‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان دابه‌ش کرد به نێو چه‌ندکه‌سێک دا،وه شه‌فافیه‌تی
ماڵیشیان به دانانی ئاسۆسات به باشی ده‌رکه‌وت.ته‌نها له ناوخۆیان بۆ
چه‌ندکه‌سێک نه‌بێ که وه‌فادار به به‌ڵێنه‌کانیان مان (ئه‌و که‌سانه
بوون به ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندی و جێگری کومیته‌ی ناوه‌ندی
وبه‌رپرسی ئورگانی) ئه‌وانی تر یان گه‌رانه‌وه ئێران یان رویان له
هه‌نده‌ران کرد وه یان گه‌رانه‌وه بۆ لای کۆمه‌ڵه.
ده‌یان خاڵی تر هه‌ن که له‌ماوه‌ی 20 مانگی رابردوو له که‌مینه
بینراوه.هه‌موو ئه‌و خاڵانه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که که‌مینه شکستی
خواردوه،وه به قه‌یرانی مهشروعیهتهوه ده‌ناڵێنێ بۆیه به بڵاو
کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره راگه‌یاندنانه هه‌وڵ ده‌دا بیرورای خه‌ڵکی کوردستان
به‌ره‌و لای خۆی راکێشێ وخۆی به پیاوه چاکه دانێ.چاوخشاندنێک به
رابردووی که‌مینه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که زه‌مانه‌تی متمانه کردن
به‌و که‌سانه نیه!
یه‌کگرتنه‌وه‌ی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه ئاواتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی
کوردستان،وه به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه،به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له ئاکاری که‌مینه ده‌بینرێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمانه‌یه که
له راگه‌یاندنه‌کانیان هاواری بۆ ده‌که‌ن.
له کۆتای دا ئه‌و پرسیاره پێش دێت ئاخۆ ئیستا هاواری ئه‌وه ده‌که‌ن که
زه‌رفیه‌تی پێکه‌وه کارکردن هه‌یه(پێچه‌وانه راگه‌یاندنی جیابوونه‌وه)
بۆ جێابونهوه؟
بژی کۆمه‌ڵه
[1767] |