|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-09
هۆكاره‌كانی هێرش بۆسه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و ئه‌شكه‌نجه‌كردنیان
له‌م رۆژانه‌ی دوایی هێرش بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و ئه‌شكه‌نجه‌كردنی
ئه‌وان به‌شیۆه‌یه‌كی به‌ربڵاو په‌ره‌ی سه‌ندووه و چالاكانی مافی مرۆڤ له
ئێران له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵێك راپۆرتی نوێیان بڵاو كردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرتانه، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 18ی گوڵان ژماره‌یه‌كی زۆر
له گاردی تایبه‌تی زیندانه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ندكراوانی زیندانی
گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و به‌شیۆه‌یه‌كی زۆر دڕندانه به‌ربوونه گیانی
زیندانیان. له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا چه‌ندین به‌ندكراویش بۆ ژووره
تاكه‌كه‌سیان گوزراونه‌ته‌وه و ئه‌شكه‌نجه كراون. ره‌فتاری له‌مشیۆه له
چه‌ندین زیندانی دیكه‌شدا ئه‌نجامدراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هیچ
چه‌شنه هۆكارێكی دیار و رواڵه‌تیش بۆ ئه‌م كرده‌وه نوێیه له‌به‌رده‌ستدا
نییه.
هۆكاره‌كانی ده‌ستبردنی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م ره‌فتاره ئاشكرایه و پیۆیست
به‌هیچ چه‌شنه لێكدانه‌وه‌یه‌كی قوڵ و به‌ربڵاو ناكات. ناره‌زایه‌تییه
جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌شیۆه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه و ده‌سه‌ڵات
عاجز له چاودێریكردن و كۆنترۆڵی زیاتر په‌نا بۆ ئه‌م شیۆه كارانه
ده‌بات. به‌واتایه‌كیتر ئه‌م رێگایه به‌دیلی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته
گشتییه‌كان له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه و له 30 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی هه‌لومه‌رجی ناسكی له‌مشیۆه و ره‌فتاری هاوشیۆه
بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ك له راپۆرت و هه‌واڵه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكراوه،
ماوه‌یه‌كه ئه‌م سیاسه‌ته به‌شیۆه‌یه‌كی رێكخراو له زیندانه‌كاندا
به‌كرده‌وه‌ده‌ردێت و ده‌كرێ به كۆپی و دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی
رووداوه‌كانی جه‌نایه‌تی ساڵی 67 بیشوبهێنین. پێده‌چێت ده‌سه‌ڵات بتوانێ
دیكتاتۆرییه‌كی هارتر داسه‌پێنێت، ده‌توانێ ژماره‌یه‌كی زیاتر له خه‌ڵك
ده‌ستگیر و یان ئه‌شكه‌نجه و ... هه‌تادواتر بكات، به‌ڵام به‌هیچ
شیۆه‌یه‌ك ناتوانێ به ده‌ره‌نجامه شیاو و خه‌ونه ئیدئۆلۆژیكه‌كانی بگات.
ئه‌گه‌ر له قه‌یرانه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ده‌یه‌ی
60
په‌نابردن بۆ كوشتن و له‌ناوبردنی زیندانیانی سیاسی، تاراده‌یه‌ك
قه‌یرانه‌كانی ره‌وانده‌وه، چیتر ئه‌م سیاسه‌ته كلاسیكه‌ی دیكتاتۆره‌كان
ناتوانێ وڵامده‌ره‌وه بێت. نه سه‌رده‌م سه‌رده‌می ده‌یه‌ی شه‌سته و نه
كۆماری ئیسلامیش ئه‌و توانای هه‌یه كه ده‌ست بۆ كرده‌یه‌كی له‌مشیۆه
به‌رێت و هه‌ربۆیه ده‌كرێ بووترێ كه له ئه‌گه‌ری خوێندنه‌وه و
هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌وشیۆه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، تووشی
هه‌ڵه‌بوون
.
له كۆتاییدا پیۆیسته بۆجارێكیتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له پێداگری
بكرێته‌وه كه رژیمی ئیسلامی هه‌ستیارترین رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵات
تێپه‌ڕده‌كات، به‌ره‌ورووی ئێعتراز و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆته‌وه و
چاوترسێنكردن و تۆقاندنی خه‌ڵكی نارازی وڵامی ده‌سه‌ڵات به‌م بارودۆخه‌یه.
كۆماری ئیسلامی له قه‌یرانی قوڵی سیاسی، ئابووری و به‌گشتی له قه‌یرانی
مه‌شروعییه‌تدا به‌سه‌رده‌بات و رژیم به‌م كرده‌وانه ده‌یهه‌وێ به‌حسابی
خۆی به‌هێزبوونی خۆی نیشان بدات. له‌م نیۆه‌دا یه‌كگرتوویی جه‌ماوه‌ر و
ده‌ستبردن بۆ كرده‌ی هاوبه‌ش ده‌توانێ ده‌سه‌ڵات ناچار به پاشه‌كشه بكات
و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌قازانجی خه‌ڵك و ره‌وتی دیموكراسی له ئێران
ده‌شكێته‌وه.
|