|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-16
قسه‌كانی خامنه‌یی له‌كوردستان‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك
عه‌لی خامنه‌یی له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له كوردستان تا ئێستاكه
له‌چه‌ندین بۆنه‌و كۆبوونه‌وه‌و شتی له‌و جۆره وه‌كوو دانیشتن له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌ی كوژراوانی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئێران‌و عێراق‌و هه‌روه‌ها
به‌شداری له‌رێژه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدرانی ئۆستانی كوردستان به‌شداری
كردووه. ناوبراو له درێژه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه رۆژی هه‌ینی
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و وه‌رزشی
كوردستان كۆبووه‌وه. عه‌لی خامنه‌یی وه‌ك باقی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكه‌ی
كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا له‌وپه‌ڕی رووهه‌ڵماڵاوییدا
كوردستان‌و دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه‌ی وه‌ك كه‌سانی خۆڕاگر‌و
سنوورپارێزه‌رانی به ئه‌مه‌گ‌و هه‌ندێك شتی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه وه‌سف كرد.
خامنه‌یی له‌به‌شێك له‌قسه‌كانیدا روو له ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی
بواره جیاوازه‌كانی ناوخۆی كوردستان رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی
به‌درێژایی ئه‌م سی ساڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌روانینێكی دمارگرژانه‌و
یه‌كه‌لایه‌نه‌و سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن سه‌یری هیچ یه‌ك له ئۆستانه‌كانی
ئێرانی نه‌كردووه. خامنه‌یی به‌جۆرێك قسه ده‌كات كه گۆیا كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كورد‌و باقی نه‌ته‌وه زۆڵملێكراوه‌كانی دیكه له ئێران له‌م
وڵاته‌دا ژیان ناكه‌ن‌و ئاگاداری سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌م رژیمه نین.
له‌كه‌س شاراوه نییه كه نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران و به‌تایبه‌تی
كوردستان به‌درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌دا تووشی سیاسه‌تی
هه‌ڵاواردن‌و بێ رێزی‌و ته‌نانه‌ت میلیتاریزه بوونی ناوچه‌كانیان
بوونه‌ته‌وه. هه‌مووان ئه‌و راستییه ده‌زانن كه روانینی ئه‌منییه‌تی بۆ
كوردستان‌و به‌وپێیه‌ش بێ به‌شكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له
هیچ جۆره سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی ئابووری یه‌ك له‌نیشانه هه‌ره زه‌قه‌كانی
هه‌ڵاواردن‌و جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی ده‌مارگرژانه‌ی رژیمه له‌دژی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورده. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته بوترێ كه خامنه‌یی
له‌كاتێكدا به‌مشێوه‌یه حاشا له سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن ده‌كات كه هه‌ر
جۆره ده‌نگ هه‌ڵبڕێن‌و قسه‌كردنێك ده‌ستبه‌جێ له‌كوردستان تۆمه‌تی
ئه‌منییه‌تی‌و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌خرێته پاڵی‌و
هه‌ر ئێستاكه ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی بواره جیاجیاكانی كورد
له‌زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
خامنه‌یی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێزه دێمۆكرات‌و
پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كوردی وه‌ك دوژمنی كۆماری ئیسلامی ناولێبردو
رایگه‌یاند: كه كۆماری ئیسلامی به پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد
توانیویه‌تی زاڵ بێت به‌سه‌ر نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها داوای
له‌به‌شداربووان كرد كه له‌دژی هه‌ر جۆره دوژمنایه‌تیه‌ك له لایه‌ن
نه‌یارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه وشیاربن.
ئاشكرایه كه قسه‌كردنی له‌و جۆره له‌سه‌ر حیزبه كوردیه
پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كورد‌و به‌دوژمن وه‌سفكردنیان له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه
شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بوو. خامنه‌یی له‌شوێنێك دژایه‌تی خۆی له‌دژی
هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كورد باس ده‌كات‌وبه‌دوژمن‌و ئاژاوه‌گێڕوشتی له‌و
جۆره وه‌سفیان ده‌كات، كه ئه‌م هێزانه هه‌ر ئێستاكه‌و زیاتر له‌هه‌میشه
له‌نێو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورددا جێگه‌یان هه‌یه. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كورد له‌م جۆره قسانه‌ی خامنه‌ییان زۆر بیستووه‌و هیچ كات نه‌بۆته هۆی
پاشگه‌زبوونه‌وه‌یان له هێزه كوردستانیه‌كان‌و بگره ئه‌م هێزانه به
نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان‌و ئامانجه‌كانیان ده‌زانن. مێژوو
سه‌لماندوویه‌تی هه‌ر كات حیزبه كوردستانییه‌كان داوایه‌كیان له‌كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كورد كردبێت هه‌ر له ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بگره تا
رێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی‌و مانگرتنه‌كان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد له‌و په‌ڕی
بوێریدا به پێشوازی ئه‌م ئه‌م داواكارییانه‌وه چوون. ئه‌مه‌ش ده‌توانین
وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌خۆشه‌ویستی حیزبه كوردیه‌كان‌و به‌پێچه‌وانه‌ی
قسه‌كانی خامنه‌یی وه‌سف بكه‌ین.
|