|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-18
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
شانۆگه‌ری به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به‌ڕیۆه‌یه و به‌رپرسانی
رژیمی ئیسلامی له‌هه‌وڵی جۆشدانی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداریكردن و ده‌نگدان به
پاڵیۆراوانی پۆستی سه‌رۆك كۆمارین. تا چه‌ند رۆژی‌تر ده‌وره‌یه‌كیتر له بێ
مانایی و نمایشتكردنی شانۆیه‌كی كۆمێدی تاقی ده‌كرێته‌وه و له نه‌بوونی
نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و نه‌بوونی به‌ستێنێكی دیموكراتیك، یاسا و
رێساكانی فاشیزمی ئاینی دووپات ده‌كرێته‌وه.
پێش له‌هه‌ر باس و لێكدانه‌وه‌یه‌ك پیۆیسته وه‌ك هه‌میشه ئه‌م وته‌یه
چه‌ندجاره بكرێته‌وه كه سیستمی هه‌ڵبژاردن له ئێران، هه‌ڵبژاردن
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵك له بوواری هه‌ڵبژاردن
به‌رده‌وام
زه‌وت كراوه. ئاخر چۆن ده‌كرێت ئه‌م گاڵته‌جاڕه به هه‌ڵبژاردن ناوببرێت
له كاتێكدا چه‌ندین ناوه‌ندی به‌هێزی وه‌ك ره‌هبه‌ری، شۆرای نیگابان و
چه‌ندین ناوه‌ندی هاوشیۆه له‌سه‌رووی هه‌موو بڕیار و به‌شداریكردنه‌كانی
خه‌ڵكدان و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و به‌شیۆه‌یه‌كی گشتی‌تر به
پێی به‌رژه‌وه‌ندی ئیدئۆلۆژیكی سیستم له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كه‌ن!
ئه‌م ناوه‌ندانه هێنده ره‌ها و ده‌سڕویشتوون كه ته‌نانه‌ت باشترین
هاوڕێكانی رابردووی خۆیانیش له مه‌یدان به‌ده‌رده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌م
كاره‌شیان بۆ نه‌چێته سه‌ره‌وه وه یان ئه‌نجامه‌كانی به‌ناو
هه‌ڵبژاردنیان به‌دڵ نه‌بێت ده‌ستده‌ده‌نه به‌تاڵكردنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی
به‌ناو ده‌نگدان.
هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن نیشانده‌دات
كه ئومێد به كرانه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر و یان
به‌زمانێكیتر كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراسی له
لایه‌ن خودی باڵه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات، وه‌همه و به‌شداریكردنی خه‌ڵك له
پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌غه‌یری ره‌وایی به‌خشین به كۆماری ئیسلامی ،
شتێكیتری لێناكه‌وێته‌وه.
له‌كاتێكدا هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌چێته ناو بازنه‌یه‌كی داخراو و
به‌رده‌وام ئه‌م گه‌مه‌یه دووپات ده‌بێته‌وه و هیچ گۆڕانكاریه‌ك له
سۆنگه‌ی یاساوه درووست نابێت، پرسیار ئه‌وه‌یه كه به‌شداریكردنی خه‌ڵك چ
ده‌سكه‌وتێكی هه‌یه؟ رێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن
به‌شداریكردن و نه‌كردن وه‌ك یه‌ك وایه، پیۆیسته بووترێ كه
به‌شداریكردنی زیاتر، دڕنده‌یی زیاتری كۆماری ئیسلامی لێده‌كه‌وێته‌وه و
كاریگه‌ری نه‌رێنیش له‌سه‌ر ره‌وتی دیموكراسیخوازی له ئێران داده‌نێت.
كۆماری ئیسلامی له‌م ئامرازه وه‌ك یه‌كێك له ئامرازه‌كانی خۆنوواندن و
مه‌شروعییه‌ت ده‌ڕوانێت و هه‌ر ئه‌وه‌شه كه هه‌موو ناوه‌نده‌كانی سه‌ر
به ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت هێزه سه‌ربازییه‌كانیش به‌ته‌واوی خه‌ریكی
گه‌رم كردنی ته‌نوری به‌ناو هه‌ڵبژاردنن. ئه‌گه‌ریش چه‌ند كه‌س له باڵی
ئیسڵاحخوازی ده‌وڵه‌تی شیاوه‌تیان پێ ده‌درێت، ته‌نیا و ته‌نیا له
به‌رژه‌وه‌ندی باڵی رێبه‌ریدا و بۆ دروستكردنی ته‌وه‌هووم و بۆ
به‌شداریدانی زیاتری خه‌ڵكه.
ئه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ش پشت گوێ بخرێت كه هات و هاواری
ئیسڵاحخوازانی ده‌وڵه‌تیش ته‌نیا داواكردنی به‌ش له ده‌سه‌ڵاته و ئه‌م
ره‌وته به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كاته‌وه كه
به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه. له كۆتایدا پیۆیسته بۆ جارێكی‌تر بووترێته‌وه كه
به‌شداریكردنی خه‌ڵك له‌ژێر كاریگه‌ری ترس و ناوشیاری هیچ له ماهییه‌ت و
چێیه‌تی سیستم ناگۆڕێت و كۆماری ئیسلامی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كارنامه‌كه‌ی
نیشانی داوه.
|