|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-19
كوشتنی شارۆمه‌ندانی كورد وهه‌ڵوێسته‌یه‌ك
به‌پێی هه‌واڵه‌كان له‌ماوه‌ی دووحه‌وتوی رابردوودا هێزه ئینتزامییه‌كان
رووی چه‌كه‌كانیان وه‌ك هه‌میشه كردۆته شارۆمه‌ندانی كورد‌و بوونه‌ته هۆی
كوشتن‌و له‌نێوبردنیان. له‌تازه‌ترینی ئه‌م هه‌واڵانه‌دا هاتووه كه رۆژی
شه‌ممه
26ی
گۆڵان هێزه‌كانی رژیم له‌شاری پیرانشار ته‌قه له‌كاسبكاران ده‌كه‌ن‌و
له‌ئاكامدا كه‌سێك به ناوی عه‌بدوڵلا عه‌زیز عوسمانی ناسراو به‌عه‌به
سوور گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا هێزه ئینتیزامییه‌كانی
شاری سه‌حنه رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی
23
گوڵان ته‌قه‌یان له‌لاوێكی شاری سه‌حنه به‌ناوی كیانوش فه‌لاحی كردووه
كه له‌ئاكامدا بووه‌ته هۆی مه‌رگی ناوبراو. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش
رێكه‌وتی
20ی
گوڵان كاسبكارێك به‌ناوی "شێرزاد مه‌ڵایی" خه‌ڵكی گوندی واشه‌مزینی سه‌ر
به‌شاری سه‌رده‌شت به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌ر
له‌و پێوه‌نده‌داو رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی
19ی
گوڵان به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رژیم له‌ناوچه‌ی سنووری "چۆمان"
كه‌سێك به ناوی "عه‌بدوڵڵا كوڕی حاجی عوسمان"، دانیشتوی ئاوایی
"ئه‌نجێنه" ده‌كوژرێت‌و كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی "یاسین عوسمانی" به
توندی بریندار ده‌بێت.
ئه‌م نموونانه له‌و چه‌ند نموونه‌ن كه ده‌وڵه‌ته به‌ناو
عه‌داڵه‌تخوازه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ خه‌ڵكی كوردستانی به‌دیاری هێناوه.
هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه خامنه‌یی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی چه‌ند رۆژه
به‌شان‌و باڵیدا هه‌ڵده‌داو داوای له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد ده‌كات تا
متمانه‌ی خۆیانی پێببه‌خشن. ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێسته توندانه‌ی
دام‌وده‌زگاكانی رژیم به‌دژی شارۆمه‌ندانی كورد شتێكی تازه نییه‌و
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی
به‌رده‌وام خۆیان له‌به‌رده‌م ئه‌م سه‌ركوتانه‌ی رژیمدا بینیوه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بخرێته روو ئه‌و راستیه‌یه كه به‌شێكی ئه‌م
كوشتاره له‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌كه‌ی
خامنه‌یی بۆ كوردستان. ئه‌م كوشتاره بێ به‌زه‌ییانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كورد له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا وڵامێكی گرنگه بۆ قسه‌كانی خامنه‌یی
كه باس له‌نه‌بوونی هه‌ڵاواردن‌و تێڕوانینی یه‌كسان بۆ هه‌مووناوچه‌كانی
ئێران ده‌كات.
له‌كه‌س شاراوه نییه كه كوشتنی
7كه‌س
له‌حه‌وتوویه‌كداو گوشاری له‌م جۆره بێ به‌زه‌ییانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی
چاوترسێنكردن‌و سه‌پاندنی كه‌شێكی ترساوییه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كورده‌وه، له‌هیچ شوێنێكی ئێران ته‌نانه‌ت له‌باقی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌مه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ی لێده‌ژین روونادات. ئه‌مه‌ش رێك ده‌رخه‌ری ئه‌و
دوژمناییه‌تیه كه عه‌لی خامنه‌یی به سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌و به‌هه‌ندێك
پێداهه‌ڵگوتن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورددا ده‌یهه‌وێ په‌رده پۆشی
بكات. كوشتنی كاسبكارانی سه‌ر سنوور و به‌گشتی ته‌قه‌كردنی بێهۆ له
شارۆمه‌ندانی كورد به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه شه‌خسی یه‌كه‌می كۆماری
ئیسلامی له‌كوردستانه، ده‌كرێ وه‌ك به‌رهه‌می سه‌فه‌ره‌كی عه‌لی خامنه‌یی
بۆ كوردستان وه‌سفی بكرێت.
كوشتنی شارۆمه‌ندانی كورد‌و له‌هه‌مانحاڵدا ده‌ست نه‌پاراستن له‌دانی حوكمی
ئیعدام‌و دوورخستنه‌وه‌و سه‌پاندنی زیندانی درێژماوه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
واقعییه‌ته‌یه كه ئه‌م رژیمه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌كوردستان
ده‌ست له‌هیچ دوژمنكارییه‌ك ناپارێزێت. هه‌ڵبه‌ت مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی
ئه‌م رژیمه له‌كوردستان به‌روونی ئه‌مه‌ی نیشانداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئێستاكه زیاتر له‌هه‌میشه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كرده‌وه دوژمنكارانه
به‌دژی گه‌لی كورد، نیشانه‌ی ئه‌و راستییه‌یه كه كۆماری ئیسلامی باش
ده‌زانێت كه له‌كوردستان هیچ جێگه‌وپێگه‌یه‌ك بۆ خۆی شك نابات ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر دیكتاتۆرێكی وه‌ك خامنه‌یش سه‌ردانی بكات.
ئه‌وه‌ی تائێستاكه‌ش ئه‌م رژیمه توانیویه‌تی له‌كوردستان بمێنێته‌وه
به‌هۆی سه‌پاندنی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و توندوتیژی بووه به‌دژی گه‌لی كورد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیاسه‌ته بۆ هیچ رژیمێك تاسه‌ر نه‌بووه‌و مێژووش
سه‌لماندوویه‌تی جێگه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌و كه‌سی وه‌ك خامنه‌یی‌و
سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كه‌ی زبڵدانی مێژووه.
|