|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-25
پڕوپاگه‌نده بۆ مافی مرۆڤ و دیاریكردنی تیمێكی نوێ بۆ ده‌زگای قه‌زایی
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی ئێران باس له گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی
ده‌زگای قه‌زایی ده‌كات و رۆژنامه‌ی ئێعتمادی میلی له راپۆرته هه‌واڵێكدا
تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و راده‌گه‌یه‌نێت كه سادقی لاریجانی
وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی رژیمی ئیسلامی هه‌ڵبژێردراوه. له درێژه‌ی
ئه‌م راپۆرته‌دا ئاماژه به چه‌ند ناوی دیكه كراوه كه بڕیاره وه‌ك
یاریده‌ده‌رانی لاریجانی له‌م ده‌زگایه‌دا كار بكه‌ن. گرنگی باسه‌كه
له‌وه‌دایه كه سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له راپۆرته‌كه‌دا ناویان
هێنراوه، له تووندڕه‌وترین و دڕنده‌ترین كه‌سانی سه‌ر به‌سیستمی سیاسی
ئێرانن و له هه‌موویان ناوزڕاوتر، سادقی لاریجانی كه‌سی پاڵیۆراو بۆ پۆستی
سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
له كاتێكدا كه گاڵته‌جاڕی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران له
ئارادایه و پڕوپاگه‌نده و دروشمی بێ ناوه‌رۆكی وه‌ك مافی شارۆمه‌ندی،
مافی مرۆڤ و
…هه‌تادواتر
له بنكه‌كانی چه‌واشه‌كاری و دیماگوژییه‌تی كاندیداتۆره‌كانی ئه‌م
شانۆگه‌رییه ده‌بیسترێ، دیاریكردنی تیمێكی نوێ له حیرفه‌یترین نه‌یارانی
مافی مرۆڤ و نادادپه‌روه‌ری له لایه‌ن ناوه‌نده ره‌هاكانی سه‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ رۆژه‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگای ئێران وێنا بكات. تیمێك
كه به‌رپرسه‌كه‌ی واته سادقی لاریجانی به ده‌یان جار زه‌رووره‌تی
راگرتنی سزا سه‌ده ناوه‌ڕاستییه‌كانی وه‌ك به‌رده‌باران و ئیعدام و
ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رزكردۆته‌وه و به ده‌یان تێزی بێ ناوه‌رۆكی وه‌ك مافی
مرۆڤی ئیسلامی و پێداویستی پراكتیزه‌كردنی رادیكاڵترین چه‌شنی ئیسلامی
سیاسی له تاریكخانه‌ی مێشكی‌دا بۆ فرمووله كردووه.
سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان
ده‌زگای قه‌زایی، دیكتاتۆرترین، گه‌نده‌ڵترین و نادیموكراتیكترین چه‌شنی
ئۆرگانیزاسیۆنی جیهانی ئه‌مڕۆن و به‌گشتی پێكهاته‌ی سیاسی ئێران
پێكهاته‌یه‌كی ملهوڕ و فاشیستییه. له ده‌زگای سیاسی ئێران، كوشتن و بڕین
وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژووی ناودێرده‌كرێت و هه‌موو تاك و باڵه‌كانی
مووچه‌خۆری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌م بابه‌تدا هاوڕا و هاوبه‌شن. به‌رپرسی
ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئێران، واته هاشمی شاهرودی به‌باشی
پارێزگاری له پره‌نسیب و سوونه‌ته‌كانی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیهی كرد و
تا ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی كرا پیرۆزییه‌تی تاك و مافی مرۆڤی له ئێران‌دا
شیۆاند و ئینجا نۆبه‌ی جه‌نابی ئایه‌توڵا سادقی لاریجانییه.
گرنگ نییه، له ئه‌گه‌ری ناله‌بارتربوونی مافی مرۆڤ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی
ئاماری ده‌ستگیركردن، ئیعداموئه‌شكه‌نجه، ئه‌حمه‌دی‌نژاد وه‌ك تێكده‌رانی
ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ناودێریان ده‌كات، كه‌روبی له پێگه و پله‌وپایه‌ی
ریش سپی وڵات سه‌ردانی ده‌زگای قه‌زایی ده‌كات و میرحسێنی موسه‌ویش بابه‌تی
بێبنه‌مای جیاوازی و سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌زگاكانی حاكمییه‌ت دووباره
ده‌كاته‌وه. ده‌زگای قه‌زایی، سه‌رۆك كۆمار، به‌سیج و سه‌رجه‌میان له
رێگادان تا به ئاخاوتنی جیاواز خۆڵ له چاوی خه‌ڵك بكه‌ن و له ئاراسته‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌نابی رێبه‌ری تاقانه و نوێنه‌ری خوا له ئێران
هه‌نگاو هه‌ڵێنن.
|