|
وته‌ی ڕۆژ
2009-05-27
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی گیرۆده‌بووان به ماده‌سڕكه‌ره‌كان له كوردستان
هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی ناوخۆی كوردستان باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی
گیرۆده‌بووان به ماده‌سڕكه‌ره‌كان ده‌كات و ئه‌م بارودۆخه نیگه‌رانیه‌كی
زۆری له ناو خه‌ڵكدا دروست كردوه. پۆل پۆل لاوان و تازه‌لاوانی كۆمه‌ڵگای
كوردستان گیرۆده‌ده‌بن و كار گه‌یشتۆته شوێنێك كه هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ك
هه‌ست به ئه‌منییه‌ت ناكات. ته‌مه‌نی كه‌سانی گیرۆده‌بوو به‌شیۆیه‌كی
به‌رچاو هاتۆته خواره‌وه و درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه ده‌ڕوات تا له
داهاتوودا خۆی وه‌ك قه‌یرانێك پێناسه بكات.
هه‌موو نیشانه و ده‌ره‌نجامه‌كان باس له كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات و بگره
به‌شداری راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵات له بلاوكردنه‌وه‌ی ماده‌سڕكه‌ره‌كان له
كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ده‌كات و به وردبوونه‌وه له ئامانجه شاره‌واكانی
ئه‌م پلانه ئه‌م مه‌سه‌له و ئه‌م تۆمه‌تباركردنه، مه‌شرووعییه‌ت په‌یدا
ده‌كات. روبه‌روبوونه‌وه له گه‌ڵ كه‌سانی گیرۆده‌بوو و خۆدزینه‌وه له
سزادانی كه‌سانی بازرگان له‌م بوواره‌دا ده‌توانێ یه‌كێك له به‌ڵگه
ئاشكراكانی ئه‌م مه‌سه‌له بێت. رۆژانه به سه‌دان و هه‌زاران كه‌س به
تاوانی گیرۆده‌بوون به ماده‌سڕكه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌كان ده‌كرێن
و به‌ڵام لایه‌نی سه‌ره‌كی واته خودی ده‌ڵاڵان و بازرگانان بێ هیچ رێگری و
به‌ربه‌ستێك درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن. كه‌سانی ده‌ستگیركراویش دوای
ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له گرتووخانه‌كان بۆ جارێكی‌تر بۆ زه‌لكاوی ئێعتیاد
ده‌گه‌ڕێنه‌وه و بگره دواتریش وه‌ك كه‌سانی خواره‌وه‌ی بانده‌كانی
بازرگانیكردن درێژه به كار ده‌ده‌ن.
مه‌سه‌له‌یه‌كیتر هه‌ر له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له،
به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێك له ده‌زگا سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له
بازه‌رگانیكردن به‌م ماده‌یه. سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه ناره‌سمییه‌كان زۆر
جار باسیان له بوونی كه‌سانی به‌رپرس له سه‌ره‌وه‌ی بانده‌كانی كڕین و
فرۆشتنی ماده‌سڕكه‌ره‌كان كردووه و به وردبوونه‌وه له ترانزیتی
به‌ربڵاوی ئه‌م ماده له ئێران، ده‌كرێ راست‌بوونی ئه‌م بانگه‌شانه
به‌هه‌ندوه‌ربگیرێت و گرنگیه‌كی زیاتر به‌م بانگه‌شانه بدرێت.
به تێگه‌یشتن له‌و ده‌ركه‌وتانه و گرێدانه‌وه‌ی به ئامانجه
ستراتژیكه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌مه‌ڕ بێده‌نگبوون
و په‌سیڤ بوونی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت لاوان، ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كی
راسته‌وخۆ له نیۆان ئه‌م مه‌سه‌لانه بدۆزرێته‌وه و سه‌رنجێكی زیاتر به
رۆڵی كۆماری ئیسلامی له گیرۆده‌كردنی كۆمه‌ڵگا به‌م به‌ڵا ماڵۆیرانكه‌ره
بدرێت. كۆماری ئیسلامی له چه‌شنی هه‌موو سیستمه دیكتاتۆره‌كانی جیهان
هه‌ڵوه‌دای كۆمه‌ڵگایه‌كی خامۆش و په‌ڕگیره و ئه‌م بابه‌ته له سۆنگه‌ی
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئالوده و نه‌خۆش قابلی به‌دواداچوون و عه‌مه‌لی بوونه.
هه‌ر بۆیه دووركه‌وتنه‌وه له ماده‌سڕكه‌ره‌كان و یارمه‌تیدان به
كه‌سانی گیرۆده‌بوو، ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌فیڕۆدانی هه‌وڵه‌كانی
ده‌سه‌ڵات له‌م بواره‌دا بدات.
|