|
حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئیعتراف به رژیمی ئاخوندی!

نووسینی: محه‌مه‌د
محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
Mohamdi_m1983@yahoo.de
چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له نێوان
چوار پاڵێوراوی حکومه‌تی به ڕێوه ده‌چێت.ئه‌وه‌ی که له‌ماوه‌ی رابردوو
له پاڵێوراوان و ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی ده‌بینین،به
په‌روپاگه‌نده‌کانیان هه‌وڵ بۆ زیاتر به‌شداری کردنی خه‌ڵک له نمایشی
لاپه‌ره‌یه‌کی تر له نمایشنامه‌کانی رژیمی ئاخوندی ده‌ده‌ن.پاڵێوراوان به
دانی دروشمهایه‌کی ره‌نگی و بێ بنه‌ما که له گه‌ڵ ئه‌خلاق و فه‌رهه‌نگ و
سیاسه‌تی ره‌سمی رژیمی ئاخوندی نایه‌ته‌وه،هه‌وڵ بۆ کڕینی مه‌شروعیه‌تی
چوار ساڵی داهاتوو و پێش بردنی سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌که‌ی به ناوی
پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ده‌دات.مه‌خابن له‌م نێوانه جه‌ماعه‌تێک به ناوی
رۆشنبیر و چالاکی سیاسی و ته‌نانه‌ت چه‌ند حیزبێک،فێڵی ئه‌م دروشمه زریق و
بریق دارانه‌یان خواردوه،که ده‌توانین به راگه‌یاندنی پشتیوانی 80
چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی کورد له که‌روبی و هه‌روه‌ها پشتیوانی حیزبی
دێموکراتی کوردستان له به‌یانامه‌ی هه‌شت ماده‌یه‌که‌ی که‌روبی له‌سه‌ر
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ئیشاره بکه‌ین.
راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که رژیمی ئاخوندی رژیمێکی دیکتاتۆر
ونادیمکراته،وه له ئاوا سیستمێک که په‌یره‌وی له شه‌رعیت ئیسلام
ده‌کات،یاسا و دادره‌سی و مافی تاکه‌کان هاوسه‌نگ له گه‌ڵ یاسای ئیسلامی
ده‌بینێت،ئاڵوگۆر و ریفۆرم بۆ بونیاد نانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک به دێ
ناکرێ،ره‌فه‌سنجانی وته‌نه‌ی ئێمه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان به خۆین به ده‌ست
هێناوه وه به خۆین له ده‌ستی ده‌ده‌ین.که‌واته به‌شداری نه‌کردن له
شانۆنامه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که ته‌نها بۆ ته‌مه‌ن درێژی ئه‌م
رژیمه‌یه کارێکی ئه‌کتیڤ وهه‌نگاوێک بۆ به‌دی هاتنی ئازادی و دیموکراسی و
هاوخه‌باتی و یه‌کگرتوی گه‌لانی ئێرانه،که به‌داخه‌وه ته‌نها ره‌مزی
سه‌رکه‌وتوی و مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره پرش و بڵاوی،وه یه‌ک
ده‌نگ نه‌بوونی خه‌باتکارانی راسته‌قینه‌ی ئازادی و دیموکراسیه.ئه‌وه‌ی
که له‌م رۆژانه که‌سانێک پشتیوانی له به‌شداری کردنی خه‌ڵک له
هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن وه بیانوی ئه‌وه‌ی بۆ دێننه‌وه،که هه‌ڵبژاردنه له
نێوان خراپ و خراپتره،که ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ک خراپتر و موسه‌وی و
که‌روبی وه‌ک خراپ به جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێن،ته‌نها ئامانجیان جه‌ماوه‌ری
کردنی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌شروعیه‌ت کڕینی نێۆ نه‌ته‌وه‌یه بۆ رژیمی ئاخوندی.
له ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌ڵبژاردن به مانای راسته‌قینه‌ی خۆی نیه وه دێاری
کراوه له لایان رێبه‌ر و ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی،هه‌روه‌ها ده‌نگی
تاکه‌کان قورسای خۆی نه‌بێ و وه‌ک ئامرازێک بۆ پێش بردنی بیرۆکه
نه‌زۆکه‌که‌ی رژیمی ئاخوندی بێت.به‌شداری کردن به هه‌ر ناوێک بێت شه‌ریک
بونه له تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به
رۆیشتنمان بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بی ئه‌وه‌ی ده‌نگیش بده‌ین ده‌نگی
ئه‌رێنیمان به ده‌سه‌ڵاتێ داوه،که نادیمکراته و 30 ساڵ به ناوی
عه‌داڵه‌تی ئیسلامی هه‌موو چین و تۆیژی کۆمه‌ڵگای چه‌وساندوه‌ته‌وه.
بۆ به‌شداری نه‌که‌ین؟
رژیمی ئاخوندی رژیمێکی توتالیته‌ری ئاینیه که ئاین وه شه‌رعی ئیسلام پێک
هاته‌ی یاسا و کولتور و به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی،له‌گه‌ڵ ئازادی
و پێشکه‌وتنی فیکری مرۆڤه‌کان بێگانه‌یه،قه‌واریه‌که هه‌موو شتێک له
روانگه‌ی ئاین ده‌بینێت،وه خواستی ئازادی و مافی تاکه‌کان وه‌ک ئامزایک بۆ
له ناو بردنی خۆی ده‌بینێ،وه‌لایه‌تی فه‌قی تاقانه بڕیارده‌ر و
بێگانه‌یه له‌گه‌ڵ رای جه‌ماوه‌ر،وه بڕیاره‌کانی له خزمه‌ت یه‌کسان
کردنی کۆمه‌ڵگایه، کۆمه‌ڵگایه‌کی توندره‌وی ئیسلامی که بۆ پێش بردنی
ئامانجه‌کانی هێچ سنورێکی ئه‌خلاقی و مه‌ده‌نیه‌ت ناناسێ.بۆیه ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته جگه له‌و که‌سانه‌ی که بڕوای قوڵیان به‌م ئایدولوژیه
هه‌یه،هیچ ده‌نگێکی تر قبوڵ ناکات وه به‌هه‌ر شێوازێک هه‌وڵ بۆ
له‌ناوبردنی ده‌نگه نارازییه‌کان،ره‌وا یان نا ره‌وا ده‌دات،که زۆرینه‌ی
کۆمه‌ڵگای ئێستای ئێران ده‌که‌ونه ئه‌م به‌شه‌وه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
که‌مینه‌یه‌ک له ئێران چۆن ده‌توانێ ئاوا له حوکمرانی به‌رده‌وام بێت،له
یه‌ک ووشه دیکتاتۆریه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه که بێ به‌زه‌یانه هه‌موو
ده‌نگێک سه‌رکوت ده‌کات.
له ده‌سه‌ڵاتێک مافی ریفراندۆم به ره‌سمی نه‌ناسێ،30 ساڵه به یاسایه‌ک
حکومه‌ت ده‌کات که له گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا که دوای
په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسایه له‌دایک بووه،وه هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه
وه‌ک مه‌جلیس،شورای شار و سه‌رۆک کۆماری وه‌ک معیارێک بۆ بڕوای جه‌ماوه‌ر
به کۆماری ئیسلامی ده‌ناسێ،یاسایه‌ک که له‌خزمه‌ت به‌شی نیزامی
ده‌سه‌ڵاته وه ئه‌م به‌شه هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ریفۆرم به تونتدترین شیوه
سه‌رکوت ده‌کات.که‌واته به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردن ده‌نگدانه به‌م
قه‌وراه سیاسیه‌ی که ئیستا له ئێران سه‌نگسار ده‌کات،سانسۆر و فیلتر و
زیندانی کردنی بیرمه‌ندان به پیرۆز ده‌زانێ، ئیعدام و پێشێل کردنی مافی
ژنان و کرێکاران و خۆیندکاران،نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان به‌یاسای ئیسلامی
رژیمی ئاخوندی شه‌رعیه‌ت پێ ده‌رێ،هه‌وڵ بۆ به هه‌ژار کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ
ئه‌وه‌ی له‌م رێگایه‌وه هه‌موو سیاسه‌تێکی خۆیان به سه‌ر کۆمه‌ڵگا
بسه‌پێنین.له ده‌سه‌ڵاتێک که مافی رای گشتی له سه‌ر یاسایه‌ک که له
رژیمی ئاخوندی به‌ڕێوه ده‌چێ وه هاوته‌ریبه له گه‌ڵ به‌ربه‌ریه‌ت،به
ره‌سمیه‌ت نه‌ناسێ،هه‌ڵبژاردنیش مانا‌و قورسایی راستقینه‌ی خۆی نیه.
قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له لایان به‌شی نیزامی و ئایدولوژیای رژیمه‌وه،که
شێوازی بیرکردنه‌وه وه به‌رێوه‌بردنی وڵات له لایان ئه‌م کاسانه له
گه‌ڵ واعقیه‌تی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا که بڕوای به ئازدی و به‌رابه‌ری وئاشتی
و ته‌بای و پێکه‌وه ژیان هه‌یه نایه‌ته‌وه.ئه‌مانه به کورت بینی و
به بیرۆکه‌ی شه‌ڕوخێر،جه‌ماوه‌ر له دوو گروپی خۆمانی و دوژمن ده‌بینین
وهه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ یه‌کسان کردنی کۆمه‌ڵگایه‌که له ژێر ناوی گه‌یشتن
به به‌هه‌شت و ژیانی هه‌ته هه‌تایی.
ئه‌و که‌سانه‌ی که که ئه‌مرۆکه خۆیان به نیمادی ریفۆرم و چاکسازی روو
به جامه‌وه‌ر ده‌ناسێنن،له راستی دا به شێکن له‌و 200 که‌سه‌ی که 30
ساڵه هه‌ر جاره‌و به ناوێک و به ره‌نگێک له به‌شێکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
نادیمکراته حوکمرانیان کردوه،به‌شدار بوون له
به‌ڕێوه‌بردنی تاوان و سته‌می رژیم له به‌شه جیاجیاكانی نیزامی،ئیتلاعاتی
و تێرۆر،ده‌زگای ئیجرای تاوان،یان بونیاته تاڵانكه‌ره‌كانی رژیم.ئه‌مانه
به ووته‌ی قسه‌کانی خۆیان بڕوای قوڵیان به‌و سیستمه‌ی که 30 ساڵه
نادیمکراتانه به‌ڕیوه ده‌چێت،هه‌یه‌و به بێ وێنه وه‌سفی
ده‌که‌ن.که‌روبی له جوابی پرسیارێکی خوینکارێک ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پرسی
ئه‌منیه‌تی ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه هه‌موو ئێوه خۆیندکاران که
لێره دانیشتون له زیندان ده‌که‌م.له ده‌سه‌ڵاتێک که راگه‌یاندی گشتی
به جاسوسی ده‌بینێت،له ده‌سه‌ڵاتیک که خواستی جه‌ماوه‌ر بۆ چکۆله‌ترین
مافی ئینسانی به هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی رژیمه‌که‌ی ده‌ناسێ،هه‌موو
ده‌نگێکی حه‌ق خوازانه به بیانوی ترس له سه‌ر ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا
ده‌بینن وه سه‌رکوتی ده‌که‌ن.بۆیه که‌روبیه‌کان و موسه‌ویه‌کان که
په‌روه‌نده‌یان بۆ هه‌موو که‌سێک رون و ئاشکرایه ناتوانن بانگه‌شه‌ی
ریفۆرم و چاکسازی له‌م ده‌سه‌ڵاته بکه‌ن.نه یاسا رژیمی ئاخوندی ئه‌م
ده‌رفه‌ته‌یان پێ ده‌دات،نه‌ک که‌سه‌کان له باری توانا و بیر‌و باوه‌ره‌وه
بڕوایان به چاکسازی له ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی هه‌یه.
له‌ده‌سه‌ڵاتێک که حیزب وسه‌ندیکا و رێکخراو و ئن جی ئۆکان،که نمودی
کۆمه‌ڵگایه‌کی مودڕین و دیموکراتن وه به ده‌سنیشانده‌ی دوژمنی ده‌ره‌کی
ده‌زانێ،به‌ناوی به‌ره‌نگاری له گه‌ڵ عه‌واملی بیانی ته‌نانه‌ت تا به‌ستنی
حوکمی ئیعدامیش بۆ لایه‌نگرانی ئه‌م بیرکردنه‌وه پێش ده‌چێ.ده‌سه‌ڵاتێک
که به‌ها به عه‌شیره‌گه‌ری و دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگا ده‌دات،کۆنه‌په‌رستی و
دواکه‌وتوی ده‌بێته داب ونه‌ریت،پێشکه‌وتنی فیکری و کولتوری به هاورده‌ی
رۆژئاوای ناو لێ ده‌بات،چاکسازی و ریفۆرم ته‌نانه‌ت له خه‌ونی
به‌ڕێوه‌به‌رانی رژیمی ئاخوندیش به‌دێ ناکرێت.
له ده‌سه‌ڵاتێک که مافی خۆ کاندید کردن به نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا نادات،به
وته‌ی سادق مه‌حسولی وه‌زیری ناوخۆ له‌و 475 که‌سه‌ی که نێوی خۆیان بۆ
پۆستی سه‌رۆک کۆماری تۆمار کردبوو 42 که‌سیان ژن بوون که هه‌موویان ره‌دی
سه‌لاحیه‌ت کران.ده‌سه‌ڵاتێک که نه‌ته‌نیا ژن به‌ڵکۆ مافی خۆ کاندید کردن
بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار به که‌مایه‌تیه ئاینی و نه‌ته‌ویه‌کان،جگه له
دست و پێوه‌نده‌کانی خۆی نادات،وه زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌م مافه ره‌وایه
بێبه‌ش ده‌کرێ،که‌سانێک ده‌بنه به‌رپرس وبه‌ڕێوه‌به‌ری وڵات که جیاوازی
فیکری و ئایدولۆژی له‌گه‌ڵ 80% کۆمه‌ڵگا هه‌یه،ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌موو
ئیمکاناتی له خزمه‌ت دۆستان و دڵسۆزانی خۆی بێت وه به‌شه‌که‌ی تر به
خائن و دوژمن ببینێ،ئاڵوگۆر وچاکسازی ته‌نها بنێشته خۆشه‌ی پێش
هه‌ڵبژاردنه بۆ سه‌رنج راکێشانی ده‌نگده‌ران بۆ گه‌یشتن به چکۆله‌ترین
خواست له ژێر سێبه‌ری رژیمی ئاخوندیه.
هاتنی که‌سانیک وه‌ک که‌روبی و موسه‌وی و ره‌زایی ته‌نها له‌به‌ر دارێشتنی
چیروکی نمایشه‌که‌یه که پێوست ده‌کات ئه‌م که‌سانه له‌و بێ به‌رنامه‌یی
چوار ساڵی رابردوو که کۆمه‌ڵگای خستوه‌ته بازنه‌یه‌کی گوشار و له‌ناوبردن
که به هیچ جۆریک کۆمه‌ڵگا ئاماده نین نێوی ئه‌حمه‌دی نژاد له
سندوقه‌کانی ده‌نگدان بێته ده‌ره‌وه،که‌ڵک وه‌رگرن.که به بڕوای
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌بێته هۆی به‌شداری کردنی 40% ده‌نگده‌رانێک که
ساڵانیکه له هیچ هه‌ڵبژاردنیکی ده‌سه‌ڵات به‌شداری ناکه‌ن.به‌ڵام ئه‌وه‌ی
راستیه و له ماوه‌ی رابردوو راشکاوانه له لایان تاکه بڕیارده‌ری
ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی بۆ ده‌درێت،درێژکردنه‌وه‌ی چوارساڵی تر ته‌مه‌نی سه‌رۆک
کۆماری ئه‌حمه‌دی نژاده،بۆیه به‌م کاره‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شی نارازی
کۆمه‌ڵگا به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌نگ نه‌هێنێته‌وه بکێشنه
سه‌ر سنوقی ده‌نگدان،مه‌شروعیه‌تی خۆیانی پێ بکڕن،هه‌رچه‌نده کۆتای ئه‌م
چیرۆکه به قازانجی ئه‌حمه‌دی نژاد ته‌واو ده‌بێت.
پشتیوانی راشکاوانه عه‌لی خامنه‌یی له ئه‌حمه‌دی نژاد و
سیاسه‌ته‌کانی،وه بڕیار دادن به ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی وه‌ک سپا و به‌سیج
و مه‌جلیس و شورای نیگابان بۆ پشتیوانی کردن له ئه‌حمه‌دی
نژاد.موخالیفه‌تی ئه‌حمه‌دی جه‌نه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی موخالیفانی
ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ کونترۆڵ کردنی سندوقه‌کانی ده‌نگدان،بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر
جێگایه‌ک به قازانجی ئه‌حمه‌دی نژاد نه‌بوو به هه‌ر ناوێک ئه‌و ده‌نگانه
به‌تاڵ که‌نه‌وه.هه‌ڵبژاردنی به‌سیج و سپاه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن
و چاودێری سندوقه‌کانی ده‌نگدان به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له سیاسه‌تی
دوباره هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌دی نژاد.په‌روپاگه‌نده‌ی ده‌نگ و ره‌نگی
کۆماری ئیسلامی و رۆژنامه‌ی که‌یهان بۆ تێکشکاندنی ره‌قیبه‌کانی ئه‌حمه‌دی
نژاد به مه‌به‌ستی دڵخۆش کردنی دۆستانی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ زیاتر به‌شداری
کردن و هاندانی به‌شی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداری کردنیان به
مه‌به‌ستی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌حمه‌دی نژاد.
ئه‌و که‌سانه‌ی که له لایان ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌سنیشان کراون
له راستی دا گۆشت و خۆین و ئیسقانیان له‌و رژیمه‌یه،بۆیه توانیویانه
له فیلتره‌کانی رێبه‌رو شورای نیگابان ده‌رباز بن.هه‌ر کام له‌م که‌سانه
کارنامه‌یه‌کی ره‌شی کۆمه‌ڵ کوژی و چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌ر هه‌ق به گه‌لانی
ئێران هه‌بوو،وه ئیستاش به‌رده‌وامه،وه خۆ کاندید کردنی ته‌نها بۆ
خزمه‌تی زۆرتره به‌م رژیمه نادیمکراته‌یه،وه دروشمه‌کانی ئێستایان له
گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ریان نایه‌ته‌وه وه هیچ کات ته‌نها خاڵێکیشی جێ به جێ
ناکه‌ن.8 ساڵ جینایه‌تی خاته‌می به ناوی ریفۆرم و چاکسازی،له قه‌تڵهای
زه‌نخیره‌ی تا روداوی کوی زانکۆ و داخستنی به کۆمه‌ڵی رۆژنامه‌کان و
زیندانی کردنی به کۆمه‌ڵی رۆشنبیران و بیرمه‌ندان،نه‌ته‌وه‌کان،ژنان،
کرێکاران و خۆیندکاران،به هاوکاری مه‌جلیسێک که که‌روبی سه‌رۆکه‌که‌ی
بوو، تا چوار ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتی ئوسولگه‌را که روی هه‌رچی
دیکتاتۆری دونیای سپی کردوه.
هۆکاری پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له که‌روبی چیه؟
له راستی دا ده‌کرێ سێ فاکت بۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حیزبی دێموکرات
بهێنینه‌وه،یه‌که‌م: پڕوپاگه‌ندی پێش هه‌ڵبژاردن بۆ خۆ
گه‌وره‌کردنه‌وه‌یه،که سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه بۆ حیزبێک که 30 ساڵه له
گه‌ڵ ئه‌م رژیمه موباره‌زه ده‌کات وه دوو که‌س له رێبه‌رانی ئه‌م
حیزبه له‌سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌م رژیمه تیرۆر کراون،خۆناساندن
به سیاسه‌تی بانێکی و دوو هه‌وا دوره له ئه‌خلاقی
حیزبایه‌تی،دووهه‌م:روداوه‌کانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌م
سیاسه‌ته‌یه،به‌داخه‌وه مێژوی ئه‌م حیزبه نیشانی داوه که هه‌موو کات
هه‌وڵی داوه ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ رژیمی ئاخوندی دانوستان بکات،وه ئه‌وه‌ی
که مانگه‌کانی رابردوو له چه‌ند تۆری هه‌وڵانێری نێزیک به‌م حیزبه‌ش بڵاو
کراوه که ریفۆرمخوازان داوایان له حیزبه کوردیه‌کان کردوه که
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌وریه بایکۆت نه‌که‌ن،ده‌توانین وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ
ئه‌م فاکته بهێنینه‌وه،هه‌رچه‌نده حیزبه‌کانی تر بێ ئاگای خۆیان له‌م
هه‌واڵه ده‌ربری،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه که حیزبی دیمکرات له پاڵ
وه‌رگرتنی چه‌ند ئیمتیازێک که زیاتر باری مادی ده‌گرێته‌وه،ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردن به‌کار هێنابێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی نه‌ک بۆ حیزبی دێموکرات بگره رێگه به باڵی
زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات واتا ریفۆرمخوازیش نادات مانورێک پێشان دات،سێهه‌م:بێ
سیاسه‌تی رێبه‌رانی حیزب که راستیه‌کان و واقعیه‌تی کۆمه‌ڵگا
نابینن،ئه‌ڵبه‌ت له حیزبێک دوای 2ساڵ له کۆتای کۆنگره‌که‌ی هێشتا کێشه‌ی
سکرتێری هه‌بێت،حیزبێک که مه‌جلسی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام وه‌ک
ئورگانێکی باڵا ده‌ست ته‌نانه‌ت له کونگره‌که‌شی،له سیستمی ئیداری خۆی
ببێت،چاوه‌روانێ ئاوا سیاسه‌تێک له رێبه‌رانی ده‌کرێ.ئه‌وه‌ی که مامۆستا
عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده ده‌ڵێ که جیاوازی وته‌کانی که‌روبی له‌وه دایه
که ئه‌م قسانه له زاری که‌سێکه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه که له
دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م رژیمه‌یه خۆی به‌شیکی تری ناسیاسی بوونی ئه‌و
که‌سانه‌یه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌زاری خامنیشه‌وه ئه‌و ووتانه بڵاو
ببنه‌وه نابنه هۆی چاکسازی و باشتر کردنی وه‌زعی سیاسی و ئابوری
کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات،وه ئه‌وه‌ی که که‌سانێکی وه‌ک که‌روبی دێن ئیعترافی
پێ ده‌که‌ن،ئاکامی خه‌باتی بێوچانی گه‌لی کورد بووه که چۆکی به‌م رژیمه
هێناوه.ئاوردانه‌وه‌یه‌ک به راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پاک
له‌سه‌ر پشتیوانی کردن له‌که‌روبی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات رێبه‌رانی ئه‌م
حیزبه توشی سه‌رلێشێواوی و بێ هیوای به خه‌باتی سیاسی و به‌رخودان
بوون،راگه‌یاندنه‌که‌یان تا چه‌ند دێری ئاخری باس له نادیموکراتی رژیمی
ئاخوندی ده‌کات به‌م حاڵه‌شه‌وه که‌روبی و دروشمه بێ بنه‌ماکانی توانیوه
کاردانه‌وه‌ی له سیاسه‌تی گشتی حیزبی دێموکرات بێت،وه هاتنی که‌روبی به
ده‌رفه‌تێک بۆ گۆڕان و چاکسازی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر چکۆله‌ش بێت
بزانن.له بیوگرافی که‌روبی،که‌روبی به به‌رهه‌ڵه‌ست کاری عه‌لی خامنه‌ی
ناو لێ ده‌به‌ن،ئیدعایه‌ک که له‌گه‌ڵ راستیه‌کان نایه‌ته‌وه،که‌روبی و
پێکهاته‌ی گروپه‌که‌ی له عه‌باسی عه‌بدی تا که‌رباسچی هه‌موویان له ریزی
به‌شه توندره‌وه‌که‌ی رژیمی ئاخوندین که ئێستاکه به جل و به‌رگی
رۆشنبیر و چالاکی مه‌ده‌نی خۆیان به جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێنن.ئه‌گه‌ر کوری
عه‌لی خامنه‌یش بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری خۆی کاندید بکات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
سیاسه‌ت و بیروباوه‌ری رژیمی ئاخوندی نه‌بێ ره‌دی سه‌لاحیه‌ت
ده‌کرێ،که‌واته به‌م دروشمانه نه‌خۆمان و نه‌گه‌له‌که‌مان به لارێ‌دا
نه‌به‌رین.له ئاوردانه‌وه‌یه‌کی کورت به چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له‌م پشتیوانیه‌ی حیزبی دێموکرات بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێ که
ئه‌گه‌ر هه‌موو کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات به بڕیاری هه‌موو حیزبه‌کان
ته‌نانه‌ت ده‌نگ به دیکتاتۆرترین که‌سی رژیمیش بده‌ن کورد هه‌مان زیدی
ئینقلاب و ئاژاوه‌گێره که 30 ساڵی رابردوو له‌م ده‌سه‌ڵاته به یه‌ک چاو
بینراوه،ئه‌ڵبه‌ت رۆژێک به‌ناوی ریفۆرم خۆاز چه‌وساوه‌ته‌وه،رۆژێک
به‌ناوی ئوسولگه‌را،لێره‌دا وته‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی عه‌لی خامنه‌یی وه‌بیر
رێبه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌هێنمه‌وه.ئه‌وه‌ی که بانگه‌شه‌ی
پشیوانی له که‌روبی و ده‌نگی کورد به‌م دیکتاتۆره ده‌که‌ن وه مه‌جلیسی
شه‌شه‌م و سه‌رکه‌وتنی ریفۆرمخوازان له هه‌ڵبژاردنی 76 به نمونه‌یه‌کی بێ
وێنه باس لێ ده‌که‌ن،ده‌کرێ به چرای سه‌وزی حیزبی دێموکراتی کوردستان به
ریفورخوازی رژیمی ئاخوندی ناو لێ به‌رین بۆ ئه‌وه‌ی به‌م پشتیوانه‌یان به
ئیمکاناتێک یان به ده‌سه‌ڵاتێک له‌ناو ئه‌م سیسته‌مه نادیموکراته
بگه‌ن.گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی له قاڵبی رژیمی ئاخوندی له
ماوه‌ی رابردوو هه‌موو ره‌نگێکی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندیان تاقی
کردوه‌ته‌وه وه بینیمان که 21 میلیون ده‌نگی خاته‌می له‌به‌رنبه‌ر تاکه
ده‌نگی عه‌لی خامنه‌یی کارایی نابێ،که‌واته بۆ نیشان دانی قورسای ده‌نگی
کورد و گه‌لانی ئێران وه خواسته‌کان،به‌شداری نه‌کردن باشتره تا ده‌نگ
دان به نۆینه‌رێکی ولایه‌تی فه‌قی و مه‌شروعیه‌ت دان به نمایشی به‌ناو
هه‌ڵبژاردنی رژیمی ئاخوندی.ته‌حلیلی دروست له‌سه‌ر وه‌زعی ئیستای رژیم که
به قه‌یرانی مه‌شروعیه‌تی ناوخۆ و ده‌روه ده‌ناڵێنێ،قه‌یرانی
ئابوری،سه‌رکێشیه ئه‌تۆمیه‌کانی،پشتیوانی له رێکخراه تیرۆریسته‌کانی
ناوچه،هه‌وڵ دان بۆ تێکدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که،پێشێل
کردنی مافی مرۆڤ،ئیعدام و سه‌رکوتی بیرمه‌ندان،سه‌رکوتی بزوتنه‌وه
جه‌ماوه‌ریه‌کان،ناره‌زایه‌تی عه‌له‌نی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان
وئیداره‌کان بۆ گه‌یشتن به خواسته‌کانیان،له ئاوا کات و ساتێک که
لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتیش 30 ساڵه له ژێر سێبه‌ری ئه‌م رژیمه به
هه‌ر ناوێک بێت ده‌چه‌وسێنه‌وه،دانی سیاسه‌تی پشتیوانی کردن له که‌سێک
به وته‌ی قسه‌ی رێبه‌رانی ئه‌م حیزبه یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی رژیمی
ئاخوندی له راستی دا خیانه‌ت به رابردووی خۆیان وه خه‌باتی
حه‌قخوازانه‌ی گه‌لی کورده به‌رانبه‌ر به رژیمی ئاخوندی،وه ئیعترافه
به رژیمی وه‌لایه‌تی فه‌قیه.
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر بیوگرافی چوار ده‌سنیشان کراوی رێبه‌ر بۆ نمایش کردنی
هه‌ڵبژاردن
مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد:خۆیندکاری ته‌یفی ئیمام،رێبه‌ری به‌سیجیان له
ئاژاوا نانه‌وه له زانکۆکان به بیانوی ئینقلابی فه‌رهه‌نگی له
ساڵه‌کانی یه‌که‌می ته‌مه‌نی رژیمی ئاخوندی،که بوه هۆی
گرتن،کوشتن،ده‌رکردن و هه‌ڵهاتنی کۆمه‌ڵێکی زۆر گه‌نجی رۆشنبیر و خۆیندکار
و مامۆستای زانکۆکان،هاوکاری ده‌ستگای زانیاری ئێران بۆ له ناو بردنی
رۆشنبیران له ناو خۆ وه هه‌ر وه‌ها تیرۆره‌کانی ده‌یه‌ی 90 له
ئوروپا،به‌شداری له سه‌رکوتی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به تایبه‌ت گه‌لی کورد
له ده‌یه‌ی 60 و 70ی هه‌تاوی،به‌رپرسایه‌تی له سپا له کاتی شه‌ر،دزینی
زیاتر له 300 میلیون دولار پاره‌ی شاره‌داری تاران،هه‌روه‌ها چوار ساڵی
رابردوو له سه‌رفی 300 میلیار دۆلار پاره‌ی نه‌وت تا بڕیاره‌کانی شورای
ئه‌منیه‌ت و پێک هێنانی کابینه‌یه‌کی نیزامی و بێ به‌رنامه‌یی و قه‌یرانی
ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی.
موحسین ره‌زایی: به‌رپرسی پایه به‌ررزی سپای پاسداران له کاتی شه‌ر و
دوای شه‌ر که سیاسه‌تی شه‌رنگێزانه‌ی ره‌زایی بۆ پێش بردنی ئامانجه
نه‌زۆکه‌کانی رژیمی ئاخوندی بوه هۆی درێژ کردنه‌وه‌ی شه‌ر وده‌یان میلیار
دۆلار خه‌ساری مادی و قه‌تڵ و عامی زیاتر له سه‌دان هه‌زار ژن و پێاو
منداڵ،وه وێران کردنی به‌شێکی زۆر له سه‌روت و سامانی وڵات و له ناو
چونی سه‌دان شار و لادێ.به‌شداری له تیرۆری رۆشنبیران و سیاسی ئێرانی
دانیشتوی ئوروپا،به‌شدار له کاره تیرۆریستیه‌کانی سپای پاسداران له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات،به‌شداری کردن له سه‌رکوتی نه‌ته‌وه‌کان به تایبه‌ت هێرش
بۆ سه‌ر کوردستان وهه‌روه‌ها عه‌ملیاتی هه‌ڵبجه‌و که‌رکۆک که بوه هۆی قڕ
کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه،سکرتێری مه‌جلیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام.
مهدی که‌روبی:له‌سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه به‌رپرسایه‌تی باڵای هه‌بووه وه‌ک
دامه‌زراندی بونیادی شه‌هید و سه‌رۆکی مه‌جلیسی دووه‌م و شه‌شه‌م،گه‌نده‌ڵی
ماڵی له کاتی به‌رپرسایه‌تی له ساڵه‌کانی یه‌که‌می رژیمی ئاخوندی،ناردنی
چه‌ک بۆ عه‌ربستان له گه‌ڵ حاجیه‌کان که بوه هۆی کوشتنی حاجیه
ئیڕانیه‌کان له ساڵی 1366هه‌تاوی،له کاتی رودانی قه‌تڵ های زه‌نجیره‌یی و
سه‌رکوتی خۆیندکاران کوی زانکۆ وه هه‌روه‌ها ره‌دی سه‌لاحیه‌تی نۆینه‌رانی
مه‌جلیس که‌روبی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شه‌شه‌م بوو وه به‌شدار له به‌رێوه
چونی هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه بوو.
میرحوسه‌ین موسه‌وی: سه‌رۆک وه‌زیری رژیمی ئاخوندی له ده‌یه 60 هه‌تاوی
که روداوه گرنگه‌کانی ئه‌م ده‌یه وه‌ک ئینقلابی فه‌رهه‌نگی،قه‌تڵ و عامی
ساڵه‌کانی 67،63،60 ی هه‌تاوی به به‌شداری و بڕیاری موسه‌وی جێ به جێ
کراون.موسه‌وی دوای 20 ساڵ ئه‌مرۆکه راشکاوانه دیفاع له درێژکردنه‌وه‌ی
شه‌ڕ و قه‌تڵ و عامه‌کانی ده‌یه‌ی 60 وه ئینقلابی فه‌رهه‌نگی ده‌کات.
له کۆتا‌یی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێن ئه‌گه‌ر که‌سانێکی به‌ناو سیاسی وه
حیزبێک وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستان دێن پشتیوانی له سیاسه‌ته‌کانی
که‌روبیه‌کان ده‌که‌ن راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر که‌روبی به ده‌نگی
حیزبی دێموکراتیش سه‌رکه‌وێ دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ک هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی
پێشوو کورد به زیدی ئینقلاب ده‌بینی،وه وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوو هه‌موو
هه‌وڵێک بۆ پاکتاو کردنی کورد ده‌دات.یاسای کۆماری ئیسلامی و بیر و بڕوای
ئه‌و چوار که‌سه فاکتهایه‌کی حاشا هه‌ڵنگره که ئه‌مانه به هه‌ر دروشم
وسیاسه‌تێک سه‌ر که‌ون ناتوانن پشیوانی ده‌سه‌ڵاتێکی دێموکرات وئازاد له
ژێر سێبه‌ری رژیمی ئاخوندی بن.
|