|
ئایا ئێران به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌چێت؟
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی
مه‌به‌ست لێره‌دا ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا
به‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان، فه‌رمانده‌یی سوپای
قودس‌و فه‌رمانده‌ییه‌كانی دیكه‌ی سوپای پاسداران، بنكه
سه‌ربازییه گه‌وره‌كان، ناوه‌ندو شاڕێكانی ئابووری‌و
په‌یوه‌ندی‌و به‌گشتی به‌سه‌ر وڵاتی ئێران‌دا نییه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و جۆره ده‌نگ‌و باسه جارێكی دیكه‌ش هاتۆته‌وه
سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان و مۆنیتۆری ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان،
هه‌ر چه‌ند هه‌وری ره‌شی گرژی و قه‌یرانی ناوچه‌یی و
نێونه‌ته‌وه‌یی جارێكی دیكه‌ش ئاسمانی ئێرانی داگرتووه،
به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی،
ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه په‌نگ خواردووه‌كانی قووڵایی
كۆمه‌ڵگای ئێرانه.
با له ئاماژه‌یه‌ك به دۆخی ئابوورییه‌وه ده‌ستپێكه‌ین كه
ده‌توانێ له‌هه‌موو وڵاتان یه‌كێك له هۆكاره گه‌وره‌كانی
ئاڵۆزی و ته‌نانه‌ت ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. كۆماری
ئیسلامی له ماوه‌ی سی ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا هه‌رگیز
به‌رنامه‌یه‌كی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری گونجاو و رێك وپێكی
نه‌بووه، هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به‌و گشته سه‌روه‌ت و سامانه
سروشتی و سه‌رچاوه ئینسانییه‌وه گه‌شه سه‌ندنێكی ئابووری
راسته‌قینه له‌م وڵاته وه‌دی بهێنێ. وڵاتێك كه ده‌یتوانی
نموونه‌ی پێشكه‌وتوویی و سه‌ركه‌وتوویی ئابووری له هه‌موو
ناوچه‌كه بێت، به‌پێچه‌وانه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌میشه وڵاتی
نموونه‌ی گه‌شه‌ی كزی ئابووری، بێبه‌رنامه‌یی و خه‌سار
كردن، گه‌نده‌ڵی، به‌رتیلخۆری، رانتخۆری و به تاڵان بردنی
سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن تاقمه
ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بووه.
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م سێ ساڵه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نژاد له‌وه دایه
كه ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ی ستاندارده‌كانی كۆماری ئیسلامیش
رێكۆردی شكاندووه. ماوه‌ی سێ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌حمه‌دی‌نژاد به‌گشتی ده‌وره‌ی مودیرییه‌تی خراپ و
بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و بشێوه‌ییه‌كی ئابووریی گه‌وره بووه:
گرانیی له‌راده‌به‌ده‌ر، بێكاری، چوونه سه‌ری
سه‌رسووڕهێنه‌ری نرخی ماڵ‌و مه‌سكه‌ن، هه‌ڵاتنی
سه‌رمایه‌كان بۆ دوبه‌یی و بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، قه‌یرانی
بوورس، قه‌یرانی بانكه‌كان و سیستمی ئیعتیباری،
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سازمانی به‌رنامه‌و بوودجه‌و پێشێل
كردنی هه‌موو یاساكانی بوودجه‌نووسی، هاورده كردنی ئێگجار
زۆر و بێ‌حیسابی هه‌موو چه‌شنه كاڵایه‌ك له چین و وڵاتانی
تر به‌شێوه‌یه‌ك كه بۆته هۆی په‌ككه‌وتنی چه‌ندین لقی
گه‌وره‌ی كشت و كاڵ و به‌رهه‌مهێنان، په‌ره سه‌ندنی
نیگه‌رانی و بێ‌متمانه‌یی به‌داهاتوو له‌ناو بازاڕ كه
خه‌ریكه به‌ره‌و پانیك و تۆقینی جه‌ماوه‌ری ده‌ڕوات و هتاد.
ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ش كه له‌لایه‌ن دنیاوه به‌سه‌ر ئێران‌دا
سه‌پاون، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ش بارودۆخه‌كه ناله‌بارتر و
ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و گرفته ئابورییانه‌ن
كه چیدی ئه‌حمه‌دی‌نژاد و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ناتوانن
بیشارنه‌وه یان بیخه‌نه پاڵ پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌ره‌كی، ئه‌و
گرفتانه‌ن كه هه‌مووان پێیده‌زانن و به‌شی هه‌ره زۆری
كۆمه‌ڵگای ئێران به گۆشت و ئیسقانه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ن و
ره‌نجی لێده‌به‌ن.
... به‌ڵام ته‌نیا دۆخی ئابووری نییه كه ئێرانی له
هه‌ڵوه‌شانه‌وه و لێكترازان نزیك كردۆته‌وه. كێشه
نێوخۆییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش له‌م ده‌وره‌یه‌دا،
به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینیی زۆر كه‌س، خه‌ریكه ده‌گاته
لوتكه‌و سنووری هه‌موو كێشه‌كانی پێشووش ده‌به‌زێنێ.
قه‌رار وابوو كه هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد
ناكۆكییه‌كانی نێوخۆیی ده‌سه‌ڵات به‌قازانجی باڵی
"ئوسووڵگه‌را" بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌ر كاو به‌حیساب ئه‌و
دووبه‌ره‌كایه‌تی‌و بشێوه‌ی سه‌رده‌می خاته‌می‌و
ئیسڵاح‌خوازان كۆتایی پێبێنێت. به‌ڵام ده‌بینین كه ئه‌و
ناكۆكییانه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌وسار پساوتر له‌هه‌میشه
هاتوونه‌ته روو و ئه‌مجار "ئوسووڵگه‌رایان"ن كه نه‌ك هه‌ر
گۆشتی یه‌كتر ده‌خۆن ئێسكی یه‌كتریش ده‌شكێنن. ئێستا ئیتر
چیدی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش‌و خه‌ته سووره‌كانی پاراستنی
نیزامیش ناتوانێ تاقمه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی له‌دژایه‌تی یه‌كتر خاو كاته‌وه‌و هه‌مووان
چاوه‌ڕوانی گرژ بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌و ململانێیه
له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له‌جۆزه‌ردانی ساڵی
داهاتوو ده‌كه‌ن. هه‌موو دیارده‌كان وا نیشان ده‌ده‌ن كه
زۆرێك له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی باڵی زاڵی "ئوسووڵگه‌را"
كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا
جارێكی ئه‌حمه‌دی‌نژاد هه‌ڵبژێردرێته‌وه. له‌قاودانه‌كانی
ئاغای "پالیزدار" نوێترین شانۆی ئه‌م ململانێ
بێبه‌زه‌ییانه‌یه. ئه‌و له‌قاو دانانه له‌لایه‌ن
ئه‌حمه‌دی‌نژاد و هاوتاقمه‌كانی به مه‌به‌ستی خستن‌و پشت
له‌عه‌رز دانی نه‌یارانی خۆیان له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی رژیمی
كۆماری ئیسلامی‌دا، كه زۆریان مۆره هه‌ره‌گه‌وره‌كانی ئه‌و
نیزامه‌ن، داڕێژراوه، به‌ڵام له‌راستیدا سه‌رجه‌می نیزامی
كۆماری ئیسلامی‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك
ده‌خا، ریسوا و سووك و بێ‌ئیعتیباریان ده‌كا و به‌م جۆره
هه‌لومه‌رجی رۆحی‌و سایكۆلۆژیكی بۆ هه‌ستانه‌وه‌و
وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته
ئه‌وه‌نده‌ی دیكه له‌نێو جه‌ماوه‌ردا ده‌خوڵقێنێ. ئه‌مه‌ش
ده‌توانێ زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه سه‌ندنی
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌ره‌نجام ته‌نانه‌ت بۆ
ته‌قینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فه‌راهه‌م بكا.
قه‌یرانی ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی ئێرانیش روو له
په‌ره‌سه‌ندنه‌و ئاو ده‌ڕێژێته ئه‌و ئاشه‌وه. حه‌سانه‌وه‌ی
رژیمی ئێران له ده‌ست فشاری جیهانی له‌سه‌ر كێشه‌ی
ئه‌تۆمی، كه به‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی راپۆرتی رێكخراوه
ئه‌منییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌مانگی
دێسامبری رابوردوودا كتوپڕ هاته ئاراوه، كورت خایه‌ن بوو و
زۆری پێنه‌چوو كه جارێكی دیكه ئه‌مریكا و ئورووپا
كه‌وتنه‌وه خۆیان‌و شه‌پۆلی گه‌وره‌تری ئه‌و فشاره ئێرانی
گرته‌وه نێوخۆ. ئاخرین راپۆرتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌توندترین شێوه‌یه‌ك كه تا ئێستا وێنه‌ی
نه‌بووه ده‌وڵه‌تی ئێرانی تاوانبار كردووه‌و ئه‌مجاره‌یان
زمانه دوولایه‌نه‌كه‌ی به‌راده‌عیشی تێدا نییه. تاپۆی
بڕیارنامه‌یه‌كی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سزای
ئابووری زیاتر و فراوانتر به‌سه‌ر سه‌ری ئێرانه‌وه شۆڕ
بۆته‌وه.
بێجگه له‌وانه، وڵاتانی ناوچه‌یی‌و دنیای عه‌ره‌ب رۆژ
له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر له ئێران‌و مه‌به‌سته‌كانی نیگه‌ران و
به‌دگومان ده‌بن‌و به‌ره‌و جۆرێك هاوكاری‌و هاوپه‌یمانی
به‌دژی كۆماری ئیسلامی‌و مه‌زنخوازییه‌كانی‌و ده‌ست‌و
پێوه‌نده‌كانی پاڵ پێوه ده‌نرێن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه،
هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش هیچ
گومانێكی له‌وه‌دا نه‌هێشتۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێران
ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگا، ئه‌و وڵاته ده‌سته‌وه‌ستان
نامێنێته‌وه‌و ئێستا زۆر له لێكده‌ره‌وه سیاسییه‌كان له‌و
بڕوایه دان كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش نه‌یه‌وێ یان نه‌توانێ
پێش به ئێران بگرێ، له‌وانه‌یه ئیسرائیل یه‌كلایه‌نه ده‌ست
بوه‌شێنێ و له‌و رێگایه‌وه پێی ئه‌مریكا و دنیای رۆژئاواش
بكێشێته نێو ئه‌و تێكهه‌ڵچووونه.
له وه‌ها بارودۆخیك دایه كه گه‌شه سه‌ندنی بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران،
خوێندكاران و ژنان، له‌م دواییه‌دا ده‌بێته جێگه‌ی
سه‌رنجێكی تایبه‌تی. راسته، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ،
شه‌پۆلی گه‌وره‌و بڕیارده‌ری بزووتنه‌وه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵنه‌ستاوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش به كه‌م و
كووڕی هه‌ره گه‌وره‌ی خه‌باتی سیاسیی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێران
ده‌ژمێردرێ، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌قه ئه‌و
په‌ره‌سه‌ندنه نوێیه، ئه‌و بوێری و راشكاوی و خۆ
ده‌رخستنه نوێیه‌ش له‌نێو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا ببینین و
حیسابی بۆ بكه‌ین كه له‌م دواییه‌دا خۆی نیشان داوه. ئه‌و
سه‌ركه‌وتنه نوێیانه‌ش، وه‌كوو سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی
قه‌رچه‌كی وه‌رامین و كووره‌خانه‌كانی ئازه‌رباریجان، كه
زۆربه‌یان كوردن، یان سه‌ركه‌وتنی خوێندكارانی كه‌ره‌ج و
شوێنه‌كانی دیكه ببینین و له لێكدانه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه
سیاسییه‌كاندا جێگه‌یه‌كیان بۆ بكه‌ینه‌وه. هه‌ر
سه‌ركه‌وتنێكی بچووك، ته‌نانه‌ت بچووكترین و سیمبۆلیكترین
سه‌ركه‌وتنیش، ده‌توانێ له‌م بارودۆخه‌دا ببێته سه‌رچاوه‌ی
هیوا و ئیلهامێكی گه‌وره، ببێته ده‌سته‌چیله‌ی
هه‌ڵگیرسانی ئاگرێكی له كوژانه‌وه‌نه‌هاتووی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری. بۆیه كار كردنی بێ‌وچان له‌نێو ئه‌و
بزووتنه‌وانه‌دا، هه‌وڵ دان بۆ به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنیان‌و
هه‌ر وه‌ها لێكدانه‌وه‌ی ورد و هه‌مه لایه‌نه‌یان
گه‌وره‌ترین خزمه‌تێكه كه تێكۆشه‌رانی سیاسی به‌گشتی و
هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شانیانه.
پێشبینی چۆنیه‌تی گۆڕانكارییه‌كان، سێناریۆیان و ئاكامیان
له توانای كه‌س دا نییه. ژیان و خه‌باتی سیاسی زۆر له‌وه
گیاندارتر و فره‌چه‌شنترن كه له قاڵبێكی ته‌سكی
دیاریكراودا بحه‌جمێن. به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه كه
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و عوسیان، ته‌سفیه و لێكده‌ركردن،
ململانێی توندوتیژ و ته‌قینه‌وه‌و به‌گشتی گۆڕانی
گه‌وره‌تر له‌جاران خه‌ریكن له ئێران له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه
ده‌بن. ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌هه‌میشه پێویست‌تر بێ،
سیاسه‌تی دروست و رۆشن و بێ‌گرێ‌وگۆڵ و رێكخراوی پته‌و و
یه‌كگرتووه كه به‌مێشكی وشیار و به‌دڵی گه‌رم بۆ به‌جێ
گه‌یاندنی ئه‌ركه مێژوییه‌كانی ئاماده بێ و له هیچ
سه‌ختی و قوربانی دانێك سڵ نه‌كا.
|