|
ميديای
ئازاد، ئه‌وه‌ی
به‌و نێوه‌وه
ده‌کرێ
و مه‌ترسییه‌کانی
(به‌شی دوهه‌م)
به‌همه‌ن
عه‌لییار
دوای ئه‌و دوورکه‌وتنه‌وه
کورته
له
باسه‌که
بێمه‌وه
سه‌ر
قسه‌کانی
پێشوو:
ئه‌و
سایته
ئینترنێتییانه‌ی
که به‌مه‌به‌ست
و بیرلێکراو ده‌یانه‌وێ
حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه
سیاسییه‌کان
له
به‌رچاوی
خه‌ڵک
بخه‌ن
و بۆ بێئیعتیبارکردنیان
تێده‌کۆشن، له‌ڕووی
هه‌ڵسه‌نگاندنی
کرده‌وه‌کانی خۆیان به‌ئاسانی ده‌ناسرێنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی خۆمم باشتر گه‌یاندبێ چه‌ند به‌ڵگه
له
بڵاوکراوه‌کانی
دوو سایت له‌و
چه‌شنه‌سایتانه
ده‌خه‌مه
به‌رچاو.
یه‌که‌م: سایتی "بۆ ڕۆژهه‌ڵات"
www.4rojhelat.org
الف: سایتی "بۆ ڕۆژهه‌ڵات"
پاره‌که
وتووێژ
له‌گه‌ڵ
یه‌کێک
له به‌کرێگیراوانی جمهووریی ئیسلامی به
نێوی
سید هاشم هدایتی ده‌کا. سید هاشم هدایتی بۆخۆی خۆی ده‌ناسێنێ
و له‌و
وتووێژه‌دا
ده‌ڵێ: "به
یارمه‌تیی
سوپای پاسداران ڕێکخراوه‌ی پێشمه‌رگانی
موسڵمانی کورد (مه‌به‌ستی
ئه‌و
به‌کرێگیراوه
کوردانه‌یه
که چه‌کیان
بۆ ڕێژیم هه‌ڵگرتووه)مان
پێکهێنا
و منیش چوومه
ڕیزی
ئه‌وان".
ئه‌و ذاته
که ساڵها وه‌ک چه‌کداری ڕێژیم شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی
کردووه
هه‌ر
له‌و وتووێژه‌دا دیفاع له‌و
کاره‌ی
خۆی ده‌کا و ده‌ڵێ:
"شه‌ڕی
نێوان هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی
ئێران و حیزبه
چه‌کداره‌کانی
کورد پاش شۆڕشی ئیسلامی ناکرێ به
شه‌ڕی
کورد و ده‌وڵه‌تی ئێران ناوببرێت."
ب: یه‌کێک له
به‌ڕێوه‌به‌رانی
سه‌ره‌کیی
سایتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات كه به تازه‌يى ئه‌و سايته‌ى بهجێهيشتووه
بۆخۆی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ "اطلاعات"ی جمهووریی
ئیسلامی و جه‌ماعه‌تی ئیڕشادی ئیسلامی هاوکاریی کردووه
و
چه‌كدارى ڕێژيم بووه و له
گورووهی زه‌ربه‌ت
(گروه ضربت)ی سه‌قزدا
بووه.
ج: چه‌ند هه‌فته
له‌وه‌پێش
هه‌ر ئه‌و
جه‌نابی سید هاشم هدایتییه
به
بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ست
به
کارکردنی
سایتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات نامه‌یان
بۆ ده‌نووسێ و پێرۆزباییان پێده‌ڵێ
و ده‌ستخۆشییان لێ
ده‌کا که چالاکانه توانیویانه گیروگرفتی نێو حیزبه‌کان
ئاشکرا که‌ن. ئه‌و نامه‌یه
له‌سه‌ر
سایته‌که‌یان بڵاو بووه‌ته‌وه.
د: یه‌کێک له
به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و
سایته به
نووسراوه
له‌سه‌ر
سایته که‌یان شانازی به‌وه
ده‌کا
که
تریبونێکیان
دامه‌زراندووه
که هه‌ر که‌س
توانیویه‌تی قسه‌ی خۆی لێیه‌وه
بکا،
وه
خه‌ریکه
تێئۆریی بۆ داده تاشێ که
ميديای
ئازاد ئه‌و ميديایه‌یه که هه‌رکه‌س
به
هه‌ر
بیر و بۆچوون و ڕوانگه
و مه‌به‌ستێکهوه،
به‌بێ
هیچ سنوور و به‌ربه‌ستێک
ده‌توانێ ڕا و بۆچوونی خۆی تێدا باس بکا.
کاتیک ئه‌وانه له
پاڵ
یه‌ک
داده‌نێی،
مه‌به‌ست
له‌و
هه‌موو ته‌بلیغاته
ژه‌هراوییه
که به دژی حیزبه
سیاسییه‌کان له‌و
سایته‌وه
بڵاو ده‌کرێته‌وه، زیاتر ڕوونده‌بێته‌وه.
ئایا نابینرێ که
ده‌ستتێوه‌ردان و حوزووری دوژمنانی خه‌ڵکی کورد و به‌کرێگیراوانی
جمهووریی ئیسلامی له
ميديای
ئازادی کوردی‌دا خه‌ریکه
ڕه‌سمییه‌ت و شه‌رعییه‌تی پێده‌درێ
و تێئۆریزه
ده‌کرێ؟
خالید محمدزاده
یه‌کێک
له
به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌سڵیی
ئه‌و
سایته (به تازه‌یی
ئه‌و
سایته‌ی به‌جێهێشتووه)
به
بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ست
به کاربوونی سایته‌که
نووسراوه‌یه‌کی
له
ژێر
سه‌ردێڕی "ميديای ئازاد و چاوه‌ڕوانییه
ئایدئۆلۆژییه‌کان"
بڵاو کردووهته‌وه
و
تێیدا شانازی به‌وه ده‌کا
که تریبونێکی پێک‌هێناوه که
هه‌موو
که‌س ده‌توانێ
له‌وێوه
قسه‌ی
خۆی بکا.
کاک ناصر ایرانپور که
له
یاساوڕێساکانی ميديا و ڕۆژنامه-گه‌ری
شاره‌زایی هه‌یه
و
له
ئاڵمان
به
ده‌رس
خوێندوویه‌تی، له نووسراوه‌یه‌کدا له
ژێر سه‌ردێڕی "ميديای ئازاد، ميديای هه‌موو
که‌س؟" جوابی ده‌داته‌وه
و
ده‌ڵێ:
"پێم‌وانيیه
له
جیهاندا ميديایه‌ک
هه‌بێ که
هه‌موو
بیر و بۆچوونێک بڵاوکاته‌وه.
هه‌ر ميديایه‌ک
چوارچێوه‌یه‌کی
هه‌یه. ... ئه‌م چوارچێوه‌یه
له
هه‌موو
وڵاتانی دنیادا هه‌یه،
به‌ڵام به‌رینایی له
وڵاتانی دێموکڕاتیک و نادێموکڕاتیکدا جیاوازه. که‌وایه
له
وڵاتانی
پێشکه‌وتووش
سنوورێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان
هه‌یه".
وه
هه‌ر
له
درێژه‌ی
ئه‌و
نووسراوه‌یه‌یدا
ده‌ڵێ:
"هیچ بیروباوه‌ڕێکی
نادێموکڕاتیک له ميديایه‌کی دێموکڕاتیک بڵاو نابێته‌وه.
له‌م
وڵاته‌ی
که
من لێیده‌ژیم
(ئاڵمان) چه‌ند حیزبی فاشیستیی تێدایه
که
له چه‌ند هه‌زار ميديا و ڕۆژنامه و گۆڤاری چاپی و
ئێلێکتڕۆنیی ئازاد و دێموکڕاتیکه‌وه
به زه‌ڕڕه‌بینیش
نایانبینیه‌وه.
له‌م وڵاته‌دا
هه‌ر
که‌س
بڵێ که جێنایه‌تی هۆلۆکاست نه‌کراوه
و ئه‌وه
سازکراوی یه‌هوودییه‌کانه
سزای هه‌یه،
چ بگا به‌وه‌ی
تریبونیشی له
ئیختیار
بنێن".
ئه‌وه‌ی
کاک ناصر ده‌یڵێ
و ئه‌وه‌ی
کاک خالید نووسیویه‌تی
دوو بۆچوونی جیاوازه
له‌سه‌ر
کاری ميديا. کاک ناصر یاسا و ڕێسا و پڕه‌نسیپه‌کانی ميديای
دێموکڕاتیک و سه‌ربه‌ست
ده‌زانێ
و پێی پابه‌نده، کاک خالید ئه‌گه‌ر بیشیزانێ
بڕوای پێی نیه. کاک ناصر ده‌نووسێ "مار"، کاک خالید وێنه‌ی
مار ده‌کێشێته‌وه(1).
کاک ناصر پاراستنی که‌رامه‌ت
و شه‌خسییه‌تی
که‌سه‌کانی
لا مه‌به‌سته
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
به
نه‌یاریشیان
بزانێ، کاک خالید بۆی دیاری ده‌کهن
چۆن له سه‌ر
که‌رامه‌ت
و شه‌خسییه‌تی
که‌سه‌کان
بدوێ و بنووسێ. کاک ناصر پێی
وایه
ميديای ئازاد و دێموکڕاتیک ناتوانێ و نابێ تریبونی دوژمنانی
ئازادی و سه‌رکوتگه‌رانی
خه‌ڵکی
زۆرلێکراو بێ، کاک خالید زیاتر پێیخۆشه
خه‌ڵک
بزانن سید هاشم هدایتییه‌کان
ده‌ڵێن چی.
ڕۆشنبیران و هه‌ڵسووڕاوانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردى ئه‌گه‌ر ميديایه‌کی
سه‌ربه‌ست
و دێموکڕاتیکی ڕاسته‌قینه
و
ڕه‌سه‌نیان
ده‌وێ،
ده‌بێ هه‌ر دوو بۆچوون به‌باشی
بناسن. ئه‌وه‌ی
کاک ناصر بۆ ئه‌وه‌ی
بیکه‌نه
پڕه‌نسیپ
و بناغه‌ی
کاری خۆیانی له‌سه‌ر
دامه‌زرێنن
و پێی پابه‌ند
بن، ئه‌وه‌ی
کاک خالید بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌هێڵن
ڕۆژنامه‌گه‌ریی ڕه‌سه‌ن و دێموکڕاتیک گه‌نده‌ڵ
بێ.
نموونه‌ی دووه‌م: سایتی "ڕێنێسانس"
www.renesans.info
پاراستنی مافه‌کانی تاکه‌که‌س
و که‌رامه‌ت
و شه‌خسییه‌تی که‌سه‌کان، هه‌روه‌ها
ڕاستگۆیی و بێلایه‌نبوون
له‌گێڕانه‌وه‌ی
خه‌به‌ردا
به‌شێک
له
پڕه‌نسیپه‌کانی
ميديای ئازادن. با نموونه‌یه‌ک
له
پڕه‌نسیپ
پارێزیی ئه‌و نۆبه‌ره‌یهی
ميديای ئازادی کورد هه‌ڵسه‌نگێنین:
ماوه‌یه‌ک
له‌وه‌پێش
گرفتێک له
نێوان
ته‌شکیلاتی
کۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ
یه‌کێک له
ئه‌ندامه‌کانی
پێشهات.
گرفته‌که‌ش ئه‌وه‌یه
که
نزیکه‌ی
ساڵ و نیوێک له‌وه‌پێش
کۆمه‌ڵه
بۆ
پڕۆژه‌یه‌کی
که به ده‌ستیه‌وه‌بوو
له ژماره‌یه‌ک له
ئه‌ندامان
و دۆستانی کۆمه‌ڵه
بڕێک پووڵی قه‌رز کرد. به داخه‌وه
به
هۆی ئه‌و
کێشه
نێوخۆییانه‌ی که
ساڵی ڕابردوو تووشی هاتین، له
باری ماڵیشه‌وه
زه‌ره‌ر
و زیانی گه‌وره
له
کۆمه‌ڵه
که‌وت و نه‌مانتوانی له
کاتی خۆیدا ئه‌و قه‌رزانه
بده‌ینه‌وه.
یه‌کێک
له‌وانه قه‌رزی ئه‌و
ئه‌ندامه‌یه.
ئه‌و
داوای قه‌رزه‌که‌ی
خۆی ده‌کاته‌وه،
به‌ڵام
هه‌رچیی حه‌ولی له‌گه‌ڵ
درا و قسه‌ی
له‌گه‌ڵ
کرا و دۆست و ئاشنا له‌گه‌ڵی دانیشتن که
تێیبگه‌یه‌نن
کۆمه‌ڵه
ئێستا
ئیمکانی ئه‌وه‌ی نیيه ئه‌و
قه‌رزه
له‌و
ماوه‌یه‌دا
و به‌و بڕه
پاره‌یه‌ی
که
ئه‌و
داوای ده‌کرد،
بداته‌وه، به
گوێیدا
نه‌چوو و هه‌موو
پێشنیاره‌کانی ئێمه‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی
پووڵه‌که‌ی له
ماوه‌یه‌کی
درێژخایه‌نتردا
و به
"قسط"ی
که‌متر
بده‌ینه‌وه، ره‌د کرده‌وه. کوتی کێشه‌که
ده‌دا
به
دادگا و ئه‌و کاره‌ی
کرد.
ئه‌و
ڕووداوه
وه‌ک
هه‌واڵێک
هه‌موو ڕۆژنامه
و
سایت و ... بۆی هه‌یه
بڵاوی
کاته‌وه
و جێی هیچ گله‌یی و ڕه‌خنه‌یه‌ک
ناتوانێ ببێ، به‌ڵام سه‌رنج
بده‌نه
چۆنیه‌تیی باسکردنی ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه
له‌و
سایته‌وه:
- بڕواننه
ئه‌و
تیترانه‌ی
که
سایتی ڕێنێسانس بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی
هه‌واڵی ئه‌و
جه‌ره‌یانه
هه‌ڵیبژاردووه:
"سکرتێری کۆمه‌ڵه
ده‌ستی
کادرێکی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ی
بڕیوه"،
"ورده‌کاریی کێشه‌ی موهته‌دی و کادره
ده‌ستبڕاوه‌که‌ی
کۆمه‌ڵه"، "کۆمه‌ڵه هه‌ڕه‌شه
له‌و
کادره‌ی خۆی ده‌کا (سه‌رکردایه‌تیی
کۆمه‌ڵه
له‌جیاتی
دانه‌وه‌ی
قه‌رزه‌که
هه‌ڕه‌شه‌یان
لێکردووه)"،
"وتووێژێ
ڕێنێسانس له‌گه‌ڵ
کادره
ده‌ستبڕاوه‌که‌ی
کۆمه‌ڵه".
ئه‌و
کێشه‌یه
دراوه
به دادگا و دادگا وه‌ک
مه‌ڕجه‌عی خاوه‌ن
سه‌ڵاحییه‌ت قه‌رار وایه
پێی ڕابگا. هێشتا شکایه‌ته‌که
نه‌گه‌یشتووه‌ته
به‌ر
ده‌رکه‌ی
دادگا، سایتی ڕێنێسانس حوکمی خۆی داوه
و کۆمه‌ڵه
و
سکرتێره‌که‌ی
مه‌حکووم
(نه‌ک
تؤمه‌تبار) کردووه
که
"ده‌ستی
کادری خۆیان بڕیوه".
- ئه‌و
گرفته
له
نێوان کۆمه‌ڵه
و
ئه‌ندامێکی
پێشووى خۆی هاتووه‌ته
پێشێ
و بێجگه
له
ئه‌وان
تا ئێستاش هیچ که‌سی
دیکه له چۆنیه‌تیی
مه‌سه‌له‌که
ئاگادار
نيیه. سایتی ڕێنێسانسیش له‌و
بابه‌تانه‌یدا که له‌سه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
به‌و
تیترانه‌ی سه‌ره‌وه
بڵاوی کردوونه‌ته‌وه،
بێجگه
له
قسه‌کانی ئه‌و
ئه‌ندامه‌ی کۆمه‌ڵه
که
بۆخۆی
لایه‌نێکی کێشه‌که‌یه
ئاماژه‌ی
به
هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌کی
دیکه بۆ زانیاری زیاتر، نه‌کردووه و له
ڕاستیدا
سه‌رچاوه‌یه‌کی
دیکه‌ش
نيیه. به پێویستیشیان نه‌زانیوه
ته‌له‌فونێک
له
ئێمه‌ش
بکه‌ن
و چه‌ند و چۆنی مه‌سه‌له‌که
له
زمان
کۆمه‌ڵه‌شه‌وه
که
لایه‌نی
دیکه‌ی
کێشه‌که‌یه
ببیستن.
ئه‌وه
ڕاده‌ی
پابه‌ندبوونی
به‌رێوه‌به‌رانی
ئه‌و سایته
به
"بێ
لایه‌نی
له
گێڕانه‌وه‌ی
خه‌به‌ردا"یه
که
نه‌ک له‌به‌ر
دڵی ئێمه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر
خاوه‌ن پڕه‌نسیپ
بن، وه‌ک هێڵی سووڕ و وه‌ک
پڕه‌نسیپ له
کاری خۆیاندا ده‌بێ بیپارێزن.
- ڕێنێسانس له
درێژه‌ی
باسه‌که‌یدا
و بۆ سه‌لماندنی
ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵه له
جیاتی
دانه‌وه‌ی
قه‌رزه‌که
هه‌ڕه‌شه‌ی
له‌و
ئه‌ندامه‌ی
خۆی کردووه،
قسه‌ی کاک جه‌عفه‌ری
ئێلخانیزاده
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه
به
شاهید دێنێته‌وه و ده‌نووسێ:
"ئێلخانیزاده پێیگوتووه
کام قانوون، قانوونێک وجوودی نیبه".
له خواره‌وه‌ی
بابه‌ته‌که
قسه‌کانی
کاک جه‌عفه‌ر
به
ده‌نگ
دانراوه
و هه‌موو
که‌س
ده‌توانێ بیبیستێ. کاک جه‌عفه‌ر پاش ئه‌وه‌ی زۆر حه‌ول ده‌دا
ئه‌و که‌سه
دڵنیا کا که
کۆمه‌ڵه
پاره‌ی
ئه‌و ناخوا، کاتێک ده‌بینێ ئه‌و
هه‌ر پێداگری ده‌کا له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌که
بدا
به
دادگا، پێیده‌ڵێ:
"زۆر باشه
چاوه‌که‌م
وا بکه،
تۆ ڕێگای قانوونی بگریه‌به‌ر
یا نه‌گریه‌به‌ر،
کۆمه‌ڵه
پووڵه‌که‌ی
تۆ هه‌ر
ده‌داته‌وه".
ئه‌وه
ئه‌خلاقی
ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ئاستی ڕاستوێژی و ئه‌مانه‌تداریی
به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و سایته
"سه‌ربه‌خۆ"یه‌یه
له دانی زانیاری به
کۆمه‌ڵگا و بیر و ڕای گشتی.
- له
هه‌موو دنیادا به‌عزه
شتێک هه‌رێمی
ژیانی شه‌خسی
و مافی تاکه‌که‌سه و هیچ که‌س بۆی نیه
ئه‌و
هه‌رێمه
بشکێنێ. وه‌ک ئه‌وه‌ی
هیچ که‌س و ته‌نانه‌ت هیچ ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تیش
بۆی نيیه
نامه‌ی
که‌سی‌تر
بکاته‌وه
و بیخوێنێته‌وه،
یا قسه‌وباسی ته‌له‌فونیی ئه‌و کۆنتڕۆڵ بکا و گوێی لێبگرێ.
بێجگه له
حکوومه‌ته
سه‌ره‌ڕۆ
و پۆلیسییه‌کان
که
هیچ بایخێک بۆ مافی هیچ که‌س
دانانێن و ژیانی شه‌خسی و هه‌رێمه‌که‌ی
لای ئه‌وان هیچ مه‌عنایه‌کی
نیه، هیچ که‌سی
دیکه
ئه‌گه‌ر
خۆی به خاوه‌نی
ئه‌خلاق و پڕه‌نسیپ بزانێ، ئیجازه به خۆی نادا کاری وا بکا.
یه‌کێکی
دیکه
له‌و
مافانه
ئه‌وه‌یه
که
هیچ
که‌س
بۆی نیه
به‌دزی
قسه‌وباسی
که‌سی
دیکه که
له
ته‌له‌فونه‌وه
ده‌کرێ،
لای خۆی تۆمار(ضبط) بکا. هه‌موو
ئه‌و چه‌شنه
کارانه
به
قانوون
قه‌ده‌غه کراون و هه‌ر که‌س ئه‌و قانوونانه
پێشێل
کا، سزا ده‌درێ. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمه‌ڵه
پێیوابووه
بۆی هه‌یه
له‌سه‌ر
ئه‌و کێشه‌یه
له‌گه‌ڵ
هه‌ر که‌س قسه‌ی
کرد به‌دزی
ده‌نگی تۆمار بکا و دواتر وه‌ک به‌ڵگه
که‌ڵکی لێوه‌رگرێ.
ئه‌و
له‌وانه‌یه
هێنده
له
قانوون
نه‌زانێ
و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیشی
له‌و بابه‌ته‌وه
کردبێ له‌وانه‌یه
زۆر
لێی به
ئیراد نه‌گیرێ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی
سایتی ڕێنێسانس که
یه‌کێک
له
مه‌رجه
سه‌ره‌کییه‌کانی ئیجازه‌ی
کارکردنیان پاراستنی هه‌رێمی مافه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه،
به‌پێی چی پێیان
وابووه
ئیجازه‌یان
هه‌یه
قسه‌و
باسی ته‌له‌فونیی
به‌دزیتۆمارکراوی
خه‌ڵکی
دیکه
بخه‌نه
سه‌ر
تۆڕی ئینتڕنێت؟ ئایا حازرن به بیروڕای گشتیی بڵێن ئه‌و
ده‌رسه
به‌نرخانه‌ی
کاری ميديا له
مه‌کته‌بی
کوێ پێیان
کوتراوه
و
ئه‌و
هه‌موو پڕه‌نسێپ
– پارێزییه له
کێ
فێربوون؟
- له‌و
ژێرنووسانه‌ی
له
ژێر
ئه‌و
بابه‌تانه‌دا
نووسراون، دوو جار به
نێوی
یه‌کێک
له ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌شتیان
نووسیوه
و قسه‌یان
به کۆمه‌ڵه
کوتووه. ئه‌و
ئه‌ندامه‌ی
کۆمه‌ڵه
نامه‌ی
بۆ نووسیون و لێی پرسیونه‌ته‌وه
بۆچی
نێوی ئه‌ویان
جه‌عل
کردووه
و
به
نێوی
ئه‌وه‌وه درۆیان سازکردووه. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
سایته‌که
له
جوابی
ئه‌و
هاوڕێیه‌ی
ئێمه‌دا
له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی
ددان به هه‌ڵه‌ی
خۆیدا بنێ، عوزر له
قه‌باحه‌ت
خراپتر، هێرش ده‌کاته
سه‌ر
حیزبه
سیاسییه‌کان
و ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی
ئه‌وان
تاوانبار ده‌کا
که
خه‌تای
ئه‌وانه
به
نێوی خوازراو(مستعار) بابه‌ت
ده‌نووسن
و به‌ڕێوه‌به‌رانی
سایته‌که نایانناسنه‌وه.
ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی
ئه‌و سایته
سوێندیان نه‌خواردووه
دژایه‌تیی حیزبه سیاسییه‌کان
بکه‌ن
و ئه‌گه‌ر
به‌ڕاستی
نازانن ئه‌و
که‌سانه‌ی به نێوی خوازراو بابه‌ت و ژێرنووس ده‌نووسن
کێن، به‌چیدا
ده‌زانن
ئه‌وانه
ئه‌ندامانی
حیزبه
سیاسییه‌کانن
یا خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی
حیزبه‌کان؟
بێجگه
له‌وه
ئایا
ئه‌وان
نابێ به‌ربه‌ستێکیان
هه‌بێ که
مه‌ودا
نه‌دا
له ڕێگای سایته‌که‌ی
ئه‌وانه‌وه
بێحورمه‌تی
و سووکایه‌تی به
خه‌ڵکی
دیکه بکرێ، درۆیان بۆ هه‌ڵبه‌سترێ،
قسه‌یان به زمانه‌وه‌بکرێ،
شتی خراپیان بده‌نه
پاڵ، ... و به‌کورتی
که‌سایه‌تی
و که‌رامه‌تیان
له ڕێگای سایته‌که‌ی
ئه‌وانه‌وه
خه‌وش
هه‌ڵنه‌گرێ؟
ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌یان
بۆ ناکرێ که‌س نيه
لێیان
بپرسێته‌وه
ئه‌و
ده‌زگای ناوزڕاندنه‌یان بۆ دامه‌زراندووه
و بۆ کۆی
ناکه‌نه‌وه؟
قسه‌ی کۆتایی:
مه‌به‌ستی
من له
نووسینی
ئه‌و بابه‌ته
ئه‌وه
نه‌بووه
که
لیکدانه‌وه
له سه‌ر
ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ميديای کوردی به‌گشتی
بکه‌م، ئه‌وه
باسێکی به‌ربڵاوه
و زۆر لایه‌نی
جۆراوجۆر ده‌گرێته‌وه.
قسه‌م ته‌نیا
له‌سه‌ر
ئه‌و به‌شه‌بووه
که
به
نێوی ميديای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نێودێر کراوه.
له‌و به‌شه‌شدا ئه‌وه
نه‌بووه
که
ده‌ور
و کاریگه‌ریی گه‌شه‌کردنی
ميديای ئازاد له
پێشکه‌وتن و بردنه‌سهری
ئاستی وشیاریی کۆمه‌ڵگا
له‌به‌ر چاوم نه‌بووبێ، به‌ڵکوو ته‌نیا ویستوومه
سه‌رنجی
خوێنه‌ران
و بیروڕای گشتی بۆ ئه‌وه
ڕاکێشم
که هه‌رچه‌ند
سه‌رهه‌ڵدان
و گه‌شه
کردنی ميديای ئازاد ده‌سکه‌وتێکی
گه‌وره‌یه
که
ده‌بێ
زۆر باش که‌ڵکی
لێ
وه‌رگرێن، به‌ڵام وانیه
که
هه‌رچیی
به‌و نێوه‌وه
هات
و به‌و نێوه‌وه کوترا هه‌مووی خێروبێر بێ بۆ کۆمه‌ڵگا،
به‌ڵکوو هه‌م
ساوایی و که‌م ئه‌زموونی له‌و بواره‌دا و هه‌م
پیلان و دزه‌کردنی دوژمنان و نه‌یاران له‌و ڕێگایه‌وه جێی مه‌ترسێن
و نابێ سه‌باره‌ت به‌وانه
که‌مته‌رخه‌م
بین.
بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی
ئه‌و مه‌ترسییانه
نه‌توانن
زه‌ره‌ر
و زیانمان پێ بگه‌یه‌نن:
ده‌بێ فه‌رهه‌نگ و تێگه‌یشتوویی سیاسی له
کۆمه‌ڵگا
یا لانیکه‌م
له نێو تێکۆشه‌رانی
سیاسی‌دا – به‌حیزبی و غه‌یریحیزبییه‌وه-
بچێته سه‌رێ.
ده‌بێ
یاسا‌و ڕێساکانی ژورنالیزم و ميديا و هێڵه
سووره‌کانی
پڕه‌نسیپ و ئه‌خلاق
له
کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا
به باشی و به‌ربڵاوی
به کۆمه‌ڵگای ئێمه بناسێندرێ.
ده‌بێ
ڕۆشنبیران و هه‌ڵسووڕاوانی
دڵسۆز و به‌ده‌ربه‌ستی
بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری
له
کوردستان، زۆر جیددی هه‌ست
به
به‌رپرسایه‌تی
بکه‌ن و نه‌هێڵن
ژورنالیزمی گه‌نده‌ڵ
ته‌نگیان پێهه‌ڵچنێ
و جێیان پێ لێژکا.
شاره‌زایانی
بواری ميديا و ئه‌و
که‌سانه‌ی
ئه‌زموونی
زۆریان تێیدا هه‌یه،
ده‌بێ
له
ڕێگای نووسینی کتێب، وه‌رگێڕان،
ڕه‌خنه
و
لێکۆڵینه‌وه، ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان،
سایته
ئینترنێتییه‌کان
و ... بناغه‌یه‌کی پته‌و بۆ ژورنالیزمێکی ڕه‌سه‌ن،
دێمۆکڕاتیک، ئه‌وڕۆیی
و پێشکه‌وتوو له
کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا
داڕێژن.
حیزب و لایه‌نه
سیاسییه
به‌ده‌ربه‌سته‌کان
ده‌بێ
کار له‌و
بواره‌شدا
به ئه‌رکی
جیددی خۆیان بزانن و ده‌وری
تێدا بگێرن. ئه‌وه‌ش
مه‌یدانێکی خه‌بات
و تێکۆشانه که ئه‌رک
ده‌خاته
سه‌ر
شانی ئه‌وانیش.
ئه‌گه‌ر
که‌مته‌رخه‌م
نه‌بین
و قورسایی ئه‌و
ئه‌رکانه‌ی
سه‌ره‌وه
له
سه‌ر شانی خۆمان هه‌ست پێبکه‌ین،
ئومێد بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و بواره‌شدا زۆر زیاتر ده‌بی.
جۆزه‌ردانی
1387ی مه‌ی
2008
++++++++++++
(1): له ڕۆژگارانی کۆندا که
خوێنده‌واری نه‌بوو، خوێنده‌وارێکی دڵسۆز ده‌چێته دێیه‌ک و
بڕیارده‌دا خه‌ڵکه‌که
فێری خوێندن‌کا. ده‌سه‌ڵاتدارێک که فێربوون و تێگه‌یشتوویی
خه‌ڵک له به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیدا نابینێ و تازه‌ش ناتوانێ به‌زۆر
خه‌ڵکه‌که مه‌جبوور بکا واز له خوێندن بێنن و مامۆستا له
دێ ده‌رکا،
ڕێگایه‌کی دیکه ده‌گرێته
به‌ر
و له
نێو
دێ‌دا بڵاوی ده‌کاته‌وه
که
مامۆستا ساخته‌چییه
و
درۆزنه
و
کڵاو له‌سه‌ر
خه‌ڵک
ده‌نێ. سه‌ره‌نجام
خه‌ڵکی دێ به
قه‌ناعه‌ت
ده‌گه‌یه‌نێ کۆببنه‌وه و بۆ درۆ‌و ڕاستی، مامۆستا تاقی
بکه‌نه‌وه. خه‌ڵک که کۆده‌بنه‌وه
له
پێش
چاوی ئه‌وان
به مامۆستا ده‌ڵێ بنووسه:
"مار"، ئه‌ویش ده‌ینووسێ. ئه‌وجار بۆخۆی هه‌ڵده‌ستێ
و وينه‌ی مارێک ده‌کێشێته‌وه
و ڕوو ده‌کاته
خه‌ڵکه‌که
و
لێیان ده‌پرسێ: له‌و دووانه کامیان مارن؟ من ڕاست ده‌که‌م
یا ئه‌و؟
|