|
وه‌ڵامێكی دۆستانه به نووسراوه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌د به‌هرامی
نووسه‌ر:
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه
له رۆژانی رابردوودا بابه‌تێكی كاك ئه‌حمه‌دی به‌هرامیم
خوێنده‌وه له وه‌ڵام به كاك به‌همه‌ن عه‌لیار ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران.
چه‌ن خاڵ له‌و نووسراوه‌دا جێی سرنج بوو بۆم، بۆیه به پێویسم
زانی به‌ش به حاڵی خۆم له سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ی كاك ئه‌حمه‌د
باسی چه‌ن خاڵێك بكه‌م. جا ئه‌وه‌ش بڵێم مه‌به‌ستی من
وه‌كاله‌تی كاك به‌همه‌ن نییه و به جیات ئه‌و وه‌ڵام
ناده‌مه‌وه و پێم وایه خۆی چاكتر ئه‌توانێت وه‌ڵامی خۆی
بداته‌وه. من ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت باسی بكه‌م له دیفاع له
كۆمه‌ڵه‌دایه و پێم وایه له نووسراوه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت
هاتۆته ئاراوه كه كاك ئه‌حمه‌د و كه‌سانێكی تریش زیاتر له
هه‌وڵی ته‌بره‌ئه‌ی خۆیاندان بۆ خانه‌نشین بوونیان له
كاروباری سیاسی‌دا یان واباشترێكه بڵێم بۆ پاساوی زیاتر له
ده‌یه‌یه‌ك دووری له كۆمه‌ڵه.
1- نووسراوه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌د به‌هرامی هیچ باسێكی نه‌زه‌ری و
فیكری له خۆ نه‌گرتوه تا وه‌كوو منیش بچمه نێو وه‌ها
جه‌ده‌لێكه‌وه و له وه‌ڵام به‌و باسه‌دا وه‌ڵام بده‌مه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه كاك ئه‌حمه‌د له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌یانڵێت به‌شی
زۆری دووپات كردنه‌وی قسه‌ی ئه‌وه كه‌سانه‌یه كه به هه‌ر
هۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه نین.
2- نووسراوه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌د به‌هرامی سه‌رڕێژه له قسه‌ی
ناشیرین و تیر‌و توانج(كۆنه‌په‌ره‌ست، گوێ له‌مست،
مه‌عامه‌ڵه‌گه‌ر، گه‌وج، دواكه‌وتوو و هتد) و له ئاستێكی
گه‌لێك نزمدا قسه‌ی كردووه كه ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌و جۆره
قسانه شیاوی كه‌سێك نییه كه هه‌ر وه‌ك بۆ خۆی ده‌ڵێت له
سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا بووبێت. به‌كار هێنانی ئه‌و
ئه‌ده‌بیاته له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه به‌كار بێت نه‌ك هیچ
حه‌قانیه‌ت و جیددی بوونێك نابه‌خشێت به بیراوڕا و
روانگه‌كانی، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه نووسینه‌كه‌یشی لاواز و
بێ‌كه‌ڵكیش ده‌كات. جا سه‌یر له‌وه‌شدایه كه كاك ئه‌حمه‌د
ره‌خنه‌ی له كاك به‌همه‌نیش گرتووه كه گۆیا تووڕه‌یه، له
حاڵێكدا ترس و تووڕه‌یی سه‌رتاپای جه‌سته‌ی بێ‌رۆحی
نووسراوه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌دی داگرتووه و ته‌نانه‌ت ره‌حمی به
نامه‌یه‌كی شه‌خسی كاك به‌همه‌نیش نه‌كردووه (كه نازانم ئه‌و
نامه‌یه راسته یان نا) و بۆ زیاتر رازاندنه‌وه و نیشان دانی
تووڕه‌ییه‌كه‌ی هێناویه‌ته گۆڕێ.
3- نووسراوه‌كه‌ی كاك ئه‌حمه‌د پڕن له هه‌ڵه‌ی ئیملایی و
ئینشایی كه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی له نرخی بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و
به‌ڕیزه‌ی كه‌م كردۆته‌وه. نووسه‌ر كاتێك ده‌ست ده‌داته
قه‌ڵه‌م پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك وریای چۆن نووسینه‌كه‌ی
بێت و به سه‌ر زمان و شێوه‌ی داڕشتنی بابه‌ته‌كه‌یدا زاڵ بێت.
جێی سرنجه كاك ئه‌حمه‌د له نووسینی كتێبه‌كه‌یشیدا به
هه‌مان شێوه گوێی نه به دروست نووسینی زمانی كوردی و نه
به داڕشتنه‌كه‌شی داوه.
4- ئه‌و قسانه‌ی كاك ئه‌حمه‌د من ده‌خاته بیری كۆمه‌ڵێك له
به ناو رۆشنبیرانی كورد كه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن و ده‌ڵێن:
حیزبه‌كانی كوردستان به چه‌پ و راستییه‌وه كاریگه‌ری خراپیان
بووه له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و ئه‌گه‌ر ئه‌وان
نه‌بوایه‌تن كورد تا ئێستا شتێكی كردبوو به شتێك. ئه‌م
روانگه له ناو رۆشنبیراندا بۆ مه‌سه‌له‌ی حیزبیه‌ت له
وه‌هله‌ی یه‌كه‌مدا هه‌وڵ دانه بۆ ده‌رباز كردن و
په‌ڕانه‌وه‌ی خۆیان له به‌شداری له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و له وه‌هله‌ی دووهه‌میشدا چه‌شنێك له
تیئۆریزه كردنی شكسته. به‌ڵام كاك ئه‌حمه‌دیش سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی بۆ خۆی یه‌كێك ببوه له‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانێك له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا خه‌باتی كردووه، به‌ڵام به داخه‌وه
ئێستاكه ده‌ربڕی روانگه‌یه‌كه كه زیاتر له‌و بۆچوونه به
نزیكی ده‌زانم و گۆیا كۆمه‌ڵه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا
كاریگه‌ری خراپی بووه تا باش. جیا له‌و چیرۆكه‌ی كه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه كه چی كراوه بۆ
هه‌ستانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له ده‌یه‌ی حه‌فتادا و پاش رۆیشتنی
كۆمۆنیزمی كرێكاری كه زیاتر به موڵكی خۆی ده‌زانێت، باقی
ئه‌و مێژووه به تایبه‌ت له ساخ بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له
ساڵی 2000 به‌م لاوه هه‌مووی بۆ كاك ئه‌حمه‌د وه‌ك هه‌وری
بێ‌باران وابووه!!!
ئه‌مه‌یه كه نه‌ك من، به‌ڵكوو زۆر خه‌ڵكی دیكه‌ش دێنێته
سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئێوه به هۆی دووریتان له
كوردستان و كۆمه‌ڵه وه‌ها هه‌ڵوێستێكتان هه‌یه. ئه‌وه‌ی
راستی بێت ماڵپه‌ڕه‌كان بوونه‌ته ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه‌ك كه
ئێوه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیاری سیاسی خۆتان ده‌ده‌ن.
له هه‌ر حاڵ‌دا جیا له‌و چه‌ن خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌چمه سه‌ر
ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه و له سه‌ر چه‌ن قسه‌یه‌كی كاك ئه‌حمه‌د
روانگه‌ی خۆم ده‌رده‌بڕم.
ئه‌لف- كاك ئه‌حمه‌د له شوێنێكی نووسراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
سه‌ركرده و ده‌سته و تاقمی مه‌حفه‌لی به‌ده‌سه‌ڵات، ره‌وتی
كۆمه‌ڵه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ت و پار كرد.
كاك ئه‌حمه‌دی به‌ڕێز!
تۆ خۆت باش ده‌زانی پێش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له حیزبی
كۆمۆنیست وه‌زعه‌كه چۆن بوو. من كاتێك هاتم بۆ پێشمه‌رگایه‌تی
تۆ و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێیان چاوه‌ڕێی دوور كه‌وتنه‌وه بوون
له كوردستان و كۆمه‌ڵه (كۆچ به‌ره‌و ئورووپا). به‌ڵێ، ئێوه
رۆیشتن وحیزبی كۆمۆنیست ئه‌و شاره زل و ماڵه وێرانه ساڵانێك
بوو له دۆڵه خنجیلانه‌كه‌ی زڕگوێزدا تاك و ته‌ریك مابووه‌وه
و سه‌ری له ناو قاپووڕی خۆی‌دا بوو، چه‌ن پێشمه‌رگه‌ی گه‌نجی
كه‌م ئه‌زموونی وه‌ك ئێمه مانان ده‌بوو (به هۆی كۆچی ئێوه‌ی
پڕ ئه‌زموونی رێبه‌ره‌وه!!!) له جیات بیر كردنه‌وه له
خه‌بات له مقه‌ڕدا خه‌ریكی ته‌خته و دۆمینه بین!!!
ئه‌و به‌شه‌ی كه كاری رێكخستنی نه‌هێنی ده‌كرد (ته‌كشی پێشوو)
و خۆیشت كارت تێدا ده‌كرد به شه‌ش مانگ جارێكیش چالاكێكی
نه‌هێنی نه‌ده‌بووه میوانی. ئه‌وه‌ی باسی لێ نه‌ده‌كرا
چالاكی پێشمه‌رگانه و ناپێشمه‌رگانه بوو. هه‌ر چه‌ن مانگ
جارێكیش كاك سه‌ید براییم و سه‌لاح مازووجی به دروشمی
كرێكارانی فیلپین و برێزیل و سۆمال یه‌كگرن، گه‌ڕه‌كی لای
كانیه‌كه‌یان به حوزوری خۆیان ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه. ده‌نگی
شۆرشی ئێران(رادیۆی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه) سرووده
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناسری ره‌زازی به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی
حیزبی كۆمۆنیست قه‌ده‌غه كردبوو و ته‌نیا ئارشیوی ده‌نگه
خۆشه‌كه‌ی كاك حه‌مه‌ی كه‌ماڵی بوو كه به زمانی كوردی داوای
شۆڕشی كۆمۆنیستی له ئه‌فغانستان!!! و ئێران ده‌كرد و ئێمه‌ش
نه‌ك به هۆی شۆڕشی كرێكارانی ئه‌فغانی، به‌ڵكوو به هۆی
ده‌نگه پڕهه‌سته‌كه‌ی كاك حه‌مه‌وه چه‌ن ساتێك مووی
جه‌سته‌مان گرژ ده‌بوو و هه‌ر خێراش داده‌مركاینه‌وه.
كاك ئه‌حمه‌د ده‌زانی ئه‌و كات و پاش رۆیشتنی ئێوه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی دێرین، له حیزبی كۆمۆنیستدا هه‌ڵاتن و خۆ
دزینه‌وه له ناسنامه و هه‌ویتی كوردی شانازی بوو و بایه‌خ
دان به ناسنامه و هه‌ویه‌تی كوردی عه‌یبه بوو؟
ده‌زانی كه كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران) له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك پێوه‌ندی نه‌مابوو و رێگای
دوورمان ته‌نیا سه‌ردانی عه‌ره‌به‌كانی حیزبی شیووعی عێراق بوو
(كه مقه‌ڕه‌كه‌یان له پاڵ خۆماندا بوو)؟
كاك ئه‌حمه‌دی به‌ڕێز، به‌ڵێ ئه‌وا بوو كه كۆمه‌ڵه بڕیاری
ساخ بوونه‌وه‌ی خۆی‌دا و بۆ جارێكی دیكه كۆمه‌ڵه هاته‌وه
سه‌ر زاری دۆست و دوژمن.
كاك ئه‌حمه‌د ده‌زانی كۆمه‌ڵه هه‌ر له یه‌كه‌م ساڵی
بووژانه‌وه‌یدا گیانی وه‌به‌ر هێزی پێشمه‌رگه هێناویه‌وه و
چالاكی پێشمه‌رگانه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستی
پێكرده‌وه؟ ده‌زانن رێكخستنه‌كانی نه‌هێنی كۆمه‌ڵه (زاگرۆس)
سه‌ر له نوێ رێكخرایه‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له لاوانی
شۆرشگێڕی كورد له به‌شی رێكخستنی نه‌هێنی بوێرانه و له
نه‌بوونی ئێوه‌شدا به كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوون؟ ده‌زانن هه‌ڵو
و چیا و سه‌ركه‌وت و سالار وساسانی ئالی كه‌نعان و ئیسماعیل
محه‌مه‌دی و هتد، هه‌ر دوای بووژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و له پێناو
رێبازی كۆمه‌ڵه‌دا ئیعدام و شه‌هید كران؟ ده‌زانن له‌م چه‌ن
ساڵه‌ی رابردوودا به ده‌یان كه‌س له سه‌ر كۆمه‌ڵه ره‌وانه‌ی
به‌ندیخانه كران و ئێستاش به‌شێكیان له ژێر گوشاری
ده‌وڵه‌تدان؟ ده‌زانن كۆمه‌ڵه یه‌كه‌م حیزب بوو كه رادیۆ و
تلویزیۆنی ساتلایتی دانا؟ ده‌زانن ئاسۆی رۆژهه‌ڵات به چه‌ندین
هه‌زار دانه ده‌چێته‌وه كوردستانی رۆژهه‌ڵات؟ ده‌زانن ئێستا
زۆر كه‌س و لایه‌ن پێیان خۆشه كۆمه‌ڵه سه‌ردانیان بكات و
سه‌ردانی كۆمه‌ڵه بكه‌ن و پێوه‌ندییه‌كان جۆش دراونه‌ته‌وه؟
ده‌زانن بۆنه‌كانی كۆمه‌ڵه(26ی رێبه‌ندان، 31ی جۆزه‌ردان، 27
ره‌شه‌مه و هتد) له كوردستان ئه‌م چه‌ن ساڵه به گڕ وتینێكی
تره‌وه رێزیان لێ گیراوه؟ ده‌زانن له راپه‌ڕینه‌كه‌ی
هاوینی 1384دا كۆمه‌ڵه ته‌نیا هێزێك بوو پێشمه‌رگه‌ی
نارده‌وه ناو خه‌ڵك و زۆرترین كاریگه‌ری بوو له سه‌ر ئه‌و
راپه‌ڕینه (به‌ڵگه‌ی پێویست له به‌رده‌ستدایه)؟
بێشك ئه‌گه‌ر خۆیشتان له كوردستان و كۆمه‌ڵه دوور بووبێتن
به‌ڵام تا ئاستێك هه‌ر ئاگادارن و به‌شێكیتان له خه‌ڵكی دیكه
بیستووه. راستی باسی كوردستان‌م كرد. كاك ئه‌حمه‌د كوردستان
زۆر گوڕاوه. دانیشتوانی كوردستانی ئێران ئێستا گه‌یشتوونه‌ته
10 میلیۆن كه‌س، شار‌و ئاواییه‌كان گه‌وره‌تر بوونه‌ته‌وه و
خه‌ڵك زۆر وشیارترن له من و تۆ و زیاتر له جارانیش كۆمه‌ڵه
ده‌ناسن و زیاتر له ئێوه نزیكن به كۆمه‌ڵه و له نزیكه‌وه
ئاگاداری چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ن و هاوكاری ده‌كه‌ن.
ب- كاك ئه‌حمه‌د له شوینێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌یدا به كاك
به‌همه‌نی عه‌لیار ده‌ڵێت: ئه‌مه باسێكی كراوه‌ی سیاسییه،
قسه له سه‌ر بیروباوه‌ڕێكی ره‌هایه كه كۆمه‌ڵه‌ی له سه‌ر
بونیاد نرا.....
كاتێك چاوم به وشه‌ی ره‌ها كه‌وت سه‌رم سووڕ ما له‌وه‌ی كه
كاك ئه‌حمه‌د چۆن ئه‌م وشه‌ی چه‌سپاند به كۆمه‌ڵه‌وه. ره‌ها
هه‌مان وشه‌ی موتڵه‌قی فارسییه. بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵه كه‌ی
موتڵه‌ق بووه؟ كێ ئه‌مه‌ی وتووه له كۆمه‌ڵه‌دا؟
ئه‌وه‌ی من بزانم و خویندبێتمه‌وه و بیستبێتم كۆمه‌ڵه هیچكات
راونگه‌یه‌كی ره‌ها و داخراوی نه‌بووه و هه‌میشه له
روانگه‌ی واقیع بینییه‌وه روانیویه‌ته كۆمه‌ڵگا و
لێكدانه‌وه‌ی هه‌بوه. لانی كه‌م ئه‌و ساڵانه‌ی تۆ باسی
ده‌كه‌ی كۆمه‌ڵه حیزبێكی ماركسیست بووه و له فه‌لسه‌فه‌ی
ماركسیزمیشدا باوه‌ڕمه‌ند بوون به گۆڕان ئه‌سڵێكی بنه‌ڕه‌تیه
و هه‌ر به‌م پێیه و له‌و روانگه‌وه كۆمه‌ڵه ناتوانێت
روانگه‌یه‌كی ره‌های هه‌بێت. واته له روانگه‌ی ماتریالیزمی
مێژوویه‌وه كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام له حاڵی گۆڕان و
ته‌غییردایه (به‌ربه‌ره‌كانێی دوو چینی سه‌ره‌كی بورژوازی و
پرولتاریا) و كاتێكیش بڕوات به گۆڕانی به‌رده‌وام هه‌بێت،
ئیتر ره‌ها بوون بێ‌مانا ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی
كاك ئه‌حمه‌د كه زیاتر ئایدیالیسته‌كان له خۆ ده‌گرێت و
ئه‌وان بڕوایان به ره‌هایی و موتڵه‌ق بوونی روانگه‌كانی خۆیان
بووه و سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه‌یان كتێبه ئاسمانیه‌كان و
وته‌ی پیاو چاكانی ئایینی بووه.
كه وابوو داداشینی وشه‌ی ره‌ها بۆ كۆمه‌ڵه ناتوانێت شتێكی
راست بێت و هیوادارم كاك ئه‌حمه‌د ته‌نیا به هۆی ماندوو بوون
له كار‌و كاسپی رۆژانه‌وه تووشی ئه‌م هه‌ڵه بووبێت.
ج- كاك ئه‌حمه‌د به‌هرامی له شوێنی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌یدا
ده‌ڵێت: هۆی چییه حیزبی كۆمه‌ڵه په‌نای بردۆته ئه‌و هێز و
ده‌سته و تاقمه نامۆ و دژی ئازادییانه؟ حیزبی عه‌ره‌بی
ئه‌هواز، كه ئێستا ئه‌ندامی كۆنگره‌ی خه‌ڵكه‌كانی ئێرانه و
شه‌ریكی سیاسی ئێوه‌ن له‌و كۆنگره‌یه‌دا. ئه‌وانه بیست و چه‌ن
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراق، دایمه‌زراند و هتد.
كاك ئه‌حمه‌دی به‌ڕێز، سه‌ره‌تا بۆ زیادكردنی مه‌علووماتی خۆت
ئه‌و كۆنگره‌یه نێوی كۆنگره‌ی خه‌ڵكه‌كانی ئێران نییه،
به‌ڵكوو نێوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه. خه‌ڵك و
نه‌ته‌وه دوو چه‌مكی لێك جیاوازن و هه‌ر كامه‌یان تاریفی
جیاواز به خۆی هه‌یه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڵێت خه‌ڵكی ئێران
كێشه‌یه‌ك نییه چونكوو خه‌ڵك به واتای دانیشتوانی وڵاتێك
به‌كار ده‌برێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت نه‌ته‌وه‌ی ئێران
ئه‌وه ئیتر ده‌چێته خانه‌یه‌كی تره‌وه و تێرمێكی سیاسی
دیكه‌ی مه‌به‌ستدار دێته ئاراوه. چونكوو ئێران له یه‌ك
نه‌ته‌وه پێك نایه‌ت و فره نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران (كورد،
به‌لووچ، ئازه‌ری، عه‌به‌رب، توركمه‌ن، فارس) ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێت. به هه‌ر حاڵ مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه كۆی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ئه‌توانن خه‌ڵكی ئێران بن، واته
دانیشتووی ئێران بن،به‌ڵام خه‌ڵكانی ئێران ناتوانن و مه‌رج
نییه یه‌ك نه‌ته‌وه بن.
پاش ئه‌وه‌ش ئه‌وه چ ئیسدلالێكی مه‌نتیقییه كه ئه‌گه‌ر
هاتوو دو حیزبی سیاسی به هه‌ڵكه‌وت یان ته‌نانه‌ت له
زه‌رفێكا كه پڕه له لایه‌نی دیكه‌ش و ئه‌گه‌ر روبه‌ڕووی
یه‌ك دانیشتن، ده‌بنه یه‌ك؟ ئه‌مه له كام قامووسی سیاسیی‌دا
باسی لێ كراوه؟ به پێی كام پێوه‌ری سیاسی ئه‌م راڤه‌یه
ده‌توانێت راست بێت؟ خۆ نابێت ئه‌وه‌ی به زه‌ینماندا هات
تیئۆری پێداداشین و ده‌رخواردی خه‌ڵكی به‌ین.
من شتێك ده‌خه‌مه‌وه بیری كاك ئه‌حمه‌د چونكه كاك ئه‌حمه‌ك
بۆ خۆی له‌و مێژووه‌دا بووه. ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی ئه‌و
كاته‌ی شۆڕش گه‌رم و گورتریشِ بوو هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات
پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی درواسێی ئێران‌دا بوو و
حیزبه‌كانی كوردستانی باشووریش به هه‌مان شێوه و پێوه‌ندیان
له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا هه‌بوو. سه‌ر له‌به‌ری
ئه‌و حیزبانه وه‌ك پشتی جه‌بهه‌یه‌ك كه‌ڵكیان له خاكی ئه‌و
وڵاتانه وه‌رده‌گرت و بنكه و مقه‌ڕیان هه‌بوو و ته‌نانه‌ت
یارمه‌تی ..... وه‌رده‌گرت. ئه‌و كات ئێوه‌مانان بۆ له‌و
پێوه‌ندییه ناڕازی نه‌بوون؟ بۆ له مه‌ڕ ئه‌م پێوه‌ندییه
وازتان له حیزبایه‌تی نه‌هێنا؟ خۆ ئه‌وكات رژیمی گۆر به گۆڕی
به‌عس له‌و په‌ڕی دڕنده‌یی خۆی‌دا بوو، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه
كۆمه‌ڵه بوو به به‌عسی؟ به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای ئه‌و
پێوه‌ندیه‌ش ئایا هه‌میشه هه‌ڵوێستی خۆی نه‌بوو له
به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی به‌عسدا؟ جێی ئاماژه‌یه ئه‌م
به هه‌ڵوێست بوونه‌ی كۆمه‌ڵه چه‌ن جار بۆمبارانی فڕۆكه‌كانی
به‌عسیشی بۆ سه‌ر ئوردووگاكانی كۆمه‌ڵه پێوه بوو. خۆیشت
ده‌زانیت كه به‌شێك له رێبه‌رانی ئێستای كۆمه‌ڵه له‌و
كاتێشدا له رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا بوون. تۆ بڵێی ئاوا و له
پڕ گۆڕابێتن؟! ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ عه‌قڵدا ده‌گونجێك كۆمه‌ڵه
كاتێك له به‌رانبه‌ر خودی ده‌وڵه‌تی فاشیستی به‌عسدا ئاوا
جیدی و سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسووكه‌وتی كردبێت، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ
حیزبێكی ناوچه‌ی عه‌ره‌ب نشینی ئه‌هوازی ئێران‌دا خه‌ریكی
مامه‌ڵه و سات و سه‌ودا بێت؟ بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وانه له خودی
ده‌وڵه‌تی به‌عس به‌هێزتر و پڕچه‌كتر و ده‌وڵه‌مه‌نترن كه
كۆمه‌ڵه به قه‌ولی جه‌نابت له به‌رانبه‌ریاندا بووبێته
مامه‌ڵه‌گه‌ر؟!!!
ئه‌و حیزبانه‌ی كه له نێو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدڕال دا كۆبوونه‌ته‌وه، له‌م رێكخراو یان ئۆرگانه ته‌نیا
وه‌ك زه‌رفێك و وه‌ك یه‌كێك له به‌دیله‌كان بۆ داهاتووی ئێران
تێیدا كۆبوونه‌توه و كاری تێدا ده‌كه‌ن كه هه‌موویان بڕوایان
به رووخانی كۆماری ئیسلامی هه‌یه و له پاڵیشیدا بڕوایان به
سیسته‌می فیدڕالی هه‌یه بۆ ئێران. جا تۆ یان هه‌ر كه‌سێكی
دیكه كه بڕوای به فێدرالیزم نه‌بێت ئه‌وه قسه‌یه‌كی
دیكه‌یه و ده‌كرێت له‌و باره‌وه ده‌رگایه‌ك بكه‌نه‌وه بۆ
قسه‌وباسی زیاتر و من به‌ش به حاڵی خۆم ئاماده‌م بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته. له‌وه‌دا كێشه‌یك نابینم كه جه‌نابت یان هه‌ر
دڵسۆزێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به‌و په‌ڕی
جیدیه‌ته‌وه ده‌ست بده‌نه باسێكی نه‌زه‌ری و جیددی ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر هیچ كام له سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌شتان قه‌بووڵ
نه‌بێت. به‌ڵام نه‌ك باسێك كه پڕ بێت له بوختان و تۆمه‌ت
هه‌ڵبه‌ستن كه خوێنه‌ر ماندوو بكات و مه‌جال بۆ باس و راوێژ
نه‌هێڵێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش له كوێ و كه‌ی كوڕنووش بۆ كوڕی شا براوه؟
ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ی جه‌نابت راست بێت ده‌بوو ئێستاكه
كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئارادا نه‌بووایه و 1348 نه‌بوایه‌ته
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤێك.
ده‌بوو هه‌ر ئه‌و كات دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه له جیات
خه‌بات كڕنووشیان ببردایه و ناچارم دووپاتی بكه‌مه‌وه چه‌ن
كه‌س له‌و هاوڕێیانه‌ی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه (پێش رووخانی رژیمی
په‌هله‌وی)ئێستا هه‌ر له كۆمه‌ڵه‌دا ماوو و له كوردستان و
نزیك كۆمه‌ڵه خه‌ریكی خه‌باتن.
تۆزێك ویژدان، نه‌ختێك ئینساف!!!
د- وه‌ك خاڵی كۆتایی یه‌ك نوكته ماوه كه بۆ زانیاری شه‌خسیی
كاك ئه‌حمه‌د روونی ده‌كه‌مه‌وه.
كاك ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: گوێ له سروودی ره‌سمی كۆمه‌ڵه بگرن،
كه هه‌ر زووزوو وه‌ك سروودی ره‌سمی حیزبی كۆمه‌ڵه، له
ته‌لویزیۆنی رۆژهه‌ڵات، رادیۆكانتان، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی هاوڕێیانی
گیانبه‌خت كردوو بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م سرووده ئاوا نووسراوه...
با پشت له مێژووی ناڕه‌وا كه‌ین،
روو له رێگای هه‌ستانه‌وه بكه‌ین
كاك ئه‌حمه‌دی به‌ڕێز داوا ده‌كه‌م ئه‌م ئێواره‌ش له‌گه‌ڵ
كرانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی تی وی جارێكی دیكه گوێ بگره‌وه له
سروودی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه.
یه‌كه‌م: ئه‌و سرووده ناڵێت با پشت له مێژووی ناڕه‌وا
بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌ڵێت: پشت له مێژووی ناڕه‌وا كه‌ن.
ئه‌وه‌ڵه‌ن وشه‌ی "با"ی هه‌ر تێدا نییه و دوای ئه‌وه‌ش كه‌ین
و كه‌ن جیاوازن له مانادا. ئه‌گه‌ر گوترابا كه‌ین قسه‌كه‌ی تۆ
راست بوو و كۆمه‌ڵه خۆیشی ده‌گرته‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌ڵێ
كه‌ن رووی قسه‌ی له خه‌ڵكه. كه‌واته مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
بڵێت خه‌ڵكی كوردستان پشت له‌و مێژووه ناڕه‌وا بكه‌ن كه پڕه
له سته‌م و چه‌وسانه‌وه و ناعه‌داڵه‌تی.
دووهه‌م: ناڵێت روو له رێگای هه‌ستانه‌وه بكه‌ین، به‌ڵكوو
ده‌ڵێت: روو له رێی هه‌ستانه‌وه. كاك ئه‌حمه‌د ئه‌و
بكه‌ینه‌ت له كوێوه هێناوه؟
به‌ڕێزم ئه‌و به‌یته‌ی دووهه‌م له درێژه‌ی به‌یتی
یه‌كه‌مدایه. واته كاتێك ده‌ڵێت: خه‌ڵكی كورد پشت له مێژووی
ناڕه‌وا كه‌ن، بۆیه له درێژه‌دا بانگه‌شه بۆ هه‌ستان و
خرۆشان ده‌كات به دژی ئه‌و مێژووه‌ی كه كورد خۆشی لێ
نه‌دیوه و ده‌ڵێت: روو له رێی هه‌ستانه‌وه. دواتر و له
درێژه‌دا ده‌ڵێت: وه‌رنه ریزمان وه‌رنه ریزی كۆمه‌ڵه‌ی
خۆتانه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه بێت كه كاك ئه‌حمه‌د له‌و
شێعره تێگه‌یشتووه، درێژه‌ی سرووده‌كه كه ده‌ڵێت: وه‌رنه
ریزمان وه‌رنه ریزی كۆمه‌ڵه‌ی خۆتانه‌وه مانا نادات. چونكوو
ناكرێت به خۆت بڵه‌یت واز له مێژوومان بێنین و به دژی
مێژووی خۆیشمان هه‌ستین و دواتریش بینه ناو ریزی كۆمه‌ڵه. |