|
ميديای
ئازاد، ئه‌وه‌ی به‌و نێوه‌وه
ده‌کرێ
و مه‌ترسییه‌کانی
(به‌شی یه‌که‌م)
به‌همه‌ن عه‌لی‌یار
مرۆڤ به درێژایی مێژوو هه‌ر
ده‌سکه‌وتێکی
له
هه‌ر
بوارێک‌دا بوویه‌تی
- چ زانست، چ هونه‌ر،
چ تێکنیک، چ ئه‌ده‌ب
و ڕۆشنبیری و چ هه‌ر بوارێکی دیکه
- هه‌م
به‌چاک و هه‌م
به‌خراپ
که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه.
ئه‌و
ده‌سکه‌وتانه
هه‌م خزمه‌تیان
به گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری
کردووه
و
هه‌م
له جێگای خۆیدا زه‌ره‌ر و زیانیشیان پێگه‌یاندووه.
دۆزینه‌وه(کشف)ی
ئاسن کاری ئینسانی زۆر ئاسان کرده‌وه
و ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ی
له
ژیانیدا پێکهێنا،
به‌ڵام شمشیر و خه‌نجه‌ریشی
لێ دروست‌کرا.
گه‌شه کردنی زانست له
بواری
شیمی و پزشکیدا ژیانی نه‌وه
له‌دوای نه‌وهی
ئینسانی له
چه‌ند سه‌د
سالی ڕابردوودا له
زۆر
مه‌ترسیی گه‌وره
ڕزگار کردووه،
به‌ڵام
بۆمبی میکڕۆبی و شیمیاییش هه‌ر
له‌و
عیلمانه که‌وتوونه‌ته‌وه.
شیعر که
جوانترین هه‌سته‌کانی
ئینسانی پێ به‌یان
ده‌کرێ،
وایان لێکردووه
بۆ پێدا هه‌ڵکوتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی
خوێنڕێژیش که‌ڵکی
لێ وه‌رده‌گیرێ.
وێنه‌کێشان ئه‌و هونه‌ره‌ی
ده‌کرێ
ژیانی پێبڕازێنیه‌وه،
وێنه‌ی
صدام حوسێن و خومه‌ینی پێ له‌سه‌ر
دیواری شاران ده‌کێشنه‌وه.
نموونه‌ی دیکه‌ش زۆره
و
پێویست ناکا بچینه سه‌ر
هه‌موویان.
ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ميدياش یه‌کێک
له‌وانه‌یه.
گومان له‌وه‌دا
نیيه که
ڕادیۆ
و ته‌له‌ڤیزیۆن
و ڕۆژنامه
و
له‌و
ساڵانه‌ی دواییدا ئینترنێت و سایته ئینترنێتییه‌کان، خزمه‌تی
گه‌وره‌یان به وشیارکردنه‌وه
و بردنه‌سه‌ری
ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵک و گه‌شه پێدانی فه‌رهه‌نگ
و زانست و پێشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای
به‌شه‌ری
کردووه
و
ده‌یکه‌ن،
به‌ڵام واش نيیه
هه‌رچیی له‌و ده‌زگایانه
بڵاو
بووه‌ته‌وه
یا ده‌بێته‌وه
هه‌مووی
هه‌ر
باش بێ و قازانج بگه‌یه‌نێ.
زۆر به‌رنامه‌ی
ته‌له‌ڤیزیۆنی
هه‌یه
ئیجازه‌ی
پێنادرێ
سه‌ری
شه‌و
بڵاو کرێته‌وه.
بازرگانی به جه‌سته
و
له‌شی
ئینسان له
رێگای پۆڕنۆگڕافییه‌وه
به‌شێکی
به‌رچاوی
ميديای داگرتووه. زۆر ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه هه‌یه
که
پووڵی
ئه‌فسانه‌ییان تێدا خه‌رج
ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌کارییان
پێبکه‌ن
و ڕاستییه‌کانیان پێ
له‌خه‌ڵک
بشارنه‌وه
و
هتد.
سه‌لماندنی
ئه‌و ئیدیعایه
له
وڵاتانی
پێشکه‌وتووی
ئه‌وڕۆ که ته‌جرهبهیهکی
زۆری بواری ڕاگه‌یاندن
و ڕۆژنامه‌گه‌ری
و شێوه جۆراوجۆره‌کانی
ڕاده‌ربڕین
و مهبهستگهیاندنیان
هه‌یه،
زۆر ئاسانه.
ته‌نانه‌ت
له
وڵاتانی دنیای دواکهوتووشدا
که
ساڵهایه
حکوومه‌تیان
هه‌یه
و ده‌موده‌زگا
و ده‌سه‌ڵاتێک
کۆمه‌ڵگا
به‌ڕێوه ده‌با، سه‌لماندنی
ئه‌وه
زه‌حمه‌ت
نیه. یه‌ک
دوو ڕۆژنامه‌ی
وه‌ک
"کیهان" و سێ چوار به‌رنامه‌ی
وه‌ک
ئه‌و
به‌رنامانه‌ی
جمهووری ئیسلامی له
تهلهڤیزیۆنهکانیهوه
بڵاویان ده‌کاته‌وه
له
هه‌ر
وڵاتێک به نموونه
بێنیه‌وه،
هه‌موو
که‌س
لێت
تێده‌گا
مه‌به‌ستت
چیه.
به‌ڵام
له
کۆمه‌ڵگای
خۆمان له کوردستاندا به‌و
ئاسانییه
پاک
و پیس لێک جیا ناکرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش
له‌به‌ر
ئه‌وه
نیه
که خه‌ڵکی
کورد له خه‌ڵکانی
دیکه
ناحاڵیتره،
به‌ڵکوو
ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر
ئه‌و
هه‌لومه‌رجه مێژووییه‌ی
که تێیدا بووه.
ڕێژیمه
دیکتاتۆڕه‌کان
و ئه‌و
حکوومه‌ته
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان
به‌سه‌ر
میلله‌تی
کورددا بووه
هیچکات مه‌ودای
ئه‌وه‌یان
نه‌داوه
ئه‌و
خه‌ڵکه
بتوانێ له‌و
ئامرازانه
که‌ڵک
وه‌رگرێ
و قسه‌ی
خۆی تێدا بکا. ڕادیۆ، ته‌له‌ڤیزیۆن،
ڕۆژنامه،
چاپ، ... هه‌موو له
به‌رده‌ستی
حکوومه‌تدا
بووه
و
سانسۆڕ و بهرتهسکبوونی
فه‌زای
سیاسی نه‌یهێشتووه
کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک
بتوانن له‌و
ئیمکاناته که‌ڵک
وه‌رگرن.
له‌به‌ر
ئه‌وه
ئاساییه
ئه‌گه‌ر
خه‌ڵکی
ئێمه
له
ورده‌کارییهکان
و یاساوڕێساکانی ميديای ئه‌وڕۆ
به‌ته‌واوی
ئاگادار نه‌بێ
و بنه‌ما
و پڕه‌نسیپه‌کانی
ئه‌و
بواره
بۆی نامۆ و نه‌ناسیاو
بێ.
به‌خۆشییه‌وه
له‌و
ساڵانه‌ی
دواییدا ژماره‌یه‌ک
ته‌له‌ڤیزیۆن
و ڕۆژنامه
و
گۆڤار و ئیمکاناتی دیکه‌ی
له‌و
بابه‌ته
له
ده‌ره‌وه‌ی
سنووری ده‌سه‌ڵاتی
ڕێژیمه
سه‌رکوتگه‌ره‌کان
پێیان گرتووه
و
ئینترنێت و سایته
ئینترنێتییه‌کان
تا ڕاده‌یه‌ک
بازنه‌ی
کۆنتڕۆڵی ئه‌وانیان
پچڕاندووه
و هه‌لی
ئه‌وه
هه‌ڵکه‌وتووه
که
کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکی زۆرلێکراو قسه‌ی
دڵی خۆیان له‌و
ڕێگایانه‌وه
بکه‌ن
و ببیستن.
گومان له‌وه‌دا
نيیه
که
ئه‌وه
ده‌سکه‌وتێکی
زۆر به‌نرخه
و
بۆ پاراستن و به‌هێز
کردنی له
هیچ
حه‌ول
و کۆششێک نابێ درێغ بکرێ. ئه‌وه‌ش
ڕاسته
که
له‌به‌ر
ساوابوونی ئه‌و
ئه‌زموونه
ده‌بێ
زۆر کاڵوکرچی
و که‌موکووڕییان
له
به‌رچاو
نه‌گیرێ
و پێیان ببه‌خشرێ. به‌ڵام
هه‌موو
ئه‌و
ڕاستییانه
نابێ
تووشی خۆشباوه‌ڕی
و ساویلکه‌یی
سیاسیمان کا و ئه‌گه‌ری
خراپه
و
پیلانی دوژمنانمان له‌و
ڕێگایه‌وه
له
بیر
به‌رێته‌وه.
زه‌مینه
بۆ ده‌ستتێوه‌ردان
و چه واشهکاریی
نه‌یاران
و دوژمنانی گه‌لی
کورد له
ڕێگای
ته‌نانه‌ت
ئه‌و
به‌شه‌ش
له
ميديای
کوردیه‌وه
زۆر ئاماده‌یه.
ئێمه
ده‌بێ
لایه‌نه
لاوازه‌کانی
کاری خۆمان بناسین و چاره‌سه‌ری
بۆ بدۆزینه‌وه
نه‌ک
ئه‌وه‌ی
گوێی لێبخهوێنین
و خۆی لێ ببوێرین. دوژمنانی ژیر و به ئه‌زموونی
ئێمه
ئه‌و
لایه‌نه
لاوازانه
به‌باشی
ته‌شخیس
ده‌ده‌ن
و که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌گه‌ر
به
چاوی واقیعبینی سه‌رنج
بده‌ینه
سه‌ر
ميديای کوردی و پوخته‌یی
و چۆنیه‌تیی
کاری ئه‌و
که‌سانه‌ی
له‌و
بواره‌دا
کار ده‌که‌ن،
هه‌ڵسه‌نگێنین،
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ:
له
خۆشبینانهترین
حاڵه‌تدا
زۆر زیاتر له
نیوه‌ی
ئه‌و
که‌سانه‌ی
له‌و
بواره‌دا
کار ده‌که‌ن،
زۆر زیاتر له
نیوه‌ی
یاسا و ڕێسا و بنه‌ما
و پڕه‌نسیپ
و ورده‌کارییه‌کانی
ژورنالیزم و کاری ميديا هه‌ر
نازانن تا به‌ڕێوه‌ی
به‌رن.
ژورنالیزم له
دنیای ئه‌مڕۆدا
وه‌ک
ده‌رس
له
زانستگاکان‌دا ده‌خوێندرێ و له
هه‌ر
جێگایه‌ک
بڕێک قاعیده
و
قانوون حوکم بکا، ئه‌و
که‌سانه
ئیجازه‌یان
پێده‌درێ
له‌و
بواره‌دا
کار بکه‌ن
که
بڕوانامه‌ی
شاره‌زایی
له‌و
کاره‌یاندا
هه‌بێ.
به‌داخه‌وه
له
نێو
هه‌ڵسووڕاوانی بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی‌دا ئه‌و
که‌سانه‌ی
به‌ده‌رس خوێندوویانه
یا بڕوانامه‌ی
ئه‌و
کاره‌یان
هه‌یه
زۆر به‌ده‌گمه‌نن.
باسکردن له‌و
نوقسان و که‌موکووڕییه
واقیعییانه
له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی هانده‌ر
بێ بۆ ئه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانستی و فارسوتهنی
کارشناسیی
له‌سه‌ر
بکرێ و خه‌مخۆرانه
هه‌نگاو
بۆ لابردنیان هه‌ڵێندرێتهوه،
زۆر جار به
بهخۆداههڵکوتن
و بهیهکترداههڵکوتنی
نابه‌جێ
یا به
ده‌مارگرژی
له
به‌رابه‌ر
ڕه‌خنه
و
وردبوونهوهدا
جواب وه‌رده‌گرێته‌وه.
زۆر به
دهستئاواڵهیی(سخاوتمندانه)
هه‌موو
که‌س
به
ڕۆشنبیر
و ڕۆژنامه‌وان
و مامۆستا و ... نێودێر ده‌کرێ
که به‌شێکی به‌رچاوی
له
جێی خۆیدا نيیه. ئه‌و
سفهتانه
ئه‌گه‌ر
حیساب و کیتابێک له‌گۆڕێدا
بێ، هه‌مووی
پێوانه‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی
هه‌یه
و
هێنده
به
دڵخواز
ناتوانی به هه‌موو
که‌سی
بڵێی. یا زۆر جار بینراوه
ئه‌گه‌ر
بهدروستیش
ڕه‌خنه‌یه‌ک
له ڕۆژنامه‌یه‌ک،
گۆڤارێک، نووسه‌رێک
یا سایتێکی ئینترنێتی گیراوه
که
حه‌قی
نه‌بووه
فڵان
کاره
بکا یا فڵان شته
بڵاو کاته‌وه،
ڕه‌خنه‌گر
وه‌ها
که‌وتووهته
به‌ر
شاڵاوی تێنه‌گه‌یشتوویی
و ده‌مارگرژیی
بێمهنتیقی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
بهعزهکهسێک
و به شکاندنی قه‌ڵه‌م
و بڕینی زمان و له
سێداره‌دانی
بیری ئازاد و ... تاوانبار کراوه
که
ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه‌گر
نه‌ناسی
و به‌پێی
ئه‌و
فه‌زایه‌ی
بۆی ساز ده‌کرێ
قه‌زاوه‌تی
له‌سه‌ر
بکه‌ی،
پێت واده‌بێ
ئه‌وه
به‌رپرسی
به‌شی
سانسۆڕی وه‌زاڕه‌تی
ئیڕشادی جمهووریی ئیسلامییه. هه‌ردووی
ئه‌و
عهیبانه
زۆر
به‌باشی له
لایه‌ن
نه‌یاران
و دوژمنانی خه‌ڵکی
کورده‌وه
که‌ڵکیان
لێ وه‌رده‌گیرێ.
جا ئه‌و
عه‌یب
و ئیراده
ڕاسته‌قینانه
بخه‌ینه
نێو
ئه‌و
ژینگه
سیاسییه واقیعییه‌ی
که
تێکۆشه‌رانی
سیاسیی کۆمه‌ڵگای
ئێمه
به‌حیزبی و غهیریحیزبییهوه
فه‌عالییه‌تی
تێدا ده‌که‌ن:
ئێمه
له
ناوچه‌یه‌کدا
خه‌باتی
سیاسی ده‌که‌ین
که
له
حاڵیحازردا
به
قه‌د
سه‌رجه‌می
شوێنه‌کانی
دیکه‌ی
دنیا ده‌سیسه
و
پیلان و فێڵ‌و
ته‌ڵه‌که‌ی
تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ
و ده‌سته‌کانی
پشتی په‌رده
به‌شی
هه‌ره زۆری سیاسه‌تی
ناوچه‌که
ده‌گێڕن.
ئێران شه‌ڕه‌کانی
خۆی له ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌کانی
ده‌کا
و به‌ئاشکرا
له
لوبنان
و فه‌له‌ستین
و عێڕاق و هه‌رکوێیه‌ک
بۆی هه‌ڵکه‌وێ
ئاژاوه
ده‌نێته‌وه.
عێڕاق له
کۆنه‌به‌عسی
و ئه‌لقاعیده‌وه
بگره
تا
ده‌سته
و تاقمه‌جۆراو
جۆره‌کانی شیعه
و
سوننی که
هه‌ریه‌که‌یان
سه‌ریان
به شوێنێکه‌وه به‌نده،
ده‌ستی
تێوه‌رده‌ده‌ن
تا مه‌به‌ستی
خۆیانی تێدا وه‌دیبێنن.
ئه‌لقاعیدهبۆ
ئه‌وه‌ی له
عێڕاق
و ئه‌فغانستان
سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست بێنێ، له
فیلیپین سه‌ر ده‌بڕێ
و قسه‌کانی له
کاناڵی
ئه‌لجه‌زیره‌وه
بڵاو ده‌بێته‌وه و زۆر نموونه
و
به‌ڵگه‌ی
دیکه‌ش
له‌و
بابه‌ته.
کاتێک ته‌جره‌به‌ی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ئه‌گه‌ر خۆمان فریو نه‌ده‌ین له
ئاستێکدایه
که
به‌زه‌حمه‌ت
ده‌توانی
ئیدیعای ئه‌وه
بکه‌ی
له
سه‌ره‌تای
ڕێگای ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌کی
ڕاسته‌قینه
و ئه‌وڕۆییدایه
و
کاتێک نه‌یاران
و دوژمنانی ئێمه
ئه‌وانه‌ن
که
سه‌دان
فرتوفێڵ
و پیلانیان له‌سه‌ر
تاقی
کردووینه‌ته‌وه
و
هه‌موو که‌س
به‌باشی
ده‌یانناسێ، ئایا تێنه‌گه‌یشتوویی و ساویلکه‌یی سیاسی نیيه
ئه‌گه‌ر پێمان
وابێ
ئه‌وه‌ی
به
نێوی ميديای ئازاد و سه‌ربه‌خۆ
کار و هه‌ڵسووڕانی هه‌یه،
ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
خۆی ئیدیعای ئازادبوون و سه‌ربه‌ستبوون
ده‌کا
یا ئێمه
پێمان
خۆشه
ميديایهکی
ئازاد و سه‌ربه‌خۆی ڕاسته‌قینه‌مان بێ، ده‌ستی
دوژمنانی ئێمه‌ی پێ نه‌گه‌یشتبێ یا کاریگه‌ریی ئه‌و ژینگه
سیاسییه‌ی له‌سه‌ر
نه‌بێ که تێیدا ده‌ژی؟
زۆر پرسیار هه‌یه
که
ده‌بێ
به‌جیددی
به
دوای وڵامه‌کانیاندا بگه‌رێین:
- ئایا نابینرێ که
هه‌ر
له به‌شێک
له‌و
ميديایه‌وه
له‌جیاتی
دیالۆگ و باس و موبارزه‌ی فکری و نه‌زه‌ری
له‌سه‌ر مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کان، جنێودان و سووکایه‌تی پێکردن
بووه‌ته
باو؟
تاوانی ئه‌وه
ئه‌گه‌ر
هه‌مووشی
نه‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر
میدیا، به‌ڵام ده‌وری خراپی ئه‌و
به‌شه
له
میدیا له
خوڵقاندنی ئه‌و وه‌زعه‌دا
حاشای لێناکرێ.
ئه‌وه
ده‌توانێ
هه‌روا
شتێکی ئاسایی بێ؟
- ئایا نابینرێ که حه‌ول
ده‌درێ که‌سایه‌تییه‌کان
و هه‌ڵسووڕاوانی ناسیاوی سیاسی به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی
له
حیزبه‌کاندان، به هه‌ر
به‌هانه
و موناسه‌به‌تێک
که
هه‌ڵکه‌وێ
سووک کرێن و له
ئیعتیباریان
که‌م
کرێته‌وه؟
قسه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌نيیه
که ڕه‌خنه‌نه‌گیرێ،
داوای ئه‌وه‌ش
نه‌کراوه
عه‌یب
و ئیراد بۆ که‌س
داپۆشرێ، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ
ئه‌وه‌یه
که
زۆر
جار له
بوختان
بۆ
هه‌ڵبه‌ستن
و درۆسازکردنیش ده‌ست
ناپارێزرێ، هه‌ست ده‌کهی
که‌س خۆی به
به‌رپرس
نازانێ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ بیسه‌لمێنێ. ئایا یه‌کێک له
پڕه‌نسیپ
و بنه‌ماکانی
ئه‌خلاقی
ڕۆژنامه‌گه‌ری
پاراستنی حورمه‌ت
و که‌رامهتی
شه‌خسیی که‌سه‌کان
نيیه
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
به‌ته‌واوی
به
نه‌یاری
خۆشتی بزانی؟ نابینرێ ئه‌و پڕه‌نسیپه چه‌نده و چۆن
پێشێل ده‌کرێ؟
- ئه‌و
چه‌واشه‌کارییانه‌ی به
نێوی
"له‌قاودان" (افشاگری) ده‌کرێ له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ؟
مه‌به‌ستی
له‌قاودان ئاشکرا کردنی ڕاستییه‌کانه، ئه‌و ڕاستییانه‌ی
حکوومه‌تێک، حیزبێک، سیستمێک، ... یا ته‌نانه‌ت که‌سێک بۆ
مه‌به‌ستی
ناسالم و خراپ ده‌یشارێته‌وه. له‌قاودان وشیارکردنه‌وه‌ی
بیروڕای گشتییه
بۆ ئه‌وه‌ی پێش به
مه‌به‌ستی
ناسالمی پشتیپه‌رده
بگیرێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جار له
نێو
ئه‌و نووسراوانه‌دا که
به
مه‌به‌ستی
له‌قاودان بڵاو ده‌بنه‌وه، ده‌بینرێ،
ئه‌وه‌یه که
به‌شێکی
به‌رچاوی
ئه‌وه‌ی
ده‌کوترێ و ئیدیعا ده‌کرێ له
بنه‌ڕه‌تدا ڕاست نیيه، زۆر جار بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو
– نه‌ک ئاشکراکردنی ڕاستییه‌ک – ته‌نیا ئه‌و
به‌شه
له حه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌ک
که
مه‌به‌ستی
ئه‌وان دابین ده‌کا باس ده‌که‌ن
و باقییه‌که‌ی که
به‌زه‌ره‌ریانه
ده‌یشارنه‌وه،
زۆر جار – به‌ڕاست یا به‌درۆ - شتێک ده‌بیسترێ، نووسه‌ر
بۆخۆشی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی
پێوه‌ده‌نێ
و بڵاوی
ده‌کاته‌وه.
ئه‌و چه‌شنه
بڵاوکراوانه
ڕاستییه‌کان
ئاشکرا ناکه‌ن،
به‌ڵکوو بیروڕای گشتی له‌سه‌ر ڕاستییه‌کان به
لاڕێدا
ده‌به‌ن. چه‌نده
عه‌قڵ ده‌یگرێته‌وه
هه‌موو
ئه‌و کارانه
(که
به‌داخه‌وه
که‌میش نین) له‌ڕووی
لێنه‌زانین
و هه‌ڵه
و که‌مئه‌زموونی
بێ؟ ئایا به‌ڕاستی ده‌توانین
دڵنیا بین ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی تێدا نیه؟
- له
چه‌ند
سایتێکی ئینترنێتیی دیاریکراوه‌وه
پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی
بێپسانه‌وه‌ی
دوژمنکارانه
به
دژی
به‌شێک له‌حیزب
و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کرێ. ئه‌و پڕۆپاگه‌نده‌یه
به‌ئاشکرا
پێیه‌وه
دیاره
بیرلێکراو و به‌مه‌به‌ست
به‌ڕێوه
ده‌چێ.
له‌و
پڕۆپاگه‌نده‌یه‌دا:
گیروگرفت و ڕووداوه
نێوخۆییه‌کانی
حیزبه‌کان – که
به‌داخه‌وه
له
یه‌ک
دوو ساڵی ڕابردوودا که‌م
نه‌بوون - زۆر جار گه‌وره‌تر و خراپتر له‌وه‌ی
که
هه‌ن
نیشان ده‌ده‌رێن.
هه‌رچه‌ند
خۆیان به
ڕواڵه‌ت
بێلایه‌ن هه‌ڵده‌خهن
به‌ڵام له گێڕانه‌وه‌ی خه‌به‌ر
یا باسکردنی ڕووداوی نێو ئه‌و حیزب یا لایه‌نه‌ی که مه‌به‌ستیانه
له
به‌رچاوی
خه‌ڵک ڕه‌شی
که‌ن، هه‌رچیی پێیان خۆش بێ له
هه‌واڵ
و بابه‌ت
و نووسراوه، له
هه‌موو جێیه‌که‌وه
و له
زمانی هه‌موو که‌سه‌وه
له‌سه‌ر
سایته‌که‌یان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه
به‌بێ
ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت
ته‌له‌فونێک له
خودی
حیزب یا لایه‌نه‌که‌ش
بکه‌ن
و درۆ و ڕاستیی مه‌سه‌له‌که
جارێک
له‌وانیش بپرسن.
چۆنیه‌تیی داڕشتنی ئه‌و
هه‌واڵ
و بابه‌تانه‌ی که
له‌سه‌ر
ئه‌و ڕوداوانه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه
ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر
درۆ و بوختانیشی تێکه‌ڵ
نه‌که‌ن
– که
به‌داخه‌وه
به
لێشاو
ده‌یکه‌ن
– چه‌واشه‌کارانه‌یه
و
سه‌رنج له‌سه‌ر
حه‌قیقه‌تی
مه‌سه‌له‌که
به
لاڕێدا
ده‌با و به‌ره‌و
ئه‌و
جێگایه‌ی
ڕاده‌کێشێ که
مه‌به‌ستی
نووسه‌ر
یا سایته‌که‌یه. (له درێژه‌ی ئه‌و
باسه‌دا
نموونه
له‌و چه‌واشه‌کارییانه
ده‌هێنمه‌وه.)
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی
نووسه‌رانی
ئه‌و
هه‌واڵ
و بابه‌تانه
و سایته‌که‌ش
ڕه‌شبینی
و به‌دگومانی پێکهێنان له
سه‌ر
ئه‌و حیزبه
یا
حیزبه سیاسییه‌کان به‌گشتییه، نه‌ک
ئاگادار کردنه‌وه‌ی
بیروڕای گشتی له‌و
ڕوداو یا ڕووداوانه.
له ئاکامی ئه‌و
چه‌شنه
پڕۆپاگه‌نده‌یه‌دا
زۆر جار بینراوه نه‌تیجه‌یهکی
که
نووسه‌ری
بابه‌ته‌که
گرتوویه‌تی یا له‌و ژێرنووسانه‌ی له
دوای
بابه‌ته‌کان
ده‌نووسرێن،
وه‌رگیراوه،
ئه‌وه بووه که
گۆیا حیزبایه‌تی باوی نه‌ماوه، ئه‌و حیزبانه باویان نه
ماوه،
تێکۆشانی رێبه‌ران
و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌و
حیزبانه
له
پێناو قازانجی شه‌خسیی
خۆیاندا بووه
یا هه‌یه
و
... .
لێره‌دا
پێم خۆشه
بڕێک
له
باسه‌که
دوور
که‌ومه‌وه
وزۆر
به کورتی چه‌ند
قسه
له
جوابی ئه‌و بۆچوونانه‌دا
بکه‌م. دواتر ده‌گه
ێمه‌وه
سه‌ر
باسه‌که:
خه‌باتی
سیاسی له
ڕێگای
کاری حیزبییه‌وه
جیددیترین
و کاریگه‌رترین
ڕێگای گه‌یشتن
به‌و
ئامانجانه‌یه
که
تێکۆشه‌رێکی
سیاسی ده‌یه‌وێ
پێی بگا. ئه‌وه
نه‌ک
هه‌ر
له
کوردستان،
له
هه‌موو
دنیا وایه.
حیزبه
سیاسییه‌کان
به
هه‌موو
ئه‌و
که‌موکووڕییانه‌شه‌وه
که
بوویانه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ
بێ، کۆڵه‌که‌ی
ئه‌سڵیی ئه‌و خه‌بات
و موبارزه‌یه‌ن
که
له
کوردستاندا
هه‌یه.
ئه‌وانه‌ی وا به‌ئاسانی
له‌و
نووسراوانه‌دا
بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
حیزبه
سیاسییه‌کان
ده‌ده‌ن
یا هه‌رزه‌کار
و که‌مئه‌زموونی
سیاسین و تێیناگه‌ن
ده‌وری
ئه‌و
حیزبانه
له‌و
خه‌باته‌دا
چیيه (ئه‌ڵبه‌ته
له‌و
حاڵه‌ته‌شدا
لێنه‌زانین
هێنده
هونه‌ر
نیيه
و
ئه‌وه‌ی
له
شتێک
نازانێ له‌پێشدا فیری بێ و ئه‌وجار
قسه‌ی
لێ‌بکا
باشتره)،
یا ئه‌گه‌ر
بزانن و به‌وه‌شه‌وه
شتی
وا بنووسن، ده‌بێ وردبین بی و وه‌دوای که‌وی
تا بزانی ئه‌و
هه‌ڵوێسته
له‌کوێوه
ئاو ده‌خواته‌وه.
سه‌باره‌ت
به
هه‌ر
حیزب و لایه‌نێکی
سیاسی تا ئه‌و جێگایه‌ی که لێکدانه‌وه
له‌سه‌ری
ئه‌وه‌یه
که مان و بوونی له
خزمه‌ت بزووتنه‌وه که
و
ئه‌و خه‌باته‌دایه
که
له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا
ده‌کرێ،
ڕه‌خنه لێگرتن و خستنه‌به‌رچاوی
که‌موکووڕییه‌کانی
ده‌بێ به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردن و دڵسۆزانه
و بۆ وه‌لانانی
عه‌یب و ئیراده‌کانی
بێ، نه‌ک بۆ لاوازکردن و بێئیعتیبارکردن
و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
زه‌حمه‌ت
و خزمه‌تی
تێکۆشه‌ران
و هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی نێو حیزبه
سیاسییه‌کان
چ وه‌ک حیزب به‌گشتی و چ وه‌ک تاکه‌که‌س،
له
خزمه‌ت
و تێکۆشانی ئه‌و که‌سانه‌ی
که له ڕێگای غه‌یری
حیزبییه‌وه
خه‌باتی سیاسی‌یان کردووه، نه
که‌متر
بووه‌و
نه
که مبایختر.
له‌به‌ر ئه‌وانه
و
به
زۆر ده‌لیلی دیکه‌ش حیزبه
سیاسییه‌کان
و تێکۆشه‌ران
و هه‌ڵسووڕاوانیان ده‌بێ
زۆر قورسوقایم
دیفاع له
خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان و ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی له
بزووتنه‌وه‌که‌دا هه‌یانه
بکه‌ن و مه‌ودا
نه‌ده‌ن
ڕه‌نج
و زه‌حمه‌ت
و ده‌ور و نه‌قشیان
وا به‌ئاسانی
له
لایه‌ن
هه‌ر
زڕه‌تێکۆشه‌رێکه
وه
بێ‌بایخ بکرێ و به نووکه
قه‌ڵه‌می هه‌ر قوڵه‌نووسه‌رێکی نامه‌سئوول بڕیاری
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
حیزبه‌که‌یان
بدرێ. به‌ڕاستی
له‌گه‌ڵ ده‌مارگرژیی حیزبی و چاونووقاندن و گوێکپکردن
له
به‌رابه‌ر
ڕه‌خنهی
به‌جێ له
که‌موکووڕیی
حیزبه‌کان نیم، به‌ڵام پێشم
وانیيه ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌قه‌یه‌ک بۆ شۆڕش ناڕێژن و حازر
نین مایه‌یه‌کی له
خۆیان
بۆ دابنێن، ده‌بێ
هێنده
بڕیارده‌ری
بزووتنه‌وه‌که
و
چاره‌نووسی حیزبه‌کان
بن. به‌تایبه‌ت
که
له
دوو
سێ ساڵی ڕابردوودا حیزبه
سیاسییه‌کان
تووشی گیروگرفتی جیددیی نێوخۆیی هاتوون و به‌داخه‌وه‌ڕووداوی
زۆر ناخۆش و چاوه‌ڕواننه‌کراو
له
نێویاندا
ڕووی داوه، ده‌بێ
زۆر وشیارتر بن که
ئه‌و
وه‌زعه متمانه‌به‌خۆیان
لێنه‌ستێنێته‌وه
و
ئه‌وه‌یان له
بیر
نه‌باته‌وه
که
وه‌زعییه‌تی
ناله‌باری
ئێستای حیزبه‌کان ده‌توانێ باشترین هه‌ل
بێ بۆ ئه‌وه‌ی
که‌سانی
نامه‌سئوول،
به‌زیو
و هه‌لپه‌رست یا دوژمنانی سوێندخواردووی خه‌لكى كورد
زیاترین
که‌ڵکی لێوه‌رگرن
و زیانی گه‌وره بگه‌یه‌نن.
له‌و پێناوه‌دا
تێکۆشه‌رانی سیاسیی دڵسۆز و خه‌مخۆری بزووتنه‌وه
و
شۆڕشیش که له
ده‌ره‌وه‌ی
حیزبه‌کان و به شێوه‌ی غه‌یری
حیزبی خه‌باتی
سیاسی ده‌که‌ن،
ئه‌رکیان ده‌که‌وێته سه‌رشان و جێی خۆیه‌تی نه‌ک
بۆ پاساوهێنانه‌وه و داپۆشینی که‌موکوورییه
ڕاسته‌قینه‌کانی
حیزبه‌کان، به‌ڵکوو بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان به
مه‌به‌ستی
لاواز کردنی هێزه‌سیاسییه‌کان، یارمه‌تیده‌ریان
بن.
جۆزه‌ردانی
1387ی مه‌ی
2008
|