|
"مــاڵـپــه‌ڕی
کــۆمــه‌ڵــه"-
ئــاڵــمــان
خوێنه‌ری ڕێزدار،
'ماڵپه‌ڕی کۆميته‌ی ئاڵمانی کۆمه‌ڵه" له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی دێمۆکراسی
و فێدڕاڵيسم له ئێران و دابين‌کردنی مافی دياری‌کرنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان له گۆڕه‌پانی ڕووناکبيری و ڕۆژنامه‌وانی‌دا خه‌بات ده‌کا،
ده‌زگايه‌کی ڕاگه‌يه‌نه‌ره که نه‌ته‌نيا تێده‌کۆشێ ئێوه له گرينگترين
هه‌واڵ و ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستانی ئێران و ڕا و بۆچوونی کۆمه‌ڵه ئاگادار
بکات، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دا سه‌کۆيه‌ک بێ بۆ وت‌ووێژ و
بيروڕاگۆڕينه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی بيری بيرمه‌ندان له ئاست نيزام و
پێکهاته‌ی سياسی له ئێران له په‌يوه‌ندی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی
رزگاريخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورددا. جا بۆيه هه‌ر لێره‌وه بانگێشتی پسپۆران و
خاوه‌ن‌بيران و نووسه‌ران ده‌که‌يه‌ن، بابه‌ت و وتار و لێکۆڵينه‌وه‌کانيان
له مه‌ڕ ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناويان بردرا، بۆ ئێمه
بنێرن، بۆ وه‌ی که له‌م مێديايه بڵاويان که‌ينه‌وه و داوا له هه‌موو
ئه‌م که‌سانه‌ی تريش ده‌که‌ين که ئاواته‌خوازی
مسۆگه‌رکردنی کۆمه‌ڵگايه‌کی
ئازاد، دێمۆکراتيک و فێدڕاڵن، کۆمه‌ڵگايه‌کی دادپه‌روه‌رانه‌ن،
کۆمه‌ڵگايه‌کن که زه‌خت و زۆرداری و سه‌رکووتی پۆليسی و سياسی تێدا نه‌بێ،
کۆمه‌ڵگايه‌کن به دوور له زه‌بروزه‌نگ و توندوتيژی و چه‌وسانه‌وه‌و
سته‌می دينین، کۆمه‌ڵگايه‌که‌ن ياسامه‌ند، مرۆڤ‌سالار، سێکۆلار و لائيک،
له‌م ڕێگا ئه‌سته‌مه‌دا ياريده‌ده‌ر و هاوکار و هاوخه‌باتمان بن.
به
هيوای خزمه‌ت به گه‌ل و نيشتمان و رۆژنامه‌گه‌ری کوردی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرسی "ماڵپه‌ڕی کۆميته‌ی ئاڵمانی کۆمه‌ڵه"
بێهروز لوتفی
24ی بانه‌مه‌ڕی 1387
|