|
ستراتێژی سێ كوچكه‌ی شیعه‌گه‌رایی‌و
ئه‌گه‌ری داڕمان‌و شكستی له ناوچه‌كه
سالار پاشایی
سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ده‌مێك ساڵه له نێوان كه‌لێن‌و قوژبنی ناكۆكییه‌كان، به
كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیاسه‌تێكی پیلانگێڕانه‌و ئاژاوه‌گێڕانه
هه‌وڵی داوه وه‌ك زالوویه‌ك، نه‌یارانی سه‌ره‌كی خۆی له
ناوچه‌كه بێ هێز بكات‌و خه‌ونه شوومه‌كانی خۆی به‌دی بێنێت.
شه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی جیهانی ئیسلام و عه‌ره‌بی سووننی،
سه‌ودایه‌كی له مێژینه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له
چه‌ند ساڵی رابردوودا له ململانێی عه‌ره‌بستان‌و له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی ئه‌خیردا هاتنه كایه‌ی به‌رچاوی فاكته‌ری هێزی
ده‌ره‌كی، واته ئا‌مریكا، زۆرتر به زیانی ئێران و دۆڕان له‌م
مه‌یدانه‌دا چووه‌ته پێش. كێشه‌ی ئێسرائیل و پڕۆژه‌ی سوڵح
له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین هه‌ر به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران بۆ
پشتیوانی كۆنه‌په‌ره‌ستانه له حه‌ماس و سه‌قامگیر نه‌بوونی
ئاسایش و به‌رگرتن بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی سوڵح له نێوان
دولایه‌نه‌كه‌دا، به‌شێك له ستراتێژو سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران
له ئاستی ناوچه‌كه‌دا بووه كه تا ئێستاكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
تازه‌ترین به‌لگه‌ی سه‌لمێنه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ش بانگ كردنی
به‌په‌له‌ی خالید مه‌شعه‌ل و لێژنه‌یه‌ك به نوێنه‌رایه‌تی
حه‌ماس له چه‌ند رۆژی رابردوو له لایه‌ن خامنه‌یی بۆ تاران
بووه كه گۆیا 100 میلیۆن دۆلار پاره‌شیان پێدراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران چه‌ند ساڵێكه ته‌نانه‌ت له زمانی
لیبراڵترین لایه‌نه‌كانی نزیك به ده‌سه‌ڵات‌و
رۆژنامه‌كانیانه‌وه، پێداگری له‌سه‌ر ستراتێژی سێ كوچكه‌ی
شێعه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌هێز كردنی ده‌كه‌ن، واته
سێ لایه‌نی ئێران، شیعه‌كانی عێراق و حیزبووڵای لوبنان. كێشه‌ی
ئه‌خیری لوبنان‌و كه‌ڵه‌گایی نیزامی حیزبووڵا وه‌ك نه‌یاری
سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی لوبنان به كوشتاری خه‌ڵك و گرتنی به‌شێك
له به‌یروت عاڵه‌م ئاشكرا هه‌ر به پیلانی ئێران به‌ڕێوه چوو
و هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ساز بوو. كێشه‌كه ته‌نیا به
ده‌خاله‌تی یه‌كییه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌ب‌و پشتیوانی ده‌ره‌كی و
كۆنفرانس گرتن گه‌یشته ئه‌نجامی ته‌وافق و لیك نزیك
بوونه‌وه. هه‌ڵبژاردنی "میشێل سوله‌یمان" وه‌ك سه‌رۆك كۆماری
ئێستای لوبنان له چه‌ند رۆژی ئه‌خیردا، ده‌ره‌نجامی به‌رچاوو
پۆزێتیڤی هه‌موو ئه‌م ته‌وافوقانه بووه كه خۆی به‌سه‌ر
فه‌زای سیاسی له‌رزۆك‌و پڕ له دڵه‌ڕاوكێی لوبناندا سه‌پاند.
دیاره ئه‌م بێ ده‌نگ كردنه سه‌ره‌تاییه‌ی حیزبولڵا زۆر به
كه‌یفی ئێران نه‌بووه‌و هه‌ر ئێستاش راگه‌یاندنه‌كانی ئێران
كه‌وتونه‌ته ته‌بلیغاتی ته‌نانه‌ت شه‌خسیش له دژی میشێل
سوله‌یمان. ئێران ده‌یهه‌وێ به پڕچه‌ك كردن‌و پشتیوانی
گه‌وه‌ری مادی‌و خه‌ت پێدان به حیزبووڵڵا، به شێنه‌یی
ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی كه‌ڵه‌گایی نیزامییه‌وه بۆ
لایه‌نی حیزبووڵڵا قورغ كات‌و بیكاته هێزی سه‌ره‌كی، دیاره
له سۆنگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئێران، ئه‌م باشترین رێگه‌یه
بۆ خزمه‌تكردن به پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه.
مه‌سه‌له‌ی كێشه‌كانی عێراق و ده‌ستیوه‌ردانی ئاشكرا‌و نهێنی
ئێران بۆ كاریگه‌ری دانان له سه‌ر هاوكێشه ناوخۆییه‌كان، له
رێگه‌ی پێوه‌ندی گرتن به نوری ماڵكی و له‌لایه‌كی دیكه‌وه
گروپی تێرۆریستی موقته‌دا سه‌در، لایه‌نێكی دیكه‌ی سێ كوچكه‌ی
شیعه‌گه‌رایی كه راسته‌وخۆ یه‌ك ئامانج ده‌پێكن، پێكدنێت.
ئه‌گه‌رچی ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ئێران له‌هه‌موو بوارێكدا له‌م
دۆسیه دیاریكراوه له قاودراوه‌و به‌ڵگه‌ی تاونباری ئێران
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا خراوه‌ته روو، به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بێ ڕاڕایی، شه‌ڕی خۆیان له‌گه‌ڵ
ئامریكا‌و باقی نه‌یارنی خۆیان له عێراق هه‌ر بردووه‌ته
پێش‌و هه‌تا بۆیان بكرێت درێژه به ئاژاوه‌نانه‌وه،
به‌هێزكردنی گروپه تێرۆریستی‌و به‌گشتی شیعه‌كان ده‌كه‌ن چ
له‌و شوێنه‌ی یاسا پێداگری له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و چ له‌و شوێنی
خۆته‌قاندنه‌وه‌و ئینسان گوشتن بووه‌ته بنه‌ما بۆ ململانێی
ده‌سه‌ڵات.
به گشتی ئێران له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به سوڵح و
ته‌وافق و سه‌قامیگری هه‌رچی زیاتر له لوبنان، به ئه‌گه‌ری
سه‌قامگیری سیاسی عێراق و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی
ده‌سكرده‌كانی، هه‌روه‌ها به هێور بوونه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل
و سوریه و لایه‌نی فه‌له‌ستینیه‌كان، زۆرتر وادیاره
گه‌مه‌كه‌ی روو له دۆڕانه‌و ستراتێژی سێ كوچكه‌ی
شیعه‌گه‌رایی له‌به‌رده‌م كۆسپی گه‌وره‌دا قه‌راری گرتووه.
سه‌ودای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بۆ زاڵكردنی هه‌ژموونی خۆیان
به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سوڵحی هێمایین له
ده‌ره‌نجامی شه‌ڕی خوێناویش، وه‌ك ره‌وتێك ئه‌گه‌ری داڕمان و
شكستی سیاسه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی ئێران له ناوچه‌كه زۆرتر نزیك
ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌و له‌قاودرانی
پیلانگێڕییه‌كانی ئێرانه كه ده‌بێته بابه‌تی سه‌رزاری
راگه‌یاندنه‌كانی جیهان‌و بیروڕای جیهانی.
|