سـرودی کـۆمـه‌ڵـه

ســایتــه‌کـان

سایتـی ژنانـی کـۆمـه‌ڵـه

نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

هاوڕیێانی گیانبه‌ختکردو

ئاسـوی ڕۆژهـه‌ڵات

ڕادیـو کــۆمــه‌ڵــه

ڕۆژهــه‌ڵات تـی فی

 

 

 

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە دەربارەی

سەپاندنی  سزای  ئیعدام  بە سەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان

 

بە پێی هەواڵەکان لە چەند رۆژی رابردوودا، سەپاندنی سزای  ئیعدام بە سەر چالاکانی سیاسی مەدەنی لە کوردستان، چۆتە ئاستێکی دیکەوە.  "فەرزاد کەمانگەر" موعەلیمی کامیارانی، "ئەنوەر حسێن پەناهی" چالاکی  فەرهەنگی "فەرهاد وەکیلی عەلی حەیدەریان" بە تاوانی  موحاربەو هەوڵدان دژی ئەمنییەتی میللی، سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە. کۆڕۆکۆمەڵ رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان، هەڵسوراوانی مافی مرۆڤ چالاکانی  سیاسی مەدەنی، شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی کەمپەینی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامی ناوبراوانیان لەدژی ئەم پێشێلکارییەی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری  ئیسلامییەوە وەگەڕ خستۆە.

ئەگەرچی ساڵانێکی زۆرە ئیعدامی سیاسیی وەک سزایەکی نائینسانی بە بڕوبیاونوی جیاوازەوە لەلایەن دەزگای قەزایی رژیم دامودەزگا ئەمنییەتییەکانیەوە وەک بەشێک لە پڕۆژەی سەرکوت لە کوردستان  بەڕێوە دەچێت، بەڵام لەمانگەکانی  رابردوودا شەپۆلێکی دیکە لە سەرکوت بەتایبەت سەپاندنی سزای ئیعدام بەسەر چالاکانی مەدەنی سیاسی لە کوردستان دەستی پێکردوە. پەروەندە سازی  و پیلانگێڕی  و تاوان  داتاشین، نێوەڕۆک پاڵنەری  سەرەکی سەرجەم ئەم حوکمانەی لەخۆگرتووە.

کۆمەڵە وێڕای مەحکووم کردنی سزای  دژە ئینسانی ئیعدام بۆ ئەم چەند چالاکە مەدەنییە هەروەها وێڕای هاودەنگی  لەگەڵ کەمپەینی نێونەتەوەیی دژایەتی لەگەڵ  ئەم پێشێلکارییەی مافی مرۆڤ، خوازیاری هەڵوەشاندەوەی ئەم سزایانە ئازادنی ناوبراوانە و لە خەبات و کەمپەین بۆ ئازادى ئەوان بەگەرمى پشتیوانى دەکا.

 

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی ئێران

28ی پووشپەری 87

19ی ژوئیەی  2008

 

[240]