|
وتووێژی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی له‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌ی
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی ئێنترناسیۆناڵی سۆسیالیست
ڕۆژهه‌ڵات
تی.وی: هاوڕی عه‌بدولڵا موهته‌دێ ئه‌گه‌ر ده‌كرێ دوایین زانیارییه‌كانی
سه‌باره‌ت به گرتنی كۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست كه كۆمه‌ڵه
تێیدا به‌شداربووه‌مان بۆ باس بكه‌یت؟
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: ئه‌مه بیست و سێهه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی
ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست بوو، ئه‌م رێكخراوه، به دوای رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، گه‌وره‌ترین ریكخراوی جیهانییه. به‌و
ئه‌وندامانه‌ی كه له‌م كونگره‌یه وه‌رگیران، سه‌رجه‌م 170 حیزب له
دنیادا ئه‌ندامیه‌تی. زۆرێك له‌و حیزبانه له ده‌سه‌ڵاتدان و سه‌رۆك
وه‌زیر یان سه‌رۆك كۆماریان هه‌یه، یان ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆنی زۆر
گه‌وره‌ن، له ئوروپا، له ئامریكای لاتین، له ئافریقا و هه‌روه‌ها له
ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش تا ڕاده‌یه‌ك. كۆنگره‌ی بیست‌و سێهه‌می
ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست ئه‌مجاره له مانگی ژۆئه‌ن و ژوئیه له 30ی
مانگی ژۆئه‌ن هه‌تا 2ی مانگی ژوئیه له شاری ئاتێنی پایته‌ختی یۆنان
به‌رپا كرا. چوار تێرم یان چوار ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌م
كۆنگره‌یه‌دا، یه‌كیان له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی كه‌ش و هه‌وا و مه‌سه‌له‌ی
ژینگه بوو له دونیا وه ئه‌و مه‌ترسیانه كه له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه
له دونیا دا هه‌یه. ته‌وه‌ره‌ی دووهه‌م بریتی بوو له‌سه‌ر ئاشتی له
جیهاندا و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی له دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌ن،
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م بریتی بوو له دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی تازه بۆ ئابووری
له جیهاندا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه هه‌م په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری
له به‌رچاو بگرێت و هه‌م مه‌سه‌له‌ی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو
بگرێت به تایبه‌ت له دونیایه‌كدا كه هه‌م ئینرژی و سوته‌مه‌نی نرخێكی
زۆر باڵای هه‌یه و هه‌م مه‌وادی خۆراكیش له دونیادا گرانییه‌كی زۆر توشی
بووه. چوراه‌مین ته‌وه‌ره بریتبی بوو له مه‌سه‌له‌ی كۆچ له وڵاتانی
جۆربه‌جۆره‌وه.
ئه‌م چواره ته‌وه‌ره‌ی ئه‌سڵی بوون. زۆر كه‌س له سه‌رانی حیزبه‌كانی
هه‌موو دونیا به‌شداریان كردبوو، بۆنمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه
ده‌یناسن و لای خۆمان زۆر ناسراون، یه‌كیان به‌ڕێز مام جه‌لال بوو كه
به‌شداری كرد وه‌كوو سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان به‌شداری كرد،
له هه‌مانحالدا له م كۆنگره‌یه وێڕای ژماره‌یه‌كی تر له
كه‌سایه‌تییه‌كان وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیست
هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌م كۆنگره ئێهود باراك وه‌زیری دیفاعی ئیسرائیل
به‌شداری كرد له‌لایه‌ن حیزبی كریكاری ئیسرائیله‌وه، ئه‌ویش وه‌كوو
جێگرێكی تری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌م
كۆنگره‌یه‌دا مه‌حموود عه‌باس یان ئه‌بو مازن كه سه‌رۆكی حكومه‌تی
فه‌له‌ستینیه، ئه‌ویش به‌شداری كرد و وته‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد. كسێكی وه‌كو
ماسیمۆ دالیما كه سه‌رۆك وه‌زری پێشووی ئیتالیا بوو، له لایه‌ن حیزبی
سوسیالیست دێمۆكراتی ئیتالیا به‌شداری كرد. سه‌رۆك وه‌زیری سربستان
به‌شداری تێدا كرد. زۆریك له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرو سه‌رۆكی
ئه‌حزاب و یان هه‌یئه‌تی حیزبه‌كان له‌و وڵاته جۆربه‌جۆرانه به‌شداریان
تێدا كرد‌و له باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌وه قسه‌كرا.
بۆ ئیمه ئه‌وه‌ی گرنگه، له‌لایه‌كه‌وه بریتی بو له ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه
بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی سیاسی خۆیدا بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه گه‌وره
جیهانییه ده‌عه‌وه‌ت كرابوو و دیاره ئێمه‌ش له‌و فورسه‌ته كه‌ڵكمان
وه‌رگرت‌و له‌گه‌ڵ زۆرێك له حیزبه‌كان و هه‌یئه‌تهای سیاسی حیزبه
جۆربه‌جۆره‌كان كۆبوونه‌وه‌مان پێكهێنا و چاوپێكه‌وتنمان پێكهێنا، دیاره
ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئێره چاوپێكه‌وتنی پچوكن . له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ
ڕۆژه‌ی كۆنگره‌دا فورسه‌تی ئه‌وه نیه كه دیداری تیر‌و ته‌سه‌ل بكرێ،
به‌ڵام بۆ ئاشنایی و بۆ یه‌كتر ناسین و بۆ قسه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ
چه‌ندین حیزبی گرنگی ئوروپا و شوێنه‌كانی تر ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌مان كرد.
خاڵێكی تری گرنگ له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد بوو، ئه‌حزابی كوردی
كه له‌م كۆنگره‌دا به‌شدار بوون چ وه‌كوو میوان یان وه‌كوو ئه‌ندامی
راوێژكار یان وه‌كوو ئه‌ندامی ته‌واو، ئه‌مانه هه‌موویان له گروپێكدا
كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین حیزبی ئوروپایی به ناوی گروپی كوردی
ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست، یانی گروپی كاروباره‌كانی كورد له
ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست‌دا. له پێشدا كورده‌كان له ناوخۆماندا
كۆبووینه‌وه‌و به‌و نه‌تیجه گه‌یشتن كه ده‌بێ داوا له ئه‌نترناسیۆناڵ
بكه‌ین كه چالاكییه‌كی زۆرتر له‌حاست مه‌سه‌له‌ی كورد بنوێنێ و
ئه‌همیه‌تێكی زۆرتر بدات به‌م گروپه كوردییه‌ی خۆی و ته‌ركیب و
پێكهاته‌كه‌ی وا بگوڕێ كه ئه‌حزابی خاوه‌ن نفوزی دپَمۆكرات
وسوسیالیستی دونیا تێَیدا
به‌شدار بن و كۆمه‌ڵێك داخوازی ئاوامان دیاری كرد . داوامان لێ‌كردن و
نوێنه‌رانی ئه‌وان هاتن و له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌وه كرا. له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داخوازییه‌كانمان هه‌م به نامه پێشكه‌ش كردن‌و هه‌م
له‌گه‌ڵ خۆیاندا دانیشتین به ته‌فسیل قسه‌مان كرد. سپاسمان كردن بۆ ئه‌و
هه‌وڵانه‌ی تا ئێستا داویانه، به‌ڵام داوامان كرد كه‌له‌و به‌وڵاوه
چالاكییه‌كی زۆر زیاتر پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه. ئه‌وان
دیاره به چاوێكی پۆزیتیڤه‌وه تماشایان كرد. هه‌روه‌ها ئێمه له‌گه‌ڵ
حیزبی سوسیالیستی یونان كه ناوی پاسۆكه و سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه كه ناوی
جۆرج پاپاندرێئۆ كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیسته
پێوه‌ندیمان گرت و داوامان لێ‌كردن كه پشتگیری ئه‌و داخوازییه‌ی حیزبه
كوردییه‌كان بكه‌ن و قه‌ولیان دا كه پشتیوانی ئه‌و داخوازییه‌ی حیزبه
كوردییه‌كان بكه‌ن و به‌رز بكرێـته‌وه بۆ ئاستی هه‌یئه‌تی ره‌ئیسه‌ی
ئه‌نترناسیونال كه له مانگه‌كانی داهاتوودا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
له‌هه‌رحالدا پێموایه ئه‌ویش پێشكه‌وتنێكی چاك بوو. یه‌كێك له داواكه‌مان
ئه‌وه بوو كه گروپی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست بۆ كاروباری كوردی ئێستا
ژێر كومیته‌یه‌كه له كومیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، داوامان كرد كه
كورد بۆخۆی مه‌سئه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێویست
ناكات ژێر كومیته بێت و داوامان كرد كومیته‌یه‌كی هاوڕاو ئه‌سڵی و خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی بۆ هه‌ڵبژێردرن، ره‌نگ بێ له مانگه‌كانی داهاتوو ئه‌م
داخوازییه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێ. ئه‌مه به كورتی ده‌توانم بڵێم
سه‌ره‌كیترین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر كۆنگره‌ی ئه‌نتر ناسیونالی سوسیالیست
بوو.
له كۆتاییشدا پێویسته بڵێم یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه له‌م كۆنگره جێگه‌ی
سه‌رنج بوو، ئه‌همییه‌ت به نه‌قشی ژنان زۆر درا و به‌م پێیه په‌سند كرا
كه پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جۆر به‌جۆری ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست وا
هه‌ڵببژێردرێ كه لانیكه‌م یه‌ك سێهه‌می ئه‌و پۆستانه هێ ژنان بێت و قسه‌ی
چاك له‌و پێوه‌نده‌دا كرا له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌وه وته‌كانیان
پێشكه‌ش كرد و ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌وتنخوازی و قبوڵی ئیعتراف
كردن به مافی ژنان و هاسانكاری بۆكردنیان بۆ پۆسته گرنگه‌كانی ئه‌م
رێكخراوه‌یه‌و وه‌ئه‌ستۆ گرتنی مه‌سئولییه‌ته‌كانیان له‌م كۆنگره‌دا بوو.
ڕۆژهه‌ڵات تی وی: پێتوایه ئه‌م دانیشتن و هاوكارییه كه بۆ یه‌كه‌م جار
له ئۆرگانیزاسیوانێكی نێونه‌ته‌وه‌ییی هاتۆته ئاراوه بۆ هێزه
كوردییه‌كان و پێوه‌ندی نێوانیان چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت؟
من پێم وایه هاوكارییه‌كی باش له نێو حیزبه كوردییه‌كانی به‌شدار بوو
له‌م كونگره‌یه نیشاندرا، هه‌موان ته‌كیدیان له‌سه‌ر ئه‌و بوو كه گروپی
كوردی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست نه‌ك هه‌ر نابێ پشت گوێ بخرێ به‌ڵكو ئێمه
پێمان وابوو ده‌بێ چالاكتر و به‌هێزتر بكرێت‌و ئاسته‌كه‌شی
به‌رزبكرێـته‌وه بۆ كومیته‌یه‌كی ئه‌سڵی نه‌ك كومیته‌یه‌كی فه‌رعی یان له
ناو كومیته‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا. ئێمه ئه‌و خواسته‌مان به‌رزكرده‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی له‌م كومیته‌یه‌دا به‌شدارن، ئوروپاییه‌كان له‌گه‌ل
نوێنه‌ره‌كانیان، هاتنه نێو كوبوونه‌وه‌كه‌و ده‌عوه‌تمان كردن،
نامه‌یه‌كمان نووسی بۆ سه‌رجه‌می ئه‌نترناسیۆنال بۆ ره‌ئیس و بۆ
سكرتێره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حیزبی سۆسیالیستی یۆنان
كه ناوی پاسۆكه ته‌ماسمان گرت و ئه‌وانیش قه‌ولی هاوكاریان دا. بۆیه من
پێموایه مه‌سئه‌له‌ی گروپی كوردی له نێو ئه‌نترناسیۆنالدا پێموایه
ده‌توانێ‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێ له مانگه‌كانی داهاتوودا بچێته
ئاستێكی باشتره‌وه. ئێمه ئه‌و ته‌وزیحه‌مان بۆدان كه مه‌سئه‌له‌ی كورد
له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌ك روو له كز بوون نیه به‌ڵكو روو له
به‌هێز بوونه‌و رژ به‌ڕۆژ ئه‌همیه‌تێكی زۆرتر په‌یدا ده‌كات. كورد بێجگه
له‌وه‌ی مافی خۆیانه مه‌سئه‌له‌كه‌یان بێته ئاراوه به‌ڵام له
هه‌روڵاتێكیشدا كوردی تێدایه، كورده‌كان له هه‌مویاندا رۆلێكی پۆزیتێڤیان
له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی بۆ دێمۆكراتێزه كردنی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه قازانجه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ كورد نیه به‌ڵكو بۆ هه‌موو وڵاتانی
ناوچه‌كه‌یه. به‌گشتی پێموایه قسه‌كانی ئێمه، قسه‌ی حیسابی و دروست بوون
و چاكیشیان گوێ بۆ گرتین و ئیتر ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین. هیوادارم ئه‌و
نه‌تیجه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێ له مانگه‌كانی داهاتوو خۆی پیشان بدات.
ڕۆژهه‌ڵات تی وی: دوایین زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی جێگره‌كان و بۆ وێنه
ئه‌وه‌ی كه مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی هه‌ڵده‌بژێردرێ وه‌ك
یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆناڵ چیه؟
رێكخراوی ئه‌نترناسیۆنالیستی سۆسیالیست تا سی جێگری سه‌رۆكی هه‌یه كه له
سه‌رانسه‌ری دونیا هه‌ڵی ده‌بژێرن، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سێ جێگری
سه‌رۆكیان بۆ دیاری كردبوو كه یه‌كیان "بێ نه‌زیر بۆتۆ" بوو كه
به‌داخه‌وه له روداوێكی تێرۆریستی‌دا گیانی له‌ده‌ست دا، رێزی زۆری لێ‌گیرا
له‌م كۆنگره‌یه‌و ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگیان بۆ راگرت و مام جه‌لال خۆشی له
قسه‌كانیدا مه‌دحی كرد. مه‌سئه‌له‌یه‌كی دیكه بریتی بوو له ئه‌وه‌ی مام
جه‌لال وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكی كوردی یه‌كه‌مین جاره كه پۆستێكی ئاوا
كه‌سێك وه‌ری ده‌گرێت. سێهه‌مین كه‌سیشیان ئیهود باراك بوو كه ئێستا
وه‌زیری دفاعی ئیسرائیله و سه‌رۆكی حیزبی كاریگه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه . ئه‌م
سیانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنال
هه‌ڵبژێردران. دیاره له ئه‌مریكای لاتین و له ئوروپاش كه‌سی دیكه وه‌ك
جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران. مه‌سه‌له‌ن گۆردۆن بڕاون سه‌رۆك وه‌زیری
بریتانیا وه‌كوو یه‌كێك له جێگره‌كان هه‌ڵبژێردرا. له ئه‌مریكای لاتین
له ئه‌فریقا و له هه‌مووی چه‌ند كه‌سانێك وه‌كوو جێگری سه‌رۆك
هه‌ڵبژێردران. ئه‌م ساڵ له جیاتی سی كه‌س ته‌عاروفه‌ن سی و حه‌وت كه‌س
هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر پێشنیاری داواكراو.
|