|
بینانویه‌ک بۆ چه‌ککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان!
فارووق موده‌ره‌سی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ گه‌یشتن به ئازادی، مێژویه‌کی خۆێناوی و دوور‌و
درێژی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رڕای دانی قوربانی زۆر و نه‌هامه‌تی و چه‌شتنی
ئێش‌و ئازاری زۆر، به‌داخه‌وه هێشتا نه‌گه‌یوه‌ته ئاوات. له‌باتی
حه‌سانه‌وه و پێوانی ڕێگای پێش‌که‌وتن وێرای گه‌لانی که‌ی جیهان، هێشتاکه
ده‌سته‌و یه‌خه‌ی خه‌باتێکی دژوار‌و خوێناویه!
هه‌روه‌ک له سه‌رتادا ئاماژه‌م پێ‌کرد، مێژوی خه‌باتی گه‌لی کوردستان
دوور‌و درێژه. به‌ڵام به ڕێژه‌ی درێژایی خه‌باتی، ده‌سکه‌وتی که‌متری
هه‌بووه! ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشتر جوڵانه‌وه‌ی کورد،
عه‌شیره‌تی بووه. زۆرتر که‌سایه‌تیه‌کان ڕۆڵیان هه‌بووه! به‌ڵام به
خۆشیه‌وه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراوه‌یی یا حیزبایه‌تی، سه‌ره‌ڕای که‌م
و کوڕیه‌کانی له کوردستانیش ده‌ستی پێ‌کرد. (ساز بونی حیزبی هیوا،
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک وه حێزبی دیموکرات و دوایش کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران) توانی کار کرد و ده‌ستکه‌وتی به نرخی له
بوواری فێکری‌دا هه‌بێت.
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری هه‌روه‌ک هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانی، له چین و
توێژی جیاواز پێک هاتووه، له ئاکامدا بۆ چاره سه‌ری گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا
ڕێکخراوه‌ی جیاواز به چاره‌سه‌ری جیاواز بۆ کێشه‌کان په‌یدا ده‌بن. ئه‌مه
شتتێکی ئاساییه و ده‌بێ وابێ و یانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ حێزبی جیاوازی تێدا
بێت. چونکه به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له کۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
هه‌روها پێوسته ئاماژه به‌وه بکرێ که حیزب یانی کۆ بوونه‌وه‌ی له
ده‌وری یه‌کی ژوماره‌یه‌ک مروڤی هاوبیر بۆ به‌ڕێوه بردن و چاره‌سه‌رکردن و
داڕشتنی پلان بۆ ئه‌رکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بۆ ئێستا و بۆ داهاتو له
ڕوانگه‌یه‌ک و به‌رژه‌وه‌ندێکی تایبه‌ته‌وه.
که‌وابوو حێزب ئامرازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته له کۆمه‌ڵگایه‌کی
مودێڕندا.
له‌وانه‌یه حێزبێک له ڕوانگه‌ی که‌سێکه‌وه، به گوێره‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی باش بێت یا خه‌راپ. یاکو حێزبێک که بۆ ده‌سته‌به‌ر
کردنی ئامانجێک پێک هاتووه، نه‌توانێ به باشی یا به ته‌واوی ئه‌رکه‌کانی
به‌ڕێوه به‌رێ. زۆر که‌س ڕه‌خنه‌یان لێی بێت، که له‌م حاله‌ته‌دا یاکو
به‌رنامه‌ی حیزبه‌که باشتر‌و ڕێک‌و پێکتر ده‌کرێ و ئاڵوگۆڕی به سه‌ر دادێ،
یاکو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و یه‌کی تازه‌تر ساز ده‌بێت! به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
نه‌گۆڕه کاری تێکرایی‌و حێزبیه. جا ئه‌م که‌سانه‌ی به‌رامبه‌ر به
شیوه‌کاری ڕێکخراوی ڕاده‌وه‌ستن، چ به ئاگاداریه‌وه بێت یا کۆ
نائاگایانه، تاروپۆی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌وه‌شین‌و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاناشیسم
ده‌به‌ن! وه‌ده یا نه‌وی کۆمه‌ڵگا چه‌ک که‌ن! کۆماری ئیسلامیش له
به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌ڕیوه ده‌با و
زۆری پێ خۆشه، هه‌مو حیزبه کوردیه‌کان به ڕاست و به چه‌پیه‌وه
هه‌ڵوه‌شێنه‌وه. تا کو به ئارزوی خۆی چه‌وسانه‌وه و دادۆشینی خه‌ڵکی
کوردستان دڕیژه‌ی پێ بدا!
ئه‌و که‌سانه‌ی به گشتی هیرش ده‌که‌نه سه‌ر هه‌مو ده‌زگا حیزبیه‌کانی
کوردستان و پێش به ڕێکخراو بوونی خه‌ڵک ده‌گرن، خه‌ریکی دروست کردنی
بێ‌هیوایی و بێ‌هومێدی له ناو خه‌ڵکدان، ئه‌وانه ده‌ڵێن، هیچ ناکرێ، کورد
کورته، هه‌مو دزن، هه‌مو گه‌نده‌لن. ..
که ئاکامه‌که‌ی سه‌ردانه‌واندن و خۆبه ده‌سته‌وه‌دانه. ئه‌وانه دژی
کاری گشتی واته حێزبی و ڕێکخراوه‌یین و ده‌ڵێن کاری حیزبی هه‌روای لێ دێ!
لای ئه‌وانه دوتاکی کورد ناتوانن به یه‌که‌وه بحاۆینه‌وه، ئاسۆی
سه‌رکه‌وتن ڵێڵ ده‌که‌ن و هیوا ده‌کوژن، ئه‌وجوره که‌سانه تێکده‌رن نه‌ک
ڕه‌خنه‌گر! خۆلقنه‌رنین و له ناوده‌به‌ن!
گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگادا، ڕێگایه‌کی سه‌خت و ناهه‌مواره، ڕه‌وتێ
گۆڕانکاری له هه‌مو سات‌و کات‌دا یه‌کسان نیه، جاری وایه هێدیه و جاری
واشه توند‌و تیژ!
ته‌نیا به هێزی یه‌کگرتوو ڕێکخراومان کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و به‌ستێنی
به‌خته‌وه‌ری و دادپه‌روه‌ری ده‌ڕوا!
|