|
كۆنگره‌ی سۆسیالیست ئه‌نترناسیۆناڵ و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان
سالار پاشایی
بیست‌و سێهه‌مین كۆنگره‌ی رێكخراوی جیهانی سۆسیالیست
ئه‌نترناسیونالیستی جیهانی له سه‌ره‌تای مانگی 7ی 2008 كۆتایی به
كاره‌كانی خۆی هێنا. نزیكه‌ی 700 به‌شدار بوو به نوێنه‌رایه‌تی له 170
رێكخراوی فره‌چه‌شن و حیزبی سیاسی، كۆنگره‌یه‌كی سێ ڕۆژه‌ی چڕ‌وپڕیان
به‌ڕێوه برد. رێكخراوی جیهانی سۆسیالیست ئه‌نترناسیونال ساڵانێكی زۆره
كه له سه‌رانسه‌ری جیهان، به به‌شداری ئه‌ندامانی ره‌سمی، ئه‌ندامانی
چاوه‌دێر و میوانان، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ریكخراوه جیهانییه‌كانیان
پێكهیناوه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ر له پاراستنی ژینگه‌و به‌رگرتن به
چوونه‌سه‌روه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی هه‌تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌گه‌وره
سیاسییه‌كان‌و مافی نه‌ته‌وه‌كان‌و بنه‌بڕكردنی هه‌ژاری له جیهان، به پیی
توانا هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵبگرن.
به بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وه‌ی بچینه ناو ورده‌كارییه‌كانی كار‌و چالاكی
مرۆڤدۆستانه‌و مه‌سئولانه‌ی ریكخراوی سۆسیالیست ئه‌نترناسیۆناڵه‌وه،
ئێمه ده‌بینین كه له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، هێزه سیاسییه‌كانی
كوردستان له به‌شه جیاوازه‌كانی وه‌كوو باشوو و ڕۆژهه‌ڵات و باكوور، چ
ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان و چه ئه‌وانه‌ی هێشتا له قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستاندان، به شێنه‌یی توانیویانه رێگه‌ی خۆیان
بۆ نێو ئه‌م رێكخراوه‌یه بكه‌نه‌وه‌و پێگه‌ی خۆیان به نوێنه‌رایه‌تی
خه‌ڵكه‌كه‌یان بسه‌لمێنن. تازه‌ترین و گرنگترین روداو له‌م ده‌وره‌ی
ئه‌خیردا، هه‌ڵبژرادنی به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق و
سكرتێری یه‌كییه‌تی نیشتمانی وه‌ك یه‌كێك له جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌م
رێكخراوه جیهانییه بوو. پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه ده‌توانێ بۆ هێزه
سیاسییه‌كانی كوردستان و بۆ سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه له
كوردستان، هه‌م پێگه‌یه‌كی به‌رز و هێمایین ده‌سته‌به‌ر بكات‌و هه‌م
قورسایی هێزه كوردییه‌كان به گشتی بباته ئاستێكی دیكه‌وه.
ساڵانێكی زۆره كه بزووتنه‌ه‌وی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان، چ ئه‌و به‌شه‌ی
سه‌ركه‌وتنی به‌دژی داگیركه‌ران له عێراق به ده‌ست هێناوه‌و چ ئه‌و
به‌شانه‌ی هێشتا له‌ژێر چه‌كمه‌ی دیكتاتۆریدان، ته‌نیا و ته‌نیا به
خه‌باتی له‌بڕان نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ریی و سیاسی و هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌باتی
چه‌كدارانه‌و شۆڕشگێڕانه، قۆناغه سه‌خت‌و دژواره‌كانیان به‌ره‌وپێش
بردووه‌و له هه‌وڵی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و سه‌ودای گرتنی لوتكه
به‌رزه‌كان وه‌ك سه‌روه‌ری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌كه‌یان له مێشك
دایه. ئه‌گه‌ر بێده‌نگی ناوچه‌یی و جیهانی سالانی رابردوو نه‌ی ده‌هێشت
ئاستی به‌رفراوانی ئه‌م خه‌بات و تێكۆشانه‌ی هه‌زاران تێكۆشه‌ری ماندوویی
نه‌ناسی نێو بزووتنه‌وه‌كه به گوێی دونیا بگات، ئه‌وه گۆڕنكارییه
جیهانییه‌كان و گۆڕان له هاوكێشه‌كانی دونیادا، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا
هه‌تا هاتووه، زه‌مینه‌ی سیاسی به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه
له كوردستان‌و به دژی دیكتاتۆری ره‌خساندووه. دیاره ئه‌م به‌ستێنه‌ش
له دڵی شه‌ڕ و تێكهلچوونی نیزامی‌و به زه‌بری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و
هه‌روه‌ها خه‌باتی دیپلۆماتیك به دژی كۆنه‌په‌ره‌ستی كه‌ڵكی لێ
وه‌رگیراوه.
كرانه‌وه‌ی ده‌رگای دیپلۆماسی جیهانی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی له چه‌قی ئه‌م
گۆڕانكارییانه، ره‌نگه یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی وه‌رچه‌رخان له
مێژووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا بێت. ئه‌گه‌رچی چاره‌نووسی سیاسی هه‌ر به‌شێك
له كوردستان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و وڵاته‌ی له به درێژایی مێژووی
هاوچه‌رخ له گوڕانكارییه سیاسی‌و مێژووییه‌كان هاوبه‌ش بوون
به‌یه‌كه‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆته مه‌یدانی رمبازێنی
كۆنه‌په‌رستترین هێز ئیسلامییه‌كان‌و زه‌لهێزه‌كان و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام
مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئه‌منییه‌تی خه‌بات و ئه‌زموونی سیاسی
بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام هاوكات هاوپه‌مانیه‌تیی ستراتیژیكیش له نێوان
به‌شه‌كان و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌توانێ هه‌روه‌ك ئه‌م ساڵانه‌ی
دوایی، یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌كه
بێـت له هه‌موو بواره‌كاندا.
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له كۆنگره‌ی سۆسیالیست
ئه‌نترناسیۆنال‌و سه‌رله‌نوێ هێنانه‌گۆڕی داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد له
هه‌موو به‌شه‌كان و پێشنیاری رێگه‌چاره‌ی به‌رفراوانتری گونجاو بۆ چالێنجه
جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان چ له پانتای سیاسه‌ت‌و چ كۆمه‌ڵگاو ژینگه،
بێگومان پێگه‌ی ئه‌م هێزانه و له سه‌روی هه‌مویانه بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی كوردستان‌و ئه‌زموونی سیاسی باشوری كوردستان ده‌باته
ئاستێكی هه‌ره به‌رزتره‌وه.
كۆكردنه‌وه‌ی پالپشتی جیهانی‌و لایه‌نه پێشكه‌وتنخوازه‌كان بۆ خه‌باتی
ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان، كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی نێونه‌ته‌ویی له پێناو
به‌ره‌وپێش چوونی ره‌وتی دیفاع له عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌موو
جیهان‌و هه‌روه‌ها له كوردستان، ئه‌ركێكی جیددی هێزه سیاسییه‌كانی
كوردستانه كه له پانتای دیپلۆماسی جیهانیدا و له رێگه‌ی رێكخراوه
به‌هێزه‌كانی وه‌ك سۆسیالیست ئه‌نترناسیوناڵ، ده‌كرێت بچێته قۆناغێكی
تازه‌تره‌وه. هاوته‌ریبی خه‌باتی ره‌وای جه‌ماوه‌ری له كوردستان‌و
ناساندنی بزووتنه‌وه‌و ئه‌زموونی كوردستان له كانتێكستێكی جیهانیدا،
بێگومان دولایه‌نی لێكهه‌پێكراوی یه‌كترینه كه یارمه‌تیده‌ری رۆیشتنه
به‌ره‌و ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری و گه‌یشتن به رزگاری له‌م دۆخه
ئالۆزو پڕ له‌قه‌یرانه‌ی جیهان و ناوچه‌كه‌دا.
كۆمه‌ڵه وه‌ك هێزێكی سۆسیالیست و رادیكاڵ له كوردستان وێڕای پشتیوانی له
ئه‌زموون و خه‌باتی هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هه‌وڵ ده‌دات و
هه‌وڵی داوه به باشی ئه‌م پانتا نێونه‌ته‌وه‌یی‌و جیهانییه بناسێت و له
پیناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی
كوردستان و هه‌موو چه‌وساوه‌كانی، كه‌ڵكی دروست وه‌ربگرێت و سیاسه‌تی
گونجاو ره‌چاو بكات و به‌م پێیه هه‌نگاوی جددیتر و به‌هێزتر هه‌ڵبگرێت.
|