|
وته‌ی ڕۆژ
2008-09-29
ده‌ركردنی بڕیارنامه‌ی نوێ له‌دژی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی رژیم
پاش ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوانی‌و له‌هه‌مانكاتدا پاش ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه
له‌نێوان رووسیه‌و ئا‌مریكا له‌پێوه‌ند به قه‌یرانی گورجستان هاتبووه
ئاراوه‌و پاش ئه‌وه‌ی كه وڵاتی رووسیه كه‌مته‌رخه‌می خۆی به‌نیسبه‌ت
دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ تاوتوێ كردنی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی
نیشاندا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 6ی ره‌زبه‌ر ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی شۆرای
ئه‌منییه‌ت‌و ئاڵمان به‌تێكڕای ده‌نگ بڕیارنامه‌یه 1835 یان له‌دژی
چالاكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرد. ئه‌گه‌رچی به پێی نێوه‌رۆكی
ئه‌م بڕیارنامه نوێیه هیچ ته‌حریمێكی تازه به‌دژی ئێران نه‌هاتۆته
ئاراوه، به‌ڵام به‌گشتی نیشان درا كه كۆمه‌ڵگای جیهانی به دژی كۆماری
ئیسلامی یه‌كگرتوون و، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه كۆماری ئیسلامی
ده‌بێت به‌شه گرنگه‌كانی چالاكیه ناوكییه‌كانی رابگرێ. هه‌روه‌ها ده‌بێت
ئه‌و خاڵانه‌ی كه له بڕیارنامه‌كانی پێشوودا هاتووه له زورترین كاتدا
جێبه‌جێ بكات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌كی له‌و جۆره‌و پاش
لێدوانه‌كانی ئه‌لبه‌راده‌عی كه‌باسی له‌وه كردبوو به‌رپرسانی كۆماری
ئیسلامی مه‌جالی پشكنینی سه‌رجه‌م شوێنه ئه‌تۆمییه‌كانیان ناده‌ن‌و
له‌هه‌مانحاڵدا باسی له‌وه كردبوو كه كۆماری ئیسلامی له‌هه‌وڵی پیتاندنی
یۆرانیۆمدایه به‌جۆرێك بووه هۆی سه‌ر سوڕمانی حاكمانی ئایینی ئێران.
پێویسته بوترێ كه ده‌سه‌لاَتدارانی تاران دڵیان به‌وه خۆش كردبوو كه رووسیه‌و چین
ناچنه خانه‌ی ئیمزا كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره بڕیارنامه‌یه‌كی دیكه له‌دژی
ئێران. به‌و بۆنه‌وه پێویسته بوترێ ئه‌م بڕیارنامه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی
شتێكی تازه‌ی له‌خۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام شكستێكی گه‌وه‌ری سیاسه‌تی
ده‌ره‌كی‌و هه‌روه‌ها دیپلۆماتیكی بۆ كۆماری ئیسلامی تێدا بوو. رێككه‌وتن
له‌سه‌ر ئه‌م بڕیارنامه‌یه له‌كاتێكدا بوو كه هێشتاكه چه‌ند رۆژ له
قسه دووپاتكراوه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان تێنه‌په‌ڕیوه. ناوبراو له‌كاتێكدا به‌ناشیریترین شێوه
له‌سه‌ر هه‌ندێك له وڵاتانی دنیا دوا له‌پاڵیشدا جارێكی‌تر پێداگری خۆی
له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان كرده‌وه.
زۆر ئاشكرایه كه وڵاتانی رووسیه‌و چین به‌هۆی ئه‌و گرێبه‌سته
ئابووریانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به‌ستوویانه جاروبار به‌هۆی
هه‌ندێك تێبینی دیپلۆماتیك لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ده‌گرن‌و دڵی مه‌لاكان
خۆش ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئیمزاكردنی بڕیارنامه‌ی نوێ له‌دژی كۆماری ئیسلامی
له‌لایه‌ن روسیه‌و چین‌و بگره هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ش كه پێشوتر ده‌نگی بێ
لایه‌نیان به بڕیارنامه‌ی پێشودا بوو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگای
جیهانی به‌باشی له‌ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌پێوه‌ند به‌چالاكییه
ناوكییه‌كانیان ئاگادارن. له‌كه‌س شاراوه نییه كه مێژووی
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی كۆماری ئیسلامی پڕه له تاوان‌و له‌هه‌مانكاتدا پیلان
داڕشتن بۆ ناسه‌قاگیری له‌ناوچه‌كه. هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژادیش پاش
هاتنه سه‌ركاری بۆ سڕینه‌وه ئیسرائیل‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام له‌م
وڵاته‌و ده‌ستی تێكده‌رانه‌ی رژیم له وڵاتانی عێراق‌و ئه‌فغانستان‌و
لوبنان‌و فه‌له‌ستین بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رژیمه زیاتر له‌هه‌میشه
له بیروڕای گشتیدا ریسوا ببێت.
كرده‌وه‌ی تێرۆریستی‌و له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵ بۆ بارهێنانی كه‌سانی تێرۆریست
به‌مه‌به‌ستی كاری تێكده‌رانه له‌ناوچه‌كه‌و مل نه‌دان به كۆمه‌ڵه
پێشنیاره هانده‌رانه‌كانی شۆرای ئه‌منییه‌ت‌و رێگه‌نه‌دان به‌پشكێنه‌رانی
ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆم ئه‌وه زیاتر روون ده‌كاته‌وه كه حاكمانی ئێران
له‌هه‌وڵی ته‌یاركردنی خۆیانن به‌چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی شتێكی تازه تێدا نییه، به‌لاَم
به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ئاژاوه‌گێریانه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت چاوه‌ڕیی
گوشارێكی زیاتر بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران بین به‌نیسبه‌ت كێشه‌ی
ئابووری‌و ئه‌و هه‌ژاریه‌ی كه ئێستاكه داوێنی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگای
ئێرانی گرتووه.
هه‌وڵی
كۆماری ئیسلامی بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌چه‌كی ئه‌تۆمی‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌وڵ بۆ میلیتاریزه‌كردنی ناوچه جیاجیاكانی ئێران به مه‌به‌ستی
شه‌ڕخوازانه جیا له كه‌وتنه په‌راوێزی زیاتری رژیم هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران پێ نییه. ئه‌و راستیه‌كی
حاشاهه‌ڵنه‌گره كه سه‌پاندنی بڕیارنامه‌ی نوێ له‌دژی ئێران وڵامێكی
جیددی‌و یه‌كگرتووانه‌ی وڵاتانی 5+1 به‌دژی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
كۆماری ئیسلامی بوو له پێناو هه‌وڵ بۆ ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌ی
ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌منییه‌ت‌و شكستێكی گه‌وه‌رش بوو بۆ ئه‌و خۆهه‌ڵكێشانه
درۆیینانه‌ی كه ئه‌حمه‌دی نژاد له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
تێۆری بۆ داده‌ڕشت.
1011
|