|
وته‌ی ڕۆژ
2008-10-06
حاشا له بوونی منداڵانی سه‌ر شه‌قام ناكرێت
له‌هه‌واڵه‌كانی رۆژانی رابردوودا هاتبوو كه ره‌سووڵی خادم، سه‌رۆكی
كۆمیسیۆنی به‌رنامه‌و بودجه‌ی شۆرای شاری تاران له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م
دوواییانه‌ی شواری شاری تاران به پێناسه‌یه‌كی نوێی نامرۆڤانه، بوونی
منداڵانی سه‌ر شه‌قامی له‌تاران ره‌ت كرده‌وه‌و رایگه‌یاندبوو: كه ئێمه
له‌تاران منداڵی سه‌ر شه‌قاممان نییه. ناوبراو كاتی خۆی له‌پانتایی
وه‌رزشدا چالاك بووه‌و ئێستا به هه‌ر هۆو بیانوویه‌ك بێت بۆته كارناسی
منداڵانی سه‌ر شه‌قام‌و حاشا له بوونی منداڵانی سه‌ر شه‌قام ده‌كات.
ره‌نگبێ هێشتاكه له‌خه‌یاڵی پرۆژه وه‌رزشیه‌كانیدا بێت‌و سه‌ری
نه‌پرژابێت هه‌ر به‌شێوه‌ی خێراش بووبێت چاوێك له‌سه‌ر شه‌قام‌و
كۆڵانه‌كانی شوێنی دانیشتنی خۆی بكات.
ره‌سووڵی خاده‌م له‌كاتێكدا به‌م جۆره له‌روانگه‌ی خۆیه‌وه
روهه‌ڵماڵاوانه باس له‌نه‌بوونی منداڵانی سه‌ر شه‌قام ده‌كات كه ئێمه
رۆژانه له‌ئاستی دام‌وده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی خۆیه‌وه، ئاماری
جۆراوجۆر له هه‌بوونی ئه‌م منداڵانه ده‌بیستین. له‌كه‌س شاراوه نییه
به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی عادلانه و گونجاوی ئابووری، له لایه‌كی دیكه
هه‌بوونی مافیایی ئابووری له ئاسته جیاوازه‌كاندا، كۆمه‌لگای ئێرانی
له‌گه‌ڵ هه‌ژاریه‌كی له راده‌به‌ده‌رو كۆمه‌ڵێك خه‌سارو دیارده رووبه‌ڕوو
كردوه‌ته‌وه. یه‌ك له‌م دیاردانه‌ی كه دڵی هه‌ر مرۆڤێك بێجگه له
ده‌سه‌لاَتدارانی
كۆماری ئیسلامی ده‌خاته هه‌ژان، دیارده‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قامه. ئه‌و
منداڵ‌و مێرمنداڵانه‌ی كه هه‌ر یه‌كه‌ی به جۆرێك له شه‌قامه‌كانی
شاره‌گه‌وره‌كاندا سه‌رقاڵی كارێكن كه به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن‌و
هه‌ستی ناسكی منداڵیان نایه‌ته‌وه ده‌بیندرێ. ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌بێت
له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌خوێندنگاكان‌و له‌لایه‌ن مامۆستا‌و به‌رپرسانی
په‌روه‌رده‌ییه‌وه فێری وشه‌ی جوان‌و هه‌ڵس‌وكه‌وتی شیاوی رۆژانه بن،
له‌كۆمه‌ڵگای ئێرانداو راست له‌وشاره‌ی كه ره‌سووڵی خاده‌می لێده‌ژی
رۆژانه به‌ده‌یان دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ‌و تێداچوون له‌شێوه‌ی جۆراوجۆر
به‌رۆكیان ده‌گرێ.
ئه‌گه‌ر چی ده‌بێ له واقعی بوونی
ئاماره‌كانی رژیم گومانمان هه‌بێ، به‌لام هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی دام‌و
ده‌زگای كۆماری ئیسلامی زیاتر له 900هه‌زار
منداڵی كار له‌بازاڕی بێ ره‌حمی كاردا خه‌ریكی كارن، یان له‌شه‌قامه‌كاندا
خه‌ریكی ده‌ستفرۆشین‌و له‌هه‌موو ژیانێكی شیاوی سه‌رده‌می منداڵی بێبه‌شن.
ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له‌ئاستی شاره گه‌وره‌كاندا به زۆری ده‌بیندرێن و
هه‌ر یه‌ك له‌و منداڵانه به‌جۆرێك ئه‌گه‌ری تووشبونیان به‌و خه‌سارو
ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه هه‌یه. بوونی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌یی یه‌ك له‌و
هۆكارانه‌ی دیكه كه ده‌بێته هۆی پاڵپێوه‌نانی منداڵان به‌ره‌و كۆڵان‌و
شه‌قامه‌كان تا كوو به‌جۆرێك ببنه هۆی یارمه‌تیده‌ری خانه‌واده له‌بواری
ماڵیدا. به‌گشتی ده‌توانین باس له‌كۆمه‌ڵێك هۆكاری گرنگ بكه‌ین له‌رۆشتنی
منداڵان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و بۆ شوێنه‌كانی كار كردن هه‌ر له‌هه‌ژاری
بنه‌ماڵه‌وه بگره تاكوو بوونی كێشه‌ی خێزانی‌و هه‌روه‌ها كه‌مته‌ر خه‌می
دایكان‌و باوكان‌و گیرۆده‌بوونیان به مادده‌سڕكه‌ره‌كان، له سه‌روی
هه‌موشیانه‌وه نامه‌سئول بوونی ده‌سه‌لات له به‌رابه‌ر نه‌سڵی نۆیدا.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته بوترێ به‌شێكی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌جۆرێك سه‌رقاڵی
كاركردنن‌و له‌دواڕ‌وژدا وه‌ك كاره‌كته‌رێكی باش له‌كۆمه‌ڵگا خه‌ریك به‌كار
ده‌بن زۆر كه‌من. ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌منداڵانی سه‌ر شه‌قامه‌وه بینراوه
به‌تایبه‌تی له‌كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا، به‌شێكی زۆریان تووشی پڕئازارترین
توندوتیژی له‌لایه‌ن خاوه‌نكاران‌و به‌شێكی دیكه‌یان تووشی بانده‌كانی
قاچاخی منداڵان‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ساری دیكه ده‌بن. ئاماره‌كان باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه به‌شێكی زۆری منداڵان له‌لایه‌ن بانده‌كانی فرۆشی
ماده‌سڕكه‌ره‌كان بۆ كاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ماددیه كه‌ڵكیان
لێوه‌رده‌گیرێ.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ راده‌ی بێڕێزی‌وسووكایه‌تی كردن‌و له‌هه‌مانكاتدا
كه‌مته‌ر خه‌می ئه‌م رژیمه به نیسبه‌ت مافی منداڵانه‌وه بخه‌ینه
به‌رچاو، پێویسته ئاماژه‌یه‌ك به زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ین.
ئاشكرایه هه‌ر ئێستا كه‌م نین ئه‌و منداڵ‌و
مێرمنداڵانه كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك تاوانه‌وه كه كۆمه‌ڵگای
بێره‌حمی ژێر ده‌سه‌لاتی ره‌سوولی خادمیه‌كان بۆیان خولقاندوون له
ژووره‌كانی زیندان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌شێكی زۆری ئه‌م منداڵانه له
ته‌مه‌نێكی كه‌م دا به‌جۆرێك تووشی قه‌تڵ یان خود كۆمه‌ڵێك تاوانی
كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتێكی ئینسانی و دیموكراتیك
له كۆمه‌ڵگای ئێران حاكم بایه ئه‌وان گیرۆده‌ی ئه‌و ژیانه نه‌ده‌بوون.
ئاماره‌كان نیشان ده‌دا كه ئێعدامی مێرمنداڵانی خوار ته‌مه‌نی
18
ساڵدا، له‌ساڵی پاردا له كۆماری ئسیلامی له ئاستی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان
بێ وێنه‌بووه.
له‌پاڵ نه‌بوونی ناوه‌ندێكی شیاو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌و
له‌هه‌مانكاتدا داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌و بارهێنان‌و پاڵ
پێوه‌نانی بۆ شوێنی شیاوی خۆیان، بۆمان روونده‌بێته‌وه كه سه‌رباری ئه‌و
هۆكارانه‌ی گرینگ‌ترین هۆكاری ئه‌م دۆخه بۆ منالانی سه‌رشه‌قام
خودی كۆماری ئیسلامی‌و به‌رپرسانی له‌چه‌شنی جه‌نابی قارمانی چه‌ند
ده‌روه‌ی زۆرانبازی جیهانه. ره‌سوڵی خاده‌م ده‌بێت ئه‌م واقعییه‌ته بزانێ
كه ئه‌گه‌رچی چه‌ند ساڵێك له‌وه پێش ده‌یتوانی خاداراتسۆفی روسی
بباته‌وه، به‌ڵام به‌حه‌ق به‌م قسه ناڕه‌وایانه‌ی شكست‌و زه‌ربه فه‌نیی
خۆی ئیمزا كرد.
[1057]
|