|
وته‌ی ڕۆژ
2008-10-11
نوێنه‌رانی دڵسۆزی خه‌ڵك، یان مووچه‌خۆرانی
بێ كه‌ڵكی ده‌وڵه‌ت؟
له‌چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هه‌واڵی دانی سه‌د میلیۆن تمه‌ن به‌هه‌ریه‌ك
له‌نوێنه‌رانی مه‌جلیس بۆته هۆی مشت‌ومڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك
له‌ئه‌ندامانی مه‌جلیس‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی
هه‌رچی زیاتری كێشه‌كانی نێوان مه‌جلیس‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر یه‌ك له‌نوێنه‌رانی مه‌جلیسی
شۆرای ئیسلامی بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان‌و هه‌روه‌ها بۆ حه‌سانه‌وه‌و
شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، بڕی
100 میلیۆن تمه‌نیان له‌لایه‌ن مه‌جلیسه‌وه به‌شێوه‌ی وامی
بانكی پێده‌به‌خشرێت. له‌به‌شێك له‌هه‌واڵه‌كاندا هاتووه كه بڕی
30
میلیۆن تمه‌نی ئه‌م پاره‌یه به‌شێوه‌ی وام له مووچه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس
كه‌م ده‌كرێته‌وه‌و
70
میلیۆنه‌كه‌ی دیكه‌شی وه‌رناگیرێته‌وه.
بیستنی هه‌واڵی له‌وجۆره‌و دابینكردنی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر به‌نوێنه‌رانی
مه‌جلیس‌و به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به نوێنه‌ری كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك ده‌زانن، بۆ كه‌سێكی نه‌شاره‌زا به ئابووری كۆماری ئیسلامی ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێ كه بڵێی ئه‌م وڵاته خاوه‌ن چ ئابووریه‌كی به‌هێزو هه‌روه‌ها
شارۆمه‌ندانی له‌چ ئاسایش‌و خۆشبه‌ختییه‌كدا ژیان به‌رنه‌سه‌ر. لێره‌دا بۆ
روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی نارۆشنیی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئاوڕێك
له‌بارودۆخی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی پێویسته.
هه‌مووان ئه‌و واقعییه‌ته ده‌زانن كه ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی مه‌جلیس‌و
دیاریكردنی دانی بڕه پاره‌یه‌كی له‌وجۆره بۆ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆرای
ئیسلامی له‌كاتێكدایه كه ئاستی ئابووری كۆماری ئیسلامی له‌هه‌موو كاتێك
زیاتر به‌ره‌و خراپی ده‌چێت. ئه‌م كێشه‌یه ته‌نانه‌ت بۆته هۆی
قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان مه‌جلیس‌و ده‌وڵه‌ت به‌جۆرێك كه لاریجانی
ره‌ئیسی مه‌جلیس ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌راشكاویی روو به‌ئه‌حمه‌ی
نژاد وتی: مه‌جلیس ئه‌و گه‌ڵاڵانه‌ی كه ببێته هۆی هه‌ڵاوسانی زیاتر
په‌سه‌ند ناكات. لێره‌دا ئه‌وه‌ی گاڵته‌جارانه‌و پێكه‌نینیه، ئه‌و
راستیه‌یه كه لاریجانی له‌كاتێكدا به‌م چه‌شنه دژی سیاسه‌ته‌كانی
ده‌وڵه‌ت ده‌دوێ خۆی واژۆكه‌ری ئیمزای دانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه به
نوێنه‌رانی مه‌جلیس.
ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت‌و مه‌جلیسیش باس نه‌كه‌ین، دانی
100میلیۆن
تمه‌ن به نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌سته‌ویه‌خه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به‌هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی هه‌ڵاوسان رۆژ
به‌رۆژ ئاستی گوزه‌رانیان دژوارتر ده‌بێت. به‌پێی تازه‌ترین ئاماری بانكی
مه‌ركه‌زی كۆماری ئیسلامی نرخی هه‌ڵاوسان له مانگی رابردوو له ئێران
به‌ره‌و نزیك
30%
هه‌ڵكشاوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه راده‌ی هه‌ژاری‌و بێده‌ره‌تانی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك‌و هه‌روه‌ها بوونی گرانییه‌كی راده‌به‌ده‌ر به‌رۆكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێرانی به‌جۆرێك گرتوووه، كه ته‌نانه‌ت توانای كڕینی شت‌ومه‌كی
هه‌رزانیشان بۆ دژواره. نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌كاتێكدا شایی‌و خۆشیانه بۆ
وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌كی له‌وجۆره كه هه‌ر ئێستاكه به‌شێكی به‌رچاو
له‌منداڵان‌و لاوانی شاره‌كانیان به‌هۆی نه‌بوونی كار رێگه‌ی
شاره‌گه‌وره‌كانیان گرتۆته به‌رو به‌زۆری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان شه‌و
ده‌كه‌ن به‌رۆژ. ئه‌م نوێنه‌رانه له‌كاتێكدا
وامێكی له‌و جۆره وه‌رده‌رگرن كه هه‌ر ئێستا به‌شێكی زۆری له خه‌ڵكی
ئه‌و شارانه‌ی كه ده‌نگیان پێداون چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی وامێكی زۆر له‌وه
كه‌مترن، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنادرێته‌وه. هه‌ر ماوه‌یه‌ك
له‌وه پێش بوو به‌هۆی نه‌بوونی‌و كه‌مده‌رامه‌تییه‌وه چه‌ند دایك‌و باوك
ده‌ستیان دایه كوشتنی مێرمنداڵه‌كانی خۆیان. هه‌رساڵه سه‌دان هه‌واڵ
سه‌باره‌ت به خۆكوژی له به‌ر نه‌بوونی و گرفتی ئابووری له‌كۆمه‌ڵگای
ئێران بڵاو ده‌بێته‌وه. پێده‌چێت نوێنه‌رانی مه‌جلیس وه‌ك سه‌رۆك كۆمار
له‌بیریان چووبێته‌وه كه قه‌رار بوو مه‌جلیس هه‌شته‌م له‌بواری خزمه‌ت
به‌خه‌ڵك‌و خه‌ڵكیی بوونه‌وه به‌ته‌واوی جیاواز بێت له مه‌جلیسه‌كانی
پێشوو. مه‌جلیس ونوێنه‌رانی مه‌جلیس جارێكی‌تر به
كرده‌وه سه‌لماندیان كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و پاراستنی ده‌سه‌لاتیان له
سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه‌یه.
ئاشكرابوونی ئه‌م هه‌واڵه نیشانی‌دا كه مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامییه‌ك كه
نوێنه‌ره‌كانی بڕه پاره‌یه‌كی له‌و جۆره وه‌رگرن نابێت چاوه‌ڕێی هیچ
جۆره گۆڕان‌و په‌سه‌ندكردنی بڕیار‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌كی لێبكرێ كه له‌پێناو
باشتر بوونی ژیانی خه‌ڵكی هاتبێته ئاراوه. هه‌ر وه‌كوو هه‌میشه
وتوومانه بوونی مه‌جلیسێكی له‌و جۆره كه كه كه‌سه‌كانی له سافی
ومعیاره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه تێپه‌ڕبووبن هیچكات له خزمه‌ت كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران‌دا نه‌بوون و نابن. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه
هه‌ڵبژاردن له‌كۆماری ئیسلامی ته‌نیاوته‌نیا له‌چه‌شنی سێنیاریۆیه‌كه‌و
رژیم به‌م شێوه‌یه رووهه‌ڵماڵاوانه ته‌نیا له‌به‌ر شه‌رعییه‌ت به‌خشین
به‌خۆی له‌ئاستی ده‌ركیدا به‌رێوه‌ی ده‌بات.
[ 1085] |