|
وته‌ی ڕۆژ
2008-10-18
كوژرانی و بریندار بوونی چه‌ند كاسبكارێك‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك
هێزه ئینتیزامیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر سنووری بانه‌و له‌ئاوایی
هه‌نگه‌ژاڵی ئه‌و شاره، ژماره‌یه‌ك كاسبكاریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی
گولله‌و له‌ئاكامدا كاسبكارێكی ته‌مه‌ن
24
سالان به ناوی "جه‌لال مه‌عرووفی" به‌ر گولله‌ی ئه‌و هێزانه
كه‌وتووه‌و به داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌داو
هێزه ئینتیزامییه‌كان له‌ئاوایی گوێزه‌كوێره‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی مه‌ریوان
ته‌قه‌یان له‌ژماره‌یه‌ك كاسبكار كردوه كه له‌ئاكامدا كاسبكارێك به‌ناوی
"كه‌ریم محه‌مه‌دی" به‌ر گولله‌ی مه‌ئمورانی رژیم كه‌وتووه‌و
به‌سه‌ختی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا
ده‌ستی جینایه‌تكارانه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ئاوایی قه‌ڵازی سه‌ر
به‌شاری شنۆ گه‌یشتۆته دوو كاسبكار به‌ناوه‌كانی "سه‌عدوڵڵا ئیسماعیل
پوور"و "مه‌حموودی ئیسماعیل پوور"و به‌هۆی ته‌قه‌كردن هه‌ردوكیان به‌سه‌ختی
بریندار بوون. له‌تازه‌ترین هه‌واڵه‌كانیشدا هاتووه كه هێزه
ئینتیزامییه‌كانی رژیم له‌ده‌شتی ئاوایی بێلووی سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان
كاسبكارێكیان به ناوی "فه‌ره‌یدون زاره‌عی" خه‌ڵكی ئاوایی ساویان
داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله‌و به سه‌ختی برینداریان كردوه.
ته‌قه‌كردن‌و كوشتنی شارۆمه‌ندانی كورد به‌درێژایی مێژووی ره‌شی
ده‌سه‌ڵاتداری حاكمانی تاران له‌كوردستان شتێكی ئاسایی بووه. چاوخشاندنێكی
خێرا به‌سه‌ر سیاسه‌تی كوشت‌و بڕی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد له‌لایه‌ن
هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی رژیمه‌وه به‌روونی ئاستی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی
كۆماری ئیسلامی له‌كوردستان ده‌رده‌خات. گومان له‌وه دانییه كه‌كۆماری
ئیسلامی هه‌مووكات به‌چاوێكی گوماناویی‌و له‌روانگه‌یه‌كی
ئه‌منییه‌تییه‌وه ده‌ڕوانێته خه‌ڵكی كوردستان‌و بۆشمان ده‌ركه‌وتووه كه
هه‌ر جووڵه‌و بزاڤێك له‌ئاستی ئه‌م ناوچه‌یه به‌دڕندانه‌ترین شێوه
له‌لایه‌ن دام‌وده‌زگای سه‌ركوتی ئه‌م رژیمه‌وه وڵامی پێدراوه‌ته‌وه.
رژیم پاش هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌ته پاسداریه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد راده‌ی
ئه‌م كوشتن‌و گرتن‌و بێڕێزییه‌ی له‌ئاستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورددا به‌چه‌ند
قات زیاتركردووه. كوشتنی كاسبكارانێك كه ته‌نیا تاوانیان به‌ده‌ست هێنانی
پاروه‌نانێكه بۆ بژیوی رۆژانه‌ی خۆیان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و په‌ڕی دڵڕه‌قی‌و
بێڕێزییه به‌كه‌رامه‌تی شارۆمه‌ندانی كورد. رژیم‌و به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی
باڵای له‌هه‌ر مه‌جال‌و ده‌رفه‌تێك بۆیان لوابێت ده‌ستییان له‌كوشتن‌و
له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ناپاراستووه. شایانی باسه كۆماری ئیسلامی
به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌یه له‌ئاستی كوردستاندا‌و به‌تایبه‌ت
له‌م ساته‌وه‌خته‌داو هه‌روه‌ها ره‌چاوكردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی
ئاژاوه‌گێڕانه له‌ئاستی ناوچه‌كه‌دا به‌یه‌كێك له‌دڕنده‌ترین رژیمه‌كان
له‌ئاستی جیهاندا ناوی ده‌ركردووه. به‌م بۆنه‌وه رۆژ نیه ئه‌م رژیمه
له‌لایه‌ن رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه جیاجیاكان به‌پێشێلكه‌ری سه‌ره‌كی
هه‌ر چه‌شنه ئازادییه‌ك وه‌ك نه‌پاراستنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، بێ‌ماف
كردنی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌رگرتن به‌ئازادی بیروڕا، كوشتنی
ئازادیخوازان، ئه‌شكه‌نجه‌و لێدانی زیندانیانی سیاسی‌ومه‌ده‌نی تاوانبار
نه‌كرێ.
ئێستاكه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باس كرا درێژه‌دان به‌سه‌ركوت‌و
پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می رژیم به‌نیسبه‌ت
ئاگاداركردنه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌م رژیمه‌ی زیاتر له‌هه‌میشه توشی
قه‌یران‌و كێشه‌و گرفتی جیدی له‌ئاستی ده‌ره‌كیدا كردوه. ئه‌م كێشانه‌ش
به‌جۆرێك بۆته هۆی ترس‌و نیگه‌رانی حاكمانی تاران‌و بۆ پاراستنی
ده‌سه‌ڵاته نادێمۆكراتیكه‌كه‌یان ده‌ست له‌هیچ دوژمنكاریه‌ك به‌دژی خه‌ڵكی
كورد ناپارێزن. ئێستاكه‌ش سه‌رباری گشت ئه‌و نهامه‌تی‌و دوژمنكارییانه‌ی
كه رژیم له‌دژی خه‌ڵكی كورد ده‌یكات پێویسته خۆڕاگری‌و به‌رده‌وامی
كۆمه‌ڵانی كورد له‌ئاست سه‌رجه‌م ئه‌و سیاسه‌ته ناحه‌زانه له‌به‌چاو
بگرین كه بوێرانه‌و بێ راڕایی درێژه به‌خه‌بات‌و به‌ره‌نگاری ده‌ده‌ن.
كوشتنی كاسبكارانی كورد‌و له‌نێوبردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی دانیشتوانی كوردستان
هیچ كات نه‌بۆته هۆی پاشه‌كشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد‌و به‌ڵكوو
به‌پێچه‌وانه‌وه بۆته هۆی وره به‌رزری‌و رق‌وقینی زیاتر به‌دژی حاكمانی
دژه كورد له‌تاران.
[1129] |