|
وته‌ی ڕۆژ
2008-10-25
سه‌ركه‌وتنێكی نوێ بۆ كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په
هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی "هه‌یئه‌ت مودیره"ی سه‌ندیكای كرێكاریی شیركه‌تی
نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به به‌شداری زۆرینه‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته
به‌ڕیۆه‌چوو. رۆژی
4
شه‌ممه كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته دوای ماندوبوونێكی چه‌ند مانگه‌و
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانی حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌ده‌وری یه‌كتر كۆبوونه‌وه و لێژنه‌ی به‌ڕیۆه‌به‌ری
سه‌ندیكاكه‌یان هه‌ڵبژارد.
پێش له‌هه‌رشتێك پیۆیسته ئه‌وه بووترێت كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كرێكارانی
شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بۆ كرێكارانی
ئه‌م ناوه‌نده و به‌گشتیی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێرانه. كرێكارانی
ئه‌م شیركه‌ته له پرۆسه‌یه‌كی خه‌باتكارانه‌ی چه‌ندین ساڵه‌یاندا توانیان
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی ببنه خاوه‌نی
رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان و له‌مه به‌دواوه له‌م سه‌ندیكایه وه‌ك
ئامرازێكی به‌كه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته سنفییه‌كانیان كه‌ڵك
وه‌ربگرن.
كرێكارانی ئێران ساڵانێكی زۆره كه له مافی به‌هره‌مه‌ندبوون له رێكخراو
و سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش كراون و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش، واته نه‌بوونی
رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك خاڵێكی لاواز له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران‌دا
خۆی نیشانده‌دات. به‌هه‌ره‌مه‌ندبوون له رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ مافی بێ
ئه‌ملاوئه‌ولای كرێكارانه و به‌ڵام له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژیمی
ئیسلامی به‌رده‌وام دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م مافه كراوه. هه‌ربۆیه
هه‌نگاوگه‌لی له‌م چه‌شنه ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزبوونی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران‌دا دابنێت.
هه‌نووكه كرێكارانی ئێران له بارودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌رده‌به‌ن و
هه‌ژاری و بێكاری بۆته رۆتینی ژیانی رۆژانه‌یان. له‌سه‌ركارده‌ركردن،
دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست، بیمه و ده‌یان كێشه‌یتر به‌رۆكی به ژیان و
گوزه‌رانی كرێكاران گرتووه و رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌م بارودۆخه خراپتر
ده‌بێت. بۆ روبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی
كرێكاری ده‌توانێ ده‌ورێكی گرنگ بنوێنێت و راده‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مافی
كرێكاران كه‌متر بكاته‌وه.
رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری ئامرازێكی به‌كه‌ڵك بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی
داواكارییه كرێكارییه‌كانه و هه‌رئه‌مه‌شه كه كۆماری ئیسلامی
به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م مافه كردوه. رژیمی ئیسلامی
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازه‌كانی تۆقاندن، سه‌ركوت، ده‌ركردن و
ته‌نانه‌ت پێكهێنانی ناوه‌ندگه‌لی بێ كه‌ڵكی وه‌ك "خانه كار" هه‌مییشه
وه‌ك له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م بیرۆكه‌ی پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی
كرێكاری وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه كه ئه‌م
كاره سه‌رنه‌گرێت.
هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی دوایی ئێران نیشانده‌دات كه
ره‌وتی هه‌نگاونان له پێناوی پێكهێنانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، ره‌وتێكی
بێگه‌ڕانه‌وه‌یه
و بڕوا به زه‌روره‌ت و پێداویستیی هه‌نگاونان له‌م ئاراسته زۆر به‌هێزه.
ئه‌گه‌رچی له‌مپه‌رگه‌لێكی وه‌ك دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی وشیاری
پیۆیست له لایه‌ن خودی كرێكاران هه‌نووكه‌ش بوونی هه‌یه، به‌ڵام
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م مه‌سه‌له واته پێكهێنانی سه‌ندیكا ده‌ڕوات تا ببێته
گوتارێكی زاڵ له ناو كرێكارانی ئێران‌دا.
پێكهێنانی سه‌ندیكاكانی شیركه‌تی واحید و كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت
ته‌په ده‌توانێ ببێته ئه‌زموونێكی به‌كه‌ڵك بۆ سه‌رجه‌م كرێكارانی ئێران
و ده‌كرێ ئه‌م ده‌رسانه بۆ ناوه‌نده كرێكارییه‌كانی دیكه‌ی ئێران
بگوازرێته‌وه.
[1179] |