|
وته‌ی ڕۆژ
2008-11-01
هه‌وڵدان بۆ چاودێری كردنی زیاتری زانستگا
بڵاوكراوه خوێندكارییه‌كانی ناوخۆی ئێران رایانگه‌یاندووه كه حه‌راسه‌تی
زانستگای تاران له هه‌وڵێكی نوێ‌دا ده‌ستی كردووه به دانانی دووربینی
مه‌داربه‌سته له خابگای كچانه‌ی ئه‌و زانستگایه. ئه‌م بڵاوكراوانه له
هه‌واڵه‌كانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێشی خوێاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه
ژماره‌ی ئه‌و دووربینانه
4
دانه‌یه و پێده‌چێت كه زیاتریش بكرێت. ئه‌م دووربینانه له لایه‌ن
مه‌ئمورانی حه‌راستی زانكۆی تارانه‌وه به‌شیۆه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چاودێری
ده‌كرێن و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش نیگه‌رانی له ناو خوێندكاران و به‌تایبه‌ت
خوێندكارانی كچدا دروست كردووه. به هه‌مان شیۆه‌ی زانستگای تاران، له
خابگای كوڕانه‌ی زانستگای پزشكی شیرازیش دووربین دانراوه و خوێندكاران له
به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه و به ئیمزای
400
خوێندكار، نامه‌یه‌كی ئیعتراز ئامێزیان ئاراسته‌ی به‌رپرسی زانكۆكه‌یان
كردووه.
مێژووی چاودێری كردن و كۆنترۆڵكردنی خوێندكارانی زانكۆ له كۆمه‌ڵگای ئێران
مێژووێكی كۆنی هه‌یه و سه‌دان شیۆاز و تاكتیك له‌م بواره‌دا تاقی
كراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دیارده‌ی چاودێری و كۆنترۆڵ ده‌یهه‌وێ
خۆی بخزێنێته ناو تایبه‌تیترین سوچی ژیانی خوێندكار و ته‌نانه‌ت شوێنی
خه‌وتن و حه‌سانه‌وه‌شی بخاته ژێر ركێفی خویه‌وه. هه‌وڵی له‌م شێوه‌یه
یه‌كه‌م جار نییه كه به‌كار دێت و له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌شدا هه‌مان
پلان له زانستگای شیراز به‌كرده‌وه ده‌رهات.
بێ گومان هه‌وڵی له‌م شیۆه‌یه له ترسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ترس وه‌ك
گه‌وره‌ترین فاكته‌ر له‌م پرسه‌دا رۆڵ ده‌گێڕێت. پێشینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری له ئێران پێشینه‌ی به چاڵش كێشانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و ره‌ها
بووه و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری وه‌ك له‌مپه‌رێكی به‌هێز له به‌رامبه‌ر
سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی وه‌ستاوه‌ته‌وه.
دانانی دووربین له زانكۆی تاران و هه‌روه‌ها باسكردنی ناو به ناوه‌ی
به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له پێویستیی هاتنه ئارای ئینقلابی فه‌رهه‌نگیی
دووهه‌م نیشانده‌ری خه‌ونی ده‌سه‌ڵاته بۆ هه‌رچی زیاتر به‌رته‌سك
كردنه‌وه و چاودێری كردنی بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری و سه‌ركوتی زیاتر له
ئاستی زانكۆكاندا. ئه‌گه‌رچی چالاكانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌ساڵانه‌ی
دوایی هه‌زینه‌یه‌كی زۆریان له‌پێناو ئارمانه‌كانیاندا دا، به‌ڵام
له‌هه‌مانكاتدا توانیان خه‌ونی یه‌كده‌ستكردن و سه‌ربازیكردنی هه‌رچی
زیاتری زانكۆكان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و بۆ چه‌ند جاره هێز و تواناییه‌كانی
خۆیان له روبه‌ڕوبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر دیكتاتۆردا دووپات بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ملهوڕی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كۆماری ئیسلامی له‌م ده‌وره‌یه‌دا كار و
چالاكیی هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و رێكخراوه‌كانی توشی كێشه
كردووه، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو سه‌ركوت و ئاسته‌نگییه‌كان به‌ره‌نگاری
له‌به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ڕوییه‌كانی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌م
ده‌وره‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری ره‌نگدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا و هێنانه ئارای خواسته جه‌ماوه‌رییه‌كانه. بێ گومان ئه‌م
خاڵه و هه‌ڵۆیستی تووندی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر ئه‌م
داواكارییانه، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری رادیكالیزه كردووه‌ته‌وه و به‌هۆی
نه‌بوونی به‌ستێنێكی دێمۆكراتیك له ئێران و داخراو بوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری
سیاسی هه‌زینه‌یه‌كی قورسی توشی چالاكانی ئه‌م بواره كردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش بزووتنه‌وه‌ی خۆیندكاری له ئێران یه‌كێك له
چالاكترین بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربازیی ئه‌حمه‌دی نژادیش بۆ كپ كردنی ده‌نگی ره‌خنه‌گری خوێندكار به
ئامانج ناگات و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م بارودۆخه به قازانجی پڕۆسه‌ی
دێمۆكراسیخوازی و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌شكێته‌وه.
له كۆتاییدا پیۆیسته بۆ جارێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێداگری
بكرێته‌وه كه په‌نا بردنی رژیمی ئیسلامی بۆ ئه‌م كارانه له ده‌ور و
نه‌قشی خه‌باتكارانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئه‌م
گه‌ڵاڵه‌یه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م پلانه‌كانی پێشووتر، بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه و
چاودێری كردن به شكست و پاشه‌كشه كۆتایی پێ دێت.
[1199] |