|
وته‌ی ڕۆژ
2008-11-11
بارودۆخی لاوان له ئێران
كۆمه‌ڵگای ئێران له ریزی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا داخراوه‌كانی جیهانه‌و
سه‌ره‌ڕۆییو
ملهوڕی ده‌سه‌ڵات هه‌موو سنووره ئه‌خلاقیو
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌زاندووه. پێشێلكردنی
مافه‌كانی مرۆڤ له ئاستێكی به‌رزدا به‌ڕێوه‌ده‌چێتو
ئه‌م پێشێلكارییانه هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه. له‌م نیۆه‌دا
لاوان بوونه‌ته گه‌وره‌ترین قوربانی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی رژیم‌و
به‌رده‌وام مافه‌كانیان
ژێر پێ ده‌خرێت.
به‌چاوخشاندنێكی كوورت به‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی لاوان له ئێران هه‌موو
راستیه‌ك ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌و راستیه‌ی كه هیچ یه‌ك له
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی لاوی ئێرانی له گه‌ڵ پێناسه ناسێندراوه جیهانیه‌كان
بۆ لاو نایه‌ته‌وه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی لاوێكی ئێران له گه‌ڵ
ماهییه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ته‌مه‌نه ناته‌بایه. گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر و
به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م لاوانی ئێران، كۆماری ئیسلامی و بنه‌ما فكریه‌كانی
ئه‌م سیستمه‌یه كه مه‌جالی هه‌ر چه‌شنه خۆده‌رخستن و خۆشیه‌كی له
لاوگرتووه و هه‌موو داواكاریه‌كانی تایبه‌ت به‌م ته‌مه‌نه‌ی لێ زه‌وت
كردووه.
ئه‌وه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی گرینگ نه‌بێت پرسی لاو و داواكاریه‌كانیه‌تی.
به‌پێی ئاماره‌كانی خودی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ساڵ یه‌ك ملوێن لاو به‌ته‌مه‌نی كار
ده‌گه‌ن و به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌ته شوغڵیه‌كان ئه‌وانیش به سوپای
گه‌وره‌ی بێكاران په‌یوه‌ست ده‌بن. بێكاربوونی لاوان و نه‌بوونی
بنه‌مایه‌كی ئابووری، چه‌ندین خه‌ساری گه‌وره‌تری كۆمه‌ڵایه‌تیی تووشی ئه‌م
توێژه ده‌كات و به‌كرده‌وه لاو و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ته‌مه‌نه
تووشی داڕمان و له‌ناوچوون ده‌كات. هۆكارێكی گرینگی گیرۆده بوونی لاوان
به ماده‌سڕكه‌ره‌كان و ده‌ستبردن بۆ دیارده دزیۆه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له‌م ره‌گه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌وڵه‌ت نه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێكی
بۆ هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكوو خێرایش به‌م ره‌وته ده‌دات. له‌لایه‌كیتره‌وه
ده‌وڵه‌ت به دابین نه‌كردنی كه‌رسه‌كانی تایبه‌ت به‌م ته‌مه‌نه كه خوێ
له‌چه‌ندین بوواری وه‌ك وه‌رزش و فێركاری و ... ده‌بینێته‌وه، ئاسایش و
ته‌ندرووستی ده‌روونی لاوان و به‌گشتی كۆمه‌ڵگای تووشی كێشه و قه‌یران
كردووه.
نه‌بوونی به‌ستێنی شیاو بۆ ده‌ركه‌وتنی توانا و خۆشیه‌كانی لاوان له
ئێران، ئه‌م توێژه‌ی تووشی خه‌مۆكی كردووه و هاتنه‌ئارای ئه‌م بارودۆخه
كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش رێ‌نوێن كردووه. هه‌موو
نیشانه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئیستراتژی كۆماری ئیسلامی گۆشه‌گیركردن
و خه‌مۆككردنی لاوانه و ئه‌و داهات و سه‌رمایه‌ی كه ده‌بێ سه‌رفی
داواكاریه‌كانی ئه‌وان بكرێت، سه‌رفی گه‌یشتن به‌و ئیستراتژییه باسكراوه
ده‌كرێت.
خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكوڕی و
به‌ربه‌سته‌كان، هێشتاكه به‌شێكی به‌رچاو له‌م توێژه ته‌سلیمی پیلانگێڕی
و ئامانجه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌بوون و چه‌ندین جار وه‌ك بۆمه‌له‌رزه كۆماری
ئیسلامی و بنه‌ماكانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان راوه‌شاندووه. به‌شداری
چالاكانه‌ی لاوانی ئێران له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و
هه‌روه‌ها رێكخستنی چه‌ندین خۆپیشاندانی ناره‌زایه‌تی گه‌وره له‌م
ساڵانه‌ی دوایی، خه‌ونه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پوچه‌ڵ كردۆته‌وه. باشترین
نموونه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و چالاكی و
هه‌ڵسوورانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
ئێرانه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له لاوان پێكهاتووه و ده‌سه‌ڵاتی تووشی
دۆشداماویی كردووه.
له كۆتاییدا پیۆیسته بۆ جارێكی‌تر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له پێداگری
بكرێته‌وه كه هه‌بوونی حه‌شیمه‌تێكی به‌رچاوی لاو له ئێران یه‌كێك له
فاكتۆره به‌هێزه‌كانی گۆڕان له‌م وڵاته‌یه و مۆتۆڕی گۆڕان له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێران ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگان.
[1242] |