|
وته‌ی ڕۆژ
2008-11-12
گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی خوێندكاریی كورد
هه‌واڵه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو باس له‌درێژه‌ی گرتن‌و زیندانی كردنی
خوێندكارانی كورد ده‌كه‌ن. له‌تازه‌ترین هه‌واڵدا هاتووه كه هێزه
ئیتلاعاتییه‌كانی شاری سنه وریا مروه‌تی خوێندكاری بیست‌و پێنج ساڵ
ته‌مه‌نی زانكۆی په‌یامی نوری بیجاڕ‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژیانه‌وه‌یان
له‌ماڵی خۆی له‌شاری سنه پاش لێدان‌و سوكایه‌تییه‌كی زۆر ده‌ستگیرو
به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستوته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌ی كه به‌گرتنی ئه‌م
خوێندكاره كورده ژماره‌ی خوێندكاره‌كانی كوردی زیندانی گه‌یشتۆته
18كه‌س.
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی گرتنی وریا مروه‌تی له‌كاتێكدایه كه هێشتاكه
ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر سه‌پاندنی حوكمی
15 ساڵه‌ی زیندان‌و
ته‌بعیدكردنی یاسری گوڵی خوێندكار‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می یه‌كییه‌تی
خوێندكارانی كورد تێپه‌ڕ نه‌بووه.
گوشار بۆ سه‌ر خوێندكاران له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌وه پێش ته‌نیا
خوێندكارانی كوردی نه‌گرتۆته‌وه‌و به‌پێی هه‌واڵه‌كان به شیۆه‌یه‌كی
به‌ربڵاو خوێندكاران‌و به‌تایبه‌ت چالاكانی خوێندكاری بۆ كۆمیته
ئینزباتییه‌كان بانگ ده‌كرێن‌و ده‌كه‌ونه ژێرلێپرسینه‌وه. له‌م ساڵانه‌ی
دوایی‌و هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری
ناوه‌نده‌كانی حه‌راسه‌ت به‌هاوكاری ده‌زگای قه‌زایی‌و ئیتلاعات
به‌مه‌به‌ستی كپكردن‌و له‌هه‌مانكاتدا له‌مپه‌ر خستنه‌رێی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری، ناشارستانیترین‌و نادێمۆكراتیكترین هه‌ڵوێستیان له‌قاموسی
دوژمنكارانه‌ی خۆیان له‌دژی خوێندكاران به‌كار هێناوه. له ماوه‌ی ساڵانی
رابردوو كه‌م چالاكی خوێندكاری هه‌یه كه بۆ جارێك نه‌كه‌وتبێته ژێر
گوشار‌و له‌هه‌مانكاتدا تووشی بانگكردن‌و هه‌ڕه‌شه كردن نه‌بووبێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌مێژووی هه‌ڵس‌و كه‌وتی ده‌زگاكانی سه‌ركوتی ناو زانكۆكان‌و
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا باقی ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی هاوشێوه‌ی بینراوه
پێداگری له‌سه‌ر تاكتیك‌و زمانی هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن بووه‌و به‌م شێوه‌یه
به‌ته‌واوی خوێندكارانیان خستۆته ژێر چاوه‌دێری‌و گوشاری خۆیانه‌وه.
ئاشكرایه كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی چه‌ندین قۆناغی بڕیوه‌و سه‌رباری ئه‌و كه‌ندو كۆسپانه‌ی كه
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه خراوه‌ته به‌رده‌میان به‌رده‌وام بونی خۆی له
شێوه‌ی جۆراوجۆردا سه‌لماندووه. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌ئاستی ئێران‌و
به‌تایبه‌تی كوردستان له‌چه‌ند ساڵی دواییدا زیاتر له‌هه‌میشه هاتوَته
مه‌یدان‌و ده‌نگ‌و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان
ده‌ربڕیوه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌روونی
ده‌ریخست كه یه‌ك له‌چالاكترین بزووتنه‌وه‌كانی مه‌یدانی خه‌بات‌و
به‌ربه‌ره‌كانه‌یه له‌دژی كۆماری ئیسلامی. ئه‌وه‌ی له‌دروشمی ئه‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دوایی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورددا له‌پاڵ داوكارییه
سنفیه‌كانیان بینراوه ره‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی داواكاری‌وخواسته
گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بووه. هه‌وڵی خوێندكارانی كوردی زانكۆكانی
ئێران له رێوڕه‌سمی رۆژی خوێندكاری ساڵی پارو خوێندنه‌وه‌ی وتار‌و لێدوانه
به‌هێزه‌كانیان له‌وچوارچێوه‌دا پێناسه ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك ترسی
خستبووه دڵی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاو به‌جۆرێك ده‌زگاكانی سه‌ركوتیش بۆ
به‌رگرتن‌و به‌ربه‌ستكردنی ره‌وتی روو له‌گه‌شه‌ی بزووتنه‌وی خوێندكاری
كورد ده‌ست له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه به‌دژیان ناپارێزێ.
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته پاسداریه‌كه‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد به‌دژی خوێندكارانی كورد بینراوه ئه‌و راستیه‌یه كه ئه‌م
رژیمه هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی خوێندكارانی كورد گرێده‌داته‌وه به پرسی
سیاسی‌و به‌م پێیه ده‌ست به‌جێی تاوان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ده‌خاته
پاڵیان. بۆ نموونه هه‌ر ئێستاكه ئه‌م تاوانه خراوه‌ته پاڵ به‌شێك
له‌خوێندكارانی زیندانی كراوی وه‌ك یاسر گوڵی‌و حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی‌و چه‌ند
خوێندكاری دیكه‌ی كورد. ئه‌مه‌ش ده‌بێت وه‌ك جیاوازییه‌ك له شێوه‌ی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌زگاكانی سه‌ركوت له‌نێوان خوێندكارانی كورد‌و باقی
خوێندكارانی دیكه‌ی ئێران وه‌سف بكه‌ین. ئه‌مه‌ش به‌هه‌ر جۆرێك ئاستی
گوشاره‌كان بۆ سه‌ر خوێندكارانی كورد به چه‌ند قات ده‌باته سه‌ره‌وه.
گرتن‌و زیندانی كردنی
18
كه‌س له‌خوێندكارانی كورد‌و له‌هه‌مانكاتدا سه‌پاندنی حوكمی قورس
به‌سه‌ریانداو و گوشاری زیاده له‌حه‌د به‌مه‌به‌ستی ته‌نگتركردنه‌وه‌ی
فه‌زای چالاكی بۆ خوێندكارانی كورد ده‌بێت له‌و پێناوه‌دا ناوببه‌ین.
به‌گشتی‌و سه‌رباری گشت ئه‌و گوشارانه‌ی كه ئێستاكه له‌سه‌ر ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌و به‌تایبه‌تی چالاكانی ده‌بیندرێ، پێداگری‌و راوه‌ستاویی
چالاكانی خوێندكاری‌و درێژه‌دان به‌خه‌بات‌و له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵ بۆ
یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ باقی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌بێت وه‌ك یه‌ك
له ئامانجه‌كان له به‌رچاو بگیرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌رچی زیاتر
به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و له‌هه‌مانكاتدا ئۆمیدوار
بوونی زیاتر به گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگای ئێران.
[1243] |