|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به
به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین پلێنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
(هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی دوازده)
له‌ماوه‌ی رابردوودا چواره‌مین دانیشتنی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، كه كۆمه‌لێك مه‌سایلی سیاسی و
حیزبیی گرینگی خستبوه ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه، به‌ڕێوه‌چوو.
راپۆرتێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتی له لایه‌ن سكرتێری كۆمه‌ڵه
پێشكه‌ش كرا. ئه‌م راپۆرته گرنگترین ئاڵ و گۆڕه‌كانی مانگه‌كانی رابوردووی
ئێران و كوردستانی له خۆ گرتبوو، كه له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداربووی
دانیشتنه‌كه تاوتوێ و لێكدانه‌وه‌ی له سه‌ر كرا.
هه‌ل‌ومه‌رجی روو له خراپیی ئابووری كۆمه‌ڵگای ئێران، جێگا و شۆینی
بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، توند بوونه‌وه‌ی سه‌ركوته ناوخۆییه‌كان و
په‌ره‌سه‌ندنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌كریزیی
ناوخۆی ده‌سه‌ڵات و په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكیه‌كانی ناو ئۆرگان و كه‌سه
جۆراوجۆره‌كانی رژیم و هه‌روه‌ها پێگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی،
به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م راپورته بوون.
پلێنۆمی چواره‌م جارێكی‌تر له سه‌ر گرینگیی پێویستیی تێكۆشان بۆ پێكهێنانی
به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی دیموكراتیك له ئێران پێداگری كرده‌وه و ئاماده
بوونی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ كار له‌و په‌یوه‌نده‌دا راگه‌یاند و داوای له هه‌موو
هێز و لایه‌نه چه‌پ و دیموكرات و ئازادیخوازه‌كان له ئێران كرد كه
تێكۆشان و هاوكارییه‌كانیان چڕوپڕتر كه‌ن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا پلێنۆم هه‌ڵسووڕانی كۆنگره‌ی گه‌لانی ئێرانی
فیدراڵی دایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و وێڕای پێداگری له سه‌ر گرینگیی
ئه‌م تێكۆشانه، داوای كرد به مه‌به‌ستی ناسین و سه‌ره‌نجام بۆ تێگه‌یشتن
و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
ئازادیخواز له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران تێكۆشانی زۆرتر بكرێ.
یه‌كێكی‌تر له خاڵه گرینگه‌كانی ئه‌م دانیشتنه، هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسیی كوردستان، ئاڵ‌وگۆڕ له بواره جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك
جێگا و شوێن و ریزبه‌ندیی حیزبه سیاسیه‌كان و ره‌چاوكردنی سیاسه‌تی دروست
له‌و په‌یوه‌نده‌دا بوو. له سه‌ر پێویستیی هه‌ڵسووڕان له پێناو
یه‌كیه‌تیی به‌ربڵاوی سیاسی له كوردستان به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی
بزووتنه‌وه و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕانی سیاسیی هاوبه‌شی
نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد و
دسته‌به‌ركردنی پشتیوانی بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێداگری كرا و له سه‌ر
ئاماده‌یی و داهینانی سه‌ر له نوێی كۆمه‌ڵه له‌م بواره‌دا جارێكی تر
ته‌ئكید كرایه‌وه.
یه‌كێكی‌تر له خاڵه‌كانی ئه‌م دانیشتنه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه،
باس له سه‌ر ماده‌ی دووهه‌می پێڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه بوو. جێی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌می كۆمه‌ڵه خوازیاری گۆڕان و
ئیسلاحی ماده‌ی دووهه‌می پێڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه بووه و ئاماده‌كردنی
ره‌شنووسی ئه‌و ماده‌یه‌ی به كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه ئه‌سپاردووه و
سه‌رئه‌نجام په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ماده‌یه كۆنفرانسێكی كۆمه‌ڵه بڕیاری له
سه‌ر ده‌دات. كومیسیۆنی دیاریكراو بۆ ئه‌و ماده‌یه، ره‌شنووسی ماده‌ی
دووهه‌م و گوزارشێكی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا پێشكه‌شی پلێنۆم كرد. دوای باس و
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌نده، بڕیار درا كه مه‌تنی پیشنیاركراوی كومیسێونی
پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ باس و راگۆڕینه‌وه پێشتر بدرێ به ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و
سه‌رئه‌نجام په‌سه‌ندكردنی بسپێردرێ به كۆنفرانسی نۆهه‌می كۆمه‌ڵه كه
له مانگه‌كانی داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێ.
پلێنۆمی كومیته‌ی ناوندیی كۆمه‌ڵه، به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی نۆهه‌می
كۆمه‌ڵه و رێكه‌وتی ئه‌م كۆنفرانسه‌ی په‌سه‌ند و دیاری كرد و ئه‌م
كۆنفرانسه كه له مانگه‌كانی داهاتوودا و به به‌شداریی نوێنه‌رانی
به‌شه جۆراوجۆراكانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێ، كه سه‌ره‌ڕای
په‌سه‌ندكردنی ماده‌ی دووهه‌می پێڕه‌وی ناوخۆ كۆمه‌ڵێك له گرینگ‌ترین
مه‌سایلی حیزبی و سیاسیی ئێستا ده‌خاته ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه. پلێنۆمی
چواره‌م ده‌ستووری جه‌له‌سه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه و كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
كۆنفرانسی دیاری كرد.
ته‌له‌ڤزیۆنی رۆژهه‌ڵات یه‌كێكی‌تر له باسه‌كانی پلێنۆمی كومیته‌ی
ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه بوو. له‌م به‌شه‌ی باسه‌كاندا وێڕای به‌رزنرخاندنی جێگا
و شۆینی ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه له ده‌وره‌ی رابردوودا، مه‌سایلی
په‌یوه‌ندیدار به ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌له‌ڤزیۆن و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی
ئێمه بۆ دانی چه‌ند ساعه‌تێك له كاتی رۆژهه‌ڵات تی.ڤی. به لایه‌نه
جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران، باسی لێكرا و
بڕیاری له سه‌ردرا.
به‌شێكی‌تر له دانیشتنی كومیته‌ی ناوه‌ندی، شێوه‌كاری ره‌هبه‌ری و
دابه‌شكردنی كار و ئارایشی ناوخۆی كومیته‌ی ناوه‌ندی بوو. له‌م به‌شه‌ی
خاڵی كۆبوونه‌وه، جارێكی‌تر له سه‌ر پابه‌ندبوون و به‌ڕێوه‌بردنی دروستی
به‌ڵگه‌ی "ئایین نامه‌ی ناوخۆیی كاری كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه" كه
پێشتر په‌سه‌ند كرابوو پێداگری كرایه‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا كاركردی
كومیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی له ده‌وره‌ی رابردوودا درایه به‌ر
باس و لێكۆڵینه‌وه، له سه‌ر گرینگیی حوزووری ره‌هبه‌ری له كوردستان و
دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جێبه جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه گرینگه پێداگری
كرا.
گرفتی ماڵیی زۆر له یه‌ك ساڵی رابردوودا كه كۆسپی گه‌وره‌ی سه‌ر رێگه‌ی
هه‌موو هه‌ڵسووڕانی ئێمه بووه یه‌كێكی‌تر له‌و باسانه بوو كه له‌و
په‌یوه‌نده‌دا هاته‌گۆڕێ.
پلێنۆمی چواره‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه رێزی له تێكۆشان و ماندوویی
نه‌ناسیی پێشمه‌گه‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌وره‌ی رابردوودا گرت كه سه‌ره‌ڕای
ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌كانی سه‌ررێ، ئه‌ركه‌كانی خۆیان به باشی به‌ڕێوه
بردووه, هه‌روه‌ها رێز و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی
نهێنی كرد كه سه‌ره‌ڕای دژوارییه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه هه‌ڵسووڕانی خۆیان
به باشی په‌ره پێداوه.
سكرتاریه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران
27
خه‌زڵوه‌ری
1387
17ی
نوامبری
2008
E-mail:
secretarit@komala.org
[1274] |