|
وته‌ی ڕۆژ
هه‌وڵ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری كرێكاران له‌ئێران
2008-11-30
له‌رۆژانی رابردوودا‌و به‌پێی هه‌واڵه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانی كرێكاری
له‌ئێران له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕانی یاسای كار ناڕه‌زایه‌تی‌و ئیعترازی
خۆیان ده‌ربڕیوه. ناڕازیانی گۆڕانی یاسای كار رایگه‌یاندووه كه
له‌ئه‌گه‌ری گۆڕینی ئه‌م یاسایه لانی كه‌م سێ تا چوار میلیۆن كرێكار
كاره‌كانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له‌ره‌خنه‌گرانی
گۆڕینی یاسای كار ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه به‌شێكی به‌رچاو له كرێكاران
به‌هۆی گۆڕینی ئه‌م یاسایه له لانی كه‌می حه‌قده‌ست بێبه‌ش ده‌بن. له‌و
پێوه‌نده‌دا جه‌عفه‌ری عه‌زیم زاده به‌رپرسی هه‌ئیه‌ت مودیره‌ی یه‌كییه‌تی
"ئازاد"ی كرێكارانی ئێران رایگه‌یاندوه كه به‌هه‌ندێك گۆڕانكاریی كه
له‌رابردوو له‌یاسای كاری ئێرانی جێبه‌جێكراوه ئیختیاراتی خاوه‌ن كاران
له‌به‌رابه‌ر كرێكاران ده‌چێته سه‌ره‌وه‌و خاوه‌ن كار هه‌ر كاتێك پێ خۆش
بێت كرێكار له‌سه‌ر كار ده‌ربكاو به‌م پێیه‌ش ده‌ستی ئاوه‌ڵایه له‌دیاری
كردنی نرخی حه‌قده‌ست بۆ كرێكار. ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی دژی هه‌ر جۆره
مافێكه بۆ كرێكارانی ئێرانی.
هه‌واڵی گۆڕانی یاسای كار له‌كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی
له‌مه‌ودوای لانی كه‌می حه‌قده‌ست بۆ كرێكاران له‌ئه‌گه‌ری ئه‌م گۆڕانه
هه‌وڵێكه له‌پێناو دژایه‌تی‌و بێمافكردنی هه‌رچی زیاتری كرێكاران. روون‌و
ئاشكرایه كه تا ئێستاكه‌ش یاسای كار له‌كۆماری ئیسلامی نه‌ك نه‌یتوانیوه
وڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی خواسته به‌رحه‌قه‌كانی كرێكاران بێت، بگره بۆته
رێخۆشكه‌ر بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی ئه‌م چینه له‌كۆمه‌ڵگای ئێران. به‌ڵام
به‌م هه‌وڵه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامی پێی
هه‌ستاونه‌ته‌وه ئه‌و كه‌مه مافه‌ش كه له‌چه‌ند ساڵ له‌وه پێشه‌وه
به‌هۆی خه‌باتی كرێكارانه‌وه به جۆرێك له‌یاساكادا جێیكرابووه له
ئه‌گه‌ری له‌ناوچووندایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری كرێكاران
گرێبده‌یه‌نه‌وه به‌و گوشارانه‌ی دام‌و ده‌زگاكانی رژیم به‌نیسبه‌ت
چالاكانی كرێكاری‌و یه‌كیه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی
رابردوودا ده‌ستیان پێكردووه، ده‌بێت وه‌ك نیشانه‌ی ده‌ورێكی دیكه‌ی
سه‌ركوت به‌دژی كرێكاران چاوی لێبكه‌ین. گومان له‌و دانییه كه دام‌و
ده‌زگای سه‌ركوت‌و دژه كرێكاری ده‌یهه‌وێ به‌م جۆره پاشه‌كشه بكات به
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری. بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییداو بۆ
گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته رێكخستن‌و هاتنه‌مه‌یدان
به‌دژی سیاسه‌ته دژه كرێكارییه‌كان. له‌م پێناوه‌شدا تا ئێستاكه
هه‌زینه‌ی زۆریان داوه‌و هه‌ر ئێستاكه ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی
كرێكاری له‌زیندانه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌گشتی ئه‌وه‌ی ئێستاكه وه‌ك
چاوه‌ڕوانی له‌بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌كرێت ئه‌و راستیه‌یه كه سه‌رباری
گشت رێگرییه‌كان زیاتر له‌ئێستاكه هه‌وڵه‌كانیان یه‌كگرتووانه
بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و له‌هه‌مانكاتدا به‌شێكی
زۆری وه‌زی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن بۆ دروستكردنی یه‌كگرتوویی. ئاشكرایه كه
بوونی ئه‌و شێوه له‌رێكخستنانه‌ی كرێكاران یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز ده‌بێت
بۆ به‌ره‌و پێشبردن‌و گه‌یشتن به‌ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری.
ئه‌گه‌رچی ئێستاكه كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ترس له به‌هێز بوونی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ پرژو بڵاوكردنی بزووتنه‌وه‌و
چالاكانی ئه‌م بواره به‌مه‌به‌ستی لاواز كردنی، باڵی لێهه‌ڵماڵیوه‌و
ئێستاكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی مانه‌وه‌ی زیاتر به كرێكاران له‌ده‌وری
یه‌كتر نه‌دات له‌هه‌وڵی گۆڕانی یاسای كاردایه. به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه‌و
به‌هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری چینی كرێكاری ئێران‌و
له‌هه‌مانحاڵدا كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ئامرازی جۆراوجۆری وه‌ك مانگرتن‌و
هاتنه‌مه‌یدان‌و له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵ بۆ رێكخراوبوونی هه‌رچی زیاتر بۆته
هۆی ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ته‌كانی رژیم له‌پێناو هه‌وڵه نادێمۆكراتیكه‌كانیان
به‌نه‌زۆكی بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش تا ئێستاكه بۆته هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی
وره‌ی به‌رزی كرێكارانی ئێران‌و به‌م پێیه‌ش به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه‌ی
كرێكاری. ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌و
له‌هه‌مانكاتدا وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ كرێكارانی سه‌ندیكای
شیركه‌تی واحیدی تاران له‌م چوارچێوه‌دا جێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ن.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسمان كرد ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و راستیه‌یه
كه كۆماری ئیسلامی سه‌رباری گشت رێگرییه‌كان‌و به‌هۆی بوونی یاسای دژه
كرێكاری‌و گوشار بۆ سه‌ركرێكاران نه‌ك ناتوانێ ببێته هۆی پاشه‌كشه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران، به‌ڵكوو مێژووی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌م چه‌ند
ساڵه‌ی داوییدا ده‌ریخستووه كه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری
زیاتر له‌هه‌میشه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ سوورتر بێت له‌سه‌ر داوا
ره‌واكانی. به‌م پێیه‌ش ده‌توانین بڵێین گۆڕینی یاسای كار ره‌نگه ببێته
هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مافی كرێكارانی ئێرانی، به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه هیچ
كات نابێته رێگر له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و هاتنه
مه‌یدانی كرێكاران.
[1324] |