|
پشتیوانی كردن له بانگه‌وازی ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران
رۆژی
13ی
سه‌رماوه‌ز به رۆژی خه‌بات دژ به سانسۆر راده‌گه‌یه‌نین.
ئێرانیانی ئازادیخواز!
ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران به بلاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك رۆژی
13ی
ئه‌مساڵی كه هاوكاته له گه‌ڵ ده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵه
زنجیره‌ییه‌كانی پاییزی
1377،
وه‌ك رۆژی خه‌بات دژ به سانسۆر دیاری كردووه‌و داوای له نووسه‌ران و
هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ولات كردووه تا وێڕای ناوه‌ندی
نووسه‌رانی ئێران، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به سانسۆر هه‌ڵبڕن.
له‌م راگه‌یاندنه‌دا ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران داوای له نووسه‌ران و
هونه‌رمه‌ندان و یه‌كه‌ی نووسه‌ران و ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌له‌م له
هه‌موو جیهان كردوه له گه‌ڵ به‌ره‌سمی ناسینی رۆژی
13ی
سه‌رماوه‌ز وه‌ك رۆژ خه‌بات دژ به سانسۆر، له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بۆیان
ده‌كرێ پشتیوانی له هه‌نگاوی نووسه‌رانی ئێران بكه‌ن بۆ خه‌بات دژ به
سانسۆر. ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران له‌م راگه‌یاندنه‌یاندا به ئاماژه
به خه‌باتی درێژماوه و به‌رده‌وامی نووسه‌رانی ئێرانی دژ به سانسۆر،
جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له ماوه‌ی دوو سێ ساڵی رابردوودا،
دیارده‌ی سانسۆر ئه‌وه‌نده به‌ربلاو بۆته‌وه، كه ناكرێ هیچ ناوێكی لێ
ببرێ جگه له سه‌ركوتی فه‌رهه‌نگی.
هاونیشتمانیانی ئازیز!
بانگه‌وازی ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران بۆ هاوده‌نگی و هه‌نگاوی
هاوئاهه‌نگ له خه‌بات دژ به سانسۆر، خواستی هه‌موو نووسه‌ران،
هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران و حیزب و رێكخراو و هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانه.
داسه‌پاندنی سانسۆر تایبه‌ت نییه به چه‌ن نووسه‌ری ناسراو و
پانتایه‌كی دیاریكراو له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب. له كۆماری ئیسلامی‌دا سانسۆر
چه‌تری به سه‌ر هه‌موو پانتاكانی ژیانی شارۆمه‌نداندا كیشاوه‌و گه‌ڕانی
زانیاری و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له ناوخه‌ڵكدا له ژێر تیغی سانسۆردایه.
وه‌ك چۆن ئه‌حمه‌دی شاملوو ده‌ڵێ : دێن بۆن به ده‌مته‌وه ده‌كه‌ن و هه‌ر
كه‌س كه جیاواز بیر بكاته‌وه له دژایه‌تی له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدا شتێك
بنووسێ یا بڵێت سه‌ركوت ده‌كرێ. له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ركوتی ئازادی و
به‌رگرتن به ده‌ربڕینی ئازادی بیركردنه‌وه‌و ئه‌ندێشه له ولاتدا بووه
به دیارده‌یه‌كی باو و هیچ شارۆمه‌ندێك بۆی نییه ئازادانه بیروڕای
خۆی ده‌رببڕێ. ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی ئه‌م مافه ره‌واو
سه‌ره‌تاییه ئینسانییه‌ی هه‌موو شارۆمه‌ندان به توندترین شێوه پێشێل
ده‌كات. توند كردنه‌وه‌ی سانسۆر و هه‌ڵسوكه‌وتی توند له گه‌ڵ
رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان بووه به وێردی سه‌ر زاری رێبه‌ری
كۆماری ئیسلامی. خامنه‌یی له هه‌موو وتاردانێكیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له
سه‌ر سه‌ركوتی نووسه‌ران و بیرمه‌ندان و رۆشنبیرانی ولات و مه‌ئمورانیش
هه‌موو جار دوای وته‌كانی شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ستگیر كردنی نووسه‌ران و
سانسۆری سینه‌ما، شانۆ، مۆسیقا، ماڵپه‌ڕه ئه‌نته‌رنێتییه‌كان، كتێب و
رۆژنامه‌كان به‌ڕێ ده‌خه‌ن.
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ئه‌منیه‌تی- پاسداری
ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وتانه توندتر و بێشه‌رمانه‌تره.
هه‌ر ئێستا ده‌یان كه‌س له نووسه‌ران و وێبلاگ نووسان له زینداندان و
زۆربه‌ی ئه‌ندامی ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران هه‌ر كامه‌یان له چه‌ند
مانگه‌وه تا چه‌ند ساڵ حوكمی زیندانی هه‌ڵپه‌سێراویان هه‌یه. تاوانی
هه‌موو ئه‌وان ئه‌وه‌یه نایانهه‌وێ ملكه‌چی سانسۆر بن و ئه‌ندێشه و
قه‌ڵه‌می خۆیان له‌و هێڵه سوورانه‌ی ده‌سه‌لات بۆ ئه‌ندێشه و ده‌ربڕین
دیاری كردوه، زیندانی ناكه‌ن. سدیق كه‌بوودوه‌ند چالاكی مافی مرۆڤ و
رۆژنامه نووس و یۆسف عه‌زیزی به‌نی تۆرۆف نووسه‌ر و رۆژنامه نووس
نموونه‌گه‌لێكن له‌و نووسه‌رانه‌ی له زینداندان. تاوانی ئه‌م
نووسه‌رانه ئه‌وه‌یه ئاماده نین چاو له ئاست راستییه‌كان بنوقێنن
وبێده‌نگ نین له به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئازادی و ئه‌و سته‌مه‌ی دژ به
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ره‌وا ده‌بیندرێ له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه. بوێریی
مه‌ده‌نی ئه‌م نووسه‌رانه‌و ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران كه راگه‌یاندن
ده‌رده‌كا و بوێرانه ده‌نووسێ :"ناتوانین خنكاندنی نووسه‌رانی
ئازادیخواز ببینین و ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕین، ناتوانین پشتیوانی له مافی
ره‌وای كرێكاران و مامۆستایان نه‌كه‌ین كه خوازیاری مافی ره‌وای خۆیانن
و سه‌ركوت و زیندانی كردنیان مه‌حكووم نه‌كه‌ین، ناتوانین ئیعدام و پێشێل
كردنی مافی منالان ببینین و بێده‌نگ بین، ژنان ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی
دژ به هه‌لاواردنی ئاشكرای جنسیه‌تین بانگ ده‌كه‌نه دادگا و
ده‌یانخه‌نه زیندان. ئێمه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه به مافی بێ
ئه‌ملاو ئه‌ولای ژنان ده‌زانین و له سه‌رمانه زیندانی كردنیان مه‌حكووم
بكه‌ین. خوێندكاران ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانهه‌وێ رێ و ره‌سمی
رۆژی خوێندكار به‌ڕێوه ببه‌ن و خواسته‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه روو،
سه‌ركوت ده‌كه‌ن. ئێمه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین سه‌ركوتی خوێندكاران
مه‌حكووم بكه‌ین و پشتیوانی بكه‌ین له مافی ئازادی راده‌ربڕینی
خوێندكاران."
دیكتاتۆرییه‌تی زاڵ و ده‌سه‌لاتی سانسۆر ئه‌م ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌ی
كانوونی نووسه‌رانی پێ قبووڵ ناكرێ و به هه‌ڕه‌شه كردن و ترساندن و
زیندانی كردن ده‌یهه‌وێ نووسه‌ران ناچار بكات به‌وه‌ی ملكه‌چی سانسۆر و
خۆ سانسۆر كردن بن.
ئێرانیانی ئازادیخواز!
خه‌بات دژ به سانسۆر، به‌رگری كردن له ئازادی و مافی ئینسانی و
ره‌وای شارۆمه‌ندانه. خه‌بات دژ به سانسۆر، به‌رگری كردنه له
گه‌ڕانی ئازادانه‌ی زانیارییه‌كان و بیروڕا و ئه‌ندێشه له كۆمه‌ڵگادا.
ئێمه خه‌بات بۆ ئازادی راده‌ربڕین و بیروڕا و دژایه‌تی له گه‌ڵ هه‌ر
چه‌شنه سانسۆرێكدا به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین و وێڕای
پشتیوانی كردن له بانگه‌وازی ناوه‌ندی نووسه‌رانی ئێران، بۆ دیاری
كردنی
13ی
سه‌رماوه‌ز وه‌ك رۆژی خه‌بات دژ به سانسۆر، داوا له هێزه
پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ولات و بیروڕأی گشتی ده‌كه‌ین هاوده‌نگ بن له گه‌ڵ
خواستی خه‌ڵكی ئێران بۆ كۆتایی هێنان به سانسۆر.
حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
رێكخراوی یه‌كیه‌تی فیدائیانی خه‌ڵكی ئێران
رێكخراوی فیدائیانی خه‌ڵكی ئێران- ئه‌كسه‌ریه‌ت
چوارشه‌ممه
29ی
خه‌زه‌ڵوه‌ری
1387ی
هه‌تاوی-
9ی
نوامبری
2008ی
زاینی
[1346] |