|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-01
هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان له‌ئێران‌و چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك
به‌پێی ئاماری سندووقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئێران له نێوان
91
وڵاتی له حاڵی گه‌شه و گه‌شه نه‌كردووه‌كانی جیهان، له بواری راكردنی
مێشكه‌كان له په‌له‌ی یه‌كه‌م دایه. به پێی ئه‌و راپۆرته ساڵانه
150
تا
180
ئێرانی به هۆكاره جیاوازه‌كانه‌وه له ئێران كۆچ ده‌كه‌ن. بۆ وێنه
ته‌نیا له ساڵی
2000ی
زایینی دا
220
خوێنده‌واری زانستگایی به مه‌به‌ستی ژیان كردن له وڵاتانی ئۆرووپایی،
ئێرانیان جێ هێشتووه. به پێی ئاماری سندووقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ر
ئێستا زیاتر له
250
هه‌زار ئه‌ندازیار و پزیشكی ئێرانی و زیاتر له170
هه‌زار ئێرانی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵای زانستگایی له ئه‌مریكا ژیان
به‌سه‌رده‌به‌ن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی له‌م جۆره له‌لایه‌ن سندوقی دروای
نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌واوی پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ دۆخی ناله‌باری ژیانی
كه‌سانی خوێنده‌وار له ناوخۆی ئێران‌دا. ئه‌وه‌ی ئێستاكه به‌شێوه‌یه‌كی
روون‌و ئاشكرا لاوان‌و به‌تایبه‌تی چینی خوێنده‌واری كۆمه‌ڵگای ئێران
له‌گه‌ڵی به‌ڕه‌وڕوون، نه‌بوونی خرمه‌تگوزاری پێویست‌و له‌هه‌مانكاتدا
نه‌ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاره‌و ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی بێ
هیوایی‌و رۆشتن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان. دۆخی ئێستاكه‌ی ئێران‌و
به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی وا بۆماوه‌ی سی ساڵی ته‌واوه له‌لایه‌ن
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ره‌چاو ده‌كرێت، ئه‌و راستیه نیشان
ده‌دات كه كۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین له‌مپه‌رو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م
كه‌سانی خوێنده‌وارو شاره‌زایانی بواره جیاوازه‌كان له‌ئێراندایه.
ئه‌وه‌ی
بۆ كۆماری ئیسلامی گرینگ نه‌بێت پرسی خوێنده‌واران‌و داواكاریه‌كانیه‌تی
پاش كۆتایی هاتنیان به‌خوێندن. به‌پێی ئاماره‌كانی خودی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ساڵ
یه‌ك ملوێن لاو كه‌به‌شێكی زۆریان سه‌ر به توێژی خوێندكارانن به‌هۆی
نه‌بوونی ده‌رفه‌ته شوغڵیه‌كان په‌یویه‌ست به سپای گه‌وره‌ی بێكاران
ده‌بن. نه‌ڕه‌خساندنی فه‌زایه‌كی شیاو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یه‌ك دنیا
ئاوات‌و ئاره‌زوه‌وه كۆتایی به‌خوێندن دێنن، تووشی ده‌یان خه‌ساری
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن كه یه‌ك له‌وان هه‌ڵاتنی كه‌سانی لێهاتووه كه بۆ
گه‌یشتن به ده‌رفه‌تێكی كاری رێگه‌ی سه‌ختی هه‌نده‌ران ده‌گرنه به‌ر.
هاتنه‌ئارای ئه‌م بارودۆخه كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش
پاڵ پێوه ناوه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیاوی خزمه‌ت به
كۆمه‌ڵگان به هۆی سیاسه‌تی ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی هیچ هیواو ئۆمید بۆ
مانه‌وه‌ی خۆیان له‌ئێراندا نابینن. نه‌بوونی به‌ستێنی شیاو بۆ ده‌ركه‌وتنی
توانا‌و لێهاتوویه‌كانی خوێنده‌واران باش كۆتایی هاتنیان له‌خوێندن ئه‌م
توێژه‌ی به‌جۆرێك تووشی سه‌ر لێشێاوی كردووه. رۆشتنی به‌م جۆره‌ی كه‌سانی
لێهاتوو بۆ وڵاتانی ده‌ره‌كی له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئێستاكه به‌جۆرێك
له‌جۆره‌كان كۆمه‌ڵگای ئێران پێویستی سه‌ره‌كی به‌م كه‌سانه هه‌یه بۆ
به‌رێوه‌بردنی وڵات له‌بواره جیاوازه‌كاندا. به‌ڵام بوونی رژیمێكی وه‌ك
كۆماری ئیسلامی كه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی دانیشتوانی
ئێران گرتووه، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بووه بۆ رۆشتن‌و ده‌ربازبوونی كه‌سانی
ژیر‌و خاوه‌ن فیكر به‌مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ئێران.
ئاشكرایه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌جیاتی سه‌رقاڵ بوون به
به‌فیڕۆدانی داهاتی كۆمه‌ڵگای ئێران به گروپه تێرۆریستیه‌كان‌و هه‌وڵ بۆ
دروست كردنی چه‌كی كۆكوژ، له‌هه‌وڵی سه‌رفی داهاتی سه‌رچاوه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئێران بن بۆ ره‌خساندنی دره‌فه‌تی كار بۆ لاوانی
ئێرانی، ئێستاكه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵگرتنی لاوان‌و به‌تایبه‌تی توێژی
خوێنده‌وار نه‌ده‌بووین بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران.
|