|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-02
هه‌وڵی ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات بۆ راكێشانی خه‌ڵكێكی زیاتر بۆ سه‌ر
سندووقه‌كانی ده‌نگدان
هه‌واڵنێری ئیسكانیوز له هه‌واڵێكی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاندووه كه ئایه‌توڵا نوری هه‌مه‌دانی یه‌كێك
له به‌رپرسه ئاینییه‌كانی رژیمی ئیسلامی بانگهێشتی خه‌ڵكی ئێرانی كردووه
كه به‌شیۆیه‌كی به‌ربڵاو به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و
ته‌نانه‌ت به‌شدارینه‌كردنی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای به گوناهی كه‌بیره ناوزه‌د كردووه. ناوبراو له
درێژه‌ی فه‌رمایشاته‌كانیدا چه‌ندین جار جه‌ختی له‌سه‌ر واجب بوونی
به‌شداریكردن له‌م شانۆگه‌رییه كۆمێدیه‌دا كردۆته‌وه و وێڕای به گرنگ
ناودێركردنی ئه‌م بابه‌ته، هه‌ڵبژاردن له نه‌زامی ئیسلامی به پرسێكی
بایه‌خدار و چاره‌نووساز ناوزه‌د كردووه. جه‌نابی ئایه‌تووڵا له كۆتایی
بانگه‌وازه‌كه‌یدا روو له خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی ده‌كات و
ده‌ڵێت كه پیۆیسته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنانه‌ی كه به چاویلكه‌ی
گومانه‌وه له كۆماری ئیسلامی ده‌ڕوانن، بۆ جارێكی‌تر هێز و پایه‌به‌رزی
نزامی ئیسلامی له به‌ناو حه‌ماسه‌ی
22ی
خورداد دووپات بێته‌وه.
ئه‌مه چه‌شنه له لێدوان و هه‌ڵۆیستی له‌مشیۆه، بابه‌تێكی نوێ نییه و
به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌م سیناریۆیه دووپاتكراوه‌ته‌وه. له
نزیكبوونه‌وه له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موو ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی
سیستمی سیاسی ده‌كه‌ونه هه‌وڵ و پلان بۆداڕێژراو ئه‌ركه پێ
راسپێردراوه‌كان راده‌په‌ڕێنن. میدیاكان پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن، ناوه‌نده
ئه‌منیه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌زگای روحانیه‌تیش وه‌ك سه‌نته‌ری
بڕیارده‌ر و ده‌سه‌ڵاتدار به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئێحساساتی ئایینی خه‌ڵك،
ده‌سته‌واژه مه‌زهه‌بییه‌كان زیندووده‌كاته‌وه و به‌شداریكردنی خه‌ڵك
له‌م گاڵته‌جاڕه به واجبات و فه‌ریزه‌ی ئیلاهی ناودێرده‌كات.
له پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
كۆماری پلانه‌كان به‌باشی دانه‌ڕێژراوه و به تێڕوانینێكی كورت له چه‌شنی
كاركردنی ناوه‌نده جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات، پارادۆكس و ناكۆكی به‌رچاو
ده‌كه‌وێت. ژۆرنالیسته‌كانی سه‌ر به باڵی ناسراو به ریفۆرمخوازی
ده‌وڵه‌تی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باڵی ئوسولگه‌را بانگهێشتی خه‌ڵك
بۆ به‌شداری ناكه‌ن و به‌م كاره ده‌یانهه‌وێ بۆ جارێكی‌تر ئه‌حمه‌دی نژاد
پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌ده‌سته‌وه بگرێت و كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م
ئیدعایه له‌م رۆژانه به چه‌ندین جار باس له واجب بوونی به‌شداریكردن
له لایه‌ن ئوسولگه‌راكان كراوه و فه‌رمایشی ئه‌مجاره‌ی ئایه‌تووڵا نوری
هه‌مدانیش ده‌چێته حانه‌ی ئه‌و واتایه‌وه.
هه‌روه‌ك خودی ئایه‌تووڵاش باسی كردووه و زۆربه جوانیش باسی كردووه،
مه‌سه‌له‌ی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن له ئێران بۆ كۆماری ئیسلامی گرنگیه‌كی
تایبه‌تی هه‌یه. گرنگی نه‌ك له‌و رووه‌ی كه خه‌ڵك به‌شداری له
دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیاندا بكه‌ن، به‌ڵكوو له‌و رووه‌وه‌ی كه
ده‌سه‌ڵات بتوانێ بۆ ده‌وره‌یه‌كیتر ره‌وایی و مه‌شروعییه‌تی درۆینه‌ی خۆی
له مه‌زرای ئیستبدادلێدراوی ئێران دروێنه بكات و له چه‌شنی هه‌موو
دیكتاتۆره‌كانی دونیا خۆی به دیموكرات و خه‌ڵكی ناوزه‌د بكات.
|