|
وته‌ی ڕۆژ
2009-06-07
ژنان‌و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و هه‌روه‌ها
ده‌ستپێكردنی پڕوپاگه‌نده له‌لایه‌ن كاندیداكانی سه‌ر به‌باڵه
جیاوازه‌كان، كۆمه‌ڵێك كرده‌وه ده‌كه‌وێته به‌رچاو كه جێگه‌ی تێڕامانن.
یه‌ك له‌و شێوه پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه رۆژانه له‌ئاستی ناوخۆییدا ده‌بیندرێ
كه‌ڵك وه‌رگرتنه له‌و ژنانه‌ی كه بێ بایه‌خدان به بنه‌ماكانی كۆماری
ئیسلامی‌و به قژی نیوه‌ڕووت‌و هه‌روه‌ها پۆشینی جل‌و به‌رگی ره‌نگیی‌و
كورته‌وه، وێنه‌و دروشمی كاندیداكانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. به‌پێی
هه‌واڵه‌كان یه‌ك له‌و كاندیدایانه‌ی كه له‌شێوه‌ی كاندیداكانی دیكه
ده‌ستی داوه‌ته كرده‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ستادی
ته‌بلیغاتی ناوبراوه. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌حمه‌دی نژاد‌و
لایه‌نگرانی له‌نێوان ژنانی كارمه‌ندی دام‌و ده‌زگاكان كۆمه‌ڵێك ژنیان
هه‌ڵبژاردووه‌و له‌هه‌مانكاتدا پێیان راگه‌یاندوون كه له‌ئه‌گه‌ری
به‌شداری له‌هه‌ر رێوڕه‌سمێكی به‌ربڵاوی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بڕی
200
هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن.
بۆ هه‌مووان روون‌و ئاشكرایه ئه‌گه‌ر ته‌نیا بمانهه‌وێ یه‌ك نمونه
له‌مێژووی هه‌ڵس‌و كه‌وتی دڕندانه‌ی دام‌وده‌زگاكانی سه‌ركوت له‌چوار ساڵی
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌دژی ژنانی ئێرانی بخه‌ینه به‌رچاو،
به‌روونی عوامفریوی شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و جه‌وهه‌ری دوژمنكارانه‌ی ئه‌م
ره‌فتاره‌ی ئه‌حمه‌دی نژادمان به نیسیبه‌ت ژنان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. جێگه‌ی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه‌له‌كاتی پڕوپاگه‌نده‌كانی خولی نۆهه‌می سه‌رۆك
كۆماری ئه‌حمه‌دی نژاد رایگه‌یاند كه كێشه‌ی ئێران كێشه‌ی ده‌ركه‌وتنی قژی
ژنان‌و كچان‌و هه‌روه‌ها مۆدێلی پۆشین‌و جل‌و به‌رگی كوڕان نییه. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه شاهیدی دژوارترین هه‌ل‌و مه‌رج بووین بۆ سه‌ر ئه‌و
دوو توێژه واته ژنان و لاوان. دیاری ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ژنان‌و لاوانی
ئێران گه‌ڵاڵه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو كه رۆژ نه‌بوو له‌سه‌ر
شه‌قامه‌كان ئه‌و په‌ڕی سووكایه‌تی به‌ژنان‌و كچان نه‌كرێ. وێنه‌و فیلمه
گیراوه‌كانی سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان‌و به‌تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی یوتیۆب شاهیدی ئه‌و
په‌ڕی دژایه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و باقی كاره‌به‌ده‌ستانی سه‌ر به‌ناوبراو
له‌دژی ژنانی ئێران ده‌خاته‌ڕوو.
ئێستاكه‌و له‌سه‌روبه‌ری پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌حمه‌دی نژاد‌و
لایه‌نگرانی به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هێنانه مه‌یدانی ئه‌و ژنانه‌ی كه
ره‌نگه هه‌ر یه‌ك به‌جۆرێك به‌ستراببنه‌وه به‌حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی
نژاد وا ده‌ربخه‌ن كه توێژی ژنان له‌م ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدراییه‌تی
ئه‌حمه‌دی نژاد قۆناغێكی شیاویان بردۆته سه‌روو هیچ ره‌خنه‌یه‌كیان له
هه‌ڵس‌و كه‌وتی دام‌و ده‌زگای دژه ژنی ئه‌حمه‌دی نژاد نییه‌وپڕوپاگه‌نده
بۆ هێنانه‌وه‌ی دوباره‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌كه‌ن. كوشتنی زارا كازمی‌و زارا
به‌نی یه‌عقووب‌و زیندانی كردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی رووناك سه‌فارزاده‌و هانای
عه‌بدی‌و هه‌روه‌ها گرتن‌و له‌به‌ندكردنی ده‌سته جه‌معیی چالاكانی بواری
ژنان، راگرتنی پاسپۆرته‌كان ئه‌و له‌كه ناحه‌زانه‌ن به ناوچاونی
ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناسڕێته‌وه. بنه‌ماكانی كۆماری
ئیسلامی دژایه‌تی ته‌واویان له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ژنان هه‌یه‌و به‌خۆشیه‌وه
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژنانی چالاكی ئێران به‌درك پێكردن به‌مافه
به‌رحه‌قه‌كانیان‌و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاریان فریوی ئه‌م جۆره
پڕوپاگه‌ندانه ناخۆن. ئه‌وه‌ی ئێستاكه له‌هه‌ڵوێستی به‌شێكی به‌رچاو
له‌چالاكانی ژناندا روونبۆته‌وه ئه‌و راستیه‌یه كه ژنانی تێكۆشه‌رو
چالاك ناچنه سه‌ر سندووقی هه‌ڵبژاردنێك كه جیا له‌نهامه‌تی‌و مافخوراویی
زیاتر، هیچ ئه‌نجامێكی دیكه‌ی لێبه‌دی
ناكری. ئه‌م هه‌ڵوێسته ناحه‌زه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و لایه‌نگرانیشی ئه‌گه‌ر
ده‌وره‌ی پێشوو توانی به‌جۆرێك ئیراده‌یه‌كی رێژه‌یی دروست بكات بۆهاتنی
ژنان بۆ سه‌ر سندوقه‌كان، به‌ڵام كارنامه‌ی قێزه‌ونی ئه‌حمه‌دی نژاد
به‌نیسبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای ژنان له‌ده‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا بۆته
ئه‌زمونێكی به‌نرخ بۆ ژنانی تێكۆشه‌ری ئێرانی‌و ره‌فتاری عه‌وامفریوانه‌ی
له‌و جۆره نابێته پاڵنه‌رێك بۆ هاتنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و
متمانه به‌خشین به سیسته‌می سیاسیی ده‌سه‌ڵات له ئێران.
|